عه‌بدوڵا گۆران : په‌روه‌رده‌ی ته‌ندروست ـ به‌م پاشكۆیانه ناكرێت .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
په‌روه‌رده‌ی مرۆڤی ته‌ندروست له ڕووی ئازادی و كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی و پێشكه‌وتن و مافی مرۆڤ به‌كه‌سانی ئازاد و په‌روه‌رده‌كراو به ئه‌خلاق و سه‌روه‌ر له تاكه‌سی و ئاست به‌رز له زانستی مرۆڤایه‌تی نه‌ك به مرۆڤانێك لاواز كۆیله‌ی مۆدرێن و پاشكۆ له هه‌موو كایه‌كانی ژیان كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئیداری و ته‌نانه‌ت خودیش .
مرۆڤه‌كان به چه‌ند رێگایه‌كی په‌روه‌رده‌ی تێپه‌ر ده‌بن له‌وانه په‌روه‌رده‌ی ماڵ و نێو خێزان ، په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و نێو كۆمه‌ڵگا ، په‌روه‌رده‌ی زانستی و قوتابخانه ، ئه‌م جۆره په‌روه‌رده‌یه له هه‌موو جیهان له هه‌موو سیسته‌مه‌كانی دونیادا به‌رنامه‌ی تایبه‌تی و كاری زۆر گرنگی له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ په‌روه‌رده‌كردنی كۆمه‌ڵگا و به‌رێكردنی وڵات ، به‌داخه‌وه لێره له‌م هه‌رێمی به‌رنامه نیه بۆ په‌روه‌رده‌كردنی ته‌نروست ، به‌رنامه هه‌یه بۆ دابه‌شكردن به‌سه‌ر حزبه‌كان لایه‌ك به‌ناوی قوتابیانه‌وه و ئه‌ملاش خوێندكاران ، ئه‌ولا ده‌سته‌ی باڵا و ئه‌ملا سكرتاریه‌ت ، ئه‌ولا زه‌رد و ئه‌ملا سه‌وز له نێوانهكانیشدا چه‌ندین ناوی تر و ره‌نگی تر و شه‌ری تر و كێشه‌ی لابه‌لای تر .
لێره په‌روه‌رده به‌ده‌ستی حزب و هه‌ڵبژێراوه ده‌سته‌مۆكانی حزبه‌وه گیری خوارده‌و و سهقهتكراوه و منداڵه‌كان به‌لارێدا براون ، وڵات هه‌موی بون به سیاسی و سیاسیه‌كانیش له سیاسه‌ت و كاری سیاسی تێناگه‌ن ، په‌روه‌رده ئاخێنراوه له سیسته‌می ترس و چه‌واشه‌كاری و شێوێنراوه له هاوتهریبهكهی خۆی و به‌لارێدا براوه بۆ مه‌رامه بێماناكانی كۆیله و پاشكۆكانی حزبه روخێنه‌ره‌كانی تاكی كوردی ، په‌روه‌رده خاڵی كراوه‌ته‌وه له متمانه ، خاڵی له زانستن خاڵی له مۆراڵی مرۆڤایه‌تی ، خاڵی له تاك و خود بون ، خاڵی له گه‌وره‌بونی هزر و دونیا بینی وه‌ك مرۆڤایه‌تی ، په‌ردوه‌رده دراوه‌ته ده‌ست ئه‌وانه‌ی ته‌نها بیر ناكه‌نه‌وه ، ئه‌وانه‌ی بریاره‌كانیان خاڵیه له مه‌نتیق و عه‌قڵ ، ئه‌وانه‌ی پاشكۆی حزب له‌ناو حزبیش بنه‌ماڵه‌یه‌ك ، ئه‌وانه‌ی هه‌ستی منداڵ لایان بونی نیه ، ئه‌وانه‌ی هه‌موان به‌كارده‌هێنن بۆ گیرفانێكی گه‌رم و سوپاسێكی ئاغاكانیان ، ده‌بێ هیوا به په‌روه‌رده‌ی ئه‌م وڵاته چی بێت ئه‌مه وه‌زیری په‌روه‌رده‌كه‌ی بێت .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە