ئومێد قه‌ره‌داخی : گه‌نده‌ڵیی كۆمه‌ڵگای په‌روه‌رده‌یی كوردستان .
A – بۆ به‌رچاوی به‌رێز وه‌زیری په‌روه‌رده
B – به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی
C – ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
نیڵسۆن ماندیلا رابه‌ری مێژوویی گه‌لی ئه‌فریقای باشوور له قسه‌یه‌كی به‌ناوبانگی هه‌یه كه ده‌ڵێت : خراپترین جۆری گه‌نده‌ڵی گه‌نده‌ڵی بواری په‌روه‌رده‌یه و ئه‌و گه‌نده‌ڵیه ده‌بێته دایك بۆ هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌كانی تر . له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه زانای به‌ناوبانگی بواری په‌روه‌رده ( فریدیرك فرۆبل ) قسه كاریگه‌ره‌كه‌ی خۆی ئه‌كات كه ده‌ڵێت : روبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له رووبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانی سیستمی په‌روه‌رده‌وه ده‌ست پێده‌كات . بهمپێهش گه‌نده‌ڵی بواری په‌روه‌رده یه‌كێكه له خراپترین جۆره‌كانی بواری گه‌نده‌ڵی ، سه‌رچاوه‌ی هه‌موو جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵییه ، بنه‌مای نهشنوماكردنیهتی ، هه‌ر مرۆڤێك ، هه‌ر ئازادیخوازێك هه‌ر به‌رپرسێكی خاوه‌ن هه‌ست و به‌پرسیارێتی نیشتیمانی بیه‌وێت رووبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بكات ده‌بێت له رووبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانی كه‌رتی په‌روه‌رده‌وه ده‌ست پێبكات .
له هه‌رێمی كوردستاندا به‌داخه‌وه گه‌نده‌ڵی بواری په‌روه‌رده هاوشانی فۆرمه‌كانی دیكه‌ی گه‌نده‌ڵی بوونی هه‌یه ، گه‌نده‌ڵی له شێوه‌ی مهسحوبیهت و ده‌ستێوه‌ردان له رێنمایی و یاساكان و حسابنهكهردن بو ماف و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و تا سنووری ئیهانه‌كردن به به هه‌موو ئه‌وانه پاپه‌ندی یاسا ئه‌بن ، كۆمه‌ڵگای په‌روه‌رده‌یی كوردستان له سلێمانی یه‌كێكه له‌و دام و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییانه‌ی كه گه‌نده‌ڵی تیایدا به‌رچاوه و من خۆم وه‌ك هاوڵاتییه‌ك موعاناتم هه‌یه .
له‌سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای په‌روه‌رده‌یی كوردستانه‌وه هه‌موان خوازیاری ئه‌وه بووین ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ده‌زگایه‌كی په‌روه‌رده‌یی پرۆفیشناڵ بێت ، فرسه‌تێك بێت بۆ نه‌وه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه به بێ جیاوازی ئینتیما لێی به‌هره‌مه‌ند بن ، ده‌ستی واسیته و خۆسه‌پاندن و مه‌حسوبیه‌ت یاسا و رێنمایی نه‌خاته ژێر پیلاوهكانهوه و هه‌لی یه‌كسان بۆ نه‌وه‌كان بره‌خسێنێت ، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر زوو یاسا و رێنماییه‌كان بێ نرخ كران ، جیاوازی كرا له نێوان منداڵان بۆ وه‌رگرتن له‌م كۆمه‌لگایه .
كۆمه‌ڵگای په‌روه‌رده‌یی كوردستان وا ئیدیعا ئه‌كات كه له رێگای دابه‌شكردنی فۆرمه‌وه منداڵ له باخچه‌ی ساوایانهكهی وه‌رده‌گرێت ، هه‌ر بۆیه له مانگی تهمووز و له به‌رده‌م گه‌رمای تاقه‌ت پروكێنی هاویندا به سه‌دان دایك و باوك و به‌رپرسیارانی مناڵ سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی فۆرم بوون ، با واز له‌وه بێنین كه دابه‌شكردنی فۆرمه‌كان به خاپترین میكانیزم به‌رێوه چوه و هه‌تا فۆرمێك وه‌رگیراوه هه‌موو بباوك و داێكیك ئازار و ماندوبوونی دنیای چێشته‌وه ، نزیكه‌ی هه‌زار فۆرم دابه‌شكراوه ، له فۆرمه‌كاندا كۆمه‌ڵێك زانیاری و دۆكیومینت داواكراون وه‌ك پێویستی ، به چه‌ندین رۆژ تاوه‌كو پێویستیه‌كانی فۆرمه‌كه دابینكراون و پاشان فۆرمه‌كان قورعه‌یان بۆ كراوه كه ته‌نها 50 خوێندكار منداڵ وه‌رگیراون ، تا ئێره سه‌ره‌رای هه‌ر تێبینیه‌كه شته‌كه ئاساییه ، ئه‌وه‌ی ئاسایی نییه دوای قورعه‌كه و دوای ته‌واوبوونی هه‌موو شتێك له رێگه‌ی واسیته و مهسحبویهت و په‌یوه‌ندی شه‌خسی و سیاسییه‌وه ده‌یان منداڵی تر به بێ وه‌رگرتنی فۆرم و به بێ قورعه و به بێ ره‌چاوكردنی هیچ یاسا و رێنماییه‌ك وه‌رگیراون ، به پێی ئه‌و یاسا و رێنماییانه‌ی به من دراوه 39 منداڵ به بێ فۆرم و به بێ قورعه و به بێ هیچ رێكارێكی یاسایی و بێ هیچ رێنماییه‌ك وه‌رگیراون ، له هه‌ردوو ساڵی (2015-2016) و ( 2014-2015 ) ئه‌م گه‌نده‌ڵییه دوباره بۆته‌وه ، ئه‌مه به‌راستی پێش هه‌ر شتێك ئیهانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه به هه‌موو ئه‌و دایك و باوك و كه‌سوكاری منداڵانه به‌درێژایی چه‌ندین رۆژ له‌به‌رده‌م خۆری تاقه‌ت پروكێنی هاویندا سووتاون و له‌به‌رده‌م ته‌پوتۆزی جاده‌ی كۆمه‌ڵگا ته‌حه‌مولیان كرد بۆ وه‌رگرتنی فۆرمێك ، پاشانیش ئیهانه‌یه‌كی ئاشكرایه به یاسا و رێنمایی و رێگا و شوێنه‌كانی وه‌رگرتن ، گاڵته‌كردنه به هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێ له رێگا یاسا و رێنماییه‌كانه‌وه مافه‌كانیان به ده‌ست بهێنن ، به بادانی خه‌ونی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه واده‌زانن كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و ده‌زگای په‌روه‌رده‌یی مۆدێرن ئه‌م گه‌نده‌ڵییه له راستیدا مۆڵه‌تی ئه‌وه‌شمان پێ ئه‌دا پرسیار بخرێته كۆی كاره‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ، لێره‌دا ههڵویستهكردنێكی جددی گرنگه ، پێویسته به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌یی پێش هه‌ر شتێك له پێناو گه‌رانه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتیان و چین و توێژه‌كان به نه‌زاهه‌تی دام و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان و گه‌رانه‌ی رێز بۆ بۆ یاسا و بۆ هاوڵاتیانیش ، لێپرسینه‌وه‌ی ورد بكه‌ن له هه‌موو به‌رپرسیارانی ئه‌و كاره و سزا بدرێن ، پێویسته لیژهنهیهكی به‌دواداچوون به ئه‌ندامێتی نوێنه‌ری په‌روه‌رده و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و نوێنه‌ری دایك و باوكان پێكبێت و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و گه‌نده‌ڵیه بكات ، به بێ كارێكی له‌و شێوه‌یه گه‌نده‌ڵیه‌كان په‌ره ده‌سه‌نن و هه‌ر ئیدیعایهكیش بۆ رووبه‌رووبونه‌وه گه‌نده‌ڵ له په‌روه‌رده‌دا جگه له درۆیه‌كی گه‌وره هیچی تر نابێت .