کادرێکی باڵای یەکێتی گەندەڵییەکی گەورەی سامانەسروشتییەکان ئاشکرا دەکات .
کلیک بکەرە سەر وێنەی نوسەر دەگەیت بە ئەرشیڤەکەی
نەوزادی موهەندیس ، کە کادرێکی باڵای یەکێتی یەو ، ماوەیەکە زۆربەی نوسینەکانی لە وتاریکورد دا بڵاو دەکاتەوە ، لەبەشی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، دەنوسێت : یەدەگی نەوتی كوردستان بریتیە لە 45 ملیار بەرمیل نەوت ، لەو كاتەوەی نەوت دەفرۆشرێت 3 ملیار بەرمیل كەمی كردوە و ماوەتەوە 42 ملیار بەرمیل نەوت . ئەم ڕستەیە لە قسەکردن لەسەر فرۆشتنی ناشەفافی نەوتی هەرێم لە وەزارەتی سامەنەسروشتییەکانی بنەماڵەی بەرزانی ، بەڵگەیەکی ئاشکرای بێ تانا لەبەرامبەر ڕابردوویەکی فەرهوردکردنی سامانی ژێرخانی کوردستان لەسەر دەستی یەک بنەماڵە .
ئەمی خوارەوە ، تەواوی کورتە نوسینەکەی بەرێز نەوزادی موهەندیس ـە .
گەندەڵی زۆر گەورە لە فرۆشتنی نەوتی كوردستاندا ، ئاشکرا بوو .
لەبەرواری 26/7/2016دا ڕۆژنامەی (باس) ی سەر بە پارتی و باڵی كاك مەسرور بارزانی .. چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ دکتۆر بێوار خنسی/ شارەزا لەبواری جیۆلۆجیا و وزەدا كردوە .
تیایدا هاتوە كە : یەدەگی نەوتی كوردستان بریتیە لە 45 ملیار بەرمیل نەوت ، لەو كاتەوەی نەوت دەفرۆشرێت 3 ملیار بەرمیل كەمی كردوە و ماوەتەوە 42 ملیار بەرمیل نەوت .
ئەگەر بە ژمارە ئەم زانیاریانەی ئەو بەڕێزە لێكبدەینەوە ئەوا گەندەڵیەكی زەبەلاح لە فرۆشتن و دەرهێنانی نەوتی كوردستاندا دەردەكەوێت .
1 – لەساڵی 2002 تا 2011 /// 42 گرێبەستی نەوتی كراوە
2 – 57 بلۆكی نەوتی هەیە
3 – تائێستا 14 ساڵ پڕۆسەی گەڕان و دۆزینەوە و لێدانی بیری نەوت و دەرهێنان و فرۆشتنی جێبەجێكراوە
4 – ئەگەر لەو 14 ساڵەدا بڕی 3 ملیار بەرمیل نەوت فرۆشرابێت ئەوا ساڵانە دەكاتە 214 ملیۆن بەرمیل
5 – ئەگە 1 بەرمیل نەوت بە 60 دۆلار فرۆشرابێت ، چونكە نەوت تەنها لە مانگی 6/2014وە نرخی دابەزیوە ئەگینا لەسەروو 100 دۆلارەوە فرۆشراوە بۆیە نرخی ناوەندی دادەنێین بە 60 دۆلار ، كەواتە نرخی ئەو 3 ملیار بەرمیلە دەكاتە 180ملیار دۆلار .
6 – ئەوەی كە حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندوە مانگانە پێویستی بە 1ملیار و 200 ملیۆن دۆلار هەیە بۆ هەموو خەرجیەكانی 1 مانگ بە مووچەی تەواو و هەموو خەرجیەكانی ترەوە ، كەواتە ئەو 180 ملیار دۆلارە بەشی 150 مانكى هەرێمی كردوە و دەكات واتة 12 سال و نيو .
7 – ئەمە بەبێ پشكی 17% ی هەرێم كە تاساڵی 2014 لە بەغدادەوە گەیشتوە، ئەمە جگە لەداهاتە ناوخۆییەكان .
پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە كە هەموو ئەو داهاتە بۆ كوێ چوە ؟ بە قازانجی كێ تەواو بوە ؟ بۆ ئەم قەیرانە داراییەمان توشبوە؟ ئەی بۆ چارەسەری ناكرێت؟ كىێ بەربرسيارة ؟ بۆجى دادكايى ناكرێن ؟
ئەم ژمارانەی كەباسم كردن گەر بۆ نیوەش كەمبكرێتەوە ئەوا دەبوایە ئێستا بەشی 7 ساڵی تر داهات و پارەمان هەبوایە.
یان ئەوەتا ئەو شارەزایەی بواری وزە و سامانە سروشتیەكان بەهەڵەدا چوە .
ئیدی خۆتان حەكەم بن و بزانن ڕادەی گەندەڵی لەبواری نەوتدا چەندە ؟
ئەمە لینکی چاوپێکەوتنی ئەم بەڕیزەیە لەگەڵ ڕۆژنامەی باس دا ـ باس
کلیک بکەرە سەر وێنەی نوسەر دەگەیت بە ئەرشیڤەکەی
- بابەتەکانی تری نەوزادی موهەندیس
نەوزادی موھەندیس: پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا لە نێوان ڕاستگۆیی و فێڵ و فریوداندا.
-نەوزادی موھەندیس: سیناریۆکانی بەردەم پێکھێنانی کابینەی دەھەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان چین؟
-نەوزادی موھەندیس: ئایندەی پڕۆسەی سیاسی لە عێراقدا، لەسایە ھەژموونی وڵاتانی دەرەوەدا.
- All Posts