ئاریتما موحه‌ممه‌دی : دیموكراسی له تیئۆرییه‌وه بۆ تێڕوانین ـ به‌شی 11 .
هاتنی ماركسیسم بۆ كوردستان به سه‌ره‌تای ئاڵۆزبوونی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد و هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزی نێوان حیزب و لایه‌نه كوردییه‌كان پێناسه ده‌كرێت ، ڕاسته پێش هاتنی ماركسیسم و كوموونیسم بۆ كوردستان كێشه‌ی سیاسیی و ده‌سه‌ڵاتخوازیی له‌نێوان هێزه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورددا بوونی هه‌بووه ، به‌ڵام ئه‌وه پاش هاتنی ماركسیسم بوو كه نه‌ته‌وه‌ی كورد تووشی شه‌ڕی براكووژی بوو و به‌كرده‌وه ده‌ستی چووه خوێنی یه‌كتر .
كوردستانی گه‌وره وه‌ك لانكه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن كهلهمانگی شارستانییه‌ت له‌خۆ ده‌گرێت ، ئه‌م ناوچه‌یه هه‌میشه له‌ڕێڕه‌وی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی زانست له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا سهرترۆپ بووه ، به‌ڵام شه‌ڕی ئیدۆلۆژییه جیاوازه‌كانی كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌م ناوچه‌یه په‌ره‌ی به قه‌یرانی سیاسیی ، ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دا ، نه‌ته‌وه‌ی كورد به هۆی خۆهه‌ڵواسین به كۆمه‌ڵێك ئیدۆلۆژی نوێ كه زاده‌ی بیر و هزری مرۆڤی ئه‌ورووپیی سه‌ده‌ی هه‌ژده و نۆزده‌ی زایینی بوو خۆی خسته‌نێو قه‌یرانی ئه‌و ئیدۆلۆژییانه و ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌كه ڕێخراوه كوردییه‌كان له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م خۆ له‌نێو شه‌ڕی سارددا ببیننه‌وه و ببنه لایه‌نگی بیری چه‌پ له كوردستان دا .
ئه‌مه‌ش كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردی پتر ئاڵۆز كرد و له ڕاستیدا كورد به خۆهه‌ڵواسین به‌و ئیدۆلۆژییه به‌سه‌رچووانه‌دا بووه به‌شێك له شه‌ڕی ئیدۆلۆژیك ، ئه‌م شه‌ڕه‌ش له كوردستان له‌نێوان حیزبه كوردییه‌كاندا به‌ڕێوه چووه و به‌داخه‌وه حیزبی كوردیی نییه كه له‌ژێر كاریگه‌ریی بیری چه‌پی كوموونیستی ، ماركسیستیی و بیری سهرمایهخوازیی كاپیتالیستیی شه‌ڕی یه‌كتری نه‌كردبێت و ڕۆڵه‌ی كوردی له‌پێناو پرس و بابه‌تی بێبنه‌ما نهكووشتبێت ، واتا هاتنی ماركسیسم بۆ كوردستان به سه‌ره‌تای ئاڵۆزبوونی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد و هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزی نێوان حیزب و لایه‌نه كوردییه‌كان پێناسه ده‌كرێت ، ڕاسته پێش هاتنی ماركسیسم و كوموونیسم بۆ كوردستان كێشه‌ی سیاسیی و ده‌سه‌ڵاتخوازیی له‌نێوان هێزه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورددا بوونی هه‌بووه ، به‌ڵام ئه‌وه پاش هاتنی ماركسیسم بوو كه نه‌ته‌وه‌ی كورد تووشی شه‌ڕی براكووژی بوو و به‌كرده‌وه ده‌ستی چووه خوێنی یه‌كتر .
ئه‌گه‌ر ئاورێك له ماركسیسته‌كانی كوردستان بده‌ینه‌وه ، ده‌بینین كه چه‌په كوموونیسته ماركسیسته‌كانی كورد له باشووری كوردستان كه كاتێ ده‌رفه‌تی گه‌ییشتن به ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌ست هێنا ، نه‌ك هه‌ر كوموونیسمیان له‌بیر نه‌ما به‌ڵكوو بوونه سه‌رمایه‌دار و له ڕێگای گه‌نده‌ڵییه‌وه ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ی سەرمایه كرد و جمگه گرینگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا ، ده‌سه‌ڵات و حوكوومهتیان قورخ كرد و ئه‌وه‌ی كه له بیریان چوو ، تیئۆرییهكانی ماركس ، ئینگلیس ، مائۆ و بۆچوونه‌كانی دیكه‌ی فیلسووفانی بوواری ئه‌و چه‌مكه بوو . سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌شێكی زۆر له هێزه ماركسیست و كوموونیستهكانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كه ئه‌میان پتر له‌ویان چه‌پتر و ماركسیستتره شه‌ڕی براكووژیان ده‌سپێكرد و یه‌كتریان شیتاڵ بڕیی و ڕێكخراوه‌كانیان لاواز و بێهێز كرد ، واته ئیدۆلۆژییه‌كانی كاپیتالیسم و كوموونیسم نه‌ك ته‌نیا ماڵی كوردی وێران كردووه به‌ڵكوو یه‌كێتیی و یه‌كگرتوویی كوردیشی تێكشكاندووه و له‌ولاشه‌وه هێزه‌كانی كوردستانیی له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ر لاواز و كه‌مهێز كردووه .
بێگومان به‌شێكی زۆر له‌و هێزانه له‌ژێر ناوی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد و مافی ڕه‌وای كورد شه‌ڕی ئیدۆلۆژیكیان له‌دژی یه‌كتر ده‌كرد و هه‌ر لایه‌نێك خۆی هه‌ڵواستبوو به یه‌كێ له‌و ئیدۆلۆژییانه و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی كوردی پتر ئاڵۆز كردبوو . چونكه هێزه كوردییه‌كانی ماركسیست ، چه‌پ و كاپیتالیست ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش یه‌كڕه‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست نه‌بوون ، ڕێك وه‌ك ئیستا هه‌ر كام له‌و هێزانه سه‌ر به یه‌كێ له وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر بوون .
هه‌نووكه ده‌بینین كه هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی دابه‌شبوونی هێزه ناوچه‌ییه‌كان كه‌وتووه‌ته قه‌یرانی سیاسی ی، ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تی ، دابه‌شبوونی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی جیاواز و دژبه‌یه‌ك ، كاریگه‌ریی نه‌رێنیشی له‌سه‌ر كورد داناوه ، به‌وپێیه كه به‌شێكی زۆر له هێزه‌كانی كورد سه‌ربه وڵاتانی دووبه‌ره جیاوازهكهن و ئه‌مه‌ش كوردی به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی جیاواز لێك ترازاندووه . بێگومان ئه‌وه ڕاسته كه ده‌ڵێن مێژوو تێپه‌ڕ ده‌بێت و ناگه‌ڕێته‌وه ، به‌ڵام ڕووداوه‌كانی مێژوو به‌یناوبه‌ین به شێوه و چه‌شنی جیاواز دووپات ده‌بنه‌وه و ئه‌و هێزانه‌ش سه‌ركه‌وتوو ده‌بن كه خوێندنه‌وه‌ی زانستیی و دوورهاوێژیان بۆ كێشه‌كان و قه‌یرانه‌كان پێیه .
ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و درووشمانه‌ی كه چه‌په ماركسیسته‌كان جاڕیان بۆی ده‌كێشا هه‌ر هه‌موو هه‌لپه‌ره‌ست ده‌رچوون و ئامانجیان گه‌ییشتن به ده‌سه‌ڵات و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه بوو و هه‌موو هه‌وڵی خۆشیان له هه‌موو قوژبنه‌كانی جیهان خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌كه كۆمه‌ڵگه بۆ مه‌به‌سته ئیدۆلۆژییه‌كانی خۆیان به‌كار بهێنن و ته‌نیا ئامانجیشیان گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و قورخكردنی جمگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بوو ، چونكه گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وان له هه‌موو پرس و باسێكی دیكه پڕ باییختر و گرینگتر بوو ، هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش بوو كه ده‌یانهه‌ویست له ڕێگای شۆڕشی كوموونیستییه‌وه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرن .
بێگومان بینیمان كه كاتێ كوومونیستهكان له وڵاته جیاوازه‌كانی جیهان گه‌ییشتنه ده‌سه‌ڵات چۆن جمگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیان قورخ كرد و خۆیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا سه‌پاند و وڵاتیان له داخراوه‌یی و دووگماتیسمیدا چه‌قاند و به‌ره‌و دواوه گه‌ڕاندیانه‌وه ، هه‌روه‌ها كاپیتالیستهكانیش به‌هه‌مان چه‌شن كۆمه‌ڵیان خسته جووڵه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه كه هه‌مووی ده‌چووه باخه‌ڵی سه‌رمایه‌داران و خه‌ڵكی ئاساییش ته‌نیا ماندووبوونیان بۆ ده‌مایه‌وه . هه‌نووكه له وڵاتانی كاپیتالیستیی و به‌تاییبه‌ت له ئه‌مریكا و به‌شێك له ئه‌ورووپا ده‌بینین كه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی دووكهسیدا پێویسته هه‌ردوو كرێكار یاخود فه‌رمانبه‌ر بن تا ژیانێكی ئاسایی تێپه‌ڕ بكه‌ن، كه‌چی به‌خته‌وه‌ریش نین و بایەخه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له سێبه‌ری سه‌رمایه‌دا ، ون بوونه و گرینگیی خۆیان له‌ده‌ست داوه .
هه‌نووكه كاپیتالیسم ژیانی كۆمه‌ڵگه‌كانی داگیر كردووه و هه‌موو چینوتوێژهكانی كۆمه‌ڵگه‌ش به كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه سه‌رقاڵ كردووه و زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كانیش كه له سێبه‌ری سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا ژیانی پێشكه‌وتوو تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن هه‌ست به به‌خته‌روه‌ریی و ئاسووده‌یی ناكه‌ن . به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژیانی وڵاتانی سه‌رمایه‌داریی له ژیان له وڵاتانی كوموونیستیی باشتره ، هه‌رچه‌ند دۆخی ژیان و گووزه‌رانی هه‌ژاران و نه‌داران له‌هه‌ر دوو به‌شه‌كه‌ی وڵاتانی كاپیتالیستیی و كوموونیستیی وه‌ك یه‌كه و كاپیتالیستبوونی كۆمه‌ڵگا یانخود كوموونیستبوونی كۆمه‌ڵگا هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ژیانی هه‌ژاران نییه و هه‌ژار له هه‌ركوێ بێت هه‌ر هه‌ژار و نه‌داره . ئیتر بینای به‌رز و خواردنگه‌ی پێشكه‌وتوو و شه‌قامی ڕازاوه نه سكی برسیی تێر ده‌كات و نه چاوی هه‌ژار سه‌رمه‌ست ده‌كات .
تێكشكانی كوموونیسم و كه‌وتنه قیرانی كاپیتالیسم و چوون به‌ره‌و ڕۆخان ، ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت ، كه هه‌ردوو چه‌مكی كاپیتالیسم و كوموونیسم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئابووریی ، سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌هاتوونه‌ته كایه‌وه ، به‌ڵكو ئامانجی سه‌ره‌كیی پشت ئه‌و چه‌مكانه به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كان و وه‌گه‌ڕخستن و په‌ره‌دان به بازاڕی سه‌رمایه له وڵاتان بوو ، هه‌ركام له‌و چه‌مكانه‌ش له هه‌ر وڵاتێكدا گه‌شه‌ی بكردایه ، ئه‌وا بازاڕی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌خستنه ژێر هه‌ژموونی خۆیه‌وه و ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرت .
ئه‌مه‌ش قه‌یرانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی قووڵتر كرده‌وه ، هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كیی پشت ڕۆخانی كوموونیسم و تێكشكانی كاپیتالیسم بوو . بێگومان وڵاتی ئه‌مریكا وڵاتێكی سه‌رمایه‌دارییه ، كه‌چی به‌شێكی زۆر له دانیشتووانه‌كه‌ی له دۆخێكی ناله‌باری ئابوورییدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن . تاكوو ئه‌مڕۆش سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی ئه‌مریكا باییخی به ژیانی چینی هه‌ژارانی وڵاته‌كه‌ی نه‌داوه . هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگای هیند به‌هۆی چه‌سپاندنی سیسته‌می كاپیتالیستییه‌وه شیرازه‌ی خۆی له‌ده‌ست داوه و ڕۆژانه هه‌ژاریی و نه‌داریی گیانی هه‌زاران كه‌س له‌و وڵاته‌دا ده‌ڕفێنێت .
له ڕاستیدا سه‌رمایه‌داریی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی چه‌وساوه به‌رهه‌م دێنێت كه هه‌موو دانیشتووانی وڵات ده‌بێ كار بكه‌ن و قازانجه‌كه‌شی بچێته باخه‌ڵی سه‌رمایه‌داره‌كان و له‌ولاشه‌وه كوموونیزم كۆمه‌ڵگایه‌كی دواكه‌وتوو و گه‌نده‌ڵ ساز ده‌كات كه چینێكی تاییبه‌ت هه‌موو ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت و له‌نێو ئه‌و چینه‌شدا پۆلێك ده‌سه‌ڵات قورخ ده‌كه‌ن و دیكتاتۆری به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌سه‌پێنن و خۆیان ده‌بنه سه‌رمایه‌دار و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هه‌ژار و نه‌دار ، ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مێكی گه‌نده‌ڵ و دواكه‌وتوو به‌رهه‌م ده‌هێنن و هه‌موو شتێك بۆ خزمه‌ت به بیروبۆچوونی ئه‌و پۆل و چینه كه‌مه ته‌رخان ده‌كرێت .
هێمای كۆموونیسم كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هه‌ژار و دواكه‌وتووه كه ده‌بێ گه‌ل گوێڕایه‌ڵی ده‌سه‌ڵات و ئیدۆلۆژی ماركسیسم بێ و هێمای كاپیتالیسمیش كۆمه‌ڵێكی ماندوو و نابه‌خته‌وه‌ره كه ژیانی هاوپێچی پیشه‌سازیی بووه و هه‌ست به ئاسووده‌یی ناكات و ده‌رفه‌تی پشوودانیشی نییه و به‌رده‌وام ده‌بێ له جووڵه‌دا بێ ، جوڵه‌یه‌ك كه ماندووبوونه‌كه‌ی بۆ كۆمه‌ڵ ده‌بێ و قازانج و خێره‌كه‌شی بۆ سه‌رمایه‌دار و ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بێ ، ئه‌م چه‌شنه له سیسته‌می سیاسیی كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگا وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی ئاڵوێڵكردنی سه‌رمایه و ده‌سه‌ڵات پێناسه ده‌كات و ته‌نیا ئه‌ركی گه‌رمكردنی كایه‌كه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵ و به‌رده‌وام له‌و ئارهستانهدا پاڵ به كۆمه‌ڵگاوه ده‌نێن كه مه‌به‌ستیانه و قازانجی گرووپی و تاكه‌كه‌سییان مسۆگه‌ر ده‌كات .
درێژه‌ی هه‌یه …