نامە مێژوویەکەی شێخی کوردایەتی ـ بۆ مجلسی اعوام .
مامۆستا فەوزی ڕەمزی ما‌لا مارف ، کە بەڕێزێکە لە نوسەرە نزیکەکانی { وتاریکورد } ، لەسەر بەشی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، ئەم نامە مێژوویەی شێخی گەورەی کورد ( مەلیک مەحموود ) ی بلاوکردۆتەوە . ئێمەش بەهۆی گرنگی نامەکەوە بڵاومان کردۆتەوە .
گرنگی بڵاوکردنەوەی ئەم نامەیە لەوەدایە زۆر دەستەو تاقم و حیزب بەتایبەتی پارتی و بنەماڵەی بەرزانی لەسەرەتای شۆڕشی ئەیلوولەوە لەپشت ئەم هەموو پڕوپاگەندانەی شەقامن لە دژی ئەم خۆرەی کورد کە لەئاسۆدا هەڵهات . ئەوان وا نیشان دەدەن کە کوردایەتی لە بناری چیای شیرنەوەو لەدامێنی بەرزان خوڵقاوە ، بەڵام مێژووی شێخی گەورەی کورد وامان پێ دەڵێت : لەو شوێنەی من هاتمە ژیانەوە ، کوردایەتی باهۆزێک بوو لەگەڵ بوونمدا لەدایک بوو . بەداخەوە نەوەکانی ئەم مامۆستای کوردایەتی یە ، بەهۆی پلەو پایەو سەرمایەی موفتەوە ، بوونی خۆیان وون کردووە .
ئەمەی خوارەوە ، تەواوی بۆچوونی مامۆستا فەوزی و ، نامە مێژووەکەی شێخی کوردایەتی یە .
وەڵامێك بۆ ئەوانەی شەڵ و کوێرانە و بە ڕاست و چەپدا هەڵمەتێکی ناڕەوا بۆسەر شیخی نەمر دەبەن ـ با بەوردی ئەم نامەیە بخوێننەوە
نامه‌که‌ی شێخی نه‌مر بۆ سه‌رۆکی مجلسی اعوام :
سعادتماب :
به‌شه‌ره‌فی ده‌زانم که هاوارو شکاتی میلله‌تێک ئه‌هێنمه خزمت ئێوه که حیمایه‌و وهسایهو له ژێر ده‌ستی ئێوه‌دایه چونکه وهسایهو حیمایه واته ئاگاداری کردنه‌وه . که ئه‌م میللهتهیش که میلله‌تی کورده‌و به‌شه‌ره‌فێکی به‌رزه‌وه منیش له‌و میلله‌ته‌م که‌له به‌شێکی کوردستان . کوردستانی خوارودا ئه‌ژین، به‌عێراقه‌وه به‌ستراوه . بیخه‌مه به‌رچاوتان که ئه‌م خاکه له لایه‌نی هێزو له‌شکری سوێند خۆره‌کانه‌وه یان ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووکانه‌وه هه‌رگیز داگیر نه‌کراوه وه نه‌گیراوه . ئه‌مه‌یش رووداو لێقهومانێکه که له‌ناو [ میزوپوتامیا ، بین للنهرین ] دا روویداوه. له‌ساڵی 1918دا کورد بهعزم و ئیراده‌ی خۆیان ده‌ستیان دایه چه‌ک ، هێزو له‌شکرو سوپای تورکیان ناچارکرد که کوردستان به‌جێ بهێڵێت . کوردیش خۆ به‌خۆ بانگی ئازادیان بۆ خۆیاندا . وه به‌ناوی حوکمه‌تی کوردستان کوردستانی جنوبییهوه حوکمه‌تیان دامه‌زراند . ئیداره‌و مقدراتی خۆیان گرته ناو ده‌ستی خۆیان له‌م کاته‌دا عراقی عه‌ره‌بی له‌ناو فه‌وزادا ئه‌تلایه‌وه . وه هێشتا له‌شکری یه‌کگرتوان هه‌ر له جه‌نگدا بوون داخه‌که‌م ئێمه‌ی کورد میلله‌ت و خاکمان له دواییدا به‌سترا به عێراقه‌وه که [ ئه‌وروپاییه‌کان ئه‌یانوت ئێمه بۆ پارێزگاری حقو عداله‌ت په‌لاماری چه‌کمان داوه‌و له‌رووی راستی لانادهینو به‌رامبه‌ر به‌ناراستی هه‌رگیز ناگهرێنه دواوه وه به‌رامبه‌ر به‌دادو مافی میلله‌تان پاش گه‌ز نابینه‌وه که بهختو شانسی میلله‌تێکی تریان به‌ناحه‌قه‌وه به‌ستووه به‌ده‌ست خۆیانه‌وه . وه ئه‌و میلله‌تانه‌ی که له پێشدا حکومه‌تیان هه‌بووه ، وه‌یان له‌گه‌ڵ گه‌لێکی تردا جیاوازیان هه‌بێت ] . ئیتر ئێمه قه‌ت فه‌رامۆشیان ناکه‌ین وه له‌بیرمان ناچێت . له‌سه‌ر شه‌ره‌ف و به‌ڵێنی ئێوه که به کوردستانی جنوبی که خود موختاریهکی گه‌وره‌تان به‌خشی بوو به ئێمه وه‌عدتان دابوو . له‌سه‌ر ئه‌م په‌یمانه بێ دادی‌و هه‌راسان کردنمان سووک کرابوو . به‌ڵام هه‌ر چه‌ند ساڵه‌کان یه‌ک له‌سه‌ر یه‌ک دێن‌و تێده‌په‌رن .. له‌و رۆژه‌وه تائیمرۆ وه‌نه‌بێ وه‌عدو به‌ڵێنتان .. جێ به‌جێ کرابێت ، به پێچه‌وانه‌وه ئاواتی ئێمه‌و فه‌رمانی ئێوه ، گیانمان ، ژنانمان ، منداڵانمان هه‌موو رۆژێک به ئاگرباران ده‌کرێن . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌یانه‌وێت له مافی خۆمان لانهینو کورد نه‌بین . فه‌رمانی کوشتنمان دراوه وه‌له دژمان جه‌نگی خوێنینمان ده‌ربار ده‌کرێت :
حکومه‌تی مه‌لیکی عێراق بێ ترس و له‌رز ناوشاری سلێمانی گوله‌باران ده‌کات که پایته‌ختی کوردستانی جنوبیه . وه ئه‌و کوردانه بومباران ده‌کات که له آنتیخاباتدا به‌شدار نه‌بوون . وه نهیانوویستوه چونکه ئه‌م حوکمه‌ته به‌د ئامانجه ویستویه‌تی که پهیمانو معاهدهیهک ببه‌ستێت ، تاکوو هه‌موو مافه‌کانی کوردی پێ له‌ناوببات مترالیوزانه که هه‌مووی به‌سه‌ر شهرهفو ههیبهتو کرامه‌تی ئێوه‌یان کۆمه‌ڵی آوام پێ لێئه‌درێت .
چونکه کورد له‌ژێر حیمایه‌و وه‌سایه‌ی ئێوهدایهو وه وائه‌زانن یعنی ئێوه پارێزگار‌و پهنادارو وهفاهداریانن . ئه‌گه‌ر هێزو له‌شکری حکومه‌تی ملکی عراقی له‌شکرو سوپا‌و فرۆکه‌کانی به‌ریتانیا پشتیوانیان نه‌کات که به‌ناوی کۆمه‌لی باشهرهفی ئێوه‌وه چاودێری‌و به‌رێوه‌بردنی ئه‌م وڵاتانه دراوه‌ته ژێر ده‌ستی ئینگلیز نه‌بوایه دووپاته کردنی مێژوو . وه چوونه سه‌ر بغداد و گرتنی له‌لایه‌ن کورده‌وه ، ههرباسو ده‌نگێکی چه‌ند ڕۆژێک ئه‌بێت . ئێمه هه‌موو کاتێک نیشتیمان‌و یانه‌مان پاراستوه و هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر به دوژمن‌و دفاعو پارێزگاری ئه‌که‌ین ، له کاتێکدا که ئێمه نه‌مانویستوه به‌رامبه‌ر به حکومه‌تی به‌ریتانیا بچینه جه‌نگه‌وه . چونکه به‌ناوی کومه‌لی پیرۆزی ئێوه‌وه ئه‌بزوێته‌وه. ئیستا‌و تائێستا به‌ناوی ئێوه‌وه داوای حقو ماف ئه‌که‌ین . به‌م ره‌نگه داخوازی‌و داد‌و عدالت ترجیح ئه‌که‌ین . به‌ڵام نامانه‌وێت نیشتیمانمان ببه‌سترێت به حکومه‌تی ملکی عراقه‌وه . چونکه ئه‌یانه‌وێت به‌زۆرو خورتی ئه‌م بهستنهوهیهمان پێپه‌سه‌ند بکه‌ن وه پێمان بسه‌لمێنن له کاتێکدا ئاسایش‌و ئه‌مان ، سلحو آستقرار به‌لای کومهلو هه‌یتی باشرفی ئێوه‌وه کرانبههاو ، به‌نرخه جاهه‌ر له‌توانای ئێوه‌دایه له‌ناو ئه‌م پارچه جیهانه‌دا ، ئاسایش‌و ئاشتی جێگییر بکرێت . به‌ڵام:ـهتاوهکو بهختو مقدراتی وه‌ته‌نی کورد ئه‌درێته ده‌ست نه‌وه‌کانی خۆی ، تاکوو حکومه‌تێکی کورد بهریوهبردنو کار‌و فه‌رمانی خۆی نه‌خاته ژێر ده‌ستی خۆی ، وه‌تاکو خۆی خاوه‌نی حکمی ئه‌و پارچه کورده نه‌بێت ، هیوای سلحو سلام . ئاسایش‌و ئاشتی کردن خه‌یالێکی خاوه . کورد خاوه‌نی مێژوویه‌کی هه‌زاران ساڵه‌یه ، تاریخ آسباتی ئه‌کات که کورد هه‌موو کاتێک هه‌ستی موجودیه‌تی خۆیان ، مێژوویان، نیشتیمانیان پاراستووه. لهدهستگاو موئساتی قه‌ومی‌و گهلایهتیان خۆیان بێ‌ئاگا نه‌بووه ، ئاگاداریان کردوه . له‌به‌ر ئه‌وه وا قرارو بریار دراوه تادوا هه‌ناسه بۆ پاراستنی نیشتیمان و محافزهی خۆیان دیفاع بکه‌ن به چه‌ک به ده‌ستی بمرن . وه ملکه‌چی حکومه‌تی مه‌لیکی عراق نه‌که‌ن وه نهدهخالهت و نه نه‌فس تسلیم ناکه‌ن .
ئێمه ، کورده‌کان ، له‌گه‌ڵ هه‌موو قهومو گه‌لێکدا ئه‌مانه‌وێت دۆست و برابین وه بێ قیینو کینه بژین وه نامانه‌وێت میدانی ئه‌و بدرێت که [ حقو ماف ـ تقدیر مسیر ] مان بخرێته ژێر ده‌ستێکی تره‌وه .. ئاشکراو روونه که چاره‌نووس [ تقدیر مسیر] دراوه‌ته ده‌ست چه‌ند گه‌لێکی دواکه‌وتووی بدائی گه‌لانی ئه‌فریقا ، که‌وابوو نابێت بۆ میلله‌تی کورد ره‌دوو ره‌فز بکرێت . که قه‌ومی کورد خاوه‌ن مێژووه وهناسراوه وه‌له‌ناو گهلانو آقوامدا موقیعێکی بڵندی هه‌یه . وه‌کو بهراستو مخلس ئازا‌و قارهمانو چالاک‌و زیره‌کو پشتیوانی حکومه‌تی بریتانیاوه رێگایه‌کی تری گرتووه . هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌لستی مقاوه‌مه‌ی ئێمه بکات‌و سه‌ربکه‌وێت بیری خوێنرێژی وه‌رگرتووه وه‌له‌گه‌ڵ ئێمه‌ی کوردا که‌وتۆته جه‌نگه‌وه . له‌کاتێکدا کورده بێ چهكهکان هیچ نیازێکی ههلمهتو ورژوم بردنیان نه‌بوو بۆ سه‌ر هیچ که‌سێک ، ته‌نیا له‌رووی ئاشکرا کردنی بیروباوه‌ری [ سیاسی ] و ئامانجی خۆیان . به هه‌زاران کوردیان به ئاگری مهترالیزو بومبای فرۆکه دروێنه کرد‌و کوژران . به‌ڵام پاش ئه‌م کاره‌ساته که ئیمرۆ کورد ده‌ستی داوه‌ته چهکو سلاع گوناء و تاوانی ئه‌م تقسیره ئه‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی که له پێشدا هه‌ڵمه‌تی چه‌کداریان بردۆته‌سه‌ر کورده‌کان وه ناعدالتی و خوێن ریژیان ده‌رباره ئهکهنو گوناء ناکه‌وێته سه‌ر کورد و له‌سه‌ر ئه‌وانه . خوێن ، ئاگر هیچ شتێک ناتوانێ مێژوو بگۆرێت ، بسرێته‌وه . به ملیۆنه‌ها کورد‌و ره‌گه‌زی سلاح دین ، کریم خانی زه‌ند بگۆرێتو بیانکات به عره‌ب یان تیره‌یه‌کی تر . میلله‌ته‌که‌م ئه‌ڵێت ئێمه شۆرش ناگێرێنو وه‌بۆ خوێنیش تین‌و نیین وه نامانه‌وێت فیتنه بێینه‌وه‌و لایه‌نگری جیازازیش ناکه‌ین . به‌ڵێ : ئێمه به ناچاری چه‌کمان هه‌ڵگرتووه چونکه ئیجباروارغام کراوین وه بهنابووتی مه‌حکوم کراوین . له به‌رئه‌وه‌ی بێبهشو بێهیوا کراوین وه ده‌ستیان داوه‌ته چه‌ک : ئێمه داوای ئه‌وه ناکه‌ین که حاکـمو زاڵی هیچ میلله‌تێک بین‌و چاومان له خاک‌و وڵاتی هیچ گه‌لێکی تر نییه . به‌لام رازیش نابین که‌س حکمان به‌سه‌ردا بکات و فه‌رمانمان به‌سه‌ردا رابویری . ئێمه ته‌نیا حوکم‌و سه‌رۆکایه‌تی وه فه‌رمانداری خۆمان ئه‌وێت . ئێمه له‌و بیر‌و باوه‌ره‌داین که له‌دوایی ئه‌م جه‌نگه‌دا میلونه‌ها مرۆڤ له پێناوی خۆیاندا گیانیان فیداوقوربان کردبێت ، بۆ داوای ئه‌و مافوو حقه که کۆمه‌ڵی به‌شه‌ره‌فی ئێوه بۆ ئێمه، کوردی داناوه‌و ره‌وای بینیوه وه په‌سه‌ندی له‌یه‌که‌م رۆژه‌وه دراوه‌و ته‌سدیق کراوه. بمبه‌خشن ، به تاکیدو ته‌سدیق باورتان رائه‌کێشم که ئه‌م حاڵه‌ته وه‌سفی شۆرش‌و راپه‌رینه .. هه‌مووی له رووی به‌دکاری و بیروباوه‌رو خراپی و ئامانجی ناله‌باری به‌رێوه‌به‌ران .. پیاوو کاربه‌ده‌ستانی عراقه‌وه رووی داوه وه ئه‌وان شۆرش‌و چه‌ک به‌کارهێنانیان تولیدو دروستکردوه تاهه‌موو ماف‌و حقوقمان به‌ته‌وای جێبه‌جێ نه‌کرێت بهئیحترامهوه ته‌سدیقی حه‌قمان نه‌کرێت ، قه‌ت ده‌ست هه‌ڵناگرین . جا داوا‌و داخوازیمان ئه‌وه‌یه که باور به‌سه‌ربه‌خۆیی و ئیستیقلالمان بکرێت. وه نیشتیمانمان ئازادبکرێت ، وه ئه‌م حه‌قه‌مان له‌ژێر په‌ناو ئینتیدابی هیئه‌ی به‌شه‌ره‌فی ئهقوامدا راست‌و راست ـ ئیعتراف و ته‌سدیق بکرێت به‌ناوی ئیستیقلالی حکومه‌تی کوردستانی جنوبی ـوه . وه هیچ په‌یوه‌نی وپهیوهستێکمان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی مه‌لیکی عراقدا نه‌مێنێت ـ چونکه ئه‌مانه [ ئینگلته‌ره ـ عراق] له‌ناو خۆیاندا به پهیمانو معاهدهیهکی تازه کۆتای‌یان به ـ ئینتیدابی به‌ریتانیا هێناوه . له‌به‌ر ئه‌وه حلو فسلی دعواو قه‌زیه‌ی ئێمه که عرزو تکلیف کرا ، موافقی منتیقو زروهته . وهکردنیشی پێویسته .
کومه‌ڵی به‌شه‌ره‌فی ئێوه به موجبی ئهمزو ته‌بیعه‌ت وه لزومی ئیقتیساد و حاجات و قایع .. پێویسته ئێوه‌یش بگه‌رێنه‌وه سهرقهرارهکهتان که‌له سالی 1925 دا دراوه وه معترفا ته‌سدیق کراوه .
سعاد تماب . هیوادارین که آحتراماتو تعزیماتی بێپایانمان قبولو ته‌سدیق بفه‌رمون .
به‌ناوی دانیشتوانی کوردستانی جنوبیهوه … شێخ مه‌حمود…. 21 مارتی 1931