هۆمه‌ر نۆریاوی : سترانی ناخ ، ڕووباری خوێن ده‌شواته‌وه .
گه‌شته هونه‌رییه‌که‌ی ” عه‌دنان که‌ریم ” و گرووپی ” مه‌حوی ” بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی نیشتمان
ئه‌وه‌ی ڕۆژێک له ڕۆژان یان به هه‌ڵکه‌وت تاقه یه‌ک گۆرانی ( ته‌نێ گۆرانییه‌کی ) ” عه‌دنان که‌ریم ” ی به‌رگوێ که‌وتبێت ، ده‌زانێت ئه‌م هونه‌رمه‌نده تا چه‌نده شه‌یدای ستران و ئاوازی گه‌له‌که‌یه‌تی و سیحری له‌رزانه‌ی گۆرانییه‌کانی هه‌تا چه‌نده له‌سه‌ر دڵ و ناخی مرۆی کورد کاریگه‌رن .
عه‌دنان که‌ریم “، هونه‌رمه‌ندێکی تا سه‌ر ئێسقان کورده و به وریایی و وشیارییه‌کی ته‌واوه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هونه‌ری میلله‌ته‌که‌ی ده‌کات و بووژێنه‌ره‌وه‌ی به‌شێکی فره‌ی سامانی ئاواز و مێلۆدی فۆلکلۆری گه‌له‌که‌یه‌تی و مامۆستایانه ده‌ست بۆ هه‌وا و شێعری گۆرانی یان به واتایه‌کی دی تێکستی شێعری ده‌بات .
ڕاسته ڕۆژانێکه پارێکی وڵاته‌که‌ی ” عه‌دنان ” ی هونه‌رمه‌ند ، خه‌مێکی بێده‌نگ دایگرتووه و هه‌ر دڵه و ئارام ئارام فرمێسکی ناخ هه‌ڵده‌وه‌رێنێت لێ ، چریکه و نه‌غمه‌ی ڕۆح لاوێنی ئه‌م هونه‌رمه‌نده سوکنا به دڵه ماته‌مینه‌کان ده‌به‌خشێت و له ڕووبه‌ری هونه‌ری ئاواز و سترانی هه‌میشه ژینبه‌خشی گه‌له‌که‌یه‌وه ئۆقره بۆ ئه‌م جۆره گیانه حه‌زینانه ده‌گوێزێته‌وه . یه‌ک به یه‌کی گۆرانییه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر هزر و بیر و گیان و ناخی نه‌ته‌وه‌یی و شیاو نییه به بێ خوێندنه‌وه‌ی هونه‌رییانه‌ی ورد بۆ جیهانه بێگه‌رده هونه‌رییه‌که‌ی هونه‌رمه‌ند تاقه یه‌ک وشه‌یش به‌رانبه‌ر گه‌وره‌یی بێنینه زمان .
عه‌دنان که‌ریم به هه‌موو ئازار و مه‌ینه‌تییه‌کانی میلله‌ته‌که‌ی ئاشنایه و بۆ یه‌ک به یه‌کی ساته مه‌ینه‌تباره‌کانی گه‌له‌که‌ی گۆرانی چڕیوه و فرمێسکی سترانی هه‌ڵوه‌راندووه .
ئه‌وه‌ی تۆسقاڵێک ئاشنا به شێوازی کۆنسێرتکردن له ئێستادا بێت ، باش ده‌زانێت بۆ ئه‌م کاره پێویسته هه‌وڵ و خه‌باتێکی چه‌ندین هه‌یڤه ئه‌نجام بگرێت هه‌تا زه‌حمه‌ته‌که بچێته واری جێبه‌جێکرانه‌وه . چه‌ندین بنکه و سه‌نته‌ر و ده‌زگه و مه‌کۆ و که‌سایه‌تی گه‌ره‌ک ( ده‌بێت ) خۆ ماندوو بکه‌ن تا ئه‌رکه‌که سه‌رکه‌وتووانه جێبه‌جێ بکرێت . هه‌ر بۆیه پێویسته به ویژدانه‌وه له‌م پێوه‌ندییه‌دا بپه‌یڤین و بنووسین و ته‌مه‌نێک ڕاژه و خزمه‌تی هونه‌رمه‌ندێک به جارێ لێڵ نه‌که‌ین .
مێژووی هونه‌ر لای ئه‌م هونه‌رمه‌نده پێمان ده‌ڵێت ، که هه‌میشه وێڵ و عه‌وداڵی دوای په‌پووله شێعرییه‌کان بووه و له که‌ناری ده‌ربه‌ندی پهپوولاندا ستار ده‌گرێت و ئاوازی بن ناخی ئه‌م گیانله‌به‌ره دڵنهخشینه بۆ قووڵایی دڵان ده‌گوێزێته‌وه ؛ هه‌ر بۆیه سۆزی ژێی ئه‌م ناخه ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر گیان کاریگه‌ره . له یه‌که‌م ساته‌کانی ئاوێته‌بوونی ئه‌م ڕۆحه شهیدایهوه به گوڵجاڕی هونه‌ر ، هه‌میشه به پارێزه‌وه ده‌ستی بۆ په‌پووله شێعرییه‌کان بردووه و تا ئێستایشی له‌گه‌ڵ بێت له‌و چوارچێوه زێڕینه نه‌ترازاوه . ئه‌م ده‌نگ و سیما هونه‌رییه هه‌میشه شنه‌ی نیشتمان له ناخیدایه و ده‌یه‌وێت له کوێی کوردستان بێت ، فێنکایی بۆ دڵ و گیانی مرۆی کورد بگوێزێته‌وه . ئه‌رچی لای ” بابه‌گوڕگوڕ ” ه‌وه دێت لێ ، هه‌موو ئاواز و هه‌وا ڕه‌سه‌ن و نیشتمانییه‌کانی له هه‌گبه‌دایه و له هه‌ر گه‌شتێکدا چه‌ند چڵێک له داری هونه‌ری گه‌ل ده‌کاته‌وه و به‌دیاری پێشکه‌ش به دڵستانه‌که‌ی هونه‌ری میلله‌ته‌که‌ی ده‌کات . ڕاسته به وتنه‌وه‌ی سترانی هونه‌رمه‌نده ڕاستینه‌کانی گه‌له‌که‌ی و لاساییکردنه‌وه ، پێی به خه‌رمانی سترانی ڕه‌سه‌نی کوردی ده‌کرێته‌وه لێ ، تا هه‌نووکه‌یشی له‌گه‌ڵ بێت ، گه‌ر گۆرانی هه‌ر هونه‌رمه‌ندێک بچڕێت ، ئه‌وه‌نده‌ی دی نازی پێ ده‌به‌خشێت و پتر ده‌یگوێزێته‌وه بۆ سه‌ر دڵان.
وته‌کانی ” عه‌بدولقادر عه‌لی مه‌ردان ” کوڕی گه‌وره هونه‌رمه‌ندی کوردی ” عه‌لی مه‌ردان ” ی نه‌مر ڕه‌نگه باشترین به‌ڵگه و شایه‌ت بۆ سه‌لماندنی هه‌مان ڕاستی بن که له که‌ناڵی “کوردستان 24″ه‌وه له ساڵمه‌رگی باوکی‌دا ئه‌م په‌یڤه‌ی به زماندا هێنا و باسی هونه‌ره به‌رزه‌که‌ی لای عه‌دنان که‌ریم کرد . ئه‌م هونه‌رمه‌نده زۆر زوو دووی ڕێبازی هونه‌ریی خۆی ده‌که‌وێت و بۆ خۆی ده‌بێته خودانی ستایل و شێوازێکی تایبه‌ت . ئاشقانی ده‌نگه‌که‌ی شایه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌ن تا چه‌نده به ناخی هونه‌ردا ڕۆ چووه ؛ هه‌ر بۆیه سۆزی نێو دڵه‌که‌ی ئه‌وه‌ند له‌سه‌ر گیان ده‌نیشێت .
بۆ پتر له 35 ساڵ ده‌چێت مه‌عنه‌وییه‌تی گۆرانیی کوردی بۆ ناخی مرۆی کورد ده‌گوێزێته‌وه . ئه‌و ده‌مه‌ی له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ به گۆرانی ” ده‌سماڵێ ” که لێوان‌لێو له ئاوازی فۆلکلۆری زه‌نگینی کوردییه پێی به دونیای سترانی کوردی کرایه‌وه ، چاک ده‌یزانی سامانی مۆسیقای میلله‌ته‌که‌ی چه‌نده زه‌نگینه و پێویسته به‌رگی سه‌رده‌مییانه‌ی به‌وه‌ردا بکرێت .
هونه‌رمه‌ندێک ئه‌م چه‌شنه تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی له ناخدا بێت ، کوا ده‌توانین بۆ یه‌ک ساته‌وه‌ختیش به‌رانبه‌ر خۆی و هونه‌ره‌که‌ی دڕدۆنگ و به‌گومان بین ! ڕاست‌بێژیی و خه‌بات له پێناو هونه‌ردا ، شاره‌زابوون له‌سه‌ر موزیک ( ژه‌نیاری عوود ) ، وشیاریی له هه‌ڵبژاردنی تێکست بۆ گۆرانی ( مامه‌ڵه‌کردنی ژیرانه له‌گه‌ڵ شێعری فۆلکلۆر، کلاسیک و هاوچه‌رخی کوردی )، شاره‌زایه‌تی له‌سه‌ر مه‌قامی کوردی ، ئاستی واڵای ڕۆشنبیری ، فره‌ڕه‌نگیی له به‌رهه‌مه‌کانیدا، که ئه‌م خه‌سڵه‌ته به‌رز و واڵایانه له هونه‌رمه‌ندێکدا گلێر بێته‌وه ، ئیدی کوا که‌س ئه‌و حه‌قه‌ی هه‌یه گومان له هه‌ڵوێستی واڵای نه‌ته‌وه‌یی بکات !
مه‌زهه‌ر خالقی ” گه‌وره سترانبێژ و هونه‌رمه‌ندی کورد سه‌باره‌ت به هونه‌ره واڵاکه‌ی ده‌ڵێت : تا هونه‌رمه‌ند عه‌دنان که‌ریم هه‌بێت ، گوناهه بڵێین هونه‌ری کوردی له قه‌یراندایه . که ئه‌مه په‌یڤی سه‌رزاری مه‌زهه‌ر خالقی به‌رانبه‌ر گیانه هونه‌رییه‌که‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بێت ، ئیتر کوا ڕه‌وایه به له‌ونێکی دی و چه‌شنێکی تر زمان له هه‌مبه‌ر ئه‌م هونه‌رمه‌نده ڕاستینه‌دا بکرێته‌وه !
هه‌ر سه‌باره‌ت به هونه‌ره واڵاکه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ، ژه‌نه‌راڵی پایز ، محه‌ممه‌د عومه‌ر عوسمان ” ده‌ڵێت : ” عه‌دنان که‌ریم جێگه‌ی به‌رچاو و کاریگه‌ری هه‌یه له گۆرانیی کوردی .
ئه‌وه‌ی ڕوو له کۆنسێرته‌که‌ی عه‌دنان که‌ریم ده‌کات ، له هه‌وای پاقژی سترانی کوردی هه‌ڵده‌مژێت . ئه‌وانه‌ی به‌ده‌م له‌رزانه‌ی ئاواز و گۆرانی کوردییه‌وه هه‌ڵده‌په‌ڕن ، هه‌ڵگری دڵ و ناخێکی کوردانه‌ن و به دووری ده‌بینم که‌سێک که ئه‌وینداری مۆسیقای ڕه‌سه‌نی کوردی نه‌بێت ، ڕوو له کۆنسێرته‌که‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بکات . ئه‌مانه هه‌موو شایه‌تی بۆ گه‌وره‌بوونی ئه‌م هونه‌رمه‌نده کورده ده‌ده‌ن و ده هێنده‌ی دی ژماری ئاشقانی موزیک و گۆرانی کوردی زێتر ده‌کات . هه‌ر لێره‌شه‌وه ڕێبوارانی مۆسیقای کوردی سات له‌دوای سات فره‌تر و زێتر ده‌بن . ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو ئه‌رکه نیشتمانییه ڕاده‌په‌ڕێنێت ، ڕۆڵه‌ی تا سه‌ر ئێسقان شه‌یدای ئاو و خاک و دار و به‌ردی نیشتمانه‌که‌یه‌تی و گشت ته‌م و گومانه‌کان ده‌ڕه‌وێنێته‌وه .
هێشتا سترانی ” شه‌وی تاریک و بێده‌نگی ” ئه‌م سترانبێژه ئه‌وین به ناخ ده‌به‌خشێت . جاری وایه ده‌مانباته‌وه بۆ زیکره‌که‌ی لای مه‌حوی ، بڕێکجار خه‌یاڵی وه‌فایی دێنیته ژووری دڵه‌وه ، جاری وایشه له بن نسێی ئاسمانه ساماڵهکهی دڵی ڕه‌فیق سابیر ، محه‌ممه‌د عومه‌ر عوسمان ، ساڵح بێچار و … سۆزی ستران بۆ دڵ ده‌گوێزیته‌وه . ناسکیی و جوانیی ڕۆحه شێعرییه‌که‌ی سه‌یدیی هه‌ورامی ، نالی ، مه‌وله‌وی ، سالم ، کوردی ، ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف ، وه‌لی دێوانه ، بێخود ، شێخ نووریی شێخ ساڵح ، گۆران ، کاکه‌ی فه‌لاح ، حه‌سیب قه‌ره‌داغی ، هێمن ، عه‌بدوڵڵا په‌شێو ، به‌ختیار عه‌لی ، هیوا قادر ، ئیسماعیل خورماڵی ، مارف عومه‌ر گوڵ ، نه‌جم هۆگر و … به دڵی هه‌رده‌م شه‌یدای گۆرانی مرۆی کورد ئاشنا و شاره‌زا ده‌کات .
شیاوی وتنه هونه‌رمه‌ندی هه‌ره ناسراو و ڕۆح په‌پووله‌یی ” عه‌دنان که‌ریم ” ساڵی 1963( خاکه‌لێوه‌ی 1342ی هه‌تاوی ) له که‌رکووک له‌دایک ده‌بێت . له بنچینه‌دا خه‌ڵکی دێی ” ژاژڵه “ ی سه‌ر به ناوچه‌ی ” شارباژێڕ ” ه . بۆ خۆی سه‌باره‌ت به شوێنی له‌دایکبوونی ده‌ڵێت : خه‌ڵکی ناوچه‌ی شارباژێڕم له پارێزگای سلێمانی ، کاتێک باوکم هاتۆته شاری سلێمانی و خێزانی پێک هێناوه ، دواتر چووه‌ته شاری که‌رکووک و بۆ ماوه‌یه‌ک له کۆمپانیای نه‌وت بووه‌ته پۆلیس ، من له‌و کاته‌دا و ساڵی 1963 ( 1341 ی هه‌تاوی ) له ته‌په‌ی ” مه‌لا عه‌بدوڵڵا ” له‌دایک بووم که ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ ژیانم ” . عه‌دنان که‌ریم ژیانی مناڵیی و سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ری له شاری ” سلێمانی ” وه‌پشت سه‌ر ده‌نێت و له‌وێنده‌رێ گه‌شه ده‌کات و پێده‌گات . ساڵی 1985 ( 1364ی هه‌تاوی ) به‌شی نیگارکێشان له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌کانی سلێمانی کۆتایی پێ دێنێت . له ساڵی 1991(1370)ه‌وه کوردستان به‌جێ دێڵێت و ڕوو له وڵاتی سوێد و شاری ئۆپسالا ده‌نێت . عه‌دنان كه‌ریم له غوربه‌تدا پتر به ناخی خۆیدا شۆڕ ده‌بێته‌وه و ده‌ست ده‌داته کاری هونه‌ری و گه‌لێک ئه‌زموونی گرانبایی ده‌ست ده‌خات . وه‌ک ئاماژه‌ی پێدرا ساڵی 1979 ( 1358ی هه‌تاوی ) به گۆرانی ” ده‌سماڵێ ” له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی پێی به دونیای هونه‌ر ده‌کرێته‌وه . ساڵی 1980 ( 1359ی هه‌تاوی ) گۆرانی ” کازیوه “ له‌گه‌ڵ هه‌مان تیپ تۆمار ده‌کات که گۆرانییه‌که بۆ به‌رهه‌مێکی شانۆیی ده‌بێت به نێوی ” زه‌لکاو ” . ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ک ده‌بێت بۆ ناسینه‌وه‌ی ده‌نگی خۆی و هه‌ڵبژاردنی ڕه‌وتی هونه‌ری .
ساڵی 1983 (1362ی هه‌تاوی ) گۆرانی ” شه‌وی تاریک و بێده‌نگی ” له ئاماده‌کردنی مامۆستا ” ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی ” تۆمار ده‌کات که هێشتاکه یه‌ک له گۆرانییه هه‌ره لهبهردڵانهکانه و چه‌ندین سترانبێژی دیی وه‌ک ” تایه‌ر خه‌لیلی ” چڕیویانه . هه‌مان ساڵ په‌یوه‌ندی به تیپی مۆسیقای ” نه‌ورۆز ” ه‌وه ده‌کات . ساڵی 1984 ( 1363ی هه‌تاوی ) به هاوکاری تیپی مۆسیقای پیره‌مێرد که هونه‌رمه‌ند ” سه‌لاح ڕه‌ئووف ” سه‌رپه‌رشتی ده‌کات ، بۆ زنجیره دراماکانی ژاڵه و گوڵاڵه چه‌ند گۆرانی تۆمار ده‌کات . ساڵی 1989(1368ی هه‌تاوی ) له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێک تیپی مۆسیقای “کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان ” داده‌مه‌زرێنن . ساڵی 1991 (1370) له‌گه‌ڵ کۆڕهوکهی باشوور ، ڕوو له ڕۆژهه‌ڵات و شاری مه‌هاباد ده‌کات و له‌وێنده‌رێ چه‌ندین به‌رهه‌م بۆ هونه‌رمه‌ندانی وه‌ک ماملێ ، حه‌مه‌ی دانیش ، ئه‌حمه‌د ئیسلامی تۆمار ده‌کات . ساڵی 1992(1371ی هه‌تاوی ) له سوێد کاسێتی ” بیرتان ده‌که‌م “، پێشکه‌ش به نیشتمان ده‌کات که به‌رهه‌مه‌که له شاری ” لیل ” ی وڵاتی فه‌ره‌نسا تۆمار ده‌کرێت . له نێوان ساڵانی 1994- 1995دا له‌سه‌ر ته‌کنیکی تۆمارکردنی ده‌نگ و مۆسیقا مژول و خه‌ریکی خوێندن ده‌بێت . ساڵی 1995 (1374ی هه‌تاوی ) به‌رهه‌می ” ڕاز ” به کاسێت بڵاو ده‌کاته‌وه . ساڵی 1996 یه‌که‌م به‌رهه‌می له‌سه‌ر سێدی به ناوی ” شه‌وی یه‌ڵدا ” بڵاو ده‌کاته‌وه . ساڵی 1999 (1378ی هه‌تاوی) به‌رهه‌می ” ئه‌ڕۆی ئۆغر ” بڵاو ده‌کاته‌وه . دواتر چه‌ندین کۆنسێرت له سوێد به‌ڕێوه ده‌بات . ساڵی 2002 (1381ی هه‌تاوی) سێدی ” شنه‌ی با ” بڵاو ده‌کاته‌وه . 2004(1383ی هه‌تاوی ) له له‌نده‌ن کۆنسێرت به‌ڕێوه ده‌بات . 2005 له سنه کۆنسێرت به‌ڕێوه ده‌بات . هه‌مان ساڵ ” تاڤگه‌یه‌ک له عیشق ” بڵاو ده‌کاته‌وه . دواتر له چه‌ندین فێستیڤاڵ به‌شدار ده‌بێت .
ساڵی 2006 (1385ی هه‌تاوی) به هاوکاری گرووپی کامکاران سێدی ” ئه‌مشه‌و ” بڵاو ده‌کاته‌وه . له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا کۆنسێرت به‌ڕێوه ده‌بات . ساڵی 2010 (1389ی هه‌تاوی) به هاوکاری گرووپی کامکاران به‌رهه‌می ” وه‌فایی ” بڵاو ده‌کاته‌وه . 2011 له‌گه‌ڵ سه‌با کامکار و گرووپی کامکاران ” خاتوون ” ڕه‌وانه‌ی بازاڕی هونه‌ر ده‌کات . 2012 (1391ی هه‌تاوی ) “باده‌ی گوڵڕه‌نگ ” و پاشان ” باده‌ی گوڕهنگ ” ی 1 و 2 بڵاو ده‌کاته‌وه که هه‌ڵگری هه‌ڵبژارده‌ی مه‌قامی کوردییه . ساڵی 2013 (1392ی هه‌تاوی) “گوڵی نازدار ” به خه‌رمانه‌ی گۆرانیی کوردی ده‌به‌خشێت . بۆ وتن ده‌شێت به‌رهه‌می ” باده‌ی گوڵڕه‌نگی 1″ و ” باده‌ی گوڵڕه‌نگی 2″ ساڵی 2015 ده‌که‌ونه نێو بازاڕی هونه‌ره‌وه . دواتر به‌رهه‌می ” هێمن ” پێشکه‌ش به ئاشقانی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کوردی ده‌کات . له ساڵی 2000ه‌وه (1379ی هه‌تاوی) ده‌ست به كۆنسێرتکردن ده‌کات و له وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و ئه‌فریقیا كۆنسێرت ده‌گێڕێت و له‌گه‌ڵ گرووپه جیاوازه‌كاندا زیاتر له 40 كۆنسێرت ساز ده‌کات . ساڵی 2006 ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان و له‌گه‌ڵ گرووپی ئۆركێسترای به‌غدا و گرووپی ئۆركێسترای ژێداری كوردستان كۆنسێرتێک بۆ چامه‌كه‌ی نالی ئه‌نجام ده‌دات . له ساڵه‌كانی 2006 و 2007 و 2008 له‌گه‌ڵ گرووپی كامكاران چه‌ندین كۆنسێرت له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك به‌ڕێوه ده‌بات . ساڵی 2008 (1385ی هه‌تاوی ) بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ سێ كۆنسێرت له شاری تاران ئه‌نجام ده‌دات که ، ده‌بنه ئه‌زموون بۆ ژیانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده .
عه‌دنان که‌ریم بۆ ڕۆژانێک ده‌چێت به گه‌شتێکی هونه‌ری له ڕۆژهه‌ڵاتی نیشتمانه و له شاره‌کانی سه‌قز ، کرماشان ، سنه و مه‌ریوان هاوڕێی گرووپی ” مه‌حوی ” چه‌ندین کۆنسێرتی ڕه‌نگاڵه‌یی به‌ڕێوه برد . سپۆنسه‌ری ئه‌م گه‌شته هونه‌رییه ، بنکه‌ی فه‌رهه‌نگیی هونه‌ریی ” توره‌نج ” له شاری سنه بوو . سیروان سدیقی ، به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنسێرته‌که ، سۆما ڕۆسته‌می ئاماده‌کار و ده‌رهێنه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری گرووپه‌که‌ش ” ڕێبین سالار ” بوون . گه‌شته هونه‌رییه‌که‌ی عه‌دنان که‌ریم و گرووپی مه‌حوی ڕۆژی 25ی پووشپه‌ڕ ڕووی له سه‌قز ،28ی پووشپه‌ڕ کرماشان ، 30،29 و 31ی پووشپه‌ڕ سنه و 2ی گه‌لاوێژیش مه‌ریوان بوو و بۆ شه‌یدایانی مۆسیقای ڕه‌سه‌نی کوردی کۆنسێرتی گێڕا . کۆنسێرته‌کانی ئه‌م گرووپه به‌ره‌و ڕووی پێشوازییه‌کی به‌رفره‌ی ئاشقانی ئاواز و گۆرانیی ڕه‌سه‌نی کوردی بووه‌وه . من وه‌ک به‌شدار و ئاماده‌بوویه‌ک بۆ شه‌وی سێیه‌می کۆنسێرته‌که‌ی ئه‌م گرووپه له شاری سنه ئه‌وه‌م به ڕوونی به‌رچاو که‌وت که چلۆن جه‌ماوه‌ری شه‌یدای گۆرانیی کوردی له شوێنێکی کراوه‌دا و به که‌ره‌سته‌یه‌کی گه‌لێک ئاساییه‌وه هه‌ر وه‌ک بڵێی له هۆڵێکی شازی کۆنسێرتکردندا بن ، به گوێی دڵ تا دواساتی کۆڕه هونه‌رییه‌که ، ناخیان به مۆسیقای ڕه‌سه‌نی سپارد بوو . شیاوی ئاماژه‌پێدانه که گرووپی مۆسیقای مه‌حوی ساڵی 2011 (1389ی هه‌تاوی ) له لایه‌ن چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی موزیکزانی کورده‌وه له شاری سلێمانی دامه‌زراوه . ئامانجی ئه‌م گرووپه مۆسیقاییه خزمه‌تکردن به موزیکی ڕه‌سه‌نی کوردی و پێشکه‌شکردنی مۆسیقای کوردی له‌سه‌ر بنه‌مای زانستییه . هه‌روه‌ها پاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تی موزیک و کولتووری کوردستان له بواری فۆلکلۆر و زانستیدا یه‌کێکی دی له ئامانجه هه‌ره گرینگه‌کانی ئه‌م گرووپه دێته ئه‌ژمار .
3ی گه‌لاوێژی 2716 ( 1395ی هه‌تاوی )