عه‌تا قه‌ره‌داخی : ئایا سلێمانى دژى ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆى كوردیه ؟
هه‌ركه‌س له سلێمانی پشتگیرى درووستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردى بكات ، ئه‌گه‌ر راسته‌خۆش پارتی نه‌بێت ئه‌وه هه‌ڵوێسته‌كه‌ى له خزمه‌تی پارتیدایه ، بۆیه ده‌بێت ئه‌و كه‌سه به نه‌فره‌ت بكرێت . ( نووسراوى سه‌ر ده‌موچاوى زۆرێك له چالاكه‌وانانی گۆڕان و كادیرانی هه‌ندێ ته‌كه‌تولی یه‌كێتی ) .
له ئه‌نجامی ههڵَه ده‌ربڕینى سه‌ركردایه‌تی سیاسی یه‌كێتی و گۆڕان بۆ چۆنێتی قسه‌كردن له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئه‌گه‌رى ریفراندۆم و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت ، راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌م جوگرافیایه‌ى ئه‌ملا به حیزبی و سێبهرهوهو ، زۆرێك له جه‌ماوه‌رى ئه‌م دوو لاینه به تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان كه ئاستی هوشیاریی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییان لاوازه واتێگه‌یشتوون كه باسكردنی ده‌وڵه‌تی كوردى كارێكی خراپ و ناپاكیه له مێژوو، هه‌روه‌ك به‌رپرسێك گووتی ناپاكیه له یه‌كێتی خاكی عێراق . خراپ باسكردنی سه‌ركردایه‌تی ئه‌م دوو لاینهو نه‌توانینی روونكردنه‌وه‌ى هه‌ڵوێستی خۆیان به دیارى له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌و فه‌زا گشتیه‌ى له سلێمانیدا درووستكردووه كه له‌وه ده‌چێت ئه‌م شاره دژى راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردى بێت ، له كاتێكدا به‌ده‌ر له خراپ لێدوانه‌كانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان و خراپ تێگه‌یشتنیشی له‌لایه‌ن زۆرێك له قاعیده‌و جه‌ماوه‌رى ئه‌م دوو حیزبه‌وه ، ئه‌م شاره له هه‌موو روویه‌كی خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدان و له‌سه‌رووى هه‌مووشیه‌وه له رووى هوشیارى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌و پێیه‌ى كه نوێتیرین شارى كوردستانه‌و بنه‌ماكانی شارى له شوێنه‌كانی تر زیاتر تێدا به‌رجه‌سته بووه ، كه‌واته به پێوویست ده‌بێ له هه‌مووان نزیكتر بێت له خه‌ونی باڵای نه‌ته‌وه‌وه كه سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌ته . هه‌ر به‌و پێیه‌ش كه سلێمانی شارێكی هه‌ره نوێی كوردستانه‌و زه‌مینه‌ى زۆرینه‌ى ململانێ كه‌لتوورى و فیكرییه‌كانیش بووه ، كه‌واته ده‌بێ ناسیونالیزم له‌م شاره‌دا له شوێنه‌كانی تر‌ى كوردستان په‌ره‌سه‌ندوتر بێت ، كه‌واته بێ ئه‌ملاو لا ده‌بێ سلێمانی له پێش هه‌موو شوێنێكی تر‌ى كوردستانه‌وه هه‌ڵگرى په‌یامی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌ت بێت .
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و پارتی له ئه‌نجامی ئاسۆتهنگی و كێشه‌كانی ناوخۆیاندا به‌داخه‌وه له‌و ئاسته‌دا نه‌بوون كه رابه‌رایه‌تی خه‌باتی راسته‌قینه‌ى ئه‌م شاره‌و به‌رنامه‌ى واقیعی ئه‌م شاره‌یه بكه‌ن ، دیاره كه ده‌ڵێم ئه‌م شاره مه‌به‌ستم ئه‌م رووبه‌ره‌ى ئه‌ملایه كه له ده‌ره‌وه‌ى نفوزى پارتیه . له‌م جوگرافیایه‌دا پێش نزیكه‌ى سه‌ده‌یه‌ك شێخ مه‌حمودى نه‌مر بانگه‌شه‌ى بۆ سه‌ربه‌خۆیی دهكردو تێده‌كۆشا له‌سه‌ر زه‌مینه‌ى واقیع ئه‌و خه‌ونه بكات به حه‌قیقه‌ت . گرفتی سه‌ركردایه‌تی سیاسی سلێمانی ئه‌وه نیه كه له رووى لاوازى هوشیاریه‌وه هه‌ڵوێست و راگه‌یاندنه‌كانیان لاى زۆرێك له خه‌ڵك و لاى قاعیده‌و جه‌ماوه‌رى خۆیشیان وابكهوێتهوه كه دژى ده‌وڵه‌تن به‌ڵكو له ئه‌نجامی ئه‌و ململانێ نامهشروعهدایه كه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ى بارزانی و پارتیدا هه‌یانه . ئێستا راست بێت یان درۆ ئه‌ولا باسی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن ، ئه‌مانیش له‌به‌رئه‌وه‌ى واهه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر پشتگیرى ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌ن ده‌بنه پاشكۆى پارتی . ئه‌مه حه‌قیقه‌تی مه‌سه‌له‌كه‌یه‌و كورت و كرمانج ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانی و پارتی ده‌وڵه‌ت بۆ كورد درووست بكه‌ن ئێمه‌ى سلێمانی نامانه‌وێت .
لێره‌دا جێگاى خۆیه‌تی به گومانه‌وه سه‌یرى راگه‌یاندن و لێدوانه‌كانی بارزانی و پارتی بكه‌ین سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردى، به تایبه‌تی وه‌كو ده‌زانین درووستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردى رێكخستنی ناوماڵی كوریی ده‌وێت و به بێ ئه‌وه‌ش ئه‌سته‌مه سه‌ركه‌وتوو بێت ، به‌ڵام له‌و رووه‌وه پارتی و بارزانی هیچ هه‌نگاوێكی دیار‌و به‌رچاوو كرده‌ییان نه‌ناوه ، كه شایانی باس بێت به‌ڵكو شێوه‌ى كاركردن و مامهڵهكردنیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌م دیووى دێگه‌ڵه رۆڵی دیارى هه‌بووه‌و هه‌یه له‌وه‌ى بۆچوونی دژه پارتی و دژه بارزانی له‌م رووبه‌ره‌ى ئه‌ملادا زیاتر په‌ره‌بسه‌نێت . به‌ڵام جێگاى خۆیه‌تی به سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان بڵێین كه هه‌ردووكیان كوڕى یه‌ك ماڵ و په‌روه‌رده‌ى یه‌ك خێزان و یه‌ك قوتابخانه‌ن كه ئه‌ویش قوتابخانه‌كه‌ى مامۆستا برایم ئهحمهدو مام جه‌لاله ، ئایا به‌راستی ئێوه دژى ده‌وڵه‌تی كوردین یان له داخی پارتی دژین؟ به گوێره‌ى به‌شی یه‌كه‌می پرسیاره‌كه من خۆم ده‌توانن وه‌ڵامی ئه‌وه بده‌مه‌وه كه هه‌رگیز ناشێت و بڕوام به‌وه نیه كه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان دژى سه‌ربه‌خۆیی و درووستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی بن . كه‌واته ده‌توانین بڵێین له‌به‌ر ئه‌وه له ده‌ربڕین و هه‌ڵوێست و مه‌یلداریی به‌لاى به‌غداو موغازهلهكردنی مالیكی و عه‌بادى و شیعه‌كانی تردا ئه‌م دوولایه‌نه واده‌رده‌كه‌ون دژى ده‌وڵه‌تی كوردى بن، له رقی پارتی و ماڵی مه‌لا مسته‌فایه . باشه بۆچی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان به‌شێوه‌یه‌كی تر مامه‌ڵه ناكه‌ن ، واته بۆچی نایه‌ن به پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێزو گشتگرو هه‌مه‌لایه‌نه‌وه بێنه مه‌یدان و له‌م رووه‌وه پێشی پارتی بده‌نه‌وه . واته به‌جدى به كار‌و به راگه‌یاندن و به كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و به ده‌ستكردن به زه‌مینه سازى له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش كار بۆ سه‌ربه‌خۆیی و درووستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردى بكه‌ن كه دڵنیام له‌بارێكی وه‌هادا ئه‌و سلێمانیهى كه ئێستا به‌داخه‌وه واده‌رده‌كه‌وێت دژى سه‌ربه‌خۆیی و درووستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردى بێت ، ده‌بێته هێزى پێشه‌نگ و خۆى سه‌ركردایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی و درووستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردى ده‌كات و به‌مه‌ش پێگه‌ى ئێستا لاوازى یه‌كێتی و گۆڕان به‌ته‌واوه‌تی به‌هێز ده‌بێته‌وه‌و هه‌ربه‌م رێگایه‌ش ده‌توانن پێش پارتی و بنه‌ماڵه‌ى بارزانی بكه‌ون ، نه‌ك به‌وه‌ى ماده‌م ئه‌وان باسی ده‌وڵه‌تی كوردى ده‌كه‌ن ئیتر ده‌بێ ئه‌مان دژایه‌تی بكه‌ن . بێگومان من ئومێدى زۆرم هه‌یه كه یه‌كێتی و گۆڕان به‌م ئاراسته‌یان كاربكه‌ن و هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێكیان بخه‌نه پێناوى سه‌ربه‌خۆیی و درووستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردیه‌وه‌و به‌كارێكی له‌م جۆره‌ش ئینتیماى قاعیده‌و جه‌ماوه‌رى به‌رفراوانی جوگرافیاى سهوزنیلی زیندوو ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌وه‌ش ده‌بێته نوێكردنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانێتی له نێوان جه‌ماوه‌رو سه‌ركردایه‌تی ئه‌م دوو حیزبهداو ره‌نگه رێگاخۆشكهریش بێت بۆ ده‌ربازبوونیان له قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانی خۆیان و ده‌شێ له‌بارێكی وه‌هاشدا ئه‌گه‌ر ئه‌مان نه‌شتوانن به‌ڕه له‌ژێر پێی پارتی ده‌ربهێنن ئه‌وا پارتی ناچارببێت مل بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته بدات و هیچ پاساوێكی به‌ده‌سته‌وه نامێنێت تا بڵێت پارتی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵتی ده‌وێت و ئه‌وانیش به‌ربه‌ست درووست ده‌كه‌ن . ئه‌وه‌ش ئاشكرایه‌و حوكمی مێژووش به‌وجۆره ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌م حیزبانه‌ى كوردستان به پارتی و یه‌كێتی و گۆڕانیشه‌وه نه‌توانن له ئێستاوه بۆ دواى داعش ده‌وڵه‌تی كوردى درووست بكه‌ن ، ئه‌وا تووشی قه‌یرانی ترسناكتر ده‌بن و ره‌نگه نه‌توانن درێژه به بوون و مانه‌وه‌ى خۆیان بده‌ن ، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له دواى داعش له ناوچه‌كه‌دا رووبدات . هه‌ر حیزب ده‌سته‌و گروپ و ئیتنیك و و نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌توانێت ببێته بكه‌ر بێگومان ده‌بێته به‌ركارو ده‌شێ پاسیڤ بكرێت و فڕێ بدرێته په‌راوێزه‌وه .