دکتۆر محەمەدئەمین گەناویی : ئایا جارێکی تر ئاشبەتاڵ به کورد ئەکرێت ؟ .
نزیک بوونەوەی چاوەروانکراویی ئێران و سوریا و تورکیا به ئاشکرا ، وه هەروەها عیراق بەنا ئاشکر (ضمینا / tacitly) لەگەڵ رووسیا وه بەچاودێریی رووسیا بۆ دوو ئامانجه .
1 – رووسەکان جارێکی تر بگەڕێنەوه ناوچەی نفوزی مێژوویی خۆیان له رۆژهەڵاتی ناوین لەڕێگەی نزیک بوونەوە هەتا هاوپەیمانیەک لەگەڵ ئەم چوار وڵاتەوه ، ئەمجار بەدیهینانی خەوني میژوویی و ستراتیجی خۆی بۆ گەیشتنی پایەیەکی به ئاوه گەرمەکانی کەنداو .
2 – هەر يەك لەو چوار وڵاتەش یەك ئامانج و بەرژەوەندی هاوبەشی هەمیشەیی کۆیان ئەکاتەوە ، کە ڕێگریی گرتنە لە دروست بوونی هەر قەوارەیەکی سیاسی کوردیی ، وه کورد کەرەسەی سەرەکی مامەڵەی ئامانجه لەم نزیک بونەوەو هاوپەیمانیه ، که هێشتا ئاشکرا نەکراوه لەپشت پەردەکان کاریی بۆ ئەکرێ .
لێرەیا ئەم دوو پرسیاره دروست بووه :
1 – کورد چی بکات ؟
وەڵام : ئەمه پەیوەندی به باشورەوه هەیه ، دەمێکه خۆی ئاشبەتاڵی بەخۆی کردوەو زەمینەی ئاشبەتاڵی ئامادەکردووه ، تەنها یەک بەهانەی ئەوێ .
2 – ئایا ئەمریکا و بەریتانیا وه هەتا ئیسرائیلیش وا بەئاسانی ناوچەکە چۆڵ دەکەن بۆ ڕوسیا ؟ .
وەڵام : ئەوەی گرنگە بۆ کورد دەبێت لە پێشەوە خۆی دروست بکات و زەمینەو ئاشبەتاڵ نەهێڵێت ، ئەمەش بەو حاڵ و ئەقڵییەتەیی ، کە ئێستا هەیە لەباشووردا ، بەداخەوە بەهیچ جۆرێک هیوابەخش نییە ، مەگەر گۆڕانکاریی جدیی بە خەڵکی تازەو بیریی تازە لەسیستەم و ئابووری و ئیدارەدا بکات ، وە هیوادارم پێش ئەوەی درەنگ بێت ئەمە ڕووبدات . لەگەڵ کاتدا وردە وردە وەڵامەکان ئاشکرا ئەبن ، وە لەگەڵ ئاشکرا بوونی هەر وەڵامێکدا ، پەیوەنداران هەست به حاڵی خۆیان ئەکەن و ، تازەی خۆیان ئەکەن باش یا بەخراپ .