عه‌تا قه‌ره‌داخی : سلێمانی – ئه‌و شاره‌ى هه‌ركه‌س له رۆحی تێنه‌گه‌یشت ته‌ڵاقی ده‌دات .
سلێمانی لە دوای جەنگی یەكەمی جیهانەوە زەمینەو پێگەی دیارترین راپەڕین و ماملانێو پێكدادان بووە چ لەگەڵ حكومەتی عێراقی و چ لە ناوخۆشدا كە زەمینەی ململانێی حیزبایەتی و ئاراستە جیاوازەكانی فیكر‌و ئایدیۆلۆجیاو پێگەی ناكۆكی دەستەو گروپ و تاقمە جیاوازەكانو زەمینەی سەرهەڵدانی ئاراستە ئەدەبی و هونەرییە جۆراوجۆرەكان بووە . لە چواردەی تەمووزی 1958 بەدواوە یەكێك لە زەمینە بەهێزەكانی حیزبی شیوعی عێراق بووە ، به‌ڵام دواتر پشتی له حیزبی شیوعی كرد .
لە ساڵانی شەستەكاندا بەهێزترین پێگەی پارتی و شۆڕشی ئەیلول بوو ، به‌ڵام له ئه‌نجامی تێنه‌گه‌یشتنی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلول و سه‌ركردایه‌تی پارتی له رۆحی ئه‌م شاره ، سلێمانی پارتی له مێژه ته‌ڵاقداوه‌و پارتی ته‌نیا وه‌كو حیزبی ئه‌رستۆكرات و خانه‌دانه‌كانی سلێمانی له‌م شاره‌دا بوونی ماوه ، یان خاسێتی بۆماوه‌یی خێزانی هه‌یه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بوونی ماوه .
لە ساڵی 1976یش بۆ دواوە سلێمانی زەمینەی رێكخستنی بەهێزو دەستپێكردنەوەی شۆڕش بووە لە لایەن كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوەو پاشانیش ئەو شارە بووە كە هەست دەكرا نەك هەر ئینسانەكانی بەڵكو دارودیواریشی لهبهرخورداندایهو پێشمەرگەیه به تایبه‌تی كه بووه پێگه‌ى سه‌ره‌كی یه‌كێتی نیشتیمانی .
لە راپەڕیندا بەعس بەشێوەیەك لەم شارەدا شكستی خوارد كە بۆ ئێمەی كوردیش لە خەون دەچوو . خودی یەكێتی نیشتیمانی كە لە منداڵدانی ئەم شارەوە لە دایكبوو , ئێرە بێشكەی سەرەكی بوو ، نه‌یتوانی له رۆحی ئه‌م شاره تێبكات ، دواتر لەبەر سلوكی خراپی بەشێك لە بەرپرسان و ناپاكی كردنیان له رۆحی لەم شارەو له خه‌بات و ماندووبوونی ئه‌م شاره‌و هه‌موو نیشتیمان و بردنی داهاتی نەتەوەو بە فیڕۆدانی سامانی گشتی و گاڵتەكردنیان بەچەمكی عەدالەتی كۆمەڵایەتی و هاونیشتیمانی بوون‌و به‌لاوه‌نانی مافی چاره‌ى خۆنووسین و كاركردن لە پێناوی بەرژەوەندییە تایبەتیەكانی خۆیاندا‌و سپاردنی زیاتر شاره‌كه‌و به‌ڕێوه‌بردنی به كه‌سانێك كه له ره‌حمی ئه‌م شاره‌وه له دایكنهبوون ، ئه‌م شاره یكێتی سزادا.
لە 25 ی تەمووزی 2009 دا تا ئاستێكی ئاشكرا ئەم شارە پشتی لە یەكێتیش كرد‌و تاكو ئێستاش یەكێتی بەدەست ئەو شكستەوە دەناڵێنێت كە سلێمانی لە جەستەیدا درووستی كردووه . پێموایە هەرهێزێكی تریش بێت ئەگەر نەتوانێت له رۆحی ئه‌مشاره تێبگات و ویست‌و داواكارییەكانی خەڵك لەم شارە جێبەجێ نه‌كات، كەلتووری ئەم شارە بە زوویی تەڵاقی دەدات .
ئەم شارە كە لە 25 ی تەموزی 2009 كه تووشی بۆشاییه‌كی رۆحی بووبوو ، یه‌كێتی له‌و بكه‌ره كه‌وتبوو ئه‌و بۆشاییه‌ى بۆ پڕبكاته‌وه ، سەرێكی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان لەقاند و هێنایە پێشەوە ، ئێستا پێدەچێت لەویش دڕدۆنگ بێت . چونكه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش نه‌یتوانی بۆشاییه رۆحیهكهى سلێمانی پڕبكاته‌وه . له رووى ئیدارییه‌وه به تایبه‌تی له‌و كاته‌ى به‌شداربووه له حكومه‌تدا گۆڕانیش نه‌یتوانیووه شتێك بكات جیاواز بێت له لایه‌نه‌كانی تر. هه‌روه‌ك زۆربه‌ى ئه‌و پۆسته ئیدارییانه‌ی ئه‌م شاره‌ش كه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه وه‌ریگرتوون به خه‌ڵكی نه‌شاره‌زاو بێتواناو گومناو و لاواز و تا ئێستا پاشكۆى هه‌ندێ له‌به‌رپرسانی یه‌كێتی پڕیكردوونهتهوه ، هه‌روه‌ك پێناچێت كۆڕان جدی بێت له پشتگیریكردنی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگار ، كه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بڕواى به دیموكراسی و به‌هاى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن هه‌بووایه ده‌بوو بێ هیج ناره‌زاییه‌ك پۆستی پارێزگار پێشتر له برى ئاسۆى فه‌ره‌یدونی عه‌لی ئه‌مین بدرایه به هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر.
دیاره هه‌ڤاڵ به به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ى كه گۆڕان كردوونی به به‌رپرس چالاكترو خوێنده‌وارترو به دهموپلترو كۆمهڵایهتیترو خۆشهویستریشه هه‌رجه‌نده من حه‌زم ده‌كرد هه‌فاڵ ئه‌بوبه‌كر خۆى له سیاسه‌ته‌وه نه‌ئاڵێنێ و وه‌كو مامۆستایه‌كی به توانا لاوانی كوردى له زانكۆ فێربكردایهو دڵنیام به‌رهه‌مه‌كه‌ى بۆ كورد به‌سوودتر ده‌بوو . . كه‌واته عه‌قڵی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیش هه‌ر هه‌مان عه‌قڵی حیزبه‌كانی تره ، ئەوەتا ئەم بزووتنەوەیەش لەبەر بەرژەوەندی نوخبەیەك لە سەركردەكانی و لەبەر رقی بەشێك لەسەركردەكانی له كه‌سانی جالاك و له كه‌سانی بێپشتی وه‌كو هه‌فاڵ و رەنگە لەبەر بەرژەوەندی درێژخایەنی مادیش كە پەیوەندی بە هەندێ لە كارەكتەرەى تره‌وه هه‌یه كه ره‌نكه ئه‌و بهرزهوهندییانه باشتر ببارێزن هه‌مان سیاسه‌تی لایه‌نه‌كانی تر ده‌كات ، ئه‌وه‌تا ئەم بزووتنەوەیەش بە دەنگی 241000 هەزار كەسی ئەم شارە دەڵێت هیچ بەهایەكتان نیەو نوێنەرەكەتان ناكرێتە پارێزگاری ئەم شارە ، بەڵكو كەسێك دەكەین كە دەنگی سەركردایەتی گۆڕانی هەیە نەك خەڵك ئەمەش ئەو پەڕی بێبەهاكردنی هەڵبژاردن و دەنگی خەڵكە ، دیاره ده‌شێ به‌رژه‌وه‌ندى كار و ئیش به‌هێزترو كاریگه‌رتر بێت له هێزو ره‌وایه‌تی ده‌نگی خه‌ڵك ، بۆیه گومانی تێدا نیه كه ئه‌م شێوه كاركردنه‌ى گۆڕانیش سه‌رئه‌نجام سلێمانی ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و بڕیاره‌ى كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ش ته‌ڵاق بدات چونكه پێناچێت ئه‌مانیش له رۆحی سلێمانی تێبگه‌ن .