شەریف هەژاریی : بزانن كه‌موكورتی (په‌كه‌كه و دیموكرات) چیه له ئاست سیاسه‌تی دارستان و ڕه‌ز سووتاندن لای داگیركاران .
چه‌ند دێڕێك له‌سه‌ر سیاسه‌تی دارستان و ڕه‌ز سووتاندن لای داگیركارانی توركی مه‌غۆلیی و به‌تایبه‌ت لای فارسی فاشیست مه‌زهه‌بیی – نه‌ته‌وه‌یی .
چه‌ند هاوڕێیه‌كی پارچه داگیركراوه‌كانی كوردستان مهسیجیان ناردبوو بۆم ، كه بۆ بابه‌تێك تایبه‌ت نه‌كه‌م به‌و سیاسه‌ته ترسناكه‌ی كه داگیركه‌رانی تورك و به‌تایبه‌ت فارس له سووتاندنی ڕه‌ز و باخات و له‌وه‌ڕگاكانی باكور و خۆرهه‌لاتی كوردستان به به‌رده‌وامی گرتوویانه‌ته‌به‌ر ؟
دیاره له‌وه‌لامدا پێم وتن : كه ساڵی 2007 من بابه‌تێكم له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته نووسیوه ، كه ئه‌و كات ئێران شاخه‌كانی سورێن و هه‌ورامان و شاخی شنروێی دیوی هه‌ڵه‌بجه و شاخی بێ زه‌لی تاوگۆزی به فیشه‌كی گڕداری دۆشكه و به پلان دهیسووتاندن و ، توركیاش كه‌وتبووه سوتاندنی ره‌ز و باخاته‌كانی زاخۆ تا پشده‌ر .
به‌هه‌رحاڵ ، ئه‌م ساڵ ئه‌م سیاسه‌ته زیاتر گیراوه‌ته‌به‌ر ، به‌تایبه‌ت له لایه‌ن ئێرانی داگیركاره‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نها ( شاخ و ناوچه و باخ و ڕه‌زه‌كان ) ی خۆرهه‌لات و سنوره‌كانی باشوری كوردستانی نه‌گرتۆته‌وه ، بگره ( ناوچه و ڕه‌ز و دارستانه‌كان ) ی نه‌ته‌وه نا – فارسه‌كانی دیكه‌ش ئه‌م ساڵ له‌م په‌لاماره ترسناكه پیلاناوییه بێ به‌ش نین و ، ناوچه‌كانی به‌لوجستان و ته‌نانه‌ت بیابانه‌كانی ئه‌هواز ( هه‌رێمی عه‌ره‌بستانی ئێرانی درووستكراو ) ی گرتۆته‌وه .
ئه‌م سیاسه‌ته به‌رده‌وامه‌ی فارسی فاشیست مه‌زهه‌بیی – نه‌ته‌وه‌یی ، له باپیره‌یان ئیمام شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی دۆڕاوه‌وه وه‌ریانگرتووه . شا ئیسماعیل چۆن له ترسی سوڵتان سه‌لیم ناوچه به دوای ناوچه ڕایده‌كرد و ڕه‌ز و باخه‌كانی كوردستانی ئه‌سووتاند و، ئاكامه‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو هه‌ر چنگی سوڵتان سه‌لیمی پێ گهشتو و ، ژنه حۆرییهكهی ئیمام شا ئیسماعیل گیرا و سوڵتان سه‌لیم به‌خشییه ههتیمچهیهكی ئینكیشارییهكان كه پاسه‌وانی بوو ، ئه‌وا شا ئیسماعیلی دۆڕاو به برینداری هه‌ڵهات و تا مردنیش تووشی كێشانی ماده‌ی بێ هۆشكه‌ر و مه‌شروبات بوو له داخی ژنه حۆرییهكهی كه له جه‌نگی چاڵدێران دا دۆڕاندبووی ، شیاوی باسه پێش جه‌نگی چالدێران شا ئیسماعیل دڕندانه كچانی بێ دیفاعی كوردی ئه‌نفال ده‌كرد! كه‌چی ئاكامه‌كه‌ی ژنه حۆرییهكهشی دۆڕاند !! ( به وردی له به‌رنامه دۆكیۆمێنتارییه‌كه‌ی ئێن – ئاڕ – تی له 2014 له‌م مه‌سه‌له‌یه دووام ) .
هه‌رچۆنێك بێت ! كورد به‌م هه‌موو ( به‌ناو ) زانكۆیه كه هه‌یه‌تی ئه‌وا تا ئێستا به‌شی ( مێژووی سه‌ربازی) نییه و ، ته‌نانه‌ت له به‌شه‌كانی مێژووش دا تائێستا یه‌ك وانه‌ی تێدانییه له‌سه‌ر بابه‌تی ( مێژووی سه‌ربازی ) و له‌م هه‌موو به‌شه‌ی مێژوو دا ئه‌و بابه‌ته گرنگه ناخوێنریت. كه من بۆ خۆم له زانكۆی له‌نده‌ن له كۆرسه‌كانی خوێندنی ماستێردا ، پڕۆفیسۆره‌كانی ئینگلیز چه‌ند موحازهرهیهكیان له سه‌ر ( مێژووی سه‌ربازی ) پێ وتین ، ئه‌وسا وه‌ك كوردێك دركم كرد كه ئێمه‌ی كورد چه‌نێك له ئاست زانستێكی وا كاریگه‌ر دا نه‌زانین !! چونكه خوێندكاره ئینگلیزه‌كانی هاورێم ئاشنای ئه‌و زانسته بوون ، جگه له منی كورد، بۆیه ده‌بوو چه‌ند به‌رامبه‌ر تێبكۆش‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌و زانسته نوێیانه‌ی ناو كۆلێژی مێژوو ئاشنا ببم .
به پێی زانستی مێژووی سه‌ربازی ، سیاسه‌تی زه‌وی سوتاندن ( سوتاندنی ڕه‌ز و باخ و شاخه‌كان و كۆگاكان و … هتد ) زۆربه‌ی جار كاتێك دو‌ژمنێك به‌كاری دێنێت كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی زۆر مه‌ترسی دار بێت و ، ئه‌م سیاسه‌ته ( سیاسه‌تی زه‌وی سوتاندن ) له زانستی مێژووی سه‌ربازی دا وه‌ك ( ستراتیژیه‌تی سه‌ربازی ) ناوی ده‌برێت نه‌ك وه‌ك ( ته‌كتیكی سه‌ربازی ) ، واته هێنده گرنگه ده‌خرێته فۆرمی ستراتیژیه‌تی سه‌ربازییه‌وه ، چونكه ده‌سه‌ڵاته‌كان كاتێك ده‌یگرنه‌به‌ر كه دوژمنه‌كانی به‌رامبه‌ریان زۆر مه‌ترسیدار و كاریگه‌ربن .
كه‌وابوو ، ئه‌م سیاسه‌ته‌ی به‌رده‌وام ئێران و توركیا دژی بزاڤی كورد گرتوویانه‌ته‌به‌ر و به‌تایبه‌ت ئه‌مساڵ ئێرانی داگیركه‌ر زۆر به چڕی گرتوویه‌تییه‌به‌ر ، ئه‌وا ئه‌یسه‌لمێنێت كه ئێرانی داگیركه‌ر ئه‌مساڵ زۆر ترسی له ئاست ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جووڵانه‌وه‌ی پارتیزانی كوردی خۆرهه‌ڵات لێ نیشتووه و به مه‌ترسییه‌كی ته‌واو ستراتیژیی و ههنووكهیشی ده‌زانێت .
ستراتیژیه‌تی زه‌وی سووتاندن له زانستی مێژووی سه‌ربازی دا هێنده ترسناكه كه كاتێك ده‌وڵه‌تێك ده‌یگرێته‌به‌ر ئه‌وا هیچ بایه‌خی پیرۆزییه‌كانی خاكه‌كه‌ی و نیشتیمانه‌كه‌ی لا نامێنێت و ، ته‌نها له پێناو مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا له ئاست دوژمنێكی ترسناك و كاریگه‌ر دا به‌كاری دێنێت، كه نموونه‌شمان له مێژوو دا زۆره ، وه‌ك :
گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی زه‌وی سوتاندن به فه‌رمانی شا ئیسماعیل له به‌رامبه‌ر دوژمنێكی كاریگه‌ری وه‌ك سوڵتان سه‌لیمی عوسمانی . گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی زه‌وی سوتاندن به فه‌رمانی ڕووسیای قه‌یسه‌ری دژی ناپلیۆن . پراكتیزه‌كردنی سیاسه‌تی زه‌وی سوتاندن له جه‌نگی ناوخۆی ئه‌مریكا . جێ به جێ كردنی فه‌رمانی ستالین به سیاسه‌تی زه‌وی سووتاندن له دژی سه‌ربازانی ئه‌ڵمانی له جه‌نگی دووه‌می جیهانیی دا و زۆر نموونه‌ی دیكه‌م لایه هه‌ر له چه‌رخی مێژووی كۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆ .
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه : بۆ ئه‌م سیاسه‌تی زه‌وی سوتاندنه وه‌ك ستراتیژیی سه‌ربازی داده‌نرێت له زانستی مێژووی سه‌ربازی دا ؟
چونكه هێنده ترسناكه ، كه كاریگه‌ری ستراتیژیی و دورمه‌ودای هه‌یه. بۆ نموونه : ته‌واوی خۆراكی ئه‌و ناوچه‌یه به‌م سیاسه‌ته ده‌سووتێنرێت به‌تایبه‌ت گه‌نم ، جۆ و گشت جۆره‌كانی دانه‌وێله ، وشكبوونی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه به‌هۆی ئه‌م سیاسه‌ته‌وه و پیسبوونی ئاوی سرووشتی ، پیسبوونی كه‌ش و هه‌وا، له‌ناوبردنی ژماره‌یه‌كی ئێجگار زینده‌وه‌ری سروشتیی و ئه‌وانه‌شی كه ده‌مێننه‌وه ئه‌وا له‌و ناوچه‌یه كۆچ ده‌كه‌ن و هه‌ڵ دهكهنرێن . ئه‌م سیاسه‌ته ئه‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و ناچانه چونكه ڕێگا له پیشه‌ی جوتیاریی و مه‌ڕداریی و ههنگداریی و ( بهپوختییهكهی ) هه‌موو جۆره باخداریی و كشتووكالكردنێك ده‌گرێت و ، ئه‌مه‌ش واده‌كات دانیشتووان پیشه‌كانیان له ده‌ست بده‌ن و ئه‌و ناوچانه چۆل بكه‌ن و هێدی هێدی ناوچه‌كه كاول ده‌بێت . هه‌روه‌ها زۆر هۆكاری ترسناكی دیكه‌ی به‌دوادا دێت وه‌ك : تێكدانی ڕیگاوبان . له رووه سه‌ربازیی و سیاسییهكهشییهوه : ئاشكرابوونی دوژمنی به‌رامبه‌ر له‌و ناوچانه‌دا و ، ئاشكرابوونی چاوساغانی دوژمن و، كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای دوژمن بۆ مانه‌وه له‌و ناوچانه‌دا و هه‌ندێ هۆكاری دیكه .
هه‌ربۆیه ترسناكی ئه‌م سیاسه‌ته ستراتیژییه وایكرد كه به پێی به‌ندی 54 ی كۆنگره‌ی جه‌نه‌وای سالی 1977 ئه‌وا ئه‌م سیاسه‌ته به سیاسه‌تی دژه مرۆڤایه‌تی ناودێركراوه و یاساغ كراوه !!
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه : بۆ پارته كوردییه‌كانی باكور و خۆرهه‌لات ئه‌م سیاسه‌ته به نوێنه‌رانی گه‌لان و یوئێن ناگه‌یه‌نن !؟
خۆ ڕاسته نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش ڕێكخراوێكی وابه‌سته‌یه ! به‌لام به‌تایبه‌ت حیزبی دیموكرات و په‌كه‌كه پێویسته سه‌ردانی نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بكه‌ن و ڕاپۆرتی یاساییان پێ بده‌ن و بۆیان بسه‌لمێنن كه به‌پێی كۆنگره‌ی جه‌نه‌وای 1977 ، ئه‌وا توركیا و به‌تایبه‌ت ئێران ئه‌م سیاسه‌ته دژه مرۆڤایه‌تییه به‌كاردێنن و ئێوه‌ی یوئێنیش هیچ دژكردهوهیهكتان لێوه نایه‌ت! خۆ ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه به تیرۆریست ئه‌ناسێنن ، ئه‌ی بۆ حیزبی دیموكرات له ئاست به جیهانی ناساندنی ئه‌م سیاسه‌ته دژه مرۆڤایه‌تییه‌ی ئێران وه‌ك پێویست نییه !! با حیزبی دیموكرات هه‌ول بدات ، ئیدی گه‌ر ههولهكانیشی بێ ئاكام بوون ئه‌وا گرنگ ئه‌وه‌یه مه‌سه‌له‌كه بجوولێنێت !
دوا دێڕم ئه‌وه‌یه : با توركی مه‌غۆلی تورانیه‌ت و فارسی فاشیست مه‌زهه‌بی – نه‌ته‌وه‌یی باش بزانن كه شه‌ش سه‌ده‌یه ئه‌م سیاسه‌ته نه‌گریسه دژه مرۆڤایه‌تییه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و نه‌یانتوانیوه كورد به‌ته‌واوی ههڵكهنن له ناوچه خواكردهكانیان ( هه‌رچه‌نده ئه‌م سیاسه‌ته دژه مرۆڤایه‌تییه كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر بوژانه‌وه‌ی ئابوری و له‌ناوبردنی كورد له ناوچه‌كانیان هه‌بووه ) به‌ڵام تا شهخهكانی كوردستان نه‌توێنه‌وه ئه‌وا كوردیش ناتوێته‌وه ، حیزبه كوردییه‌كانی ئه‌و دوو به‌شه‌ش پێویسته به وردی له چۆنیه‌تی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته رامێنن چ له رووی پارتیزانیی و ، چ له رووی ناساندنی به رێكخراوه جیهانییه‌كانی مافی مرۆڤ .