شه‌ریف هه‌ژاری : ده‌بێت په‌كه‌كه و دیموكرات ئه‌م كهموكورتییهیان چاك بكه‌ن ، ئه‌گه‌ر نا !
په‌كه‌كه و دیموكرات وه‌ك دوو گه‌وره حیزبی هه‌ردوو به‌شه گه‌وره‌كه‌ی كوردستانی دابه‌شكراو ( باكور و خۆرهه‌لات ) ، خاوه‌ن هه‌ندێك كه‌موكورتین كه بێ گوومان پێشتریش له بزاڤی ڕزگاریخوازی باشور دا هه‌مان كه‌موكورتی هه‌بووه ، به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حیزبی به‌عسی ده‌سه‌لاتداری عێراق ( به‌ناو نامهزههبیی و دینی بوو ) هه‌رچه‌نده هه‌ر سودی له ئاین وه‌رده‌گرت ( وه‌ك پرۆسه‌ی ئه‌نفال و … هتد )، ئه‌وا تا ڕاده‌یه‌ك حیزبی به‌عس به‌ته‌واوی له ڕووی مه‌زهه‌بی سونه‌ی ( ئاینی ئیسلامه‌وه ) هێنده كاریگه‌ری نه‌كردبوو وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا توركیا و ئێران ئه‌و كاریگه‌رییه‌یان له‌سه‌ر هه‌ردوو به‌شی داگیركراوی باكور و خۆرهه‌لات هه‌یانه !! بۆ نموونه :
له توركیا ، ئه‌ردۆگانی سوڵتانی نوێی عوسمانی به‌جۆرێ كاریگه‌ری له ئیستیغلال كردنی سۆزی ئاینی لای كورده ( ناهوشیاره‌كان ) داناوه – دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌یی كه ئێمه‌ی كورد خواكردانه وا خولقاوین – ئه‌وا له بیری به‌شێكی كوردی بردۆته‌وه و ، فریوی داون بۆ ئامانجه‌كانی كه خۆی له ده‌سه‌ڵاتێكی سونه‌گه‌رایی توركیزم دا ده‌بینێته‌وه و ، كوردیش به‌ناوی برایه‌تی ئاینییه‌وه ده‌بنه خزمه‌تكاری توركی بالاده‌ست و ده‌سه‌لاتداری ئیسلامیی .
به‌جۆرێ تورك بۆی هه‌بێ دهسهڵاتداربێ ، زمانی ئاین و قوتابخانه و سیاسه‌ت و كلتور هه‌ر توركی بێ ، تورك حوكمڕانی ناوچه كوردییه‌كانیش بێ ، به‌كورتییه‌كه‌ی تورك هه‌موو شتێ بێ و ، كوردیش خزمه‌تكار و ڕه‌عیه‌تی سولتان بێ .
ڕوونه كه په‌كه‌كه وه‌ك پێویست ستراتیژیه‌تی نه‌بووه بۆ ئه‌م ئایدیا ترسناكه‌ی ئه‌ردۆگان كه به‌شێكی كورد به ناوی سۆزی سونه‌گه‌رایی ئاینییه‌وه وه‌ك ره‌عیه‌ت كه‌مه‌ند كێش ئه‌كات .
بۆنموونه : شاری غازی عه‌نتابی باكوری كوردستان كه به هۆی گرنگی جیۆپۆله‌تیكییه‌وه به‌ته‌واوی كورد نزیك ئه‌كاته‌وه بۆ سه‌ر ده‌ریای ناوه‌راست ، ئه‌وا پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان له‌م شاره كوردییه‌دا له زۆربه‌ی هه‌لبژاردنه‌كاندا ڕێژه‌یه‌كی كاریگه‌ر ده‌نگی كوردیان بردووه و كوردانیان فریو داوه .
بێ گوومان ئه‌م سیاسه‌ته ترسناكه‌ش زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی باكوری كوردستانی گرتۆته‌وه و وه‌ختیشه ئه‌گاته باشوری كوردستان . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره بوو كه له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی پێرێ شه‌وی كه‌ناڵی ( كه‌ی ، ئێن ، ئێن ) دا زیاتر جه‌ختم له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه په‌كه‌كه ده‌بێت خاوه‌ن ستراتیژێكی ئه‌وتۆ بێت كه ململانێی ( ئه‌ردۆگان و سوپا و فه‌تحولا گووله‌ن ) بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورد بقۆزێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌و ستراتیژه‌دا ئه‌جێندای پێویستیشی بۆ ڕێگری كردن بۆ بیریی ترسناكی ئه‌ردۆگانیزم هه‌بێت كه وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كرا ئه‌و ئایدیا فریوده‌ره به‌شێكی به‌رچاوی له كورده خۆشباوهرهكان بۆ خزمه‌تی توركی ده‌سه‌لاتدار ئیستیغلال كردووه .
ئێرانی خومه‌ینی وه‌لی فیقهو ئیمامی شیعه ، به جۆرێ كورده شیعه‌كانی قۆستووه‌ته‌وه و ئیستیغلالی كردوون ، كه به‌شێكی كاریگه‌ریان ( بیریی نه‌ته‌وه‌یی كوردی‌یان له ناخ و كرده‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ست ) یش دا شۆردراوه‌ته‌وه .
ئه‌م سیاسه‌ته ترسناكه‌ش به‌تایبه‌ت له كرماشان و ئیلام كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر كوردانی ئه‌و دوو پارێزگا هه‌ره گه‌وره‌یه‌ی خۆرهه‌لاتی كوردستان داناوه و به‌رده‌وامیشی هه‌یه . نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، بگره ده‌سه‌لاتدارانی ئێران هه‌ندێك له كورده سونهكانیشیان یان ( كردۆته شیعه ) یان له‌ژێر ناوی چه‌تری ئاینی ئیسلامیی دا بیریی نه‌ته‌وه‌ییان ده‌شۆنه‌وه و ئاماده‌یان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیاننێرنه ناو ڕێكخراوه تیرۆریستییه توندره‌وه‌كانی سونه و له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی ( ئێرانی درووستكراو ) دا له پێناو ئامانجه‌كانی ده‌سه‌لاتی ئێران ئاراسته‌یان بكه‌ن .
حیزبی دیموكرات نه‌ك هه‌ر سیاسه‌تی له‌م ڕووه‌وه وه‌ك پێویست نه‌بووه ، بگره كه‌موكورتی زۆریشی هه‌یه له ئاست ئه‌م پلانه ترسناكه زیاد له چاره‌كه سهدهییهی ده‌سه‌لاتدارانی ئێران دا .
پێموایه په‌كه‌كه و حیزبی دیموكرات ، هه‌ردووكیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ری به‌شه‌كانی باكور و خۆرهه‌لاتی كوردستان – (مه‌زهه‌بیین و كار بۆ شۆردنه‌وه‌ی بیریی نه‌ته‌وایه‌تیی كوردیی ئه‌كه‌ن له ژێر چه‌تری ئاینیی دا ) – ئه‌وا پێویسته په‌كه‌كه ستراتیژێكی كاریگه‌ری بۆ ڕێگرتن له‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌ردۆگان هه‌بێت ، كه زیاتر ته‌ركیزی له‌سه‌ر هوشیاركردنه‌وه‌ی ئاینیی لای تاك دا هه‌بێت بۆ خزمه‌تی نه‌ته‌وه خواكردهكهی .
هه‌روه‌ها ، پێویسته حیزبی دیموكراتیش به وردی ستراتیژێك داڕێژێت كه چۆن كاریگه‌ری له‌سه‌ر كورده شیعه‌كان دابنێت كه ڕێژه‌یه‌كی كاریگه‌رن له خۆرهه‌لاتی كوردستان دا ، ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌ت له ڕێی بلاوكردنه‌وه‌ی وتاری مه‌لای ئاینییه‌كانی مه‌زهه‌بی شیعه ئه‌بێت به‌تایبه‌ت گه‌ر بتوانێت كه‌سانێكی پسپۆری ئاینی كه كوردی شیعه‌بن ڕابكێشێته نێو ڕێزهكانیی و دواتر ستراتیژێكی تۆكمه بۆ چۆنیه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له بیریی كورده شیعه‌كاندا بخاته گه‌ر ، به‌تایبه‌ت كوردانی شیعه‌ی خۆرهه‌لاتی كوردستان خاوه‌ن شوێنگه‌یه‌كی جیۆپۆله‌تیك و جیۆستراتیژی گرنگن .
هه‌رچه‌نده پێموایه حیزبی دیموكرات له هه‌بوونی ستراتیژێكی له‌و شێوه‌یه كه كاریگه‌ری بۆ ئه‌و بواره هه‌بێت زۆر دره‌نگ كه‌وتووه و ، په‌كه‌كه‌ش ده‌بوو له 2003 ه‌وه به وردی كاری له‌سه‌ر ستراتیژێكی وا بكردبایه كه چۆنیه‌تی هوشیاركردنه‌وه‌ی ئاینیی لای تاكی كورد بۆ خزمه‌تی نیشتیمانه‌كه‌ی له رێی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه ئه‌كرێت كاریگه‌رییان هه‌بێت به‌ته‌واوی بگرتبایه‌ته به‌ر .
پێموایه ، له سیاسه‌ت دا پێویسته له هه‌موو شتێك سوود وه‌رگری و هیچ شتێك بێ به‌ها نه‌گریت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناكۆكیش بێت له‌گه‌ڵ بۆچوون و ستراتیژت دا ، وه‌ك ( شه‌ریف هه‌ژاری ) هه‌میشه بڕوای ته‌واوم وابووه كه: مرۆڤی سیاسیی ده‌بێت هه‌م سود له ( هه‌نگ ) هه‌م ( زه‌رده‌واڵه ) و هه‌م ( مێش ) وه‌رگرێت و به پێی كات و زروف تایبه‌ت به‌كاریان بێنێت ، هیوادارم كۆتا دێڕم واتای ته‌واو لای خوێنه‌ر بگه‌یه‌نێت .
هه‌ربۆیه ، په‌كه‌كه و دیموكرات ده‌بێت له‌م بواره دا ئه‌م كهموكورتییهیان چاك بكه‌ن و ستراتیژییه‌كی تۆكمه‌ی بۆ دابرێژن ، ئه‌گه‌ر نا به‌شێكی دیمۆگرافیای كوردستان له رووی فكره‌وه ده‌شۆردرێته‌وه و ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سبه‌ینێش باكور یا خۆرهه‌لاتی كوردستان ئازاد بكرێت ، ئه‌وا په‌كه‌كه یا دیموكرات دووچاری گه‌وره‌ترین گرفت ئه‌بنه‌وه له دیفاكتۆ دا سه‌باره‌ت به‌م سیاسه‌ته مه‌زهه‌بییه ترسناكه‌ی كه داگیركه‌رانی تورك و فارس به به‌رده‌وامی ده‌یگرنه به‌ر .