عوسمان عومەر : چۆن ئێران و تورکیا ژێرخانى کۆمەڵایەتى عیراق و کوردستانیان ناوەلوش کردووە ؟
هەموو گەل و نەتەوەو ووڵاتێک دراوسێی هەیە لە چەند لایەکەوە سنورى هاوبەشیان لەگەڵ یەکتر هەیە , هەندێ لەو گەل و نەتەوەو وولاتانە بەخەمى دراوسێکانیانەوەن و لە هەموو حالەتێکدا هاوکاریانن و لەزۆر بارودۆخ بەهانیانەوە دێن , بەلام هەندیکى تریان بەبەرنامە و پلان دژایەتى گەل و نەتەوە دراوسێکانیان دەکەن لە هەموو رروەکان وەک سیاسى و ئابورى و تەنانەت کلتورى و کۆمەلایەتى و رۆشنبیرى و هەوڵ دەدەن ئەو دراوسێیە کۆنترۆل بکەن و واى لێبکەن کە بەردەوام پیویستى بەوان بێ و لەژێر رکێفى خۆیان دابێ , ئەویش لەریگەى ئاڵ و گۆرى دیپلۆماسى و کونسولگەرى و سەفارەت و سەنتەرەکانى بازرگانى و رۆشنبیرى بەهاندانى هاوولاتیانیان بۆ گەشتکردن و کار دۆزینەوەو تەنانەت وەبەرهێنان و نیشتەجێ بوون و پەیوەندى کۆمەلایەتى وەک ژن و ژنخوازى و زۆر بوارى تر ….. بۆ نەگبەتى کورد هەرلەکۆنەوە دراوسێکانى دوژمنە دۆست بوون .
لاى هەموو کەس ئاشکراو روونە کە ئێران رۆڵێکى گەورە دەگێرێ لە عیراق بەتایبەت لە سەر هەردوو ئاستى سیاسى و سەربازى و زۆر گرنگى بەو دوو بەشە دەدات هەروەها گرنگى بە رۆلى میلیشیا شیعەکان و سوپاى پاسداران و رۆلى لە رێرەوى رووداوەکانى ئیران بەلام بەشـێکى گرنگ لەلایەن ئەوانەى بەدوادا چون بۆ کاروبارەکانى دەکەن لەبەرچاو نەگیراوە ئەویش ستراتیژیەتى ئێرانیەکانە لە بنچینەدا لە مەوداى دوور گەیشتنە بەئامانجى سیاسى خۆیان .
مەرجعیەتى شۆرشگێرى دایەنگەیەکە :
دواى ئازادکردنى عیراق لەسالى 2003 وە ئێران بەمەبەست و پلان خۆى خزاندۆتە ناو کۆمەلگاى عیراقى و دەستى خستۆتە کاروبارى سیاسى عیراق بێ ئەوەى کەس تۆمەتى دەستخستنەناو کاروبارى عیراقى ئاراستە بکات کە عیراق خاوەنى سەربەخۆیی سیاسى خۆیەتى هەموو ئەو کارو کردەوانەى لە عیراق ئەنجامى دەدات بیانوش بۆ ئەوە دەهێنێتەوە و دەڵێت : لەسەر داواى حکومەتەکە خۆیەتى و لەڕێگەى ئەو سیاسەتەوە واى کردووە کە حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانى عیراقى دواى روخان گوێرایەلى رێنماییەکانى ئیران بن هەنگاوى یەکەمى ئێران پشتگیرى کردنى دیموکراسیەت بوو لەعیراق کە ئەمریکیەکان بەسەر عیراقیان دا سەپاند و رژێمى ئێران درکى بەوەکرد ئەو ئەزمونە هێشتا گەڵاڵە نەبووەو نەگەیشتوە و واش دەکات بگەنە دەسەلاتى حومکرانى و لەپاش ئەنجامدانى یەکەم هەلبژاردنى ئازاد لەعیراق دواى 2003 زۆربەى کوتلە شیعەکان و حیزب و شیعەکانى سەر بە ئێران هەرسێ دەسەلاتى ئەنجومەنى نوێنەران بگرنە دەست بۆ چەند خولێکى پەرلەمانى لە سالى 2005 وە تا ئیستا و هیچ پابەند بونێکیان بە ئەنجامى هەلبژاردنەوە نەکردووە زۆرجار وەک ئەوەى لە هەلبژاردنى 2010 کرا کاتێ لیستەکەى عەلاوى سەرکەوتنى بەدەستهێنا و بەناچارى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى بۆ مالیکى جێ هێشت .
بۆئەوەى ئێران ئامانجەکانى بەدى بێنی لە 2003 وە کارى لەسەر کۆمەڵگاى عیراق کردووە کە شیعە زۆرینەى دانیشتوانى عیراق دەنوێنن بەپێى پێشبینى دەزگا ئێرانیەکان و بەمەش بنکەیەکى فراوانى جەماوەرى دروستکردووە بەبیانوى یەک مەزەبى وایکردوە کە بروایان بە ویلایەتى فەقیه هەبێ بە پێى لیکدانەوەىەکى ئاینى کە تاران لە رووى سیاسیەوە بەکارى دەهێنێ هیچ نرخێک بۆ ئەوە دانانێ کەهەر چوار ئەنجومەنەکەى بالاى شیعەکان لەنەجەف لەعیراقە و زۆرجاریش هەولى داوە بەرەکە لە ژێر پێیان رابکێشێ هاوتەریب لەگەل ئەوە ئێران لەرێگەى نوینەرەکانى رابەری گشتى لەعیراق لە هەموو کەنالەکانیەوە هانى ژن و ژنخوازى نێوان ئیرانى و عیراقى و لەریگەى گەشتە ئاینى و خولى راهێنانى رۆشنبیرى پەرە پێ بدات کە بونەتەهۆى بەهێز کردنى تەونى کۆمەلایەتى نیوان شیعە عیراقیەکان و هاوولاتى ئێرانى سەرەڕاى هۆکارى ئابورى . نمونەش بۆ ئەوانەى لەسەرەوە ئاماژەم پێداوە هاوولاتیەکى خەلکى نەجەف ژنى دووەمى هێناوە کە فارس بووە لەکاتێکدا ئەوەى چۆتە مێشکەوە کە پیاوێکى ئێرانى باسى ئەوەى بۆ کردوە کە ژنە ئێرانیەکان حەز بەشوکردن بە عیراقی دەکەن کە لەهەمان مەزەب بن منیش بیرۆکەکەم پێ باش بوو ئێستا ماڵێکم لەنەجەفەو ئەوی تر لەمەشهەدى ئێران لەوانەیە سەدان عیراقى خەلکى پارێزگاکانى خواروو هەمان کارى منیان ئەنجام دابێ لەهەمان کات دەگمەن ژنى عیراقى هەیە شوى بە ئێرانى کردبێ .. زۆر لەو کەناڵە شیعانەى ئیستا لە عیراق کە پەخش دەکرێن وەک کەنالى فوراتى سەر بە ئەنجومەنى باڵاى ئیسلامى و غەدیرى سەر بە رێکخراوى بەدرو ئافاقى سەر بەحیزبى دەعوە باڵى مالیکى و کەناڵى مەسار سەر بەحیزبى دەعوە ریکخستنى ناوەوەو دەرەو و کەناڵى بلادى سەر بەباڵى جەعفەرى هەموى لە ریگەى ئێرانەوە تەمویل دەکرێن بە ملیۆنان دۆلار مانگانە بەمەرجێ سیاسەتەکانى ئێران پەیرەو بکەن و بڵاوبکەنەوە گەرنا ئەوا پارەى پەخش نادرێ و لەکاردەخرێ .
دەستوەردان و ناوەلوشی ئێران لە عیراق لە دۆسیە ئەتۆمیەکەى ئاڵۆزترە .
بۆیە ئاڵۆزە چونکە زۆربەى سیاسی و ریکخراو و ڕێکخراوە چەکداریە شیعەکان ئیستیغلالى مەرجەکانى ئیرانیان کردووە بە بۆنەى ئەو دەزگا راگەیاندانە بۆ رەخساندنى هەلى کار لە دەزگایانە ئەمەش واى کردووە پشتیوانى ئیران زۆربێ لە هەمانکاتیش ئیران ئیستیغلالى ئەو بارە ئابوریە خراپەى کردووە بۆ راکیشانى راى خەلکى بەلاى خۆى دا بەهۆى ئاسانکارى بازرگانى و وەبەرهێنان بۆ بازرگانەکان بۆ ئەوەى روو لەهیچ لایە یا وولاتێکى تر نەکەن , لەهەمانکات ئیرانیەکان تەرکیزیان خستۆتە سەر گەنج و لاوان و هاندانیان بۆ چونە ناو ئەو رێکخراوانەى سەر بە ئێرانن ئەمانە وەک هێڵى بەرگرى یەکەمن لە عیراق بێ ئەوەى یەک کەسى ئێرانى بکوژرێ عیراقى دەکوژرێ و بیانوش ناداتە دەست زلهێزەکان کە ئێران بەدەست وەردانە کاروبارى ناوخۆ یابونى سوپاو سوپاى پاسدارانى ئیرانى لە عیراق ئەوانە ئەرکى ئیران بەجێ دەهێنن بەپێى دوایین لێدوانى قاسم سلیمانى سەرۆکى فەیلەقى قدس کە دەلێت : ئەوە برو بیانوگرتنە بەئێران کە دەست وەردەداتە کاروبارى عیراق بەلکو ئەوە خەلکى عیراق خۆیەتى پارێزگارى لەخۆى دەکات نەک ئێمە . بێگومان راستدەکات بەپێى دوایین زانیارى تا ئیستا سەدان هەزار گەنجى عیراقى شیعە بەهۆى بێکاریەوە خۆیان ناونوسکردوە لەو رێکخراوە چەکداریانەى ئیران لە پشت پەردەوە هاوکارى ماددى و لۆجستیان پێشکەش دەکات و هانیان دەدات بۆ شەرى تایەفەگەرى … بەپێى لێدوانى ئەندامێکى هاوپەیمانى هێزە عیراقیەکان ئەوەى دەرخستوە کە بوونى ” ئەو رێکخراوە چەکداریە شیعانە پەیرەوان و لایەنگرى ویلایەتى فەقیهن لەو ریگەیەوە هەوڵى پاکتاوکردنى سوننە دەدرێ یەکێکە لەمەبەستەکانى ئێران بە خستنەوەى شەرى تایەفەگەرى لەعیراق ” بۆیە لەسەرەوە ئاماژە بەو دراوە رۆڵى ترسناکى ئێران لەئیختراقى کۆمەلگاى مەدەنى عیراق لە دۆسیە ئەتۆمیەکەى ئاڵۆزترە .
لێرەدا دێمەوە سەربەشى دووەمى سەردێرى بابەتەکە گەر عیراق چوار دەورەى بە سعودیە و کوێت و سوریاو تورکیا دەورە درابێ و ئەوانە شەرى کۆنە قێن لەگەل رژێمى عیراق دەکەن سەرەتا هیوایان وابوو کە جارێکى تر سوننە دەبنەوە دەسەلاتدار لەعیراقى پاش سەدام و هەولى زۆریشیان بۆ ئەو مەبەستە دا بەلام هەلبژارن و پشتیوانى ئەمریکا وەک بنەماى دیموکراتى شیعە زۆرینەیە بۆیە دەسەلاتى پێدرا و سوننەش پاش روخانى سەدام رابەرێکى وایان نەبوو جگە لەهەندێ بودەڵەى کۆنە بەعسى سەرەتا هەولیان گەراندنەوەى بەعسیەکان بوو بۆ دەسەلات ئەو دەولەتانەى لەسەرەوە ئاماژەم پێدا کەئەوەیان بۆ نەچوە سەر کەوتنە هاندانى سوننە مەزەبەکان بۆ خستنەوەى پشێوى ئالؤزى لەگەل شیعە لەراستیدا ئەوەى دۆخەکەى راگرتبوو حیکمەت و عەقلى سەرۆک مامجەلال بوو کە ئەمانەى دەخوێندەوە .
کوردستان دوو سنورى هەیە یەکیان لەگەل تورکیاى کەمالیست کە بەهیچ شێوەیەک نە بەمافى کورد نەبەبینیى کورد چاوى هەڵنایە و سنورەکەى تریش ئێرانە ئەویش بەهیچ شێوەیەک لەگەل مافى کورد نییە هەرچەندە ئەهوەنترە لە هەلس و کەوت لەگەڵ کوردانى رۆژهەلات ئەوەیە ئێران شارو شارۆچکە کوردنشینەکان ویران وخاپور ناکات و خەلکەکەى بێ لانە ناکات بەلام حوکمێکى ئاگرو ئاسن پەیرەودەکات بەکپکردنى دەنگى نارەزایی کورد بە گرتن و لەسێدارەدان و تەنانەت هەولێ تیرۆر کردنى ئازادیخوازان و شۆرشگیرانى کورد سڵى نەکردۆتەوە ئێران لە رێگەى وەبەرهێنان و کالاو بازرگانەکانى بە هاوکارى بازرگانان و کاسبکارانى خۆمان ( کە ناچارن ) زۆرترین کالا لە بازارە ناوخۆییەکانى هەرێم ساغ بکەنەوە ئەمەش یەکێکە لەوخالانە دەژمێردرێ کە حکومەتى هەریم دواى 25 ساڵ حوکمرانى نەیتوانیوە هیچ جۆرە کالایەک یا پیشەسازیەک لە کوردستان دا دامەزرێنى جگە لە پیشەسازى چیمەنتۆ نەبێ ئەویش گەر هەڵە نەبم لەم ڕۆژانەدا فەرزى چیمەنتوى تورکى و ئێرانى بەسەر بەرهەمى خۆمالى دەدات کە زیان بەکارگەکانى چیمەنتۆى ناوخۆ دەگەیەنێ دەستى کارگەر بێ کارى زیاتر دەکات , کەواتە دەتوانم بڵێم ئێران تەنها لەرووى ئابورى و بازرگانى ( بەبازارکردنى کالاکانى وەبەرهێنان ) لەرووى سیاسى ( کردنەوەى بارەگاى پەیوەندیەکان و ملحەقى کونسولگەرى و ملحەقى بازرگانى سەربە کونسولگەریەکان ) و لەرووى سەربازیەوە تەنها لەهەندێ بارو دۆخ دا هاوکارى ئەو دەڤەرەى سنورێکى دوورو درێژمان لەگەلى هەیە کردویەتى بەلام نەیتوانیوە وەک خواروى عیراق ئیختیراقى ژێرخانى کۆمەلایەتى و کلتورى کوردستان و راگەیاندن بکات بەلکو زیاتر کوردستان لەگەل کوردزمانەکانى رۆژهەلاتمان زیاتر تێکەلاویمان هەیە … بەلام تورکیا لەریگەى لایەنێکەوە هەم ئیختیراقى سەربازى کوردستانى لە چەند شوێنێکى بادینان کردووە بەدانانى بنکەوبارەگاى سەربازى ئەوە جگە لەرووى ئابوری هەولێ زۆردەدات کە کێ بڕکێ لەگەل کاڵا ئێرانیەکان دروستبکات و هەوڵى بەبازارکردن و بڵاوکردنەوەى کاڵاکانى خۆى لە سەرتاسەر کوردستان سەرەڕاى ئەوەش چەندین کۆمپانیاى بوارى نەوتى لە دەڤەرى ئەولا کاردەکەن بۆ حسابى تورک چەندین کریکارو ئەندازیارى خۆیان بەگەر خستوە ژمارەیەکى کەمى کرێکار و ئەندازیارى کورد نەبێ کارى تێدا ناکەن , چەندین کۆمپانیاى بیناسازى و وەبەرهێنانى تورکى دەتوانم بڵێم زیاتر دەڤەرى ئەولاى گرتۆتەوە بە هۆى هاوبەشى سەرانى بنەماڵە کە قازانج لەوە دەکەن خراپرترین ئێختراقیش بەراى بەندە ئەو ئیتفاقیە مۆرکراوە یەک لایەنەى ( پ – د – ک ) ە وەک ئەوەى حکومەتى تاک حیزبى بێ لەگەل تورکیا بۆماوەى 50 ساڵ مۆرکردووە . لەرووى راگەیاندن رۆشنبیریەوە تورک هەولى داوەو سەریشى گرتوە لە دامەزراندنى هەندێ کەنالى راگەیاندن وەک رووداو کەنالى 24 و … هتد ، کە زۆربەى بەرێوەبەرەکان و هەندێ کارمەندانیان تورکن و زۆرجار لە پشتپەردەوە کاتى چاوپێکەوتنەکان پرسیار دەنێرن بۆ پێشکەشکارە کوردەکان بۆ ئیحراج کردنى ئەوکەسانەى چاو پێکەوتنیان لەگەڵ دەکرێ بەتایبەت سیاسیەکان نمونە زۆرە لەوبارەیەوە .. جگە لەوەى تورک هەولى زۆری داوەو بۆى چۆتە سەر لەرێگەى ئەو دراما تەلەفزیۆنیانەى دۆبلاژى کوردى دەکرێن هەندێکى ئیهانەیە بەکورد دەکرێ و هاووڵاتى خۆشمان لەهەست نەکردنەوە بێنەریانن و هەندێ دراماى پۆلیسى و مافیایی و دزى و خیاتەت و خیانەتى هاوسەرى دەخاتە روو بەراى من کاریگەرى کۆمەلایەتى دروستکردوە لەناو کۆمەڵگاى کوردى . لەرووى ژێرخانى کۆمەلایەتى هەوڵى زۆر هەیە کە تورک هانى تورکمانەکانى کوردستان و هەندێ کوردى خاوەن بەرژەوەندى بازرگانى سەر بەلایەنیک دەدات کە زەواج لەگەل کچى تورک بکەن رەنگ بێ هەبێ بەلام بەندە بەدواداچون و لێکۆلینەوەم نەکردووە لەبارەیەوە .
ناوەلوش : بە عەرەبی واتا ـ اختراق .
- Latest Posts by عوسمان عومەر
هیپاتیا، ژنێک لەسەردەمی نەخوێندەواری.
-بۆچی فرۆکەخانەی ئەتاتورک ناونرا؛ صبیحە.
-تا بەرانی شاخدار هەبێ، من خوریەکەی ببڕمەوە بیفرۆشم.
- All Posts