یەک لە ئامانجەکانی کودەتاکەی تورکیا ، کوشتنی ئۆجەلان بووە .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
بەپێی زانیارییەكانی میدیاكانی توركیا‌و له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌دا ، پیلانێك داڕێژراوە بۆ ئەوەی دوای كۆنترۆڵكردنی گرتوخانه‌ی ئیمراڵی له شاری بورسا ، ئۆجه‌لان بكوژرێت و له راگه‌یاندنه‌كاندا ته‌رمه‌كه‌ی بڵاو بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كورد بڕژێته سه‌ر شه‌قامه‌كان و پشێویی سه‌رهه‌ڵبدات .
رۆژنامه‌ی حورییه‌ت ، که رۆژنامەیەكی متمانەپێكراوی تورکیایه ، بڵاویكردووەتەوە “ کوده‌تاچییه‌کان به نیازبوون بچنه ئیمراڵی و ئۆجه‌لان بکوژن ” .
به‌پێی دانپێدانانی به‌شێك لە فەرماندە سەربازییەكانی سەر بە كودەتا ، گوایه یه‌كێك له پیلانه‌كانی گروپه سه‌ربازییه كوده‌تاچییه‌كه بریتی بووە له هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵكردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی گرتووخانه‌ی سزا قورسه‌كانی دوورگه‌ی ئیمراڵی و ، كوشتنی عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان ، رێبەری 17 ساڵ به‌ندكراوی په‌كه‌كه ، ئەوەش بۆ ئەوەی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بڕژێته سه‌ر شه‌قامه‌كان و پشێویی دروست بێت .
هه‌ر به‌پێی پیلانه‌كه‌ی گروپه كوده‌تاچییه‌كان ، له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی كوده‌تاكه ، سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ش ده‌ستگیر ده‌كرێن و له سیاسه‌ت دوور ده‌خرێنه‌وه .
شه‌وی هه‌ینی 15-07-2016 كاژێر 10:00 ی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر ، گروپێك له هێزه چه‌كداره‌كانی نێو سوپای توركیا هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كوده‌تایان دا ، بەڵام هەوڵەكەیان شكستی هێنا .
S . N
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە