عه‌تا قه‌ره‌داخی : ده‌بێت مه‌سعود بارزانی ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵیت ، ده‌بێ نه‌وشیروان مسته‌فا دادگایی بكرێت .
ئایا وشه‌ى ” ده‌بێت ، پێویسته ، نابێت ” به‌رهه‌می چ عهقڵێكن و چ مانا‌و ده‌لاله‌تێك له پشتیانه‌وه‌یه ؟
زمان ئامرازى ده‌ربڕینی مرۆڤه ، به‌ڵام ته‌نیا كاتێك زمان رۆڵی ئه‌و ئامرازه ده‌بینێت كه بارگاوى بكرێت به مانا. مه‌به‌ست له وشه‌ى “مانا ” لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه زمانی پێ بارگاوى كراوه یان زمان هه‌ڵیده‌گرێت ، له فیكر، مه‌عریفه ، جیهانبینی كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌گه‌ر له مانا خاڵی بكرێنه‌وه ئه‌وه هیچ به‌هایه‌كیان نابێت ، به پێی ئه‌وه‌ش زمان ناتوانێت ئه‌ركی خۆى وه‌كو زمان ببینێت و رۆڵی خۆى وه‌كو ئامرازى گه‌یاندن له ده‌ست ده‌دات . دیاره ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه هه‌ر قۆناغێكی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی زاراوه‌و ده‌ربڕینی تایبه‌تی خۆیی هه‌یه . ئه‌و زاراوه‌و ده‌ربڕینانه‌ى له قۆناغی كۆیلایه‌تیدا به‌كارهێنراون جیاوزن له زاراوه‌و ده‌ربڕینه‌كانی قۆناغی فیودیالی و زاراوه‌و ده‌ربڕینه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌ش جیاوازن له له قۆناغی سه‌رمایه‌دارى . هه‌روه‌ك له‌سه‌ر ئاستی چینایه‌تی و تاكه‌كه‌سیش زاراوه‌و ده‌ربڕینه‌كان جیاوازییان هه‌یه . واته پاشخانی چینایه‌تی و ئاستی رۆشنبیرى و هوشیارى تاكه‌كه‌س دیسان رۆڵ ده‌بینن له به‌كارهێنانی زاراوه‌و ده‌ربڕینی كه‌سه‌كاندا.
هه‌روه‌ك هه‌میشه زمان و ده‌ربڕینی كه‌سانی چینه‌كانی سه‌ره‌وه‌و ده‌سه‌ڵات جیاوازه له زمانی چینه‌كانی خواره‌وه . زمانی چینی سه‌ره‌وه‌و ده‌سه‌ڵات زمانی فه‌رمانه . زمانی كه‌سانی دیموكرات و ئازاد واته ئه‌وانه‌ى مرۆڤــــ پڕ به‌ها ده‌بینن زمانێكی هێمنه‌و هه‌میشه زاراوه‌و ده‌ربڕینه‌كانیان نه‌رم و ئاراسته‌ى ده‌ربڕینیشیان ئاسۆییه ، واته نه فه‌رمانه وه‌كو زمان و ده‌ربڕینی چینی سه‌ره‌وه ، نه زمان و ده‌ربڕینی شێوه داواكارى یان یان شێوه پاڕانه‌وه یان كاردانه‌وه‌ى توونده وه‌كو ده‌ربڕینی چینه‌كانی خواره‌وه ، به‌ڵكو ده‌ربڕینی ئاراسته ئاسۆییه .
ره‌نگه هه‌ندێجار كه‌سه‌كان وه‌كو تاك پێگه‌ى خۆیانیان له بیربچێتهوهو نه به‌پێی پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یان و نه به‌پێی ژینگه‌و نه به‌پێی ئاستی رۆشنبیرى خۆیان قسه نه‌كه‌ن . ئه‌مه‌ش له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نائاسایی له رووى په‌ره‌سه‌ندنه‌وه ، دیارده‌یه‌كی له به‌رچاوه . به تایبه‌تی هه‌ندێ له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌ربڕین ، ئاخاوتن ، گوزارشتكردن پشت گوێ ده‌خرێن و قسه‌كردن ده‌ربڕى بوون و پێگه‌ى كه‌سه‌كان و ئاستی رۆشنبیرییان نین ، به‌ڵكو جۆرێك له خلیسكان ده‌بینرێت ، كه هه‌م خلیسكانی زمان ده‌بینرێت ، هه‌م خلیسكانی رووكه‌شی چینایه‌تی .
هۆكارى ئه‌م خلیسكانانهش ئه‌وه‌یه كه زۆرینه‌ى مرۆڤى كورد وه‌كو تاكه‌كه‌س ناتوانێت سه‌یرى خۆى بكات و له‌خۆى وردبێته‌وه‌و له‌خۆى رابمێنێت و به‌ره‌و خۆناسین بچێت و له ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا له خۆى بپرسێت من كێم و من چیم؟
ئه‌ى ئه‌ویتر كێیه‌و چیه؟
ئایا له راستیدا ئه‌م كه‌سێته تێكشكاوهى كورد كه ناتوانێت خۆى بناسێت ، تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه ئه‌ویتر بناسێت؟ یان له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م كهسێـته تێكشكاوه كه به‌رده‌وام له بارى هه‌ست به بچووكی كردن‌دا ده‌ژى ، ئایا بووه‌ته خاوه‌نی دیدو تێڕوانین و عه‌قڵێك كه له ده‌ره‌وه‌ى خۆى و نه‌ناسینی خۆیدا، بتوانێت ئه‌ویتر بناسێت و دانبهبوونیدا بنێت؟ بێگومان له رووى راستیه‌وه ئه‌وه شتێكی نه‌شیاوه ، مرۆڤــ تا خۆى نه‌ناسێت ناتوانێت ده‌وروبه‌رو ده‌ره‌وه‌ى خۆى بناسێت . له رووى ده‌روونیه‌وه ئه‌و كهسێتهى كه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ى له‌خۆى رابمێنێت و پرسیارى من كێم و من چیم له‌خۆى بكات ، ناتوانێت ده‌ره‌وه‌ى خۆى ببینێت . هه‌روه‌ك ئه‌م جۆره كه‌سێته سه‌ربارى مانه‌وه‌ى له جوغزى خۆ به بچووكزانیندا ، به‌ڵام بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و گرێ ده‌روونیه به‌رده‌وام خۆى بهشكۆوهو لوتبه‌رزانه نیشان ده‌دات و ده‌یه‌وێت خۆى وه‌ها نمایش بكات كه خاوه‌ن كه‌سێتیه‌كی ته‌واو و به‌رزو ئاماده‌یه . ئه‌مه‌ش واى لێده‌كات به‌رده‌وام خۆى له ئاستی به‌رزدا ببینێت و به‌كارهێنانی زاراوه‌و ده‌ربرینه‌كانی فه‌رمانكردن به‌كار بهێنێت وه‌كو ئه‌وه‌ى له لوتكه‌ى هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتدا بێت .
كه‌واته هه‌رچۆن به‌رهه‌مهێنانی زاراوه‌كانی “ده‌بێت ، پێویسته ” به‌رهه‌می ده‌سه‌ڵات یان لوتكه‌ى هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات یان چین یان توێژى فه‌رمانڕه‌وایه ، به‌هه‌مان شێوه به‌رهه‌می عهقڵێكن كه خۆى له به‌رزایی و ئه‌وانی تر له نزمایدا ده‌بینێت ، واته خۆى له لوتكه‌ى ههرهمهكهو ئه‌وانی تر له بنكه‌ى هه‌ره‌مه‌كه‌دا ده‌بینێت . ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ توێژى ده‌سه‌ڵاتدار له رووى بنه‌ماكانی زانستی زمان و گه‌وهه‌رى ده‌سه‌ڵات و په‌یوه‌ندى نێوان ده‌سه‌ڵات و زمانه‌وه جۆرێك له سرووشتیبوون یان پاساوى هه‌بێت ، ئه‌وا با بپرسین ئه‌ى ئه‌و رووبه‌ره فراوانه‌ى خه‌ڵك به تایبه‌تی له خوێنده‌وارو به‌ناو شرۆڤهكارو رۆژنامه‌نووسی كورد له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك زاراوه‌و ده‌ربڕینی فه‌رمان به‌كار ده‌هێنن .
بۆ نموونه ، با سه‌یرى ئه‌م ده‌ربڕینانه بكه‌ین كه له قسه‌و نووسینى رۆژنامه‌نووسان و شرۆڤهكارانمان وه‌رگرتوون : ده‌بێ مه‌سعود بارزانی وازبهێنێت ، ده‌بێت مه‌سعود بارزانی كورسیهكى به‌جێ بهێلێت ، ده‌بێ مه‌سعود بارزانی بچێته به‌رده‌م دادگا ، ده‌بێ بنه‌ماڵه‌ى بارزانی كۆتاییان پیبهێنرێت ، ده‌بێ نه‌وشیروان مسته‌فا دادگایی بكرێت ، ده‌بێ پارتی مل كه‌چ بكات ، ده‌بێ گۆڕان تیبگهیهنرێت ، ده‌بێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی هێرۆخان سنووردار بكرێن ، ده‌بێ كۆسره‌ت ره‌سوڵ وازبهێنێت ، ده‌بێ به‌رهه‌م ساڵح و مه‌لابه‌ختیارو شێخ جه‌عفه‌رو ئه‌رسه‌لان بایزو ئازاد جوندیانی له‌به‌ر نزیكیان له پارتیه‌وه له یه‌كێتی ده‌ربكرێن . ده‌بێ نه‌جمه‌دین كه‌ریم له پارێزگارى و له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیش ده‌ربكرێت . ده‌بێ قوباد تاڵه‌بانی پۆسته‌كه‌ى به‌جێبهێڵێت . نابێت یوسف محه‌مه‌د بچێته‌وه سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ، جارێكی تر له‌گه‌ڵ پارتی كۆمهبهنهوه ، ئه‌گه‌ر چوون مه‌یه‌نه‌وه له‌وێ ببنه راوێژكارى پارتی .
ئه‌م هه‌موو رسته فه‌رمانیه تووندانه هی كه‌سانێكن كه یان رۆژنامه نووسن یان كادیرى خواره‌وه‌و مامناوه‌ندى حیزبن یان به‌رپرسی جۆراو جۆرن . ئایا ئه‌مانه له خۆیانیان پرسیووه چۆن ئه‌م فه‌رمانانه ده‌كه‌ن؟ ئایا ئه‌وان ئه‌و بنه‌ما ساده‌یه‌ى زمان نازانن كه هه‌میشه فه‌رمان له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه ده‌كرێت ؟ كه‌واته ئه‌و عه‌قڵه‌ى له دواى فه‌رمانی كه‌سانی خواره‌وه‌یه به ئاراسته‌ى سه‌ره‌وه كام عه‌قڵه و چی به‌رهه‌م ده‌هێنێت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت ؟ ئه‌ى شوناسی ئه‌م جۆره كه‌سانه له رووى ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه چیه‌و چۆنه ؟ .
بێگومان ئه‌و عه‌قڵه‌ى كه ئه‌م هه‌موو رسته فه‌رمانیه به‌رهه‌م ده‌هێنێت و سه‌رچاوه‌ى ئاراسته كردنه‌كه‌ش له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه‌یه ، نائاگایی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌و خۆنه‌ناسینی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه نیشان ده‌دات . له پشتی عه‌قڵی به‌رهه‌مهێنی ئه‌م رسته فهرمانیانهشهوه دیكتاتۆرى بچووك یان بسته باڵا راوه‌ستاوه ، له كاتێكدا كه به كرده‌وه خاوه‌نی بڕیار‌و فه‌رمان نیه تا به‌مجۆره فه‌رمان بكات ، بێگومان ئه‌گه‌ر خاوه‌نی ئه‌و عه‌قله له پێگه‌ى ده‌سه‌ڵاتدا بێت ئه‌وا تووندترین شێوه‌ی تۆتالیتاریزم پیاده ده‌كات . كه‌واته جێگاى خۆیه‌تی لێره‌وه عه‌قڵی كوردى به وردى بخرێته ژێر رهخنهوهو هه‌میشه‌ش وه‌ها لێی بڕوانرێت كه له منداڵدانی ئه‌م عه‌قڵ و كه‌لتووره‌دا كۆرپه‌له‌ى دیكتاتۆریه‌ت بوونی هه‌یه‌و خۆى مه‌ڵاس داوه . دیاره ئه‌م شێوه ده‌ربڕینه له عه‌قڵی كوردیدا نوێ نیه‌و نوخبه‌ى سیاسی كوردیش كه ئێستا به ئاستی جیاواز له پێگه‌كانی دهسهڵاتـدان و زۆرینه‌یان به ئاستی جیاواز پیاده‌ى ده‌سه‌ڵاتی توند‌و شمولی و تۆتالتیارانه ده‌كه‌ن به‌رهه‌می هه‌مان ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ن كه باسمان كرد ، كه ئه‌ویش عه‌قڵی كوردیه‌و له منداڵدانیدا كۆرپه‌له‌ى به‌رهه‌مهێنانی تۆتالیتاریه‌ت و دیكتاتۆریه‌ت و شمولیه‌ت خۆى مه‌ڵاس داوه. هه‌ر لێره‌شه‌وه زۆرێك له كێشه ناوخۆییه‌كانی نێو نوخبه‌ى ده‌سه‌ڵات خۆیان له لایه‌ك و نه‌بیستنی ده‌نگی جه‌ماوه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه له لایه‌كی تره‌وه سه‌رى هه‌ڵداوه .
به‌ڵێ گرفت و كه‌موكورتی بنیادى له عه‌قڵی كوردیدا هه‌یه‌و كۆى كێشه‌كانی ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردن و نه‌توانینی داننان به‌ویتردا له گه‌وهه‌رو ماهیه‌تی ئه‌و عه‌قڵه‌دایه كه ناتوانێت له خۆى وردبێته‌وه‌و هه‌وڵی ناسینی خۆى بدات و به‌و پێیه‌ش كوێر‌و نابینایه له ئاست بینینی كه‌موكورتیه‌كانی خۆیداو له ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا وه‌كو ئه‌و دۆن جوانه سه‌یرى خۆى ده‌كات كه له هه‌موو روویه‌كه‌وه ته‌واو و بێ كه‌موكورتیه . ئه‌مه ئه‌و باره‌یه كه نوخبه‌ى سیاسی كورد‌و به‌شێك له نوخبه‌ى رۆشنبیرى كوردى تێدا ده‌ژین ، كه ئه‌م روانینه‌ش روانینی خودایانه بۆ خودى تاكه‌كه‌سه‌كان له لایه‌ن خۆیانه‌وه . كۆى ئه‌و رسته‌و ده‌ربڕینه فهرمانیانهش به‌رهه‌می عه‌قڵێكه كه خۆى له شوێنی خودا داناوه . هه‌ر لێره‌شه‌وه دیموكراسی و مافی ئه‌ویتر له‌م جۆره كۆمه‌ڵگه‌یاندا بێجگه له وههم هیچیتر نیه چونكه كه ده‌سه‌ڵات و نوخبه‌ى ده‌سه‌ڵاتدار خۆیان خسته شوێنی خودا‌و یاسا‌و رێساش به‌و ئاراسته‌یه كارى كرد ئه‌وا جه‌ماوه‌رو خه‌ڵك ده‌خرێنه پێگه‌ى ئه‌وى پاسیڤكراو و ئه‌وى كۆیله .