میران محەمەد : پێشنیارێک بۆ دەستبەکاربونی پارێزگاری نوێی سلێمانی .
بەدەر لە هەر بەهانە و بیانویەکی پەیوەست بە باری ئابوری و رامیاری و ئاسایشی ئەم ساتەوەختەوه ، کە هەرێم و ناوچەکە پێدا تێدەپەڕێت ، وە بەدەر لە رای کەسی هەر تاکێکمان لەسەر کەسایەتی بەڕێز دکتۆر هەڤال و توانا و شایستەێتیان بۆ ئەو پۆستە ، گەر هەر بە راست سەرکەوتنی پڕۆسەی دیموکراسی لە هەرێم مەبەستە ، دەبێت رێز لە دەنگی دەگندەران بگیرێت و دکتۆر هەڤاڵ لە وادەی خۆیدا بەرپرسیارێتیەکەی بەرەو ڕوو بکرێتەوە و وەك پارێزگاری سلێمانی دەست بە کارەکانی بکات .
هاوڵاتیانی هەرێم بە گشتی و یاساناسانی ناوهوه و دەرەوەش بە تایبەتی ، زۆر دەمێکە کۆکن لەسەر تەواو بونی ماوەی یاسایی بەرێز مسعود بارزانی وەك سەرۆکی هەرێم ، وه مانەوەی لەو پۆستەدا دهخهنه خانهی ناشەرعیهوه . لە بەرامبەریشدا ، هەموان کۆکن لەسەر شەرعییەتی مانهوهی سەرۆکی پەرلەمان بەڕێز دکتۆریوسف له پۆستهکهیدا تا سهروبهندی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ، وە پەراوێزخستن و دورخستنەوەیان و داخستن و پەکخستنی کاروباری پەرلەمانیش به کودەتا ناودهبهن .
بێ گوێدانه بۆچون و ناڕهزاییهکانی بهرامبهرهکانیان ، برادەرانی پارتی بێ هیچ سڵکردنهوهیهك لە پشت سەرۆکی شەرعی پەرلەمانەوە ، بە بێ ئاگاداری و رەزامەندی بەڕێزیان ، هاتن لە ڕێی خراپ بەکار هێنانی سەڵاحییەتەکانی جێگری سەرۆکی پەڕلەمانەوە ، کە پارتیە ، بە حیلە شەرعی لە سیناریۆیەکدا داوایان لە لیژنەی بە ناو شورای هەرێم کرد ( کە تا ئەوساتە زۆربەی دانیشتوانی هەرێم ناوی وەها لیژنەیەکیان هەر نەش بیستبو ) ، وە ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمیان بۆ بارزانی پێ دریژ کردنەوە . درێژکردنەوەیەک کە تا ئێستاس کێشە و مشتومڕە ئەخلاقی و یاساییەکان لەسەری بە ئاڵۆزی بەردەوامن و به هۆیانهوه قهیرانهکانی ههرێم ئهوهندهی دی قوڵ و دژوارتر بونهتهوه .
گەر بەلای هەندێکانەوە سیناریۆی درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ بارزانی دروست و یاسایی بو بێت ، ئەی بۆ یاسایی نا بێت لە غیابی سەرۆکی شەرعی هەرێمدا ، جیگرەکەی کە بەڕێز کاك کۆسرەتە بە پێی سەڵاحییەتەکانی که یاسا و دهستور پێی بهخشیون بڕیاری دەس بەکار بونی دکتۆر هەڤاڵ واژو بکات ؟ بۆ نا ؟
ئەم هەنگاوە تاقیکردنەوەیەکی جەماوەریش دەبێت بۆ نیشاندانی راستگۆیی و دلسۆزی و بوێری و خۆ نە ویستی و له خۆ بوردەیی سەرکردەکانی گۆڕان و یەکێتی و حیزبە ئیسلامیەکان .
گەر برادەرانی پارتی بە سیناریۆ و نا یاسایی و حیلە شەرعیش لە قەلەمی بدەن ، با العین بالعینەکەی براعەرەبە چاوڕەشەکانتان بێت و حەق بە حەق .
تەنها تۆزقاڵێ هەڵوێست و بوێری ئەوێت !
- Latest Posts by میران محەمەد
میران محەمەد: 138 پاڵاوگەی نایاسایی نەوت تەنها لە یەك پارێزگا!؟
-میران محەمەد: تکایە مەبنەوە مقاشی دەستی دوژمن؟
-میران محەمەد: جەنگی کۆرۆنا.
- All Posts