شه‌ریف هه‌ژاری : ئایا ئه‌ردۆگان گۆڵی تریش له ڕوسیا – ئێران و ئه‌سه‌د ئه‌كاته‌وه !؟
له زۆر بابه‌تم دا ، له 2007 ه‌وه تا ئێستا ، به وردبوونه‌وه له مێژووی كه‌سایه‌تی ئه‌ردۆگان هه‌میشه بڕوام وابووه: فێڵاویترین سیاسه‌تزانی ناوچه‌كه‌یه.
ئه‌ردۆگان له ناخ و كرده‌وه‌دا خۆی به سولتانی عوسمانی داده‌نێ و ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراقی دروستكرا و و سوریای سه‌ركاغه‌ز و هه‌ندێك له ده‌وڵه‌تانی به‌لقان به به‌شێكی ( ئیمپراتۆریه‌تی پیاوه نه‌خۆشه‌كه‌ی عوسمانی ) ئه‌زانێ و هه‌موو ڕێگه‌یه‌كیش ئه‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ته‌داخول له كاروباریان دا بكات . ئێستاش به ( په‌روه‌رده‌كردنه‌وه ) نه‌وه‌یه‌كی توركی فاشیستی هێناوه‌ته‌بوون، كه ئه‌و نه‌وه‌یه ئه‌ردۆگان و فكره‌كه‌ی به زیندووكردنه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت داده‌نێن و خۆیانی بۆ ئه‌ته‌قێننه‌وه !!
ئه‌وه‌ی كه پێموابووه هه‌ڵه‌ن له خوێندنه‌وه بۆ ئه‌ردۆغان، ئه‌وا سه‌ركرده هه‌ره باڵاكانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و حیزبی دیموكراتی خۆرهه‌لاتی كوردستان بوون، به‌جۆرێك له پاش سیمینارێكی زانستیم، له مشت‌ومڕ له‌باره‌ی ئه‌ردۆگانه‌وه، سه‌ركرده‌یه‌كی هه‌ره باڵای حیزبی دیموكرات پێی وتم : ئه‌ردۆغان كه‌سێكی ده‌به‌نگ و بێ مێشكه !!
به‌لام من هه‌ندێ ئایدیای كورتم پێ وت كه: له‌و خوێندنه‌وه‌ی دا هه‌ڵه‌یه و دڵنیاشم كرده‌وه كه ئه‌ردۆغان زۆر له‌وه سیاسه‌تزانتر و فێڵاوی تره كه ئه‌و به (بێ عه‌قڵ)ی بزانێت! وتیشم پێی: ئه‌توانیت له مێژووی ئه‌ردۆگان وردبیته‌وه، ئه‌وكات پاشخانی پلانه سیاسیی و فێلاوییه‌كانیت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت!
به‌هه‌ر حاڵ، ئه‌وه‌ی من خۆم دیوومه، سه‌ركرده دیاره‌كانی گۆڕان و حیزبی دیموكرات هه‌ڵه‌بوون له خوێندنه‌وه بۆ كه‌سایه‌تی ئه‌ردۆگان و چۆنیه‌تی سیاسه‌ت كردنی، ئێستاش هه‌ر پێموایه گه‌ر خوێندنه‌وه‌یان ( وه‌ك پێشوو بێت بۆ ئه‌ردۆگان ) ئه‌وا هه‌ر هه‌ڵه‌ن!
ئه‌ردۆگان بۆ سیاسه‌تزانه، نه‌ك سیاسه‌تكار!! بۆ سیاسه‌تزانێكی فێڵاوییه: چونكه به‌رژه‌وه‌نییه‌كانی له هه‌ركوێوه‌بێت، ئه‌وا له كورترین ماوه‌دا پلانی بۆ داده‌نێ و ئالوگۆڕ ئه‌نجام ئه‌دا و ده‌رفه‌ته‌كان ئه‌قۆزێته‌وه، بۆنوونه:
ئه‌ردۆگان ئابوری توركیای به‌رزكرده‌وه، تۆزقالێك كه‌شی دیموكراسی زیاتر كرد، زۆرینه‌ی هێزه ئیسلامییه سونه‌گه‌راكانی جیهانی گرێ دا به سیاسه‌تی ده‌ره‌كی توركیاوه، زیاتر له جاران ته‌داخوولات له كاروباره‌كانی عێراق و سوریا و ده‌وله‌تانی به‌لقان ئه‌كات، سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ل ئیسرائیل پچڕاند كه‌چی پاشتر فه‌له‌ستینی دا (به شوو) له پێناو چه‌ندین كۆنتراكتی ئابوری كه له‌گه‌ل ئیسرائیل دا كردوویه‌تی، فڕۆكه‌یه‌كی ڕوسیای خسته‌خواره‌وه و دواتریش لێزانانه په‌یوه‌ندییه‌كانی گه‌شه‌پێدایه‌وه، ئاژاوه‌ی خسته ناو سوریا و ئه‌و ولاته‌شی تێك دا و ئێستاش ئه‌یه‌وێت ئه‌م گۆله‌ی خواره‌وه بكات!
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان ئاژاوه‌ی خسته سوریاوه، له‌م دواییانه‌دا بۆی ده‌ركه‌وت كه ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌دیش بروخێت و سوریا ببێته ولاتێكی دیموكراسی، ئه‌وا له قازانجی ستراتیژی توركیا دا نییه و كورده‌كانی خۆراوای كوردستان مافی خۆیان ئه‌چڕن، بۆیه ئه‌ردۆگان بایدایه‌وه و له‌گه‌ڵ ڕوس – ئێران – ئه‌سه‌د دا نزیكبوویه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌ردۆگان له‌وه دلنیا بوو كه ئه‌مریكاش به ئاسانی ناتوانێ پشت له كورده‌كانی خۆراوای كوردستان بكات ، چونكه ئه‌مریكا به‌كرداری خاوه‌ن هێزی گرێدراوی ئه‌وتۆ نییه له ناو ئۆپۆزسیۆنی سوریادا هه‌ربۆیه نایه‌وێت به‌ئاسانی ده‌ست به‌رداری كوردانی خۆراوا بێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئه‌ردۆگان هاتووه له‌گه‌ڵ ڕوسیا – ئێران و ئه‌سه‌د دا ڕێككه‌وتووه، پێموایه سه‌ره‌كیترین ئامانجی ئه‌ردۆگان ئه‌وه‌یه كه: هێزه‌كانی بباته ناوخاكی سوریا به بیانووی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا، به‌مه‌ش بۆیه‌كه‌مجاره ئه‌سه‌د و ڕوس ڕاسته‌وخۆ گڵۆپی سه‌وز بۆ سوپا فاشیسته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان هه‌ڵ ئه‌كه‌ن.
بۆیه پێموایه ئه‌مجاره‌ش ئه‌ردۆگان گۆڵ له ئه‌سه‌د و ڕوس ئه‌كا و پاش ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت هه‌ژموونی كوردانی خۆراوا كه‌م بكاته‌وه یاخود نه‌یهێڵیت، ئه‌وا به جۆرێكی دیكه هه‌ر ئه‌ردۆگان پلان بۆ له‌ناوبردنی ئه‌سه‌د داده‌ڕیژێته‌وه.
هه‌ر له‌م كاته‌ش دا، ئه‌ردۆگان هه‌ستاوه جۆبایدنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكای ده‌عوه‌تی توركیا كردووه، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه : ئه‌ردۆغان هه‌ول ئه‌دات له ئه‌گه‌ری لێدانی كوردانی خۆراوادا ئه‌وا ئه‌مریكا پشتیوانی له په‌یه‌ده نه‌كات، یاخود ئه‌مریكا پشتیوانییه‌كانی بۆ په‌یه‌ده كه‌متر بكاته‌وه.
كه‌وابوو ئێستا پرسیار بۆ په‌یه‌ده ئه‌وه‌یه: ئێوه ڕێكه‌وتنتان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د و ئێران ، په‌كه‌كه زۆرشتی بۆ ئێران كرد ، كه‌چی ده‌بینین ئێران – ئه‌سه‌د به ڕۆژی ڕوناك ڕێگا ئه‌ده‌ن سوپاكه‌ی ئه‌ردۆگان بڕواته خاكی سوریاوه و له په‌یه‌ده‌ش بدات، ئه‌ی كوا هه‌ڵوێستی په‌كه‌كه له‌باره‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كانی نێوان په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران -ئه‌سه‌د! ؟
نامه‌وێت وردتری بكه‌مه‌وه و ئه‌مه‌وێت ئایدیاكان بده‌مه ده‌ست خوێنه‌ر، به‌ڵام دڵنیام ئه‌مجاره‌ش ئه‌ردۆگان گۆڵ له ڕوس – ئێران و ئه‌سه‌د ده‌كات و، ئه‌وه‌شی زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كییه ئه‌وا ده‌سه‌لاتی په‌یه‌ده – په‌كه‌كه یه، كه هه‌رچی به بابه‌ت هاوارمان ئه‌كرد سیقه به ئێران – ئه‌سه‌د مه‌كه، كه‌چی په‌كه‌كه ته‌وا بووبه پاشكۆیان!! ئه‌وه‌ش پاداشتی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی په‌یه‌ده-په‌كه‌كه یه بۆ ئێران-ئه‌سه‌د، كه ئێران-ئه‌سه‌د به ئاشكرا ڕێگا ئه‌ده‌ن سوپای فاشیستی ئه‌ردۆغان بچێته قوولای خاكی سوریاوه و له په‌یه‌ده بدات !!
ئێستاش به‌و هیوایه‌م كه په‌كه‌كه به هه‌ڵه‌كانی دا بچێته‌وه و چیتر واز له گرێ‌دراو بوونی بۆ ئێران – ئه‌سه‌د بهێنێت ، ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وا هه‌ر په‌كه‌كه و كورد زه‌ره‌ر ده‌كا و داگیركه‌رانیش براوه‌ی سه‌ره‌كی ده‌بن و، ئێران – ئه‌سه‌دیش ئاوها په‌یه‌ده-په‌كه‌كه ده‌فرۆشنه ئه‌ردۆگان و، وه‌ك جه‌نه‌راڵه ترسنۆكه‌كه‌ی ئه‌سه‌د دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر وتی: ( په‌یه‌ده به‌شێكن له په‌كه‌كه !). ئه‌م قسه‌یه‌ش له ڕووی سیاسییه‌وه واته هه‌ڵكردنی گلۆپی سه‌وزی ئێران – ئه‌سه‌ده بۆ سوپاكه‌ی ئه‌ردۆگان له لێدانی په‌یه‌ده له ناوخۆی سوریا دا .