لوقمان بەرزنجی : ئەوەی ئيستا باشقان رەجەب تەيب ئەردوگان دەيکات .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
سەبارەت بە ئاشتبوونەوە لەگەل روسيا و سوريا و ووڵاتی ميسر . جۆرێکە وەئاگا هاتنەوە لە سياسەتی تێوەگلان و دەستخەڕۆ بوونی بە وەعدو بەڵێنەکانی ئەمريکا ،. لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و هەرەسی دەوڵەتی عيراق و هاتنی بەهاری عەرەبی ، ئەگەرێکی زۆری هەيە کە نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەسکاری بکرێت و سايکس بيکۆيەکی ديکە بە پشکە بەشی روسيا دابڕێژرێتەوە . هەڵبەتە تورکياش يەکێکە لەو وولاتانەی کە ئامانجە لەو نەخشە تازەيە ، لەدوای چەند سەردانێکی ئەردوگان بۆ ئەمريکا و ديدار لەگەل گەورە بەرپرسانی ئەمريکا سەبارەت بەوەی ئايا لەو نەخشە تازەی دەوڵەتە زلهێزەکان . شوێن و ڕۆڵی تورکيا لەکوێی و چی دەبێت .
وەڵامی ئەمرکيەکان بەردەوام دڵنيا کردنەوەی تورکيا بوو کە هەچ کێشە سەرئێشەيەک بۆ تورکيا دروست نابێت بەو پێيەی تورکيا ئەندامێکی چالاکی هێزهاوپەيمانی ناتۆيە . جگە لە دڵنيا کردنەوەيەش بەشێوەيەک فويان لە دەسەڵاتی تورک کرد ئيتر ببێتە پۆليسێکی ناووچەکەو چۆنی بيەوێت ئاوا لێبخوڕی . سەرەتا پەلی هاوێشت بۆ هەڕەشە کردن لە عيراق و دواتر ليبيا و ميسرو ئنجا دەرگە واڵاکردن بۆ تيرۆرستانی ( القاعدة و دواتر داعش و درووستکردنی چەندين گروپی ئيسلامی توند ڕەوی وەک بزووتنەوەی ئيخوان موسلمين و جبهة النصرة و احرار الشام و گروپ النقشبندية ) بە کورتی ئاگرێکی وای نايەوە لە سوريا کارەساتێکی گەورەی بەدوای خۆيدا هێنا ، ئيستا ئەوەی کە تورکيا تێی کەووتووە بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە :
يەکەميان / مەغروربوونی سياسی و عەسکەری کە گوايە هێزی پێنجەمە لە جيهان و دەستوەشێنی يەکەمی هێزی ناتۆيە لە ڕووی کوتلەی بەشەری .
دووهەميان / باوەڕهێنانی بە پشتيوانی تەواوی ئەمريکا لە هەموو هەلسوکەوتەکانی ، کە تورکيا لە نزاووچەکەدا دەيکات . کە ئەو دوو هۆکارەش هەڵەی زەقی تورکيا بوو ، نەدەبوايە ئەوەندە سادەو ساکار مامەڵەی لەگەل ئەو کێشە ئاڵۆزو زەقانەی ناووچەکە بکردايە و ئەوەندەش لوت بەرزانە لەگەل رووسيا مامەڵەی سياسی و زمانی هەڕەشەی بەکار بهێنابوايە و دواجار بينمان مەسەلەی خستنە خوارەوەی فڕۆکە ڕووسيەکە چی هەڵايەکی ناييەوەو جۆن ئەمريکا لە پاڵپشتیکردنی تورکيا لە هەڕەشەکانی ڕووسيا خۆی دزيەوەو و خۆی نەکردە تەرەف لەو کێشە گەورەی دروست بوو . بينمان چۆن کەشتی سەربازی بەو ئەوپەڕی بێمنەتی هاتە ناو ئاوی ئيقليمی تورکيا و زۆر بێ منەت ئاڵای تورکياشی هەڵنەدا کە لەڕووی عورفی دەولی هەر کەشتيەک دەچێتە ناو ئاوی ووڵاتێکی ديکە دەبێت ئاڵای ئەو ووڵاتەش هەڵبدات تا لەو وولاتە دەچێتە دەرەوە ، جگە لەوەش روسيا هەموو ئاڵۆگۆڕێکی بازرگانی و گەشت و گوزاری لەگەل تورکيا ڕاگرت کە ساڵانەی دەگەيشتە نزيکەی پانزە مليار دۆلار و ساڵانە پتر لە چل ملێۆن گەشتياری ڕووس سەردانی تورکيايان دەکرد وجگە لەوەش تورکيا بە ئاشکراو بێ پەنا بانگهێشتی نوێنەرايەتی پ ک ک ی کردو بڕياری چەک پێدانی پێدان ، لەلايەکی ديکەوە روسيا کەووتە هەڕو گيڤکردن لەتورکيا سەبارەت بە هاتنە ناوەوەی تورکيا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بۆ سەرکووتکردنی بزاڤی کوردەکان و کەس فلاديمير پۆتن خۆی هاتە سەرشاشەی تەلفزيون و گووتی ( ئەردوگان ئەوکاتەی کە لەشکری ئێوەداخڵی ناووچە کورديەکان دەبێت ئێمە لەوێن و چاوەڕێتانين ) تورکيا خۆی و بەدەستی خۆی هاوێشتە ئەو گێژاوە گەورەيە .
ئيستاش ئەو هەوڵانەی کە دەيدا ئەوە هەوڵی حەولە ڕووحە مومکين نيە ئەو هەموو ڕەووتە ئاڵۆزە بە کون فەيەکونێک و کارێکی مەکوکی ديبلوماسی چارەسەربکرێت . پرسيار ئەوەيە ئايا تورکيا تا چەند سەرکەووتوو دەبێت لەو هەوڵانەی کە دەخوازێت ئاشتەوایی لەگەل ئەو دەوڵەتانە درووست بکات ، کە خۆی کەسی يەکەم بووە لە نانەوەی ئاژەوەو هەلگيرسانی ئەو ئاگرەی وا لە سوريا و ليبيا و ميسرو سودان تەڕو ووشک بەيەکەوە دەسوتێنی و ڕۆژانە سەدان کەس دەبنە قوربانی ؟.
جگە لەوەش ئيستا و هێندێک هێزی ئيسلامی شاراوە لە ميتروپۆلەکان تەنگيان بە ئەردوگان هەڵچنيوەو ڕۆژانە کاری تيرۆرستی ئەنجام دەدەن و لە خواروی ووڵاتيش گەريلاکانی پارتی کرێکاران ئەوانيش بەردەوام لەشەڕدان . ئيستا پتر لە سی شاری کوردستان کەووتۆتە ژێر ئەحکامی عەسکەری و شەڕی دەسەتەو يەخە لەگەل لەشکری تورک بەردەوامە و ئەو سياستە هەڵەيەی ئەردوگان گورزێکی کەمەر شکێنی لە کەرتی گەشتياری و ئابوری ئەو وولاتە داوە .
چاکتر نەبوو کە تورکيا لە قۆناغی يەکەم هەوڵی چارە سەرکردنی کێشە ناوخۆيەکان بکات و بەهەر نرخێک بێت لەگەل نەيارانی خۆی دانيشێ و کێشە ناوخۆيەکانی بەهێمنی چارەسەر بکات ، ئنجا پەل بۆ ووڵاتانی ديکە بهاوێژێ بۆ مەسەلەی ئاشتبوونەوە ؟ .
ئايا ئەردوگان ئيستا گەيشتۆتە ئەو قەناعەتە ئەوەی کە ئيستا لە تورکيا ڕوودەدات ئاکامی خۆشباوەڕی و هەڵخەڵەتاوی نوخبەی سياسی تورکيا بوو بە قسە و بەڵێنەکانی ئەمريکا ؟ .
ئايا ئەردوگان دەزانێت هۆکاری هەرەس هێنانی ووتووێژ لەگەل هەدەپەو حزبەکورديەکان لە ئاکامی ئەو دوو سەردانە بوو کە ئەحمەد تورک و سەلاحەدين ديمرتاش کرديان بۆ ئەمريکا و ديداريان لەگەل گەورە سياستمدارانی ئەمريکا و ئاراستەکردنيان لەلايەن ئيدارەی ئەمريکا کە پێداگربن لەسەر داواکاريەکانيان و شلی نەنوێنن بەرامبەر بە ئەردوگان و دواجار مەسەلەکە بەتەواوی هەرەسی هێنا ؟ .
تورکيا لە گێژاوی کێشە ناوخۆيەکانيدا دەژيت، هيچ بەدوور نيە کە کودەتايەکی سەربازی لە شێوەی کوردەتا سەربازيەکەی ژەنەڕال کنعان ئيفرين کە لەساڵی 1980 بەسەر حوومەتەکەی ئەوسای تورکيا ئەنجامی دا ئەوەشيان زۆر چاوەڕوانکراوە چونکە چەندين جار دەزگای باڵای سەربازی هوشيارياند داوەتە ئەردوگان ، لەو کاتەدا ئەمريکا هەموو هەوڵێکی خسۆتە گەڕ بۆ ئەوەی پەيوەنديەکانی لەگەل ئێران ئارام بکاتەوە ئەوەشيان ڕووێکی ديکەی پاشقوڵگرتنەوەيە لە تورکيا لەلايەن ئەمريکا . گەرماو گەرميش ئيستا ئەمريکا بەئاشکراو بێ پێچ و پەنا دەڵێت بەيەدە و پ ک ک تيرۆرست نين و هاوکاريان دەکات کە شاری مەنجەب لە داعش پاک بکەنەوە دواجار ئەوەش ياريەکی ديکەی ئەمريکای تێدايە ، بەکورتی ئەمريکا تورکيای خستە تەڵەکەوەو ئەو تەڵەيەش زۆر ئاڵۆزە دەرباز بوون لەو بارە گرژيە ی ئەمڕۆی تورکيا تەنيا بە پەنا بردن بۆ لوژێکی عەقڵ بۆی هەيە ڕێگە بدات تورکيا بڕە هەناسەيەکی ئۆخەی بدات .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە