ئازاد حەمدی : چپەیەک .
لە بەینمان دەر نەچێت ، پێدەچێت و وایان پێخۆشە کە تووشی دەردە خۆهەڵکێشان و پێاهەڵدان وخۆ دەرخستن بووبێتنەوە .
هەرچەندە واقعی چەند ساڵەیان ، باش توواناو زانین و لێهاتویانی سەلماند کە چەند بەتاڵ و بێتوواناو لێهاتوونین لە خزمەتکردن .. جەند ساڵ ووتیان ساواین ، دەڵەمەندین ، لەسەرمان بووەستن دان بە خۆتاندا بگرن … چاکسازی دەکەین ، شارەکان دەکەینە دوبەی ، باری گوزەران بەرزدەکەینەوە .
کەچی لە پرێکدا هەمووی لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان بوونە وەستا باشی دەیان چەشنەها قەیرانیان درووستکرد و بۆ بەرژەوەندی خۆیان .. باج و دەرامەت بۆ خۆیان ، زێڕە ڕەشەکەش بۆ کومپانیاکانی خۆیان ، کارو پیشەی باش ، دامەزراندن بۆ خۆیان و خزمانیان .
ڕاستیان ووتوە کە لەسەرەوە هەمو شتێک کە بۆگەنی کرد ، تەشەنە دەكات هەمو جەستەکانیتریشی دەگرێتەوە .. سەرەتان ئاسایی تەشەنە ئەکات .. یەک شت بەربەستی دەکات و کۆتایی پێدە هێنێت . ئەویش مردنە . ئیتر نە خۆ هەڵخەڵەتاندنە ، نە پەلە قاژێ ، نە بڕو بیانو، نە گیانەڵا نە بەلۆکە ئاوتکاندن بە ناو دەمێدا زیندووی ناکاتەوە … باشترین چارە بەرەو سەرقەبرانە .
بەبێ چەندو چون و ئەمسەرو سەری پێناوێت .. هەمووی بەلایەک ئاکامەکانی بۆ سەر کۆمەڵگا بەلایەکی تر ..؟ کەخۆی ئەبینێتەوە لە جۆرەها کەمو کووڕی ، لەسەر هەموویانەوە بێکاری ، بەتایبەتی بێکاری گەنجەکان ، لە بێکاریدا نەک پەنا براوەتە کات بەسەربردن لە کوچەو کۆڵانەکانداو سەرشۆستەکان ، پەنا براوەتە بەر ساختەو دزی و . هەمووی بە کوڕو کچەوە بوونەتە نێرگەلە كێش .