ئاریتما موحه‌ممه‌دی : دیموكراسیی له تیئۆرییه‌وه بۆ تێڕوانین ! به‌شی 12 .
ستراتیژیی كاپیتالیسته‌كان ؛ باشتره خواردنه‌كان فڕێ بدرێن تاكوو به هه‌رزان ده‌ستی خه‌ڵك بكه‌ون .
چه‌مكی سه‌رمایه‌داریی كه پێكهێنه‌ری سیسته‌می دیموكراسیی و لیبرالیسمی نوێیه ، كۆمه‌ڵگه تووشی قه‌یرانی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌كات و په‌ره به هه‌ژاریی ده‌دات و له‌و لاشه‌وه سه‌رمایه‌داره‌كان و خاوه‌ن كۆمپانیی و كارگه‌كان پتر سه‌رمایه كۆ ده‌كه‌نه‌وه ، ئه‌مه‌ش ڕێگه بۆ لاوازكردنی ئاساییشیی كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆش ده‌كات و به‌دیهاتنی به‌خته‌وه‌ریی و ئاسووده‌ییش په‌راوێز ده‌خات و درزیش ده‌خاته نێوان چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه .
دوایین قۆناغی لیبرالیسمی نوێ ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگا لێك بئاژنێت و چینه‌كانی كۆمه‌ڵیش به‌سه‌ر دوو یانخود چه‌ند پێكهاته‌ی ئابووریی دوورلێك دابه‌ش بكات ، ئاكامی ئه‌م ستراتیژییه ده‌بێته هۆی دابه‌شبوونی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر چینی جیاوازیی كۆمه‌ڵایه‌تیی كه خۆی له چینی هه‌ژاران ، ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و مامناوه‌ندییه‌كان ده‌بینێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌زموونی كۆمه‌ڵگاكانی دیكه‌ی جیهان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه ئاكامی ئه‌م چه‌مكه كه خۆی له ستراتیژییه‌كی ڕۆخێنه‌ر ده‌بینێته‌وه ، كۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر دووبه‌ره‌ی جیاوازی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار دابه‌ش ده‌كات . به‌و واتایه كاتێك كه به گه‌ڕه‌كێكی شاردا تێپه‌ر ده‌بیت زۆر به ئاسانیی هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت كه له‌نێو كۆڵانێكی هه‌ژارنشین یانخود ده‌وڵه‌مه‌ندنشین دایت .
هه‌نووكه له سه‌رده‌می داگیركاریی چه‌مك و سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییدا ژیان تێپه‌ڕ ده‌كه‌ین و كۆمپانیا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وڵاتانی كاپیتالیستیی ژیانی كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كانی جیهانیان به چه‌شنی جیاواز خستووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی خۆیان و به شێوازی جۆراجۆر یاریی به كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن و له ڕێگای سه‌رمایه وه‌گه‌ڕخستن بازاڕی وڵاتانیان قورخ كردووه . ئه‌مه هێمای هه‌ره پێشكه‌وتووی كاپیتالیسمه كه پێكهێنه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی دیموكراسیی و لیبرالیسمی نوێیه .
له وڵاتانی ئه‌ورووپیی و به‌تاییبه‌ت وڵاتانی سه‌رمایه‌داریی ڕۆژانه هه‌زاران ته‌ن خۆراك و خواردن فڕێ ده‌درێت ، خوارده‌مه‌نییه‌ك كه شیاوی خواردنه ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه له هه‌مان جۆری خۆراك ، خۆراكی نوێتریان به‌ده‌ست گه‌ییشتووه ، فڕێی ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش وه‌ك سیاسه‌تی كۆمپانیاكان پێناسه ده‌كرێت ؛ كه ده‌ڵێن باشتره ئه‌م خوارده‌مه‌نییانه فڕه‌ی بدرێن تاكوو به هه‌رزان ده‌ستی خه‌ڵك بكه‌وێت ، چونكه شتومه‌ك ، جل و سیپاڵ ، خۆراك و خواردنی هه‌رزان سه‌رمایه‌ی كه‌متر بۆ كۆمپانییه‌كان وه‌گه‌ڕ ده‌خات و ئاستی ئاڵوێڵكردنی سه‌رمایه له‌نێو بازاڕ و كۆمه‌ڵگه‌دا خاو ده‌كاته‌وه .
ئه‌گه‌ر پێداویستییه‌كانی ڕۆژانه كه خۆ له خواردن ، كه‌ره‌سته‌ی به‌كارهێنان و جلوبه‌رگدا ده‌بینێته‌وه به هه‌رزان ده‌ستی خه‌ڵك بكه‌وێت ، ڕۆڵی نه‌رێنیی له‌سه‌ر ئاڵووێڵكردنی سه‌رمایه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌گێڕێت و كاپیتالیسته‌كان سه‌رمایه‌ی زۆرتریان ده‌ست ناكه‌وێت . ئه‌گه‌ر خواردن زۆربێ، ئه‌و كات نرخه‌كه‌شی هه‌رزان ده‌بێ ، ئه‌مه‌ش به قازانجی كۆمپانییه‌كان نییه . چونكه ئامانجی ئه‌وان كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه و وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی زۆرتره ، نه‌ك تێركردنی مرۆڤی برسیی و خزمه‌تكردن به كۆمه‌ڵگا .
له كۆمه‌ڵگا كاپیتالیستییهكان تا شتومه‌ك و خوارده‌مه‌نییه‌كان گرانتر بن تاكه‌كان پتر خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن و هه‌وڵی دابینكردنی بژێویی ژیان ده‌ده‌ن ، ئه‌مه‌ش به قازانجی چه‌مكی سه‌رمایه‌داریی ده‌شكێته‌وه ، له ڕاستیدا سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی كه‌ره‌سته‌كان، خورد و خۆراك و جلوبه‌رگ به‌رهه‌م ده‌هێنن ، تا زیاتر و گرانتر بیفرۆشن پتر قازانج ده‌كه‌ن . هه‌ر بۆیه به فڕێدانی به‌شێك له‌و خۆراك و خواردنانه هاوسه‌نگیی نرخی خوارده‌مه‌نییه‌كان ده‌پارێزن و به‌م سیاسه‌ته‌ش ڕێ له هه‌رزانبوونی خواردنه‌كان ده‌گرن و له‌و لاشه‌وه به نرخێكی گرانتر پتری لێ ده‌فرۆشن ، له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ڵك چاوه‌ڕێی هه‌رزانبوونی خواردنه‌كان نابن و خۆنه‌ویستانه به‌و نرخه گرانانه ده‌یكڕن .
ئه‌وه له كاتێكدایه كه ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمپانییا گه‌وره‌كانه‌وه وه‌ك سیاسه‌تێكی ڕێكخراو ڕۆژانه فڕێ ده‌درێن ، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی پتر له مانگێك له‌نێو ساردكه‌ره‌وه‌دا یانخود له‌ده‌ره‌وه‌ی ساردكه‌ره‌وه‌دا هه‌ڵبگیرین شه‌ومه‌نه نابن و به‌كه‌ڵكی به‌كارهێنان و خواردن دێن . بێگومان له وڵاتانی ئه‌فریقا و له به‌شێكی زۆر له وڵاتانی دوونیا ڕۆژانه به ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌به‌ر برسێتیی ده‌مرن و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و تووشی نه‌خۆشیی ده‌بن ، كه‌چی له وڵاتانی سه‌رمایه‌داریی ڕۆژانه به ملیارد ته‌ن خۆراك و خواردن فڕێ ده‌درێ یانخود له ده‌ریاكاندا نووقمی ده‌كه‌ن و ته‌نیا شتێك كه جێگای باییخه ئاڵووێڵ كردنی سه‌رمایه‌یه نه‌ك ئاساییشی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیی . واتا سه‌رمایه جێی به‌خته‌وه‌ریی كۆمه‌ڵگه‌ی گرتووه‌ته‌وه و باییخه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش له سێبه‌ری سه‌رمایه‌دا ئاسه‌واریان نه‌ماوه .
مێژووی پێنسه‌د ساڵی ڕابردوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه ئازادیی و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی و چه‌مكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیك له هه‌ناوی كۆموونیزم و كاپیتالیسمهوه به‌دی نایه‌ن و پێویسته كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كان به پێی پێناسه‌كانی ئایینیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیان پێواژۆكانی وه‌ك ئازادیی ، دادپه‌روه‌ریی و جڤاكیی شرۆڤه بكه‌ن و هه‌وڵی هێنانه‌دی بده‌ن . ناكرێ پێناسه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئازادیی وڵاتانی دیكه به‌سه‌ر وڵاتانی جیاواز و خاوه‌ن كولتووری جیاوازدا بسه‌پێنرێت . بێگومان پێناسه‌ی ئازادیی و دادپه‌ره‌وه‌ریی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك په‌یوه‌سته با ئاستی تێگه‌ییشتنی كۆمه‌ڵایه‌تیی و پێناسه‌كردنی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه و دابینكردن و بره‌ودان به زانستی گه‌شه‌سه‌ندن و پێشخستنی بوواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگه .
به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و خاڵانه ، ئیتر پێناسه‌كانی ئازادیی ، به‌خته‌وه‌ریی و دادپه‌روه‌ریی مانای جیاواز ده‌دات . ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌كه پێناسه‌ی ئازادیی ، دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی و به‌خته‌وه‌ریی چه‌واشه بكرێت و كه‌سانی خاوه‌ن سه‌رمایه و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات به ئاره‌سته‌ی جیاوازدا تاوی بده‌ن و له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان كه‌ڵكی لێوه‌رگرن . هه‌نووكه ئه‌م ئاماژانه بوونه‌ته به‌شێك له هێمای پێناسه‌ی ئه‌و چه‌مكانه له به‌شێك له وڵاتانی جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست .
له ڕاستیدا كرانه‌وه‌ی هه‌ركام له‌و چه‌مكانه په‌یوه‌سته به ئاستی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی و هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵ بۆ داهاتوو ، پێویسته دۆخی ژیان و كولتووریی ئایینی كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كان له‌به‌رچاو بگیردرێت تاكوو چه‌مكی ئاماژه‌پێكراو بتوانێ خۆی له‌گه‌ڵ كولتووری كۆمه‌ڵگه‌دا ڕێكبخات و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت . ناكرێ چه‌مكی جیاواز كه زاده‌ی كولتوور و دۆخ و هه‌لومه‌رجی جیاوازی كۆمه‌ڵگه‌ی دیكه‌یه به‌سه‌ر كۆمهڵگهیتردا بسه‌پێنرێت و هه‌وڵی سڕكردنی كولتووریی خۆماڵی كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كان بدات ، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه كه ئه‌و چه‌مك و سیسته‌مه له كۆمه‌ڵگای تاییبه‌ت به‌خۆی سه‌ركه‌وتوو بووه یانخود تا ئاستێكی مامناوه‌ند توانیوێتی كه به‌شێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات .
به‌ڵام چه‌مكی سه‌رمایه‌داریی هاوكاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان نه‌بووه، له ڕاستیدا هۆكاری ئاڵۆزبوونی كێشه‌كان و بهرفهراوانكردنی ئاڵۆزییه‌كان بووه ، ته‌نانه‌ت له وڵاتانی ڕۆژئاواییش لیبرالیزم كه پێناسه‌ی هاوپێچكراوی بهرفهراوانكردنی ئازادییه ، نه‌یتوانیوه له‌به‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسیی و ئابوورییه‌كان خۆڕاگر بێت و بێگومان بووه‌ته به‌شێك له ستراتیژیی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی وڵاتانی هاوپه‌یمان ، له‌و سونگهشهوه ئازادیی و مافه‌كانی مرۆڤی ژێرپێ خستووه و له‌و وڵاتانه‌ش كه مافه‌كانی مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و ڕێكخراو ژێرپێ ده‌خرێت بێ هه‌ڵوێست بووه و خاوه‌ن ستراتیژیی بهرفهراوانكردنی ئازادیی نه‌بووه و پشتیوانیی له دابینكردنی ئازادیی و مافه‌كانی مرۆڤیشی نه‌كردووه ، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش پێكه‌وه گرێیداون .
كه‌واتا چه‌مكه جیاوازه‌كان له وڵاتانی جیاواز ئاستی گه‌شه‌سه‌ندنیان جیاوازه و هه‌ركام له‌و چه‌مكانه‌ش مه‌رج نییه له‌گه‌ڵ دۆخی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كان سازگار بێ . چونكه ئه‌وه‌ی كه لیبرالیزم، كومۆنیسم -ماركسیسم ، سوسیالیسم ، گلۆبالیزم و … هتد ، باسی لێوه ده‌كه‌ن ، مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد مسۆگه‌ر ناكات . كام له‌و چه‌مكانه له چوارچێوه‌ی كرداردا باس له مافی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان ده‌كات . ته‌نانه‌ت ئه‌وه وڵاتانی لیبرالیستیی ، سه‌رمایه‌داریی و كومۆنیستیی بوون كه ڕێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیان ساز كرد ، ڕێكخراوێك كه نێوهكهشی به‌هه‌ڵه دانراوه ، چونكه له ڕاستیدا ڕێكخراوی ده‌وڵه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه ، نه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان .
له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كۆمه‌ڵ باوه‌ڕمه‌ندی ئایینی پیرۆزی ئیسلامن و هه‌ر چه‌مك و پێواژۆیهك كه به‌رهه‌ڵه‌ستیی ئه‌م ئایینه پیرۆزه بكات نه‌ك هه‌ر سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ناكات به‌ڵكوو تێكیش ده‌شكێت . سه‌رنه‌كه‌وتنی بزووتنه‌وه چه‌پییه‌كان له ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها هۆكاری شكستی سۆڤییه‌ت له ئه‌فغانستانیش له‌و ئاره‌سته‌دا بوون . به‌و واتایه كه هه‌ر چه‌مك و پێواژۆیهك ، هه‌ر پڕۆسه و گۆڕانكارییه‌ك ئه‌گه‌ر هاتوو و له هه‌ناوی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه تێپه‌ڕ نه‌بێ و له‌گه‌ڵ ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا نه‌گونجێ و خۆی ڕێك نه‌خات بێگومان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت . چونكه ئه‌م ئایینه به‌شێكه له كولتووری بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و نه‌ته‌وانه كه خۆیان به مسوڵمان ده‌زانن . ئه‌و چه‌مكانه‌ش له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن و ده‌توانن گه‌شه بكه‌ن كه بنه‌ماكانیان ببێته به‌شێك له كولتووری به‌رفه‌راوانی ئیسلام و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خۆی ڕێكبخات .
ئێمه ده‌بێ له‌وه تێبگه‌ین كه ناكرێ له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی دیموكراسیی و لیبرالیزمدا كه كۆكراوه‌ی چه‌مكی كاپیتالیسم و سه‌رمایه‌داریین پێناسه‌ی سیاسیی ، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی وڵاتانی دیكه به‌سه‌ر خۆماندا بسه‌پێنین و خۆمان له كولتوور ، ئایین و ناسنامهكانمان بێوه‌ریی بكه‌ین . ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچووه كه ئه‌ورووپییه‌كان له ئه‌فریقا زمان و ناسنامه و ئایینی خۆیان به‌سه‌ر گه‌لانی هه‌ژار و داگیركراوی ئه‌فریقیدا ده‌سه‌پاند و له كولتوور و ناسنامه‌ی خۆیان بێگانه‌یان ده‌كردن . ئه‌و ئه‌زموونه‌شمان له وڵاتانی ئه‌فریقا بینیی كه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له زمان ، كولتوور ، ئایین ، ناسنامه‌ی بنه‌ڕه‌تیی و چه‌مك و سیسته‌می خۆماڵیی خۆیان نه‌ك هه‌ر كێشه‌كانیانی بۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرد ، به‌ڵكوو بووه سه‌ره‌كیترین هۆكاری داگیركاریی ، هه‌ژاریی و دواكه‌وتوویی گه‌لانی ئه‌فریقیی .
تێكڕای ئه‌و كێشه سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوورییانه‌ی كه هه‌نووكه گه‌لانی ئه‌فریقا پێوه‌ی ده‌ناڵێن له هه‌ناوی داگیركاریی ئهورووپیهكانهوه دێته‌ده‌ر، چونكه گه‌لانی ئه‌فریقایان له ناسنامه و سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیان بێبه‌ریی كرد و ده‌روه‌ستی ناسنامه و كولتوورێكی دیكه‌یان كردن كه هیچیان لێ نه‌ده‌زانی و لێی تێ نهدهگهییشتن. ئه‌مه‌ش له كولتووری خۆیان دووری خستنه‌وه و نه‌شیانتوانی له‌گه‌ڵ كولتووری بێگانه و ئه‌ورووپیدا خۆڕێك بخه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه وڵاتانی ئه‌ورووپیی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه وڵاتانی ئه‌فریقایان داگیركرد و سیسته‌می سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و وڵاتانه‌یان به‌دڵی خۆیان گۆڕیی، هاوكات له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی و ئابووریی خۆیان په‌ره‌یان به گه‌نده‌ڵیی دا و تۆی ئاژاوه و دووبهرهكییشیان له‌نێواندا وه‌شاند و چاند .
درێژه‌ی هه‌یه …