شه‌ریف هه‌ژاری : سایكس – پیكۆ له ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌مریكا چی به‌سه‌ر دێ ! ئایا خۆرهه‌ڵاتی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه ؟
له ڕووی مێژووه‌وه تاڕاده‌یه‌ك زۆرجار باسی ڕۆژی ڕێكه‌وتنامه‌ی سایكس – پیكۆ – سازانۆف و به‌نده‌كانی كراوه ، بۆیه وای ده‌بینم گرنگه له‌م بابه‌ته‌م دا زیاتر له مێژووی ڕێكهوتنامهكهوه ئێستای دۆخی كورد هه‌ڵسه‌نگێنم و ئه‌گه‌ره‌كانی ستراتیژ هێنده‌ی په‌ی پێ ئه‌به‌م بیخه‌مه‌ڕوو .
كاتێك ڕیكه‌وتنامه‌ی سایكس – پیكۆ – سازانۆف ئیمزاكراوه ، ئه‌وا نزیك به زیاتر له ده ساڵ پێش ئه‌و ماوه‌یه ، ( مارك سایكس ) ی ئینگلیز هه‌م به ناوی ( گه‌شت )ـه‌وه و هه‌م وه‌ك سیخوڕ و هه‌م وه‌ك دبلۆماتكاری ئینگلیز هاتبووه ناوچه‌كانی كوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌وه و چه‌ندین نووسینیشی له‌سه‌ر دابونه‌ریت و هۆزه‌كانی كورد نوسیووه . كه‌وابوو ئینگلیزه‌كان تاڕاده‌یه‌كی باش پێشتر كوردیان ناسیبوو ! ئه‌وه‌ش گرنگی له‌وه دایه كه : ئێستاش ئه‌مریكا – به‌ریتانیا و ڕووسیا و فه‌ره‌نسا ئه‌وا كورد هه‌ر ئه‌ناسن و به دۆزه مافویستهكهشی ئاشنان ! به‌ڵام كورد چۆن له ناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان دا شوێن به‌رژه‌وه‌ندییه نهتهوهییهكانیی و چنگخستنی مافه‌كانی ده‌كه‌وێ و به‌ده‌ستی دێنێت ، ئا ئه‌وه پلان و ستراتیژه و پێویستی به لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ هه‌یه كه هه‌نگاو به هه‌نگاو ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ن .
ئه‌و ده‌مه‌ی ڕێكه‌وتنامه‌ی سایكس – پیكۆ – سازانۆف ئیمزاكرا ، ئه‌وا ئه‌مریكا له ناو هاوكێشه‌ی سایكس – بیكۆ دا نه‌بوو ، به‌ڵام ئێستا هه‌م زلهێزترین وڵاته و هه‌میش خاوه‌ن پرۆژه‌ی تایبه‌ت به خۆیه‌تی له خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست دا كه پرۆژه‌ی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راستی نوێ یه .
هاتنی داعش‌یش شه‌ڕی مه‌زهه‌بگه‌رایی له ناوچه‌كه دا زیندووكرده‌وه و جه‌نگه مه‌زهه‌بیه تونده‌كه‌ی نێوان سوونه و شیعه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ پێش ڕێكه‌وتنامه‌ی سایكس – پیكۆ – سازانۆف ، بۆ ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی عوسمانیی ( سوونهگهرا ) و سه‌فه‌وی ( شیعهسهپێن ) یه‌كتریان قهلهپاچه ئه‌كرد !
هه‌روه‌ها هه‌ڵتۆقینی داعش وایكرد له دیفاكتۆ دا هه‌ندێك له هێڵه سنوورییه‌كانی ڕێكه‌وتنامه‌كانی سایكس – پیكۆ – سازانۆف و سانڕیمۆش كاڵ كاته‌وه ، وه‌ك : ویلایه‌تی ڕه‌قه ( كه له ڕیكه‌وتنامه‌ی سایكس – پیكۆ – سازانۆف دا خرایه سه‌ر ئه‌و ده‌وله‌ته درووستكراوه‌ی كه ئێستا پێی ده‌وترێت : ده‌وله‌تی سوریا ) ، ویلایه‌تی موسل ( كه سه‌ر به ده‌وله‌تی عێراقی درووستكراوی سایكس – پیكۆ ) یه . به‌ڵام ده‌بینین چه‌ند ساڵێكه هه‌ردوو ویلایه‌ت ( ڕه‌قه‌ی ده‌وڵه‌تی سوریای درووستكراو و موسڵی عێراقی سه‌ر كاغه‌ز ) له ژێر هێژموونی خه‌لافه‌تی داعش دان ، هه‌رچه‌نده مه‌رج نییه داعش بوونیهتێكی هه‌میشه‌یی له‌و دوو ویلایه‌ته‌دا بۆ فه‌راهه‌م ببێت ، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وه چه‌ند ساڵێكه به واقیعی ئه‌و سنوورانه‌ی هه‌ڵ ته‌كاند .
هه‌ربۆیه شله‌قانی ناوچه‌كه و ناكۆكیه مهزههبییهكه گه‌شتۆته ئاستێك جگه له دابه‌ش بوون ئه‌سته‌مه ئیدی ئه‌م نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به جیاوازانه بتوانن پێكه‌وه بژین ، هه‌روه‌ك كنسولی ئه‌لمانیا له كوردستان وتی : ( ده‌بێت سنووره‌كانی ڕێكه‌وتننامه‌ی سایكس – پیكۆ راست بكرێته‌وه ) .
پێشبینیم بۆ ستراتیژ ئاوهایه :
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سایكس – پیكۆ – سازانۆف به دابه‌شبوونی عێراق ده‌ست پێ ده‌كات و به په‌رت – په‌رتبوونی سوریا به‌رده‌وام ده‌بێت ، ئه‌م ململانێیه هێشتا له سه‌ره‌تایداین و زۆری ماوه تا بوركانه‌كه داده‌مركێته‌وه ، پاش جه‌نگی سوریا ئه‌گه‌ری زۆره به‌هه‌مان شێوه‌ش ناو ئێرانیش بگرێته‌وه ، چونكه هێزێكی مه‌زهه‌بی توند حوكمی ده‌كات ، بۆیه كه‌وتنی هاوپه‌یمانه ستراتیژییه شیعه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوخۆشی هه‌یه به‌مه‌رجێك ئۆپۆزسیۆنی ئێران كاریگه‌ر ببنه‌وه .
به‌م پێه زۆر ڕێی تێ ده‌چێت كه قورسترین جه‌نگ له ئێران‌دا ڕووبدات چونكه چه‌قی ده‌سه‌لاتی یه‌كێك له مه‌زهه‌به‌كان : ده‌سه‌لاتی ئێرانی ئێستایه . به‌مپێیه : پڕووكانی ئه‌جێندا ده‌ره‌كییه‌كانی ئێرانی – شیعه سه‌پێن كه ده‌كاته پڕووكانی ئه‌سه‌د و حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن و حیزبووڵای لوبنان و دابه‌شبوونی عێراق ، ئه‌وا دور نییه ئاكامه‌كه‌شی خودی ناوخۆی ئێران بوركانه‌كه كڵپه‌ی تێدا نه‌كات !!
نزیك به دوو ساڵ پێش ئێستا بابه‌تێكم له زۆربه‌ی بڵاوكراوه‌كانی كوردستان بڵاوكرایه‌وه كه له سه‌روبه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ستراتیژه‌كه‌ی ئۆباما بوو دژ به داعش ، به‌ناونیشانی : ( بۆ ئه‌مریكا به خاوی له داعش ده‌دات !!؟)، كه ده‌توانن له‌و لینكه‌ی خواره‌وه‌دا بیخوێننهوەو تێ گه‌شتن له‌وه‌ی بۆ ئه‌مریكا به خاوی له داعش ده‌دات ! ئه‌وا ڕه‌نگه گووزهرێكی بچووك بێت كه له‌وه بگه‌یت ئه‌گه‌ری زۆره ناوچه‌كه گۆڕانكاری به‌خۆوه ببینێت !
له ئێستادا دوو هێز كە بەشێوەیەكی سه‌ره‌كی دژایەتی سنووره‌كانی سایكس – پیكۆ – سازانۆف دەكەن ، بریتین لە : رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی داعش و نه‌ته‌وه‌ی كورد، كه‌چی هەردوو هێزه‌كه‌ش لەشەڕێكی توندان دژ بە یەكتر !!
لای هه‌موو كوردێك بیستنی ناوی ڕیكه‌وتنامه‌ی سایكس – پیكۆ – سازانۆف ئه‌وا هه‌ستێكی ناخۆشی به‌دوادادێت چونكه پرۆژه‌یه‌كی ته‌واو ئیستیعمارانهیه و هیچ پرس به كورد نه‌كراوه له‌و كاته‌دا و ، كوردستانی بنده‌ستی ده‌وڵه‌تی عوسمانیشی كرده سێ به‌ش .
ئێمه نابێت هه‌ر ئه‌و مێژووه بڵێینه‌وه چونكه گه‌ر هه‌ر باسی ڕابردوو بكه‌ین ئه‌وا ئه‌چه‌قین ! هه‌ربۆیه پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌مڕۆی دۆزی كورد گرنگه ، گرنگتره سوود له هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو وه‌رگرین و ، گرنگترینیشه كه پلانێكی ستراتیژی دابڕێژرێت بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی و قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كه و خولقاندنی هه‌ندێ ده‌رفه‌تی دیكه كه ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی پێ تهكاموول بكرێت !!
پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئێستا ئه‌مانه‌ن : ئایا له پشت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا – به‌ریتانیا و ڕووسیا وه چی هه‌یه ؟ كام به‌رژه‌وه‌ندی و پلانانه‌یان دژ به ئێمه‌ی كورده ؟ كام ئهجێندایانهشیان هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردن !؟، ئه‌مه به وردی پێویستی به شیكاریی و مشت‌ومڕ هه‌یه و له‌گه‌لیشیدا پلان دابنرێ بۆ ته‌واوی ئه‌گه‌ره‌كان .
ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌ی نوێ بۆ ڕێكه‌وتنامه‌ی سایكس – پیكۆ – سازانۆف بكه‌ین ئه‌وا پێویسته به وردی له دۆخه‌كه تێ بگه‌ین و ، مه‌رج نییه كه ئه‌و گۆڕانكارییانه‌شی دێنه‌كایه‌وه ، هه‌ر هه‌مووی له به‌رژه‌وه‌ندی گشت به‌شه‌كانی كوردستان دا بێت ، چونكه زلهێزه‌كان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئه‌وا ستراتیژی نوێ بۆ گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه داده‌نێن ، كوردیش پێویسته له پاش خۆسازدان – به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی سیاسیی هه‌ر به‌شێكی خاكی كوردستان خۆی ئاماده بكا‌و هه‌ولی چنگخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بدات . ده‌بوو كورد پرۆژه‌ی ستراتیژیی و تایبه‌تی خۆی هه‌بووایه له پاش به‌هاری عه‌ره‌بیه‌وه ، ئایا كورد چۆن گۆڕانكارییه‌كانی دوای سایكس – پیكۆ ده‌قۆزێته‌وه ؟ بێ گوومان به‌و مه‌رجه‌ی گه‌ر ستراتیژێكی تۆكمه‌ی یه‌كگرتووانه‌ی داڕشتبێت !
هه‌ندێ خاڵ هه‌ن كه له ڕووی سیاسیه‌وه گرنگه دیقهیتی پێ بده‌ین ، ڕاسته له ئێستادا ئه‌مریكا ئیمپراتۆری دنیایه به‌لام چ له ده‌ورانی ڕێكه‌وتنامه‌ی سایكس – پیكۆ – سازانۆف ئه‌وا ڕووسیا ململانێكاری به‌هێزی ئیمپراتۆری به‌ریتانیا بوو ، چ ئێستاش ڕووسیا ململانێكارێكی سه‌ره‌كی ئیمپراتۆریه‌تی ئه‌مریكا – به‌ریتانیایه ، بۆیه گرنگه كورد له‌م دۆخه‌دا نزیكایه‌تی هاوسه‌نگی سیاسیش له‌به‌رچاو بگرێت !!
ئایا كوردستان له ئێستادا شوێنێكی ستراتیژییه بۆ زلهێزه‌كان ؟
به پێی نه‌خشه‌ی سایكس – پیكۆ – سازانۆف ئه‌وا ده‌وڵه‌تی لاواز له ناوچه‌كه‌دا دێننه‌كایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌سته‌م بێت ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز درووست بێت و دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه تهماعكارییهكانی ده‌وڵه‌تانی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ڕووسیا بووه‌ستێت ، ئه‌ی ئایا له گۆڕانكارییه‌كانی ئێستادا ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان چ جۆره ده‌وڵه‌تێكی درووستكراوی نوێ له ناوچه‌كه دێننه كایه‌وه ؟ ده‌وله‌تی دیموكراسی ، ده‌وله‌تی نه‌ته‌وه‌یی ، ده‌وله‌تی مه‌زهه‌بیی ، یاخود گۆڕانكارییه‌كی تێدا ده‌كه‌ن كه هیچ نه‌بێت تا سه‌د ساڵی دیكه‌ش دیسانه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان پارێزراوبێت !
واته ئایا ده‌یانه‌وێت كوردستان وه‌ك شوێنێكی ستراتیژی ببێته هاویه‌یمانی دورمه‌ودایان یان دیسانه‌وه به شێوازی دیكه په‌رت – په‌رتی ده‌كه‌ن !؟
هه‌موو ئه‌مانه لێ وردبوونه‌وه‌ی زیاتری ده‌وێ، خۆ ئاماده‌سازی زیاتری ده‌وێ ، كه ده‌بووایه له پێنج ساڵ پێش ئێستاوه كورد ستراتیژیه‌تی خۆی هه‌بووایه و ئێستاش كه بوركانه‌كه هه‌ر له ناوچه‌كه‌دا قووڵپ ده‌دات ، ئه‌وا كورد به‌پێی تایبهتهندی سیاسیی جیاواز له هه‌ر به‌شێكی كوردستان دا هه‌نگاوی بۆ قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان و خولقاندنی ده‌رفه‌تی دیكه بنایه ، چونكه ژینگه‌كه ناسه‌قامگیر و شه‌ڕ و ئاڵۆزییه ، له ژینگه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ش دا ئه‌كرێ ده‌رفه‌تی دیكه‌ش بخوولقێنیت بۆ پێكانی ته‌واوكارییه‌كانی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی .
پێم وایه ، له‌م سه‌رده‌می جیهانگیریی و باڵاده‌ستی گووتاری دیموكراسی خۆراوادا ( عه‌وله‌مه ) ، ئه‌وا دۆخه‌كه به ته‌واوی جیاوازتره له ده‌ورانی ڕیكه‌وتنامه‌ی سایكس – پیكۆ – سازانۆف ، ئه‌وه‌ی كه جیاواز نییه ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كانه .
جیاوازییه‌كه له دۆخه‌كه‌دایه ( له هوشیاربوونه‌وه‌ی گه‌لانی مافخوراو و بنده‌ستی ناوچه‌كه و ، له ئۆقرهنهگرتوویی ناوچه‌كه له سه‌د ساڵی ڕابردوو دا و ، له تاك ئیمپراتۆریه‌تی ئه‌مریكا دوای جه‌نگی سارد و له‌م چه‌ند ساله‌ی ڕابردووش دا ههڵتۆقینهوهی ڕوسیا و ، له كێشه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆریزمی جیهانی و ، له هاتنه‌كایه‌ی كۆمپانیاكانی بازاڕی ئازاد و ، ئینجا خولقاندنی كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ ولاتانی ئه‌وروپا به‌هۆی چوونی لێشاویكی گه‌وره‌ی په‌نابه‌رانی ولاته ناسه‌قامگیره‌كانی ناوچه‌كه ) ئه‌وا وامان لێ ئه‌كات كه بڵێین : گۆڕانكارییه‌كان ڕه‌نگه جۆره ئومێدێكی ڕیژه‌یی بێت بۆ دۆزی كورد ، به‌ڵام بێ گوومان ئه‌م جۆره ئومێده ڕیژهییهش بۆ گشت به‌شه‌كان وه‌ك یه‌ك نییه !!
كاتێك باس له کاریگەریی ڕێكه‌وتنامه‌ی زلهێزان لە سەر دۆزی کورد ده‌كه‌ین ، هه‌ر له ڕێكه‌وتننامه‌ی سایكس – پیكۆ – سازانۆفهوه تا ده‌گات به ڕێكه‌وتنامه‌ی سانڕیمۆ و تا په‌یمانی سه‌نتۆ ، ئه‌وا ئه‌و ڕێكه‌وتننامانه‌ی كه ئیمزا و پراكتیزه كراون هیچیان له سوودی دۆزی كورد دا نه‌بووه و بۆ هیچكامیشیان پرس به كورد نه‌كراوه .
كه‌وابوو ئه‌مه چی ده‌گه‌یه‌نێت !؟ ئه‌مه به‌و مانایه‌یه كه كورد له ئاست دبلۆماسیه‌تی زلهێزان دا حسابێكی ئه‌وتۆی بۆ نه‌كراوه و هیچ گه‌ره‌نتیی و مه‌رجێكیش نییه كه ئێمه‌ی كورد وابزانێن كه زلهێزه‌كان زۆر حساب بۆ دۆزهكانمان ( له هه‌ر چوار به‌شه‌كه ) دا ده‌كه‌ن ، به‌تایبه‌ت له‌و ساته‌دا كه له‌سه‌ر مێزی دانووستانه‌كانیان مامه‌ڵه‌ی چه‌سپاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له ناوچه‌كه دا ده‌كه‌ن !!، كه‌وابوو ئه‌مه چیمان پێ ده‌ڵێت !؟ ئه‌و هوشیارییهمان پێ ده‌به‌خشێت كه پێویسته خۆمان له دیفاكتۆ دا خاوه‌ن دبلۆماسیه‌تێكی جهزبكاری تۆكمه و ، خاوه‌ن یه‌كێتییه‌كی ناوخۆیی به‌هێز بین و ، ئینجا هێزێكی ڕێكخراوی گرنگ و گورزداری پێشمه‌رگه‌شمان هه‌بێت و بۆ هه‌موو ساتێك ساز و ئاماده بێت !!
له‌م بابه‌ته‌دا نامه‌وێت بچمه سه‌ر دۆخی سیاسیی گشت به‌شه‌كانی كوردستان ، كه بێ گوومان په‌كه‌كه له باكور خاوه‌ن هێزێكی تۆكمه‌ی پێشمه‌رگه ( گه‌ریلا ) یه ، به‌لام له په‌یوه‌ندییه سیاسیی و دبلۆماسییه‌كان وه‌ك پێویست نییه و هاوسه‌نگ نییه و زۆر ده‌رفه‌تی سیاسییش له ده‌ست ده‌دات . هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌تی توركیش تائێستا هیچ مافێكی ته‌نانه‌ت كلتوریش به كوردانی ئه‌و به‌شه به ڕه‌وا نه‌بینیووه ، كه ده‌كرێت فاشیستی تورك به هۆكاری سه‌ره‌كی ئالۆزییه‌كانی ئه‌و به‌شه دابنێین .
له باشوری كوردستان ئه‌وا دهرفهتهكێكی ته‌واو زێڕینی سه‌ربه‌خۆیی بوون و به ده‌وڵه‌ت بوون هه‌یه و ، تائێستاش له ده‌ست نه‌چووه ! ته‌نها پێویستی به یه‌كگرتوویی نێوان هێزه سیاسییه‌كانه ، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ باشور ڕه‌خساوه بۆ هیچ به‌شێك نه‌هاتووه‌ته كایه .
له خۆراوای كوردستان دیسانه‌وه هێزه‌كانیان په‌رت و په‌رته‌وازه و یهكترخۆرن ! په‌یه‌ده تا ئه‌ندازه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بووه له ڕزگاری ناوچه‌كاندا ، به‌ڵام نه‌بوونی یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كان و ڕێگرتن له پلوراڵیزمی سیاسیی ئه‌وا خاڵی نه‌رێنی دۆخی ئێستای سیاسیی كورده له‌و به‌شه‌دا ، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه بتوانێت به ئایدۆلۆژی سیاسه‌ت نه‌كا و به‌هۆی په‌یه‌ده‌وه ده‌رچه‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا بێنیتهكایهوه ئه‌وا كاریگه‌ری گرنگیشی بۆ تێكۆشانی مافخوازی گه‌لی كوردیش له باكوری كوردستان دا هه‌یه .
خاڵی سه‌ره‌كی ئه‌م بابه‌ته‌م خۆرهه‌لاتی كوردستان و ئه‌م دۆخه‌یه !! پێویسته هه‌موو خوێنه‌رێك ئه‌وه‌ی هه‌میشه له یاد بێت كه ڕیكه‌وتنامه‌ی سایكس – پیكۆ – سازانۆف ( ڕێكه‌وتنامه‌ی ئاسیای بچووك ) ئه‌وا ته‌نها بۆ كوردستانی ژێر ده‌ستی عوسمانی بوو ، واته كوردستان ژێر ده‌ستی عوسمانی كرده سێ به‌ش به‌سه‌ر هه‌ر سێ ده‌وڵه‌تی تازه درووستكراوی ( توركیا – عێراق و سوریا ) . به‌و مانایه‌ی ڕێكه‌وتنامه‌ی سایكس – پیكۆ – سازانۆف هیچ په‌یوه‌ندی به كوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی قاجارییهكانهوه نییه چونكه قاجاره‌كان بێ لایه‌نی خۆیان له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی ڕاگه‌یاند ، هه‌ربۆیه كوردستانی بنده‌ستی قاجاره‌كان دواتر وه‌ك خۆی مایه‌وه له بنده‌ستی ده‌وڵه‌تی ڕه‌زا شای فاشیست و ئه‌و یه‌كه سیاسییه ئالۆزه‌ی كه له‌و ده‌مانه‌وه پێی ئه‌وترێت ده‌وله‌تی ( ئێران ) !!
كه‌وابوو پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه : ئایا ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ی ئێستا ته‌نها سنوره‌كانی ڕێكه‌وتنامه‌ی سایكس – پیكۆ – سازانۆف ده‌گرێته‌وه !؟ خۆ ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا خۆرهه‌لاتی كوردستان ( كوردستان ئێران ) ناگرێته‌وه ، كه‌وابوو گه‌ر ئه‌م گۆڕانكارییانه نه‌یگرێته‌وه ئه‌وا ئه‌بێت ستراتیژیه‌تێكی تۆكمه‌تری بۆ داڕێژرێت ! خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م گۆڕانگارییانهش بیگرێته‌وه ئه‌وا دیسانه‌وه هه‌ر ئاماده‌سازی قۆستنه‌وه‌ی ده‌وێت .
ئه‌گه‌ر وه‌ك ڕێكه‌وتنامه‌ی سایكس – پیكۆ – سازانۆف ئه‌م گۆڕانكارییانه كوردستانی بنده‌ستی ئێران نه‌گرێته‌وه ، ئه‌وا پێویسته به داڕشتنی ستراتیژێكی تۆكمه و ته‌كتیكی كاریگه‌ر ژینگه‌ی گۆڕانكاری بۆ بخوولقێنرێت ، چۆن !؟
له ئێستادا دۆخی ناوخۆیی له ئێران ( بێ – كاری و گرانی ئابوری و كه‌م به‌هابوونی دراوه‌كه‌ی ، نه‌بوونی ئازادیه كه‌سیی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان ، كێشه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان ، كێشه‌ی ده‌رچووه دانه‌مه‌زراوه‌كان و كه‌رته‌كانی دیكه‌ی كشتووكاڵ و پیشه‌سازیی و ته‌ندرووستی) هه‌ن ، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك ناوخۆی ئێران سه‌قامگیری سه‌ربازی تێدایه !!
هه‌رچه‌نده ئێران بڕێكی گه‌وره له داهاتی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی بۆ شه‌ڕی گرووپه‌كانی له ( یه‌مه‌ن ، عێراق و سوریا ) ته‌رخان ئه‌كات ، به‌لام له گشت به‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌دا ستراتیژی ئێران له پاشه‌كشه دایه ، بۆنموونه : ( عێراق له دابه‌شبوونی ته‌واوه‌تی دایه كه‌چی ستراتیژیه‌تی ئێران مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌یه كه له‌سه‌ر كاغه‌ز ناوی عێراقه !
ستراتیژی ئێران مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌ده – كه‌چی سووریا فڕی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌وه نه‌ماوه و ته‌نها كات هێشتوویه‌تییه‌وه ، ستراتیژیه‌تی ئێران به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی حووسیه‌كان بوو له ته‌واوی ناوچه‌كانی یه‌مه‌ن دا كه‌چی ئه‌وه‌شی هه‌ر بۆ نه‌چووه‌سه‌ر !!) ، كه‌چی به‌رده‌وام له ئێستا دا ئێران له هه‌موو ئه‌م به‌رانه‌دا هه‌ر له شه‌ڕ دایه ، كه‌وابوو بۆ ئه‌وه‌ی بی پڕوكێنیت و دۆخێك بێنیتهكایهوه كه زه‌مینه‌ساز بێت گۆڕانكارییه‌كان خۆرهه‌ڵاتی كوردستانیش بگرێته‌وه ، ئه‌وا پێویسته ناوخۆی ئێران بهه‌ژێنیت، به هه‌ژاندنی ناوخۆی ئێران ئه‌وا ئێران له ستراتیژیه‌تی ده‌ره‌وه‌شی دا كه ئێستا له شه‌ڕ دایه هێدی هیدی ئیفلیج ده‌كرێت ، له‌گه‌ڵ پڕووكانی ستراتیژه دهرهكییهكانیی و – به‌مه‌رجێك دۆخی ناوخۆی ناسه‌قامگیر بكرێ – ئه‌وا بێ گوومان ته‌واوی ناوچه‌كانی ئێران ده‌ته‌نێته‌وه .
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م گۆڕانكارییانه ئێران بگرێته‌وه ئه‌وا هه‌ر پێویسته ستراتیژێك دابڕێژرێت بۆ ده‌رفه‌ته‌كه ، له هه‌ردوو باره‌كه‌دا چ گۆڕانكارییه‌كان ئێران بگرێته‌وه و چ نه‌یگرێته‌وه ئه‌وا ده‌بێت حیزبی دیموكرات به‌م كارانه‌ی خواره‌وه ستراتیژیكی تۆكمه‌ی هه‌بێ و خۆی بسه‌لمێنێته‌وه !
حیزبی دیموكرات له‌به‌رده‌م دوو كێشه‌ی سه‌ره‌كی دایه :
1 – حیزبی دیموكرات هه‌ر ئه‌ڵێت : له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌ی لێم جیابووه‌ته‌وه یه‌ك ده‌گرمه‌وه و به‌شێكی به‌رچاوی تێكۆشانی بۆ ئه‌م گووتاره میدیاییه‌ی ته‌رخانكردووه ، ئه‌گه‌ر یه‌كده‌گرنه‌وه فه‌رموو خۆ كه‌س ده‌ستی نه‌گرتوون ! ئه‌گه‌ر یه‌كیش ناگرنه‌وه وه‌ختی ئه‌وه نییه و كاته‌كه زۆر هه‌ستیاره كه گووتاری ناوخۆ و هاونیشتیمانیانیشت به شتێكه‌وه خه‌ریك بكه‌یت كه به‌م نزیكانه نایه‌ته بوون ، به‌ڵكوو پێویسته وه‌ك حیزبی دیموكرات ده‌ست بكه‌یته‌وه به خه‌باتی پارتیزانیی و شۆڕشێكی تۆكمه بۆ ناوخۆی ولات .
2- كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی حیزبی دیموكرات ئه‌وه‌یه كه : ده‌یانه‌وێت خه‌باتێكی تۆكمه ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه كه‌چی باره‌گای سه‌ركردایه‌تیان له ناوه‌ڕاستی باشوری كوردستان دایه و ، هێزه‌كانی باشوری كوردستانیش زۆر له ژێر كاریگه‌ری ئێران دان ، كه‌وابوو مه‌نتیقی سیاسیی پێت ده‌ڵێت ، كه خۆت خاوه‌نی ستراتیژێكی كاریگهربه بۆ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان و متمانه به په‌یوه‌ندییه‌كانی حیزبه‌كانی باشور و ئێران مه‌كه به‌تایبه‌ت به پارتیشه‌وه !! ئه‌گه‌ر حیزبی دیموكرات پێی وابێت كه ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ بارزانی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆ ڕاگه‌یه‌نێت و ئێران بێ ده‌نگ بێت ( كه ئه‌سته‌مه ئێران بێ ده‌نگ بێت و حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك – جه‌له‌ولا نه‌جووڵێنێت و ئه‌نسارول ئیسلام و …. هتد ، له‌م لاشه‌وه درووست نه‌كاته‌وه !) ئه‌وا دواتر بارزانیی و یه‌كێتیی و هێزه‌كانی دیكه ڕیگا به حیزبی دیموكرات ده‌ده‌ن چالاكی ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه !!؟ بێ گوومان نه‌خێر !
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی باشوری كوردستانیش ڕاگه‌یه‌نرێت ئه‌وا هه‌ر هێزه‌كانی باشور ( به چاك و خراپیانه‌وه ) ڕێگا به حیزبی دیموكرات ناده‌ن كه سه‌ركردایه‌تیان له كۆیه دابێت و چالاكیش ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه !! بۆیه پێویسته حیزبی دیموكرات خاوه‌ن ستراتیژی تایبه‌تی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان بێت چونكه حیزبه‌كانی دیكه‌ی به‌شه‌كانی كوردستان ته‌نها له هه‌ڵپه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی به‌شه‌كانی خۆیانن و به‌رده‌وامیش ده‌یانه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆرهه‌ڵات بكه‌نه قوربانی !
هه‌ربۆیه وه‌ك له بابه‌تێك دا ئه‌م خاڵانه‌م ئاماژه پێدابوو ، ئه‌وا ئه‌یڵێمه‌وه دیموكرات سه‌ره‌ڕای مێژوویه‌كی درێژی ئه‌وا تا ئێستاش هێزی گه‌وره‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانه ، ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی جه‌نگی پارتیزانی دژ به ئێران ئه‌وا چه‌ند ئه‌گه‌رێك ده‌بووژێنێته‌وه كه هه‌وڵ ده‌ده‌م له خواره‌وه بیانخهمهروو :
1 – دیموكرات ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی زنجیره‌یی – به‌رده‌وامی نه‌وه‌ستاو گورزهكانی ده‌ست پێ بكاته‌وه و هیچ به‌ربه‌ست و فشارێك نه‌یوه‌ستێنێت .
2 – دیموكرات ده‌بێت سوود له پلان و پراكتیكی ته‌واوی جه‌نگه پارتیزانه‌كانی ناو مێژووی وڵاتان وه‌رگرێت و هه‌وڵ بدات له هه‌ر چالاكییه‌ك بۆ چالاكییه‌كی دیكه‌ی پارتیزانیان ، ئه‌وا گۆڕانكاری له شێوازی تیۆریی و پراكتیكی چالاكییه‌كانی دا بكات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له دوژمنه‌كه‌ی بشێوێنێت .
3 – دیموكرات ده‌بێت له به‌رامبه‌ر فشاری ئێران‌دا زه‌مینه‌سازی بۆ دوو ئه‌گه‌ری پێشبینیكراوی فشاری ئێران بكات :
یه‌كه‌م : گه‌ر ئێران بیه‌وێت له ڕێی پارتیی یان یه‌كێتیی یان په‌كه‌كه‌وه فشار بخاته سه‌ر دیموكرات ، ئه‌وا دیموكرات ده‌بێت بژارده‌ی كاریگه‌ریان هه‌بێت كه ئێران نه‌توانێت جووڵانه‌وه‌كه‌یان بووه‌ستێنێت یان بێ كاریگه‌ری بكات .
دووه‌م : ئه‌گه‌ری هه‌یه ئێران هێرش بكاته سه‌ر قه‌ندیل یاخود ئه‌وناوچانه‌ی كه دیموكرات له‌سه‌ر سنووری باشور/ خۆرهه‌لاتی كوردستان پێگه‌یان له‌سه‌ر داناوه ، بۆیه دیموكرات ده‌بێت به‌شێوازێكی زۆر جیا – جیای پارتیزانی له‌مپه‌ر له ڕێی هێزی زه‌مینی ئێران‌دا درووست بكات ، كه سوپای پاسدارانی ئێران ڕێیان لێ ونكرێت یان گورزی كاریگه‌ریان به‌ركه‌وێت ، یان دیموكرات بتوانن له كاتی دژه هێرش بۆسه‌ر بنكه‌كانیان ئه‌وا خۆیان ون بكه‌ن، بۆیه ده‌بێت دیموكرات به چه‌ندان پلانی جیاواز له ئه‌گه‌ری هێرشی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه .
4 – دیموكرات ده‌بێت باش ئه‌وه‌ی له به‌رچاو بێت كه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداریی كاریگه‌ر ، ئه‌گه‌ر چالاكییه‌كانیان به‌رده‌وام بێت ئه‌وا گورزی كه‌مه‌رشكێن له ئابوری داته‌پیوی ئێران ئه‌وه‌شێنن . ئه‌گه‌ر دیموكرات له ( چۆنیه‌تیی! ) ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانیان ته‌ركیز دابنێن ئه‌وا ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه كه ئابوری ئێران داتهپیوتر بكه‌ن ، چونكه جووڵاندنی هێز و كۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی جه‌نگی له دۆخی ئێستای ئابوری ئێران‌دا ئه‌وا زۆر خراپ له‌سه‌ر ئابوری ئێران ده‌كه‌وێت ، هه‌روه‌ها دیموكرات ئه‌بێت وردتر بیر له گورزدان له ئابوری ئێران بكاته‌وه .!!
5 – ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی چالاكییه پارتیزانییه‌كانی دیموكرات ئه‌گه‌ر بێت و به به‌رده‌وامی كاریگه‌ری هه‌بێت ئه‌وا ئیلهامبه‌خشیش ده‌بێت بۆ نه‌ته‌وه نافارسه‌كانی دیكه‌ی ئێران به‌تایبه‌ت ( به‌لووچه‌كان و عه‌ره‌به‌كانی ئه‌هواز و … هتد ) كه هه‌مان ڕێگا بگرنه‌به‌ر ، بۆیه پێویسته دیموكرات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیاندا په‌یدا بكات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی نه‌ته‌وه نا – فارسه‌كانی ناو ئێرانیش ( ئیسلامی بن یان ماركسی ) چونكه له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه گرنگ نییه، به‌ڵكوو گرنگتر له‌وه بیركردنه‌وه‌یه له‌وه‌ی كه گورزدان له ئێران له‌لایه‌ن ته‌واوی نه‌ته‌وه نا – فارسه‌كانه‌وه كاری له‌سه‌ر بكرێت ، له قۆناغی دواتری نه‌مانی ئێران‌دا ئه‌و كات پلان و نه‌خشه‌ی دیكه به ئاسانیی ئه‌توانن دیموكراته‌كان بیگرنه‌به‌ر و بیقۆزنه‌وه .
6 – له‌م سه‌ره‌تایه‌دا ئه‌گه‌ر چالاكییه‌كانی دیموكرات كاریگه‌ر بن ئه‌وا زۆر جهزبكار ده‌بێت له‌وه‌ی كه هێزه ئیقلیمیه دژه‌كانی ئێران وه‌ك ( سعودیه و هه‌ندێ وڵاتانی تری عه‌ره‌بیی و … هتد ) بێنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه هاوكاری دیموكرات بكه‌ن، هه‌روه‌ها له دیدگای ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپاش دا خۆیان ئه‌سه‌لمێنن كه ده‌وڵه‌تان حسابی جدیان بۆ بكات ، هه‌رچه‌نده گرنترین شت پشت به‌ستنیانه به خودی خۆیان .
7 – دیموكرات ده‌بێت هێزی ده‌ستكردی ڕوێنراو له شاره نا – كوردییه‌كانی ئێران‌دا بڕوێنن به‌تایبه‌ت له تاران كه نزیكه‌ی ملیۆنێك كوردی تێدایه ، هه‌روه‌ها شاره ستراتیژییه‌كانی وه‌ك به‌نده‌ر عه‌باس و قیشم و بتوانن هه‌رچۆنیان كردووه له‌وێش چالاكی گیانبازی فیداكارانه ئه‌نجام بده‌ن ، ئه‌و كات دۆخێكی كاریگه‌رتر و ئیلهامبهخشتر هه‌م بۆ كورد و هه‌م بۆ نه‌ته‌وه نا – فارسه‌كانی ئێران و هه‌م بۆ جیهانی ده‌ره‌وه دێننه بوون .
8 – دیموكرات ده‌بێت ڕاگه‌یاندنێكی به‌هێزی هه‌م جهزبكار و هه‌م هووشیاركار بنیاد بنێت ، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فێرگه‌ی پارتیزانی جیا جیا و نا-له‌یه‌كچوو بكاته‌وه ، كه هه‌ر جۆره تیمێكی پێشمه‌رگه‌یان په‌روه‌رده بكه‌ن به جۆرێكی تایبه‌ت له كاری پارتیزانی .