شێرزاد شێخانی : نەگبەتییەكانی پارتی .
لەوە ئەچێ ئەم ساڵە ساڵێكی زۆر نەگبەت و نەهات بێت بۆ پارتی و مەسعود بارزانی .. هێشتا ساڵ لەنیوەدایە دەیان فەزیحەو خیانەتیان لێ كەشف بو . رۆژ بەدوای رۆژ ریسواترو روڕەشتر ئەبن . لەماوەی ئەم شەش مانگەدا چەندین بەڵگەو دیكۆمینت لەملاو ئەولا ئاشكرا ئەبن لەسەر دزی و خیانەت وهەڵویستە سیاسییە هەڵەكانیان كە ئەمانەش مشتێكن لەخەرواری ئەم هەمو هەڵوێستە خیانەتكارانەو دوژمنانەیان كە بەرامبەر بەمیللەتەكەیان ئەنجامی ئەدەن . فەرمون لەگەڵ بەشێكیان :
A – سەرباری ئەوەی پارتی هەمیشە ئیدیعای ئەوەی ئەكرد گوایە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكادا لەوپەری بەهێزیدایەو ، پروپاگندەی ئەوەشیان ئەكرد كەوا ئەمریكا مەسعود بارزانی بەپاڵەوانی شەڕی دژ بەداعش ناساندوەو رازیشە بەوەی وەكو سەرۆكی هەرێم لەپۆستەكەیدا بمێنێتەوە ، تەنانەت خودی مەسعودو كوڕو حزبەكەیشی هەمیشە بە دونیایان راگەیاندوە كەوا ئەوان لەسەنگەری پێشەوەی بەرگریكردنن لەمیللەتانی جیهان و ، لەشەڕی داعشدا پاڵەوان و جێگای متمانەی وڵاتانی هاوپەیمانن ، بەڵام ئەوەتا ئەمریكا لەكۆنگرەی واشنتۆنی دژ بەداعشدا پشتی تێكردن هیچ حیسابێكیشی بۆ نەكردن . بیانوی ئەمریكاش وەكو خۆیان ئەڵێن ترس بوە لەبێمتمانەییان بەرامبەر بە مەسعود و حزبەكەی نەبادا پیلانە عەسكەریەكەی وڵاتانی هاوپەیمان بۆ ئازادكردنی موسڵ بەپارە بفرۆشنە توركیاو داعشەوە .. بەمەش پارتی و سەرۆكەكەی سەلماندیان كە ئەوان هیچ نین تەنها تفەنگێكی بەكرێگیراون واتە ” مورتەزەقەن !!.
B – كەشفبونی دەستی پارتی و بارزانی لەو 200 ملیۆن دۆلارەی كە ئەردوغان و حزبەكەی داویانە پێیان بۆ دژایەتیكردنی پەكەكە ، ئەمەش بەڵگەیەكی ترە لەسەر مورتەزەقەبونی پارتی ، هەرچەندە ئێستا ئەوان لەهەوڵدان بۆ ئەوەی ئەم پارە دزراوەش بنگۆم بكەن و بیكەن بەماڵ بەسەر میللەتە قوڕبەسەركەمانەوە گوایە بۆ موچە وەرگیراوە ، لەلایەكی تریشەوە ئەڵێن گوایە بۆ چاكردنەوەی بۆڕیە نەوتیە تەقێنراوەكانە ، جا نازانین چاكردنی دوو بۆڕی نەوت چ پێویستی بە 200 ملیۆن دۆلارە ؟.
C – كەشفبونی دەستی پارتی و سەرانی لەهاوكاریكردنی سعودیە بۆ دژایەتیكردنی ئێران و ، پارە وەرگرتنیان بۆ هاندانی حزبە كوردیەكانی دژ بەئێران و كردنەوەی بنكەی هەواڵگری سعودی لەسەر سنورەكانی ئێراندا .
D – كەشفبونی دەستی بەیانی كچی سامی عەبدولرەحمانی نوێنەرەكەیان لە ئەمریكاو ، جاسوسیكردنی بەسەر سەركردەكانی پەكەكەو هەدەپە لە ئەمریكاو گەیاندنی زانیاری هەستیار بۆ میتی توركیا .
E – كەشفبونی 6 جاسوسی تری میتی توركیا لەناو كارمەندانی كەناڵی روداوی نێچیرڤان بارزانی .
F – كەشفبونی درۆیەكی شاخداری گەورەی پارتی بەوەی رۆڵی سەرەكی هەبوە لەرزگاركردنی ئەردوغان لەدەست ئینقلابچیەكانی ئەم دواییەو گواستنەوەی بۆ هەولێرو لەوێشەوە بۆ ئەستەنبۆل .
G – هاتنی مالیكی بۆ سلێمانی و نەچونی بۆ هەولێر سەرباری ئامادەبونی سەرانی پارتی بۆ راخستنی فەرشی سور لەژێر پێیەكانیەوە لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێردا .
H – كەشفبونی سەروەت و سامانی دزراوی میللەت لەلایەن مەسعود بارزانی كە خۆی داوە لە 21 ملیار دۆلار و سەروەتی براكەشی دڵشاد بارزانی سەرپەرشتیاری دزینی پارەی میللەت كە ئەویش خۆی لە 13 ملیار دۆلار ئەدات و لەبانقەكانی دەرەوەدا دانراون بەناوی بنەماڵەوە .. ئەمەش بەبێ حسابكردنی سەرەوەت و سامانی نێچیرو مەسرورو ئەندامانی تری بنەماڵەی مافیای بارزانی .
I – كەشفبونی دەستی پارتی و سەرانی لە دۆسیەی تیرۆركردنی رۆژنامەنوس سۆرانی مامەحەمە و دەرچونی راپۆتی ئیدانەكردنی ئەندامانی بنەماڵە لەلایەن راوێژكاری ئەمریكی تۆماس كراجیسكیەوە .
J – ناردنی دكتۆر فوئاد حوسێن بۆ لایەنە سیاسییەكان بەمەبەستی كاراكردنەوەی پەرلەمان دوای هەشت مانگ لەعینادی پەكخستنی ، پارانەوەشیان لەیەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ بۆ چارەسەركردنی كێشەو قەیرانەكانی كوردستان كە بەدەستی پارتیەوە خوڵقێندراون .
K – پاشگەز بونەوەی حكومەتی پارتی لەبەڵێنەكانی چارەسەری قەیرانی دارایی و تەئكیدكردنەوەی نێچیرڤان بارزانی لەوەی كەوا ناتوانن دەستكاری موچەكان بكەن سەرباری زیادبونی داهاتەكانی نەوتیش .
L – شەق تێهەڵدانی راوێژكاریكی مەسعود بارزانی لەلایەن هێزەكانی خودی سەركردایەتی پارتییەوە .
M – رێكەوتنی یەكێتی و گۆران و یەكگرتنەوەی فراكسیونەكانیان لەهەردو پەرلەمانی عیراق و كوردستان كە ئەمەش پارتی لەحیزبی قائیدەوە كردە حزبی كەمینەو كۆتایی بەكەڵەگایەتی پارتی هێنا لەسەر هەردو ئاستی كوردستانو عیراقیشدا .
N – هاتنی كاك قادر عەزیزو حزبەكەی بۆ ناو یەكێتی ، خۆ ئامادەكردنی حزبی تریش بۆ هاتنە ناو هاوپەیمانییەكەوە ، بەمەش هەرچی نەیارو دوژمنی گەورەی پارتی هەنە لەناو بەرەیەكی یەكگرتودا كۆ ئەبنەوە كە كاریگەریەكی یەكجار گەورەی ئەبێت لەبچوككردنەوەی رۆڵی پارتی لەپرۆسەی سیاسیدا .
O – فەشەلهێنانی هەوڵەكانی پارتی بۆ دامەزراندنی هێزێكی بەكرێگیراوی سەر بەخۆیان و ناردنیان بۆ كوردستانی خۆرئاوا بەمەبەستی بەرپاكردنی شەڕی براكوژی و دژایەتیكردنی پەیەدەو هاوكاریكردنی چەند حزبێكی گوێڕایەڵی پارتی لەناوچە ئازادكراوەكانی خۆرئاوادا كە بەخوێنی شەرڤانانی پەیەدەوە ئازادكراون .
P – زیادبونی سەردانی باڵوێزو نوێنەرانی وڵاتانی دونیا بۆ لای كاك نەوشیروان دوای جوڵاندنی كەیسی هەڵبەستراوی پاراستن سەبارەت بەدرۆی هەرەشەی كاك نەوشیروان بەكوشتن و رفاندنی باڵوێزەكان ، بەمەش روو رەشی پارتی دەركەوت و كەیسەكەش پێش جوڵاندنی شكستێكی ئابروبەرانەی هێنا .
Q – شكستهێنانی هەوڵەكانی پارتی بۆ درێژكردنەوەی یاسای دژەتیرۆر لەلایەن ئەنجومەنی شوراو ، سڕینەوەی رۆڵی پەرلەمان .
R – بڕینی بەشە نەوتی ساڵانەی هاوڵاتیان بە بیانوی نەبونی ئیمكاناتەوە لەكاتێكدا بەقسەی پارتی رۆژانە 700 هەزار بەرمیل نەوت رەوانەی دەرەوە ئەكرێت .
S – دەركەوتنی درۆیەكی شاخداری پارتی بەوەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە قەیرانی دارایی كۆتایی پێدێت ، كەچی ئێستا دۆخەكە زۆر خراپتر بوە بەوەی ئەمساڵیش ناتوانن موچەی فەرمانبەران بدەن .
ئەمانە بەگشتی بەشێكن لەو هەمو ئابروچون و ریسوابون و شكستهێنانی سیاسەتە هەرزەكارییەكانی سەرانی پارتی و مناڵەكانیان ، نازانم ئێستا پارتیەكان چۆن وەڵامی ئەم هەمو شكستانە ئەدەنەوە لەكاتێكدا خەڵك مێشكی هەیەو بەچاوی خۆیان ئەم هەمو شتانە ئەبینن .
ئەم ئابروچونانەی پارتی بەحەوت قاڵب سابونیش بشۆرێن هێشتا پەڵەی رەش بەنێوچاوانی سەرانیەوە ئەهێڵێتەوە ، تۆ بڵێی پارتیەكان بزانن شتێك هەیە پێی ئەوترێ ” شەرم ” ؟ . ئاخر پێغەمبەری ئاخر زەمان راستی فەرمو كاتێك وتی : ئەگەر شەرمت نەما ، ئیدی هەر چییەكت لەدەست هات بیكە .
- بابەتەکانی تری شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts