سامان عه‌ول : دیارده‌ی ڕاسیستی له “ سویسرا “ ـی سێكولار‌و دیموكراسی دا .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
نیلسۆن ماندێلا : ئازاد نییه ئه‌و كه‌سه‌ی كه له پێش چاوی سوكایه‌تی به مرۆڤ ده‌كرێ ، و هه‌ست به سوكایه‌تی نه‌كا .
پێش ئه‌وه‌ی بڕۆمه ناو بابه‌ته‌كه‌وه ، ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه من باس له دیارده‌ی ڕاسیستی ( نەژادپەرستی ) ده‌كه‌م له وڵاتێكی پێشكه‌وتوی وه‌ك سویسرا ، كه بەپێی دەستوری ئەو وڵاتە ڕێز له بنه‌مای یاساكانی مافی مرۆڤ ده‌گیرێ و وه‌ك وڵاتێكی سێكولار هاوڵاتی بوون ده‌خاته پێش هه‌موو ناسنامه‌كانی تری تاكه‌وه . نامەوێ بچمه جه‌ده‌لێکی نهزۆكهوهو لە ڕووانگه‌ی زۆربەی وڵاته ڕۆژههڵاتێكانهوه ته‌ماشای دیاردەی راسیستی لە رۆژئاوا دا بكه‌م و بڵێم : خۆ له‌لای خۆمان له‌مه خراپتر هه‌یه ، ئیتر بۆ گلەی لەمان بکەین .
ڕاسته لای خۆمان خراپه ، به‌ڵام مەبەستمە ڕه‌خنه له‌و وه‌همه بگرم كه ئه‌م وڵاته وه‌ك به‌هه‌شت هه‌ژمار ده‌كا . ئه‌و وه‌همه‌ی كه نه‌ك ته‌نها له لای تاكێكی ڕۆژهه‌ڵاتیی گەڵاڵە بووە ، به‌ڵكو هاوڵاتێكانی ئه‌م وڵاته‌ش خۆیان هه‌مان وه‌همیان هه‌یه ، كه گوایە ئه‌مان زۆر پێشكه‌وتوون و ئێستا له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشێكی گه‌وره‌ی خه‌ڵكه هه‌ڕه‌مه‌كێ دواكهوتوكانی ڕۆژهه‌ڵاتدان .
ئه‌م وه‌همه گه‌یشتووته ئاستێ كه رۆژانە بە ده‌یان دیارده‌ی ڕاسیستی و نا ئینسانی ڕوودەدەن ، زۆرێكمان وەکو پەناهەندە و کۆچبەر هه‌ستی پێناكه‌ین ، یان زۆر به ئاسای وه‌ردەگرین . لەمانەش كاره‌ساتبارتر ئه‌وه‌یه كه زۆربەمان ئه‌رگومێنت دێنینەوهو ، دەڵێین : خه‌تای خۆمانه . یان هەڵوێستی راسیستینانە بەرامبەر بە بێگانە و پەناهەندە دەکەینە مافی ڕه‌وای خه‌ڵكە رەسەنەکەی سویسرا . لەولاشەوە بەپێی خودی یاساكانی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە ، ئەو هەڵوێستانە ئەچێتە خانەی ڕاسیستیەوە ، نه‌ك ماف .
ئه‌گه‌ر پێناسه‌یه‌كی گشتی بۆ کۆمەڵگای سویسرای بكه‌ین ، دەبینین زۆرینه‌ی سویسرێكان كه‌سانی داخراون و به ئاسانی تێكه‌ڵ به بێگانه نابن و سروشت و شێوازی ژیانی خۆیان زۆر خۆشده‌وێ وهه‌میشه له ترس و نیگەرانیەك دان كه ئه‌م شێوازه‌یان لە ژیان له‌ده‌ست نەچێ .
بەڵام لەولاشەوە بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م شێوازه له كوالیتی ژیان و به‌ڕێوه‌بردنی كارگه‌كان و ده‌زگا حكومێكان و كه‌رتی تایبه‌ت ، پێویستیان به كڕێكار و خاوه‌ن ئه‌زمونه کۆچەرەکان هەیە بۆ ئەو وڵاتە . هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان به وڵاتێكی لایه‌نگری مافی مرۆڤ ده‌زانن ، یاساكانیان ماف به په‌نابه‌ر ده‌دا بۆ مانەوەو دەسپێکردنی ژیانی نوێ لەوێ ، به‌تایبه‌تی كه سویسرا خۆی دامه‌زرێنه‌ری ڕێخراوی خاچی سوورە . هۆکارێکی تر كه وایکردوە بەتەواوەتی ده‌رگا بە رووی په‌نابه‌راندا دانه‌خه‌ن ئه‌وه‌یه كه له چوار ساڵ ته‌مه‌نی شه‌ڕی جیهانی دووه‌مدا ده‌یانتوانی جولەکەیەکی زۆر بگرنه خۆیان و ژیانیان رزگار بکەن . به‌ڵام بە پێچەوانەوە ، ده‌رگاكانیان به ڕووی ئه‌و جولەکانەدا داخست كه له‌ده‌ست به‌ربه‌رییه‌تی هیتله‌ر هه‌ڵهاتبوون . ئێستا هەست بە جۆرێ لە تاوان دەکەن ، ئەکرێ بڵێن ئەمەش هۆکارێکی ترە کە ئێستا نایه‌نه‌وێ هه‌مان هه‌ڵه دووباره‌وه بكه‌نه‌وه و بە یەکجاری ده‌رگا به رووی په‌نابه‌راندا دابخەن .
دوو جیهانی جیاواز
دوو فاكته‌ر هەیە کە وای لە کۆمەڵگای سویسری کردوە له دوو دنیای هاودژ و جیاواز بژین :
یەکەم فاكته‌ر : ده‌ستگردن به كه‌لتورو مانه‌وه‌ی تایبهتمهنێكانی جۆری ژیانی چیاكانی ئه‌لپی سویسری .
دووەم فاكته‌ر : گۆڕانكاری ڕیشه‌ی بۆ دامه‌زراندنی وڵاتێكی فره كه‌لتور و فره ئاین و فره ڕه‌نگ و فره نەتەوە .
لە جیهانی یه‌كه‌میاندا سویسراییە ڕه‌سه‌نه‌كان وه‌ك جیهانێكی تایبه‌ت بەخۆیان کە بە دەگمەن بێگانه‌ی تێدایه ، زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌داره‌كانی ئه‌م وڵاته ، زۆربه‌ی داموده‌زگاكانی ئه‌م وڵاته‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه و هه‌موو بۆنهوكهر نهڤاڵهكانی خۆیان هه‌ر هی خۆیانه و بۆ خۆیانە ، زۆر ده‌گمه‌ن ده‌بینی كه‌سێكی بێگانه له یه‌كێ له بۆنه میلێكانیان به‌ژداربێ . زۆرینه‌ی ئەو خەڵکەی بەم شێوەیە بیردەکەنەوە ، سه‌ر به ( پارتی گه‌لی سویسری ) نه‌ژاد په‌رستن .
له جیهانی دوومیاندا بێگانه‌كان بە زۆری له‌سه‌ر كار و لەسەر جادەکان ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سویسرێكاندا ده‌دوێن ، بەجیا لەوە زۆر بە دەگمەن په‌یوه‌ندییه‌كی ڕووحی و خۆشه‌ویستیان لەگەڵ خەڵکی رەسەنی ئەو وڵاتە بۆ دروست بووە . لەبەر ئەوە زۆر کەم هه‌ستكردن به هاوڵاتیبوونیان هەیە . هەرچەن خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی سویسریش بن ، بەڵام هەردەم وه‌ك میوانێك و کەسێکی کاتی دەژین ، ته‌نانه‌ت ئەم هەستی دابڕان و جیاکاریە گواستراوەتەوە بۆ ناو نه‌وه‌ی دووه‌میش ، كه زۆربه‌یان له سویسرا له‌دایك بوونه و ته‌مه‌نیان له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ژده‌یه و هێشتا خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی سویسری نین . بۆیە هه‌ر نه‌ته‌وه‌و گروپێك لە چوارچێوەی گروپێكی داخراو تایبەت بەخۆیان هه‌یه ، کە شێوازێکە لە کلتورو دابونەریتی وڵاتی دایکیان . نمونەی ئەم ناوەندو ڕەوندە ، یان کۆمەڵانەش ، وەکو رەوندی سریلهنكێكان ، كورده‌كان ، كۆسۆڤارێكان ، سڕبێكان ، ئیتالێكان و … هتد .
ئه‌م واقیعە تاڵ و نامۆیه ، کە رۆژانە سیخناخە له دیارده‌ی ڕاسیستی و ناهەقی . بەداخەوە ڕۆژانه خه‌ڵكه بێگانه‌كه دەبنە ئامانجی ڕقووگینهی كه‌سانێك كه بێگانه وه‌ك هه‌ڕه‌شه ته‌ماشا ده‌كه‌ن ، نه‌ك وه‌ك ئه‌ندامێك له‌م كۆمه‌ڵگایه . کە خۆی لە راستیدا ئەو خەڵکە ” بێگانانە ” دەبوایە کەسانێك بن وەکو خەڵکی ئەو وڵاتە ، کە چۆن ئه‌ركیان له‌سه‌ره ، بەهامان شێوە ده‌بێ مافیشیان هه‌بێ . ئەمە لینکی توێژینه‌وه‌یه‌كی لێژنەی فیدڕاڵیە دژ به ڕاسیستی { ekr.admin }
ئەم لێژنەیە ئامارێكی خسووه‌ته ڕوو كه ڕێژه‌ی دیارده‌ی ڕه‌گه‌ز په‌رستی له ساڵی 2008 ته‌وه بۆ ساڵی 2015 له 87 دیارده‌ی تۆماركراوه‌وه زیادی كردووه بۆ 239 حاڵه‌تی تۆمار كرا‌و ، زۆربه‌ی حالهتهكانیش له سه‌ر كار ڕوویانداوه . بۆ من ئه‌م ڕێژه‌یه زۆر له‌وه كه‌متره كه له واقیعدا ڕووده‌دا ، چونكه ئه‌مه ته‌نها ئه‌و حاڵه‌تانه‌یه كه به‌سه‌ر كاسانی هوشیارداو ئاگادار بەمافەکانی خۆیدا هاتوەو له‌سه‌ر سه‌ندیكای كرێكاران تۆمار كروان ، زمانی ئه‌م وڵاته به‌باشی ده‌زانن و هه‌ندێكیان هه‌ر له سویسرا له‌دایك بوونه . بۆیه كاتێ تووشی حاڵه‌تی نهژادپهرسی ده‌بن ، ده‌زانن چۆن ڕێوشوێنی یاسای بگرنه به‌ر . به‌تایبه‌تی هه‌ندێكیان له‌دوای دووباره و سێباره بوونه‌وه‌ی دیارده‌كه به‌باشی خۆیانی بۆ ئاماده ده‌كه‌ن و ده‌یگه‌ینه جێگای مه‌به‌ست ، ئەم لێژنەیەش تۆماریان دەکات . بە لەبەرچاوو گرتنی ئەوەش کە ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ته‌نها باس له دیارده تاكێكان ده‌كا و ناچێته سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی وڵات و كانتۆنه‌كان و شارهوانێكان دژ به بێگانه و په‌نابه‌ران دانراوە . هه‌رچه‌نده په‌نابه‌ران كه‌متر له %5 بێگانه‌كانی ئەم وڵاتە پێکدێنن ، به‌ڵام زۆربه‌ی یاساكان دژ به په‌نابه‌ران داده‌ڕێژرێن وه‌ك دوا گۆڕانكاری له یاسای په‌نابه‌ری كه له مانگی جونی 2016 دا راپرسی لەسەر کراو ، بە رێژەی %66ی دەنگەکان پەسەندکرا و ده‌بێ له‌ساڵی داهاتووه بچێته بواری جێبه‌چێ كردنه‌وه ، له‌م یاسایه‌دا ده‌یانه‌وێ له‌ماوه‌ی سێ مانگدا كه‌یسی په‌نابه‌ره تازه‌كان یه‌كلای بكه‌نه‌وه‌و ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران كه‌مكه‌نه‌وه ، له ڕێگای مانه‌وه‌یه‌كی كورتی په‌نابه‌ر له‌م وڵاته ده‌رفه‌تنه‌دان به‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ڕۆژگاردا فێری زمان ده‌بن و هه‌لی كار ده‌دۆزنه‌وه .
جگه له‌م یاسایه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا دوو یاسا دژ به بێگانه‌كان په‌سه‌ندكرا .
1 – سنوردار كردنی رێژه‌ی بێگانه‌كانه كه ساڵانه بۆ سویسرا كۆچ ده‌كه‌ن ( ئه‌م یاسایه بووه جێگای ناڕه‌زایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ڕێخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ، چونكه ئه‌م یاسایه ناگونجێ له‌گه‌ڵ پره‌نسیپ و یاسای ئه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ئازادی هه‌ڵبژاردنی شوێنی نشته‌جێبوون و هاتوچۆی ئازادی هاوڵاتیانی ئه‌وروپا ) .
2 – یاسای ده‌ركردنی هه‌ر بێگانه‌یه‌ك كه له سویسرا كارێكی نایاسای بكا و ده‌بێ ڕه‌وانه‌ی وڵاتی دایك بكرێته‌وه . ئه‌م یاسایه له‌لایه‌ن پارتی گه‌لی سویسری توندڕه‌وه‌وه له 2010 دا پێشكه‌ش كرا . به‌ڵام له‌به‌ر بێ مۆڕاڵی یاساكه و تێكچوونی باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابروچوونی سویسرا له نێو مه‌حفه‌له نێودهوڵهتێكاندا ، ئه‌م یاسایه هه‌ر به نه‌زۆكی مایه‌وه و هیچ كانتۆنێ جێبه‌جێی نه‌ده‌كر ، چونكه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێ ئه‌وه ده‌بێ بێگانه‌یه‌ك له‌سه‌ر لێدانی ترافیك لایتێكی سوور كه به‌گوێره‌ی یاسا تاوانه ، ده‌بوایه له سویسرا ده‌ركرێن ، به‌ڵام بۆ هه‌مان تاوان هاوڵاتییه‌كی سویسری ته‌نها 250 فرانك سزا ده‌درێ .
له‌دوای پێج ساڵ له مانه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه وه‌ك مه‌ره‌كه‌ب له‌سه‌ر كاغه‌ز و جێبه‌چێ نه‌كردنی ، پارتی گه‌ڵی سویسری ئه‌م جاره‌یان له ساڵی 2015دا ده‌سپێشخه‌رییه‌كی پێشكه‌ش كرد كه تێیدا هاتبوو ده‌بێ ئه‌م یاسایه ئه‌و خاڵه‌ی بۆ زیاد بكرێ كه هه‌موو كانتۆنه‌كان مولزه‌م كرێن به جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ( له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بوو ساڵانه زیاد له 16 هه‌زار بێگانه له‌م وڵاته‌وه ڕه‌وانه‌ی وڵاتی دایك بكرێ ، به‌شه‌رتێ كه زۆرێك هه‌ن له‌دایك بووی سویسران و هیچ له‌باره وڵاتی خۆیانه‌وه نازانن )، به‌ڵام به خۆش حاڵییه‌وه ئه‌م ده‌سپێشخه‌رییه له ڕاپرسییدا به زۆرینه‌ی ده‌نگ ڕه‌تكرایه‌وه . ( ئه‌م ده‌سپێشخه‌رییه ، زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ركرا ، و زۆرێك له هاوڵاتییان كه لایه‌نگری پارتی گه‌لی نه‌ژادپه‌رست بوون ، نه‌یانتوانی ئه‌م بابه‌ته به‌ئاسانی قووت دهن و به ئاشكرا وتیان ، خه‌ریكه هه‌موو جۆره مۆڕاڵێك له‌ده‌ست ده‌ده‌ین) .
به‌ڵام ئه‌مه كۆتای هێنانی ئه‌م پارته كۆنسه‌رڤاتیڤه تووندڕه‌وه نییه دژ به بێگانه‌كان و پلانی تری ده‌بێ له داهاتوودا .
واته جگه له حاڵه‌ته تاكێكان ، پارتێكی گه‌وره هه‌یه كه یه‌كه‌م پارتی ناو په‌رله‌مانه به ڕێژه‌ی %29 ی كورسێكانی په‌رله‌مان و له ڕێگای ڕاگه‌یاندن و ئه‌ندام په‌رله‌مان و سه‌رۆك شاره‌وانی و ئه‌ندامێتی له په‌رله‌مانی كانتۆنه‌كان ، هه‌میشه خه‌ریكی كاره قێزهوهنهكانێتی دژ به بێگانه و هه‌ر كاریگه‌ری ئه‌م پارته‌یه كه له تاكێكی سویسریدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه و كاره ڕاسیسته قێزه‌وه‌نه‌كانی تاك ده‌بینی و هه‌ندێكیان تۆمار ده‌كرێن .
ئایه به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌گه‌ز نامه‌ی سویسری ، ماف نییه ؟
ئه‌وه‌ی زۆر قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ و هه‌وڵی سنورداركردنی ده‌درێ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سویسراوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێگانه و مانه‌وه‌ی عرقی سویسری به پاكی ، پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌یه .
یاسای پێدانی ڕه‌گه‌زنامه له سویسرا تابڵێی نا ئینسانی و ناشرینه و له‌جێی ئه‌وه‌ی مافێكی سروشتی بێ بۆ كه‌سانێ كه ماوه‌یه‌كی زۆره له سویسرا ده‌ژین و هه‌موو ئه‌و فاكتهرهیان تێدایه كه وه‌ك هاوڵاتییه‌ك ته‌ماشا بكرێن وڕهگهزنامهیان پێبدرێ ، بووه‌ته ئه‌و ده‌ستكه‌وته به‌نرخه‌ی كه ده‌بێ له ده‌یان فیلته‌ری یاسای و نایاسیدا ده‌رچی ، تا بیگه‌یتێ ، ئه‌وجا له‌وانه‌یه له‌دوای ساڵانێكی زۆری چاوه‌ڕوانی ببیته قوربانی هۆكارێكی بێ مۆڕاڵ و نایاسای و ڕه‌نجی هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی كه له چاوه‌ڕوانیدا بووی ، به فیڕۆ بچێ . چۆن ؟
له زۆربه‌ی وڵاته‌كاندا یاسای پێدانی ڕهگهزنامهیهك هه‌یه و له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو ناوچه‌كانی وڵات هه‌مان یاسا هه‌یه و كۆمه‌ڵێ مه‌رجی تێدایه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌گه‌زنامه و هه‌ر كات تۆ ئه‌و خاڵانه‌ت تێدا مه‌وجود بوو ، كه له یاساكه‌دا هه‌یه ، ده‌توانی ببیته خاوه‌ن ڕه‌گه‌ز نامه‌ی ئه‌و وڵاته .
به‌ڵام له سویسرا له‌سه‌ر ئاستی وڵات یاسای پێدانی ڕه‌گه‌ز نامه هه‌یه ، به‌ڵام جێبه‌جێ كردنی ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و شاره‌وانییه‌ی كه تێیدا نشته‌جێی ، واته ئه‌وه سویسرا نییه كه ڕه‌گه‌زنامه ده‌به‌خشێ ، به‌ڵكو هاوڵاتێ سویسریانهی ئه‌و گونده یان شاره‌وانییه‌یه كه تێیدا ده‌ژی ، بۆیه خۆت و به‌ختت ، ئه‌گه‌ر بكه‌ویته سه‌ر شاره‌وانییه‌كی باش ، ئه‌وه كاره‌كانت به ئاسانی جێبه‌جێ ده‌بێ ، و ئه‌گه‌ر بكه‌ویته سه‌ر شاره‌وانییه‌ك كه هه‌ست و سۆزی خه‌ڵكه به‌ڕه‌گه‌ز سویسرێكان هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌كه ده‌كه‌ن و تۆیان به دڵ نه‌بێ ، ئه‌وه زۆر له‌بارایه كه پێدانی ڕهگهزنامهكهت ببێته قوربانی كه‌سانێكی فاشی و عرق په‌رست ، وه‌ك ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه له گوندێ بوبندۆرف سه‌ر به كانتۆن بازل ڕوویدا .
له‌م گونده یازده ساڵه خێزانێكی به‌ڕه‌گه‌ز كۆسۆفۆی ده‌ژین ، كه ژن و مێردێك و دوو منداڵن ، هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌یان تێدایه كه ببنه خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی سویسری ، به‌ڵام داواكارێكهیان ڕه‌تكرایه‌وه ، بۆ ؟ چونكه كه له‌ناو گونده‌كه‌دا پیاوه‌كه و دوو منداڵه‌كه‌ی به جلی وهرزشێوه ده‌سوڕێنه‌وه ، نه‌ك به جلی جینسهوه و كاتێ به‌لای سویسرێكاندا تێده‌په‌ڕن سڵاو ناكه‌ن . خه‌ڵكی گوند ئه‌م حاڵه‌ته به‌وه هه‌ژمار ده‌كه‌ن ، كه ئه‌م خێزانه هێشتا به‌ته‌واوه‌تی نه‌بونه‌ته سویسری ، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی یه‌ك شێواز و یه‌ك ڕه‌نگ و یه‌ك خوێنی سویسری هه‌بێ و ده‌بێ كه‌سێك فۆتۆكۆپی خۆیان بێ بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن تۆ سویسریت و بڕیاری پۆزه‌تیفانه له‌سه‌ر پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌كه‌ی بده‌ن .
ئه‌مه‌ش لینكی هه‌واڵه‌كه‌یه ـ { Blick }
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له‌م جۆره كرداره ناشرینانه دووباره نه‌بێته‌وه و پێدانی ڕه‌گه‌زنامه ببێته مافێكی ڕه‌وا ، دوور له هه‌ست و سۆزی سویسرێ ڕههسهنهكان ، ده‌بێ یاسایه‌كی یه‌كسانی سه‌رتاسه‌ری هه‌بێ بۆ هه‌موو وڵات و به‌ڕاشكاوی ئه‌و خاڵانه‌ی تێدابێ كه پێویسته له‌كه‌سی داواكه‌ری ڕه‌گه‌زنامه ، و جێبه‌جێكه‌ری ئه‌م یاسایه لایه‌نێكی دیاریكراوبێ ، نه‌ك خه‌ڵكی شارۆچكه‌یه‌ك یان گوندێك بۆئه‌وه‌ی مافی كه‌سی بێگانه نه‌چێته ژێر ده‌ستی كه‌سانی ڕاسیست ، یان ئه‌وانه‌ی ته‌نها شێوازی هه‌ڵسووكه‌وتی خۆیان به سویسری ده‌زانن و كه‌سانی جیاواز له خۆیان به ناسویسری بزانن و ببنه ڕێگر له جێبه‌جێكردنی یاسای پێدانی ڕه‌گه‌زنامه .
وجودی پارتێكی كۆنسه‌رڤاتیڤی توندڕه‌و وه‌ك پارتی گه‌لی سویسری كه زۆرترین لایه‌نگری هه‌یه له سویسرا‌و ، په‌سه‌ندكردنی هه‌موو یاسایه‌ك كه دژ به بێگانه بێ له ڕاپرسێكان و ، زیادبوونی ڕێژه‌ی كرداره ڕاسیستێكانی تاك دژ به بێگانه‌و ، تێكه‌ڵكردنی هه‌ست و سۆز له جێبه‌جێكردنی یاسای پێدانی ڕه‌گه‌زنامه و پێنه‌دانی ڕه‌گه‌زنامه به كه‌سانێ كه ڕه‌فتاره‌كانیان كۆپی ڕه‌فتاری ئه‌مان نه‌بێ .
ئه‌م ڕه‌فتارانه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه سویسرا هێشتا زۆر دووره له‌وه‌ی كه بێگانه‌كان له كرێكاری ههرزانبههاوه ده‌رچن و ببنه پارچه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگایه‌كی فره ڕه‌نگ و فره كو‌لتور و فره نه‌ته‌وه كه هه‌رهه‌مویان له ئهتمۆسفێرهیهكی هارمۆنیدا له سویسرایهكی سێكولاردا بژین ، سێكولار به‌و واتایه‌ی كه هاوڵاتی بوون ده‌خاته پێش هه‌موو ناسنامه‌یه‌كی تری تاكه‌وه .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە