شه‌ریف هه‌ژاری : خوێندنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی بۆ شه‌هیدكردنی ڕۆژنامه‌نووس وه‌دات .
تێبینی : وێنەکەی پێشوو تر وتاریکورد داینابوو ، نەک نوسەر . بۆیە لەسەر داوای نوسەر لامان برد ( وتاریکورد ) .
پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌مه‌یه : بۆ حیزبه‌كانی هه‌ر چوارپارچه له ناخه‌وه په‌كه‌كه‌یان خۆش ناوێت !؟
پێش ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی بۆ پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه بكه‌م ، ده‌كرێ بپرسم :
ئاخۆ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه سه‌ر به كه‌ناله عه‌ره‌بییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی ببوایه ، ئه‌وا به‌و شێوازه تیرۆر ئه‌كرا !؟
ئاخۆ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه سه‌ر به كه‌ناله توركییه‌كان بایه و ئیشی بۆ میت بكردبایه ، ئه‌وا ئاوها شه‌هید ده‌كرا !؟
ئایا ئه‌و رۆژنامه‌نووسه هه‌والنێری ته‌له‌فزیۆنه ئێرانییه‌كان بایه و كاری بۆ ئیتلاعات بكردبایه به‌و رێگه‌یه دهرفێنرا و تیرۆر بكرێ !؟
ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه بۆ خوێنه‌ر جێ دێڵم و ، وه‌لامی پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه له ڕووی سیاسییه‌وه شه‌ن و كه‌و ده‌كه‌م .
ڕوونه به‌درێژایی بابه‌ته‌كانی ژیانم ، یه‌كێك له ڕه‌خنه‌كانم به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه : بڕوانهبونیانه به ( پلورالیزم و دیموكراسی ) . به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا په‌كه‌كه یه‌كێكه له‌و پارته سه‌ره‌كییانه‌ی كه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر خاوه‌ن سه‌نگ و نفوز و كاریگه‌رین !
دوێنێ له كرده‌وه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌دا ، ویژدانی هه‌موو مرۆڤێكی خاوه‌ن سه‌نگ ئه‌تك كرا ، كاتێك رۆژنامه‌نووسێك له‌سه‌ر ئازادی بۆچوون ( ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر هه‌ر كارێكی دیكه‌ی بگره نا – یاساییش بێت ) ، به‌و شێوه ئه‌هریمه‌نانه‌یه به ڕۆژی ڕووناك و له كاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانیی و به دوو ئۆتۆمبێل ببردرێ ، ئیتر چی له‌مه ڕوونتره كه ئاماژه بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه به ئاشكرا و ڕۆژی ڕووناك هه‌ركه‌سیان بوێ ده‌یبه‌ن !
شه‌هیدكردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ، ته‌نها تیرۆری ئازادی هزر و بۆچوون نییه ، بگره ئه‌تك كردنی كه‌رامه‌تی مرۆڤه به‌گشتیی و ، كه‌رامه‌تی تاكی كورده به‌تایبه‌تی .
نابێت ئه‌وه‌ش له یاد بكه‌ین، ته‌ركیزی خه‌ڵك به‌گشتی له‌سه‌ر پارتییه كه ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجام دابێت ( چونكه پارتی له‌و زۆنه‌دا بالاده‌ستی موتله‌قه و ، به ڕۆژی ڕووناك و ئاشكرا رۆژنامه‌نووسه‌كه رفێنراوه به دوو ئۆتۆمبێل و خه‌لكیش دیویانه !) . هه‌روه‌ها حیزبه‌كانی تریش هه‌ر یه‌كه‌یان و له تیرۆری چه‌ندان ڕۆژنامه‌نووس تاوانبارن به په‌كه‌كه‌شه‌وه . به‌ڵام ئه‌م كارانه‌ی كه له زۆنی پارتیی دا دژ به ئازادی بیروڕا ئه‌كرێت ، له مێژوودا ژماره‌كانی زۆر زیاترن له هی حیزبه فهرمانرهواكانی تر كه دژ به بیری ئازاد ئه‌نجامدرابێ له سنوری دهسهلاتهكهیاندا .
ئه‌كرێت ئه‌م تیرۆره به هاوكاری توركیا ئه‌نجام درابێ ، كه‌وابوو پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئایا ئه‌بێت تێكۆشانی كوردانی باكور و هاوبیرانیان له زۆنی زه‌رد به‌مشێوه ئه‌هریمه‌نانه‌یه به تیرۆر وه‌لام بدرێته‌وه و ، تێكۆشانی كوردانی خۆرهه‌لات و هاوبیرانیشیان له زۆنی سه‌وز دا ڕێی لێ بگیردرێ !؟
باشه بۆ مه‌گه‌ر باشوری كوردستان مولكی هه‌موو گه‌لی كورد نییه !؟
به هه‌موو كه‌موكورتیی و تیرۆر و تۆقاندنه‌وه ، ئه‌وا وه‌ك ئه‌كادیمیستێكی نه‌ته‌وه‌یی پێموایه : له زۆنی سه‌وز ئازادی بیركردنه‌وه و ڕا ده‌ربڕین زۆر زیاتره تا زۆنی زه‌رد .
كه‌وابوو له خوێندنه‌وه سیاسییه‌كه بۆ ئه‌م رۆژنامه‌نووسه تیرۆركراوهی هاوبیری په‌كه‌كه‌وه ئه‌م پرسیاره‌یه سه‌ر هه‌ڵ ئه‌دا : بۆ حیزبه‌كانی هه‌ر چوارپارچه له ناخه‌وه ڕقیان له په‌كه‌كه‌یه !؟
پێموایه له پاش ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیست تا ساڵی 1990 ، ئه‌وا دوو ڕێبه‌ری كورد خاوه‌ن نفووزی زۆربوون .
مه‌لا مسته‌فا له 1958 تا 1978 ، كه به‌پێی به‌لگه‌نامه نهێنییه‌كان و سه‌رچاوه زانستییه‌كان خاوه‌ن گه‌وره‌ترین نفوزی جه‌ماوه‌ری بووه ، ئیدی ورد ئه‌زانم خودی مه‌لا مسته‌فا خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ئه‌رێنیی و نه‌رێنیی بووه ، به‌ڵام ئه‌وه دیفاكتۆیه‌ك بووه كه سه‌ركرده‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری و خاوه‌ن نفوز بووه .
له پاش مه‌لا مسته‌فاش ، قاسملوو پڕ – جه‌ماوه‌رترین رێبه‌ری كورد بووه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان هه‌بووه .
له دوای قاسملووش ، ئۆجه‌لان خاوه‌ن به‌رفراوانترین كاریگه‌ری بووه به‌تایبه‌ت له خۆراوا و باكوری كوردستان .
كه‌وابوو : یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ڕقی ( پارتی ، دیموكرات ، یه‌كێتیی به‌نهێنیی و ته‌واوی حیزبه كوردییه‌كان له په‌كه‌كه – كه هه‌ندێ له حیزبه كوردییه‌كان به ئاشكرا وا خۆیان نیشان ناده‌ن ) ئه‌وا بۆ كاریگه‌ری په‌كه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ، به‌تایبه‌ت له باكور و خۆراوای كوردستان .
ئه‌مه‌ی كه ده‌یڵێم ، به هه‌موو وردبوونه‌وه‌یه‌كی زانستیم وا ده‌ڵێم و ، ڕوونیشه كه دونیایه‌ك ره‌خنه‌م هه‌بووه و هه‌یه له ئایدۆلۆژیا و گیانی نا – دیموكراسیی و په‌یوه‌ندیه لاسهنگهكانی په‌كه‌كه له‌گه‌ل ئێران و ئه‌سه‌د و حه‌شدی شه‌عبی دا ، به‌ڵام ڕاستییه زانستییه‌كه كه به سه‌دان به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنیی بیسه‌لمێنم ( كه ئینشا ئه‌ڵا ئه‌م ماوه به چه‌ندین كتێب چاپیان ده‌كه‌م ) ئه‌مه‌یه كه :
پاش مه‌لا مسته‌فا ، پارتی كاریگه‌رییان به‌سه‌ر هه‌ر چوارپارچهكهوه نه‌ما و، سه‌ركرده‌كانی تریان خاوه‌ن سه‌نگی مه‌لا مسته‌فا نه‌بوون و نین ، بۆیه ئه‌یانه‌وێت به تیرۆر ڕێ له نفوزی په‌كه‌كه بگرن .
دوای قاسملوو ، سه‌ركرده‌یه‌كی دیموكرات نه‌هات كه خاوه‌ن سه‌نگی قاسملوو بێ ، كه له لای سه‌ركرده‌كانی پارته‌كانی گشت به‌شه‌كانی كوردستان خاوه‌ن نفوز و كاریگه‌ری دانان بێت ، هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌وه‌ی كه قاسملوو له خۆرهه‌لاتی كوردستان بنیادی نابوو ئه‌وا نه‌هێڵێت پاشه‌كشه بكات !
بۆیه دیموكرات له بری ئه‌وه‌ی بیربكه‌نه‌وه كه ئه‌و پاشه‌كشه‌یه بۆ ئه‌بێت ئه‌وان بیكه‌ن له‌سه‌ر گۆره‌پانه‌كه و چۆن چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن !؟ گه‌ر ئه‌م پرسیاره‌یان لێ بكه‌یت ئه‌وا ڕه‌نگه بڵێن : په‌كه‌كه سه‌ر به ئێران و ئه‌سه‌ده و هه‌ندێ شتی تر !!، به‌ڵام بیركردنه‌وه له گه‌شه‌كردن و به نفوزبوونی په‌كه‌كه له گشت به‌شه‌كانی كوردستان دا ، ئه‌وا ( مرۆڤی سیاسیی و شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسیی – ستراتیژیی ) نابێت ته‌نها به یه‌ك هۆكار وازی لێ بێنێت ، به‌لكوو ده‌بێت ورد هه‌ڵه‌كانی خۆی بدۆزێته‌وه‌و له خاله‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی په‌كه‌كه بكۆلێته‌وه .
پێشموایه : یه‌كێتیش له ناخه‌وه خۆشحاڵ نییه به گه‌شه‌كردنی نفوزی په‌كه‌كه ، به‌ڵام هه‌م یه‌كێتیی ناتوانێ به یه‌ك – ئاراسته ململانێی پارتیی و په‌كه‌كه بكا و ، هه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌كه‌كه و یه‌كێتیی و ئێران ره‌نگه هاوكار بێت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی به رواله‌ت حه‌ز به نفووزی په‌كه‌كه بكات ! ئه‌گینا یه‌كێتیی پێشتر شه‌ڕیشی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ئه‌نجام دا ، به‌ڵام دواتر ڕوون بوویه‌وه كه ته‌نها به شه‌ڕ ڕێ له نفوزی په‌كه‌كه ناگیردرێ .
كه‌وابوو ، پارتی به تیرۆر ناتوانێ ڕێ له نفوزی په‌كه‌كه بگرێ ، دیموكراتیش به‌بێ قاسملوو ڕێبه‌رێكی وه‌ها كاریگه‌رییان نییه و ، یه‌كێتیش به‌بێ په‌كه‌كه ململانێی پارتیی پێ ناكرێت .
هه‌ربۆیه ئه‌م كارانه‌ی پارتیی ئه‌یكات ، ئه‌وا پێموایه له ڕوانگه سیاسییه‌كه‌یه‌وه : پارتی ئه‌یه‌وێت ڕێ له نفوزی په‌كه‌كه بۆ چه‌قی ده‌سه‌لاتی پارتی كه دهۆكه ، بگرێت .
به‌ڵام پێموانییه كه پارتیش له درێژمه‌ودا دا سه‌ركه‌وتوو بێت . چونكه پارته‌كانی گشت به‌شه‌كان ( به پارتیشه‌وه ) تا ئێستا دراساتێكی وردیان نه‌كردووه له باره‌ی : ئه‌و هۆكارانه‌ی كه په‌كه‌كه پێی گه‌شه ده‌كات ! به‌تایبه‌ت گه‌نده‌ڵیه‌كانی پارتیی و یه‌كێتیی یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی گه‌شه‌كردنی په‌كه‌كه له باشوری كوردستان و ، ئه‌گه‌ر گۆڕانیش له یه‌كێتیی جیانهبووایهوه ئه‌وا زیاتر هێزێگهلێكی ڕادیكاڵی وه‌ك په‌كه‌كه و پارته ئیسلامی سیاسییه‌كان سودیان له ده‌نگی ناڕازی خه‌ڵك وه‌رده‌گرت و چه‌ندان هۆكاری دیكه‌ی تر .
دیاره به‌نیسبه‌ت خۆرهه‌ڵاتی كوردستانیش چه‌ندان هۆكاری هه‌یه . به‌ڵام ئامانجی من له‌م بابه‌ته‌دا ته‌نها ئه‌وه‌بوو ( هه‌روه‌ك له ناونیشانه‌كه‌شی دا دیاره ) كه له‌مپه‌ردانان له به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی په‌كه‌كه به تیرۆری ڕۆژنامهووسهكانیان ناكرێ و ، بگره نیشانه‌ی پرسیاری جدیش له‌سه‌ر ئه‌جێندای ( به‌ڕواڵه‌تی ) پارتی بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی داده‌نێت .
چونكه گه‌ر بته‌وێ ده‌وڵه‌ت دروستكه‌یت ئه‌وا ده‌بێت له پێناو یه‌كێتیی و یه‌كڕیزی دا سازش بكه‌یت ، نه‌ك هه‌موو لایه‌نه‌كان ڕاونێیت و له‌م ساته ته‌واو حه‌ساسه‌دا ڕۆژنامه‌نووس تیرۆر بكرێت ! كه بێ گوومان تاكه‌كانی كوردیش به‌م كاره تیرۆركارییانه زیاتر و زۆرتر قیز له ده‌سه‌ڵاتی ( به‌ڕواڵه‌ت ) خۆماڵی ده‌كه‌نه‌وه .