ئاریتما موحه‌ممه‌دی : كورد و ئاسۆی ڕووداوه‌كانی توركیه به‌ره‌و كوێ .
پێویسته كورد زیاتر له‌وه كه له داڕشتنی ستراتیژیی سیاسیی و له بیركردنه‌وه‌دا په‌له بكات با له یه‌كێتیی و گوتاری یهكگرتووییدا په‌له بكات .
پێم سه‌یره كه به‌شێكی زۆر له هاوڵاتییانی كورد پشتیوانی‌یان له كووده‌تای دژی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی تووركیه كرد ، ده‌سه‌ڵاتێك كه به ده‌نگی خه‌ڵك حوكوومه‌تی به‌ده‌سته‌وه گرتووه و كوودهتاچییهكیش كه تاكوو ئه‌مڕۆ هۆكاری سه‌ره‌كیی چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی سیاسیی كورد له‌و وڵاته بووه . بۆ ده‌بێ به‌شێكی زۆر له هاوڵاتییانی كورد پشتیوانیی له ئه‌رته‌ش و سپای تووركیه بكه‌ن ! ئه‌رته‌ش و سپایهك كه تاكوو هه‌نووكه ده‌یان هه‌زار هاوڵاتیی كوردیان كوشتووه و به‌رده‌وام دژی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سیاسیی كورد له توركیه بوونه . له پێش نه‌وه‌ده‌كانه‌وه تاكوو ده‌گاته كۆتایی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ئه‌رته‌ش و سپای تورك سه‌دان هه‌زار هاوڵاتیی كوردیان قڕ كردووه و له ڕاستیدا سپا داڕێژه‌ری پڕۆسه‌ی ئاسیمیله‌كردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد له باكووری كوردستان بووه و ڕاگواستنی كوردیش هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌رته‌ش و سپا له توركیه ڕووی داوه .
به‌ڵام ئه‌وه‌م پێ سه‌یره كه هاوڵاتییانی باشوووری كوردستان ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه دژایه‌تیی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان ده‌كه‌ن چونكه ڕێكه‌وتنی ستراتیژیی له‌گه‌ڵ حوكوومه‌تی هه‌رێم و به‌تاییبه‌ت پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه . به‌ڵێ ، ڕاسته پارتیی و هه‌موو حیزبه‌كانی باشووری كوردستان ڕه‌خنه‌یان له‌سه‌ره و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ی باشووری كوردستانیش له زۆر بوواری سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ڕه‌خنه‌ی له‌سه‌ره ، چونكه ناتوانێ وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئاسایی كێشه‌كانی یه‌كلایی بكاته‌وه ، به‌ڵام ئایا پشتیوانیكردن له كوده‌تا له دژی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی توركییه كه له مێژووی خۆیدا تاكه ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسیی بووه كه هێنده له‌هه‌مبه‌ر داخوازییه‌كانی كورد نه‌رم بووه ، درووسته ؟
دیاره ئه‌م كوده‌تا پرسیاری زۆری له‌سه‌ره ، چونكه كوده‌تا به‌و شێوه ناكرێت ، ئه‌م كوده‌تا گومانی ئه‌وه‌شی له‌سه‌ره كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و پارتی دادوگه‌شه‌پێدان به مه‌به‌ستی سیاسیی و لاوازكردنی سپا و ئه‌رته‌ش و هه‌روه‌ها به‌ده‌ستهێنانی هه‌ست و سۆزی گه‌ل بۆ هێنانه‌ئارای گۆڕانكاریی به‌رفه‌راوان له یاسای بنه‌ڕه‌تیی توركیه ڕێكخرابێت ، چونكه له ماوه‌ی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی هاتنه‌كایه‌وه كه پێوه‌ندیی به كه‌مڕه‌نگكردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌رته‌شه‌وه هه‌بوو ، ئه‌م گۆڕانكارییانه به مه‌به‌ستی پێكه‌وه گرێدانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی حوكوومه‌تی تورك جێگیركران .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وڵی كوده‌تا له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شه‌وه ڕاستبێت ، سه‌ركه‌وتنی كوده‌تاچییه‌كان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی توركیه كێشه‌ی كوردی پتر ئاڵۆز ده‌كرد و ته‌نانه‌ت چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی كوردی به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕانده‌وه . ئه‌رته‌ش و سپای توركیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه پشتیوانیی له ڕژیمی سوریه بكرێت و پێوه‌ندیی سیاسیی و سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌ددا سه‌رله‌نوێ دابڕێژرێته‌وه و پێوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ئاسایی بكرێته‌وه ، به‌و شێوه ده‌كرێ سه‌ركه‌وتنه‌كانی كورد له ڕۆژئاوا سنووردار بكرێت . واته سه‌ركه‌وتنه‌كانی كورد له ڕۆژئاوا به یه‌كێ له هۆكاره‌كانی هاتنه‌كایه‌ی كورده‌تا له توركیه پێناسه ده‌كرێت . چونكه فاشیسته توركه‌كان كه خۆیان به پارێزه‌ری سیكولاریزم له توركیه پێناسه ده‌كه‌ن له‌نێو سپادا دهسهڵاتبهدهستهوهن و سیكولاریزمی سیاسیی توركییهش له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ركوتكردنی كورد داڕێژراوه ، هه‌روه‌ها سپای توركیه دژی ڕێكه‌وتنی ستراتیژییه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌رچه‌ند ئه‌و ڕێكهوتنهش پتر له قازانجی توركییه تاكوو هه‌رێمی كوردستان .
ته‌نانه‌ت خه‌لیل تورگوت ئۆزال كه له ساڵی 1989 تاكوو ساڵی 1993 ی زایینی سه‌رۆكوه‌زیری توركیه بوو ، ویستی كێشه‌ی سیاسیی كورد چاره‌سه‌ر بكات و ته‌نانه‌ت پلانی ئه‌وه‌شی هه‌بوو كه ناوی توركیه بگۆڕێت بۆ كۆماری ئه‌نادۆڵ ، به‌ڵام له‌لایه‌ن سپای توركیه‌وه كوژرا . ئیستا زۆرم پێ سه‌یره كه به‌شێكی زۆر له ڕووناكبیرانی كورد پێیان وایه كه به ڕۆیشتنی ئه‌ردۆغان كێشه‌ی سیاسیی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كرێت . من هه‌میشه پێموابووه كه پێشكه‌وتنه‌كان و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی له هه‌ناوی شۆڕش و گۆڕانكارییه‌كانه‌وه دێنهكایه ، به‌ڵام قه‌د پێم وا نه‌بووه كه كوده‌تا له‌لایه‌ن ئه‌رته‌ش و سپا هێنانهكایهیی دادپه‌روه‌ریی و بهرفهراوانكردنی ئازادیی بووبێت .
چونكه سپا و ئه‌رته‌ش هه‌میشه له ڕوانگه‌ی سه‌ربازییه‌وه سه‌یری كێشه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌رده‌م هه‌ستی تووندووتیژییان به‌سه‌ر هه‌ستی دیالۆگ و وتووێژ زاڵ بووه . به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه نه‌ته‌وه‌ی كورد و به‌تاییبه‌ت تاكه به‌ناو ڕووناكبیره‌كان و سیاسییه‌كانی كوردستان له ڕووی هه‌سته‌وه بڕیاریان داوه ، بۆیه هه‌رده‌م كورد له ئاڵوگۆڕه‌كاندا به‌جێ ماوه و ده‌سكه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه و دواتریش بووته سووته‌مه‌نیی ڕێكه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانی نێوان وڵاتان .
هاوڕێیه‌كی فارسم هه‌یه وتی پێم كه له كێشه و نه‌هامه‌تییه‌كانی كورد تێده‌گه‌م ، به‌ڵام له جێژنێكی ئێرانی‌دا ته‌نیا به یه‌ك گۆرانی كوردیی پتر له سه‌د هاوڵاتیی كوردی له‌ژێر ئاڵای و سروودی پاشایه‌تیدا هێناوه‌ته هه‌ڵپه‌ڕین ، به‌ڵێ ڕاسته كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه زوو ڕووداوه‌كانی ژیانی سیاسیی و مێژوویی له‌بیر ده‌كات و له پاشخانی مێژوویی هزریدا تۆماری ناكات . فارسه‌كان هه‌میشه ده‌ڵێن كه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی [ ساوێلكهن ] ، واته زوو ڕووداوه‌كانی مێژوویی خۆیان له‌بیر ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كانی سه‌رده‌م خۆڕێك ده‌خه‌ن . واته كورد قه‌د به چه‌شن و شێوه‌یه‌كی درووست به‌رهه‌ڵه‌ستیی ڕووداوه‌كانی نه‌كردووه ، هه‌میشه هه‌وڵی داوه له‌گه‌ڵ ڕووداوه نوێكان ڕێكه‌وێت ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ش داگیركارییبووبن و به‌زیانی بووبێت و نه‌ته‌وه‌كه‌ی تووشی تێڕمان و ڕۆخاندن كردبێته‌وه .
هه‌میشه پێم وابووه كه كورد نابێ قه‌د دژایه‌تیی تاكی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ست بكات ، پێویسته كورد هه‌میشه دژایه‌تیی سیسته‌می سیاسیی و یاسای بنه‌ڕه‌تیی وڵاتانی داگیركه‌ر بكات ، ئه‌مه چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی كورد ئاسانتر ده‌كات . چه‌ندین ساڵه كورد له باكوور دژایه‌تیی ئه‌ردۆغان ده‌كات ، دوێنێ نزیك بوو كه ئه‌ردۆغان ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست بدات و ته‌نانه‌ت له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی كوده‌تاكه‌دا گیانیشی ده‌كه‌وته مه‌ترسییه‌وه ، ئایا به هاتنی سپا بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ده‌بوو، یانخود كاره‌ساته‌كانی نه‌وه‌ده‌كان و پێش نه‌وه‌ده‌كانیش به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورددا دووپات و چه‌ند پات ده‌بوونه‌وه !