Kameran-wrya

کامەران وریا قانع : كێ قه‌ره‌بوومان بكاته‌وه‌ ؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

له‌ ساڵى 2014 جوله‌كه‌كان كه‌یسێكى تریان برده‌وه‌ كه‌ بریتى بوو له‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ به‌ بڕى شه‌ست ملیۆن دۆلار كه‌ ده‌بێت حكومه‌تى فه‌ره‌نسا بیدات به‌و كه‌سانه‌ى رزگاریان بوه‌ له‌ هۆلۆكۆست یان به‌ كه‌س و كارى قوربانيیه‌كان، بۆ ئه‌وانه‌ى ماون له‌ ژیان و هه‌ركه‌سه‌ ( سه‌د هه‌زار دۆلارى پێده‌درێت) .
ئه‌مجاره‌یان جوله‌كه‌كان كۆمپانیاى نیشتمانى فه‌ره‌نسى بۆ هێڵى ئاسنى( شه‌مه‌نده‌فه‌ر ) (French National Railway Company (SNCF ، راكێشا بۆ به‌رده‌م دادگا. به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ ساڵه‌كانى نێوان 1942 بۆ 1944 ، نزیكه‌ى هه‌فتاو شه‌ش هه‌زار جوله‌كه‌یان له‌ فه‌ره‌نساوه‌ گواستۆته‌وه‌ بۆ كه‌مپه‌كانى كوشتن له‌ ئه‌لمانیا و پۆله‌ندا. هه‌رچه‌نده‌ به‌رێوه‌به‌رى كۆمپانیاكه‌ وتى : ئیمه‌ هیچ نه‌بووین ئه‌و كاته‌ ته‌نها بورغویه‌كى بچوك بووین له‌ ئامێرێكى گه‌وره‌ى پرۆسه‌ى هۆلۆكۆست ، به‌ڵام ئه‌م به‌رگریه‌ هیچ سوودى نه‌بوو ، دواجار دواى سێ ساڵ له‌ پرۆسه‌ى دادگا كردنى كۆمپانیاكه‌ كه‌یسه‌كه‌ى دۆراند ، حكومه‌تى فه‌ره‌نسى ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕى كه‌ شه‌ست ملیۆن دۆلار وه‌كو قه‌ره‌بوو بدات به‌ حكومه‌تى ئه‌مریكى كه‌ ده‌زگایه‌كى تایبه‌تى هه‌یه‌ به‌ پرۆسه‌ى هۆلۆكۆست . ئه‌م رازمه‌ندیه‌ هه‌م له‌سه‌ر داواى پارێزه‌ره‌كانى كۆمپانیاكه‌ بوو، هه‌م حكومه‌تى فه‌ره‌نسا وه‌كو به‌رپرسیارتیه‌كى مێژووى ئه‌و كاره‌ى كرد .
ئه‌م كۆمپانیایه‌ ئه‌گه‌ر رازى نه‌بوایه‌ قه‌ره‌بوو بداته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ پرۆژه‌ گه‌وره‌كانى له‌ ئه‌مریكا راده‌وستێنرا كه‌ نزیكه‌ى چه‌ندین ملیار دۆلاره‌ . ئێستا به‌جۆرێك جوله‌كه‌كان ئیش ده‌كه‌ن هه‌ر كۆمپانیایه‌ك رۆڵى هه‌بوو بێت ته‌نها له‌گواستنه‌وه‌ى جوله‌كه‌كان بۆ كه‌مپه‌كان ، یه‌كسه‌ر داواى قه‌ره‌بوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن و ناهێڵن له‌ ئه‌مریكا ئیش بكات ، واته‌ بۆ وه‌رگرتنى هه‌ر ته‌ندرێكى گه‌وره‌یی كار كردن له‌ بوارى گواستنه‌وه‌ ئه‌بێت ئه‌ستۆ پاكى له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن . هه‌روه‌كو له‌ ساڵى 2010 له‌ ولایه‌تى كالفۆرنیا روویدا ، كاتێك ئارلۆند شیوارزنگر ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى هۆلیۆدو سه‌رۆكى ئه‌وكاتى ویلایه‌ته‌كه‌ داواى له‌ هه‌موو كۆمپایناكان كرد ئه‌وانه‌ى ئیشى هێلى ئاسنى شه‌مه‌نده‌فه‌ر ئه‌كه‌ن ده‌بێت ئه‌ستۆ پاكى خۆیان پیشان بده‌ن كه‌ رۆلیان نه‌بوه‌ له‌ هۆلۆكۆست .
ئه‌ى كورد داواى قه‌ره‌بوو له‌ كێ بكات بۆ ئه‌نفاله‌كان ، بارزانیه‌كان ، كیمیا باران ، ئه‌نفالى یه‌زیدییه‌كان ؟
به‌ بۆچونى من ئه‌بێت یه‌كه‌م لایه‌ن كه‌ ده‌بێت كه‌س و كارى قورباینیه‌كان داواى قه‌ره‌بوویان لێبكه‌نه‌وه‌ ‌سه‌ركرده‌ كورده‌كانن پێش هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكى تر ، ئه‌وانه‌ى تاكو ئه‌م ساته‌ش داڵده‌ى ئه‌نفالچیه‌كان ئه‌ده‌ن ، خانه‌نشیان كراون به‌ مووچه‌ى به‌رز . ئاخر تۆ تا ئێستا یه‌ك ئه‌نفالچى كورد له‌ لایه‌ن ده‌سه‌لاتى سیاسى كوردى سزا نه‌درواوه‌ ، داوى قه‌ره‌بوو بۆ له‌ كۆمپانیاى ئه‌لمانى ده‌كه‌یت ؟ ئه‌و ئه‌نفالجیانه‌ى دادگاى عێراقیش داواى كردن دسه‌لاتى كوردى هه‌موویانى شارده‌وه‌ رازى نه‌بوو ته‌سلیمان بكات !!
به‌راستى سیاسیه‌كانى كورد له‌ دیكتاتۆره‌كانى ناوچه‌كه‌ خه‌ترترن بۆسه‌ر مانه‌وه‌ى كورد وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ مرۆڤێك كه‌ هه‌ر رۆژه‌و له‌ شوێنكه‌وه‌ جینۆ ساید ئه‌كرێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت