عومەر ئیزدخواە : پێگەی ستراتیژی پاکستان .
پێگەی ستراتیژی پاکستانگرنگی ئەو بابەتە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پێگە ستراتیژیەی کە پاکستان هەیەتی بە تایبەتی لەلایەنی سەربازی و هەروەها وەکو ناوچەیەکی جیۆستراتیژی گرنگ بە نیسبەتی ململانێ نێودەوڵەتیەکانەوە ، هەروەها پەیوەندیە ستراتیژیەکانی ئەو وڵاتە و رۆڵی لە واقعی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا ، بە خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی توانا و جیۆپۆلیتیک و ستراتیژی ئەو دەوڵەتە راستی ئەو پێگە ستراتیژیەمان بۆ دەردەکەوێت ، هەرچەند پاکستان خاوەنی کۆمەڵێک تەحەدای ناوخۆیی و دەرەکیە کە رۆڵ و پێگەی ئەو وڵاتەیان بەردەوام بەرەو لاوازی بردووە ، لەهەمان کاتیشدا بەرووشاخانی وەک مەترسی هیندستان و بوونی جۆرێک لە گەمە و کێبڕکێی تواناداری ، ئەوا دەرەنجام بووەتە مایەی پێشکەوتن و فراوانبوونی توانا و ئامانجەکانی ئەو وڵاتە .
پاکستان دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای ئاسیا ، کە پایتەختەکەی ئیسلام ئابادە ، بەپێی دوایین سەرژمێری ژمارەی دانیشتوانی 193 ملیۆن کەسە و شەشەمین دەوڵەتە لە ڕووی ژمارەی دانیشتوان و یەکێکە لەو ناوچانەی کە چڕی دانیشتوانی زۆر بەرزە ، کە خاکی ئەو وڵاتە لە باشوور کەناراوەکانی دەریای عەرەبی و کەنداوی عەمان و لە رۆژهەڵاتەوە هاوسنورە لەگەڵ هیندستان و لە رۆژئاوا لەگەڵ ئەفغانستان و وە لە باکوری رۆژئاوا لەگەڵ ئێران هاوسنورە و هەروەها لەگەڵ وڵاتی چین لە ئەوپەڕی باکوری رۆژهەڵات ، وە هاوبەشی سنوری دەریایی لەگەڵ عەمان هەیە ، زمانی ( اردو ) زمانی پاکستانی و هاوبەشی ئەو دەوڵەتەیە ، بەڵام ئینگلیزی زمانی فەرمیە بەپێی دەستور وە زمانی بازرگانی و لەگەڵ ئەوەشدا پێگەیەکی تایبەت و تەواوکەری هەیە و لە لایەنی زانستی و ئەکادیمی و ناوەندەکانی زانکۆدا زیاتر بەکاردێت .
مێژووی پاکستان دەگەڕێتەوە بۆ 2500 ساڵ بەرلە زاین کە فارس و ئەسکەندەری مەکدۆنی لەو ناوچەیە حوکمیان کردووە و دواتر لەلایەن موسڵمانانەوە فەتحکراوە و دینی ئیسلامی تێدا بڵاوکراوەتەوە ، پاکستان لە 14 ی 8 ی 1947 سەربەخۆیی بەدەستهێنا لەژیرە قەڵەمڕەوی دەسەڵاتی بەریتانی ، کە محەمەد عەلی جوناح بە دامەزرینەری دەوڵەتەکە دەناسرێ .
سیستەمی سیاسی :
دەستوری پاکستان کە لە ساڵی 1973 ەوە دانراوە کە لەسەردەمی حوکمی ( زولفەقار عەلی بۆتۆ ) دا نوسرایەوە و چەندین جار هەموار کراوە و یەکەم هەموار ساڵی 1974 و پاشان بۆ دواین جار لە ساڵی 1999 دا هەموار کراوە ، بەپێی ئەو دەستورەش سیستەمی سیاسی پاکستان بریتیە لە دێموکراسی نوێنەرایەتی – کۆماری – فیدڕاڵی – پەرلەمانی و بەپێی سیستەمی فیدڕاڵی پاکستانی ، ئەو وڵاتە پیکدێت لە چوار یەکەی کارگێڕی کە ئەوانیش بریتین لە ( پەنجاب ، سەند ، خەبیبر بختونخو ، بەلوچستان ) ، سەرجەم هەرێمەکان خاوەنی حکومەتی و دەسەڵاتی سیاسی خۆیانن و سەرجەمیشیان حکومەتی فیدڕاڵی پێکدێنن لە ئیسلام ئاباد ، کە ئیسلام ئاباد پایتەختی پەنجاب و کەراتشی پایتەختی سەنەدە و هەروەها پیشاوەریش پایتەختی خەبیر بختونخوایە و پایتەختی بەلوچستانیش کویتە یە .
لایەنی سەربازی :
هێزی سەربازی پاکستان پێکدێت لە ( سوپای وشکانی ، سوپای ئاسمانی ، سوپای دەریایی ، هێزە شێوە سەربازیەکان ، پاسەوانی نیشتیمانی ) ، تاکە وڵاتی ئیسلامیە کە خاوەنی وزەی ناوکیە و وە بەپێی ریزبەندی ساڵانەی سوپای وڵاتان بۆ ساڵی 2006 ، پاکستان بە 13 هەمین وڵات دیاریکراوە کە خەرجی سەربازی لە بودجەدا بریتیە لە 2.435 ملیار دۆلار و بودجەی سەربازی لە کۆی گشتی داهاتی نیشتیمانی بریتیە لە % 205 .
لەم خشتەیەدا توانا سەربازیەکانی دەخرێنە روو :
*- وە بەپێی هەڵسەنگاندێک بۆ بەهێزترین دەزگا ئیستخباراتی و زانیارییەکان لە ئاستی جیهاندا کە لە پێگەی ( روسییای ئەمڕۆ ) بڵاوکراوەتەوە ، دەرکەوتووە کە ( بەڕێوەبرایەتی ئیستخباراتی ناوخۆی ISI – پاکستان لە پلەی یەکەمی ئەو ریزبەندیە دایە ) .* – کۆی ژمارەی فڕۆکەی سەربازی 923 فڕۆکە کە تیایدا 304 فڕۆکەی شەڕکەریی هەیە و هەروەها 261 فڕۆکەی گواستنەوە و 304 فڕۆکەی هێرشبەری دامەزراو و 170 فڕۆکەی راهێنان ، هەروەها 306 هێلیکۆپتەر و 52 هێلیکۆپتەری هێرشبەر .
*- بەپێی راپۆرتێیکی ئەمریکی ناوەندی توێژینەوەی سیاسی ( تینک تانگ ) ، پاکستان خاوەنی سێهەم هێزی ئەتۆمییە لە جیهان ، کە پاکستان 20 کڵاوەی ئەتۆمی بەرهەم هێناوە تا ئێستا کە 2016 یە ، ئەوەش بە واتای ئەوەدێت کە بەهێزترینە دوای ئەمریکا و روسیا ، راپۆرتەکە باس لەوەش دەکات کە پاکستان خاوەنی 120 کڵاوەی ئەتۆمی جەنگیە و لە هەوڵدایە بۆ زیادکردنی زیاتری گەنجینەکانی لە ( بلۆتۆنیۆم ) کە ئەو ماددەیە زیاتر لە پیشەسازی ئەتۆمیدا بەکاردێت و بۆ ئەو مەبەستەش خاوەنی چوار گۆڕەڕی ئەتۆمی تایبەت بە بلۆتۆنیۆمە .
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــ