ناکام مەحمود : كورد دەبێتە خاوەن دوو دەوڵەت .
لەمێژە بەئاواتی بوونی دەوڵەتی كوردین ، ئەم دەوڵەتە درەنگ و زووی كەوتیبوو ، بەڵام بەشایستەییەوە سیاسیەكان و لایەنە سیاسیەكان دوودەولەتی كوردی دروست دەكەن دەوڵەتێكیان لەئیران و ئەوی تریش لەتوركیا .
ئەم جەمسەر گیریە پەیامێكی ڕوونی هەیە ئەویش ئامانج وهەوڵدان نییە بۆ دەوڵەتی كوردی بەڵكو ئامانج خزمەتكردنە بە دەوڵەتە ناوچەییەكان ، دەڤەری سلێمانی كە هاوسۆز و دەستكێشی ئێرانە جەمسەرە شیعیەكەی گرتووە ، بەبێ ئەوەی هیچ ئومێدێك لەسیاسەتی ئیراندا هەبێت بۆ گەیاندنی كورد بە مافەكانی ، لەم لاشەوە هاومەیل و هاوسۆزەكانی توركیاو جەمسەری سوونی عیراقی و قەتەری و داعشن ، ئەمە باس و خواسێك هەبوو لەسەریی ، بەڵام بەڵگەنامەكانی ویكیلیكس تاڕادەیەك ئەوە پشتراست دەكانەوە كە گومانەكان سێبەر و وەهم نەبوون ، بەڵكو ئەمە ڕاستییە كە پەیوەندی چوار قۆڵی توركیا پارتی قەتەر داعش هەبوە و بەردەوامە ،
بەنمونە بەڵێنی پارتی بەتوركیا كەڕێگە نەدات هێزێكی هاوسۆزی پەكەكە لە ڕۆژئاوای كوردستان دروست ببێت ، لەلایەكی تریشەوە بەدەستەوەدانی شەنگال و چۆڵكردنی لەلایەن داعشەوە قسەی زۆر هەڵدەگرن ئەوە پشتڕاست دەكەنەوە كە ئەم سیاسەت جگە لەخیانەتێكی زەبەلاح هیچ خزمەتێك نییە بە دۆزی ڕەوای كورد لە هەرچوار پارچەی كوردستان ، من وەك سەرۆك وەزیران بۆ بەرەوپیشچونی هەرێم تەنها سێ ئەولەویاتم دەبێت ئەوانیش : یەکەم تورکیا ، دووەم تورکیا ، سێهەم هەر تورکیا
ئەمە قسەی سەرۆك وەزیرانەكەت بێت ، پێویستە ئەم پرسیارە بكەین ئەمە كاركردنە بۆدەوڵەتی كوردی یان بۆ دەوڵەتی توركی ؟
ڕەگە توركیا بەڵێنی ئەوەی پێدابن كە دەوڵەتەكەیان لەتوركییەوە بكەنە دەوڵەتێكی كوردی .
دڵگران مەبن گومان لەوەدا نییە كە مەلەفی هاوسۆزەكانی شیعە و ئیران هیچی وای لەمانە كەمترنین بەڵام دەرفەت نەڕەخساوە بۆ نمایش بونیان . هیزادارم ئەوانیش گرەنتی وەرگرتنی دەوڵەتێكیان وەرگرتبێ .
ئەگەروابێت كورد دەبێتە خاوەن دوو دەوڵەتی كوردی