نه‌وزادی موهه‌ندیس : كورد و گهلهكۆمهكیهكی نوێ له ناوچه‌كه‌دا .
کلیک بکەرە سەر وێنەی نوسەر دەگەیت بە ئەرشیڤەکەی
له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعشه‌وه له‌ساڵی 2014 به‌دواوه دونیا سه‌رتاسه‌ر به‌گشتی وناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به تایبه‌تی ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی توندوتیژی و ناسه‌قامگیری سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی و ئه‌منی بونه‌ته‌وه و هه‌موانی سه‌رقاڵكردوه و دونیا و ناوچه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی گۆڕانكاری و مه‌ترسی گه‌وره كردۆته‌وه كه پێده‌چێت گۆڕانكاری له جوگرافیا‌و سنوره ده‌ستكرده‌كانی ناوچه‌كه‌دا بكات و هه‌ندێك له وڵاتان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه بسڕێنه‌وه و هه‌ندێكی نوێش بێنه بون و له‌دایكبوون.
مه‌ترسیه‌كان تابڵێی گه‌وره‌ن و به‌بێ جیاوازیش به‌رۆكی هه‌موانیان گرتۆته‌وه، هه‌ربۆیه هه‌موانیش به بچوك و گه‌وره‌وه له‌هه‌وڵی خۆلادان و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ن له نێو ماڵی خۆی و پاراستنی بهرژهوهندیهكانێتی و مانه‌وه‌یه‌تی له‌ده‌سه‌ڵاتدا. له‌و پێناوه‌شدا نه‌رمی و ته‌نازول و ته‌نانه‌ت ڕیسوایش قبوڵ ده‌كه‌ن. هه‌موان له هه‌وڵی ڕێكخستنه‌وه و توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی نێو ماڵه‌كانی خۆیانن و هه‌ڵپه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌شدا پشتیوانی و هاوكاری و هه‌مئاهه‌نگی بۆ خۆیان كۆبكه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی خۆگونجاندنیان له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان و گۆڕانكاریی و ئاڵنكاریهكاندا.
له‌ئێستادا ئه‌وه‌ی به‌دیده‌كرێت و ده‌خوێنرێته‌وه له په‌راوێزی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌دا له هاوكێشه سیاسی و هاوسه‌نگی هێزه‌كاندا ئه‌وه‌یه كه : وڵاتانی زلهێزی دونیاش به‌هه‌مان شێوه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئێستا و ئاینده‌یان و ڕۆڵ و كاریگه‌ریان له‌نه‌خشی داهاتوی ناوچه‌كه‌دا، له ململانێیه‌كی توندی نهێنی و ئاشكرادان و هه‌وڵی پێكه‌وه‌نانی هاوپه‌یمانی و به‌ره‌ی سه‌ر به‌خۆیان ده‌ده‌ن دژ به‌و به‌ره و لایانانه‌ی كه گه‌ره‌كیانه به‌هه‌مان شێوه پشكی خۆیان بپچڕن له‌و كێكه به‌له‌زه‌ته‌ی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كه به‌درێژایی مێژووی كۆن و نوێ جێگه‌ی ته‌ماعكاری و چاوتێبڕینی زلهێزه‌كانی دونیا بووه .
ئه‌وه‌تا له‌لایه‌ك ئه‌مریكا و ئه‌وروپا گه‌ره‌كیانه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بوه كه ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د نه‌مێنێته‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتدا و ئاماده‌سازی ده‌كه‌ن بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ری و ڕێگه خۆش ده‌كه‌ن بۆ سیسته‌می حوكمڕانیه‌كی نوێ له‌و وڵاته‌دا له چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی جنێڤدا، كه له‌ئێستادا سوریا و ڕووداوه‌كانی بونه‌ته چه‌قی گۆڕه‌پانی ململانێكان و هه‌موان له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵك و خاكی سوریا هێز و توانا سیاسی و سه‌ربازیه‌كانیان تاقیده‌كه‌نه‌وه به‌بێ گوێدانه زیان و وێرانبوون و سووتماككردنی خاك و كۆچپێكردن و وه‌ده‌رنانی ملیۆنان كه‌سی بێگوناهی ئه‌و وڵاته.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕوسیا كه‌وتۆته خۆ و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پاڵپشتی ڕژێمی سوریای ده‌كرد له‌ساڵی 2011 وه كه ده‌سپێكی ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه‌كانی سوریا بوو و هه‌وڵی مانه‌وه‌ی ده‌دا و كۆسپی ده‌خسته به‌ر هه‌ر هه‌وڵێك به‌ره‌و گۆڕانگاری له‌و ڕژێمه‌دا، ڕوسیا ناهه‌قی نیه چونكه سوریا تاكه پێگه و قه‌ڵای ڕوسیایه له‌ناوچه‌كه‌دا و به‌نه‌مان و گۆڕانكاری له‌و ڕژێمه‌دا ڕوسیا بۆ هه‌تاهه‌تایی جێگه و پێگه‌ی خۆی له‌ناوچه‌كه‌دا له‌ده‌ست ده‌دات، له‌م پێناوه‌شدا به‌ره‌یه‌كی توندوتۆڵی پێكهێناوه له‌گه‌ڵ ئێران و ڕژێمی سوریا و حیزبوڵای لوبنانی و ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه مه‌زهه‌بی عێراقی كه له‌ئێستادا له‌خولگه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئێران‌دا ده‌خولێته‌وه و جارجاره‌ش به‌به‌رگی شیعه مه‌زهه‌ب ده‌رده‌كه‌وێت له‌به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی سونه مه‌زهه‌بی عه‌ره‌بی سوونه له عێراق و سعودیه و قه‌ته‌رو … هتد.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامان و ته‌نانه‌ت سه‌یرو سه‌مه‌ره‌شه كه زۆر شێلگیرانه كه‌وتۆته خۆی و وادهخوێنرێتهوه كه توشی هیستریاش بوبێت و توشی فۆبیای كوردیش بوبێته‌وه، هه‌ڵوێست و په‌له‌قاژه‌ی توركیایه دژ به‌هه‌موو هه‌وڵێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی كورد و سه‌ركه‌وتنه‌كانی بێت و به‌ئاڕاسته‌ی پشتیوانی و هاوكاری سیاسی و سه‌ربازی كورد بێت له‌ناوچه‌كه‌دا، به‌داخه‌وه هه‌ڵوێستی توركیا دژ به كورد و ئاواته‌كانی له‌هه‌موان دوژمنانهتر و توندتره هه‌رچه‌نده وڵاتانی تری ناوچه‌كه له عێراق و سوریا و ئێران و ته‌نانه‌ت سونه‌كانی عه‌ره‌بیش له سعودیه و قه‌ته‌ر و … هتد. هه‌موانیان دژ به‌خه‌ون و ئاواته‌كانی كوردن به‌ڵام هیچیان هێنده‌ی توركیا دژ نین، توركیا كه خۆی به‌ده‌م ڕاستی ئیسلام و سونه‌كان ده‌زانێت و گه‌ره‌كێتی هه‌روا ڕۆڵی كارای هه‌بێت، له‌نێوان به‌ره‌ی ئه‌مریكا و ڕوسیادا لهههڵپهدایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی و پشتگیری له‌سیاسه‌ته‌كانی، له‌و پێناوه‌شدا نه‌رمی زۆر بۆ ئه‌مریكا و ناتۆ ده‌نوێنێت و له‌ولاشه‌وه داوای لێبوردن و سه‌ردانه‌واندن بۆ ڕوسیا ده‌كات و له‌لای سێهه‌میشه‌وه له‌گه‌ڵ ئێرانی دوژمنی دوێنێ و ئه‌مڕۆشی سازش ده‌كات و ته‌نانه‌ت دروشمی گۆڕانی به‌شار ئه‌سه‌دی وه‌لاناوه و گه‌ره‌كێتی بمێنێته‌وه و له‌گه‌ڵ عێراقیشدا له‌هه‌وڵی ئاسایكردنه‌وه‌ی پهیوهندیهكانێتی، ته‌نها له پێناو له‌باربردنی خه‌ونی كورد ودژی كورد و ده‌سه‌ڵات و سهركهوتنهكانێتی بۆئه‌وه‌ی ئه‌زمونی كوردی باشوور له ڕۆژئاواشدا دوباره نه‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش ببێته مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر توركیا و پشتیوانیش له كوردانی باكور.
توركیا بۆخۆی له‌ناوخۆدا گیرۆده‌ی ده‌یان كێشه و گرفت و ململانێ بۆته‌وه به‌تایبه‌تیش دوای هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردوه‌كه‌ی سوپا و گرتن و ڕاوه‌دونانی ڕۆژنامه‌نوسان و به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كان و تێكچوونی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی فهتوحهڵا گوله‌ن و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و په‌یه‌ده له ڕۆژئاوای كوردستان و … هتد .
له چانسی كورده كه به‌هۆی ئازایه‌تی و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانان و گه‌ریلاوه دژی چه‌ته‌كانی داعش و شكستپێهێنانی پیلانه‌كانیان به هاوكاری توركیا كه ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی دونیا به‌زلهێز و بچوكهكانیشهوه كێبڕكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر هاوكاری مادی و مه‌عنه‌وی و لۆجستی بۆ هێزی پیشمه‌رگه و شه‌ڕڤانان و به‌رگری مانه‌وه‌یان لێده‌كه‌ن . كورد خۆشبه‌ختانه بۆته كارتێكی به قازانج بۆ هه‌موان دژی تیرۆریست و وڵاته كۆنه‌پارێز و پشتیوانیه‌كانی داعش و له ئێستادا هه‌موو دونیا به چاوی ڕێزه‌وه له كورد و قوربانیه‌كانی و مه‌سه‌له ڕه‌واكه‌ی ده‌ڕوانن و ڕازی نابن به تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌م بدرێت چونكه هێزێكه له‌ناو ململانێكان و ڕووداوه‌كاندا خۆی سه‌پاندوه و هه‌موانی ناچاركردوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن .
ڕاسته هه‌موو وڵاتان و به‌تایبه‌تیش زلهێزه‌كان هه‌میشه لهسیاسهتیاندا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان له‌به‌رچاو ده‌گرن و له‌گه‌ڵ دیفاكتۆ و هێزی به‌هێزی سه‌ر زه‌وی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، بۆیه گره‌نتی تاسه‌ر نیه بۆ ئه‌و پشتیوانیه‌یان له‌كورد. هه‌ربۆیه كورد و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی له‌هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌دا و به‌تایبه‌تیش له باشووردا گه‌ره‌كه هه‌موانیان كاری پێكه‌وه‌ی بكه‌ن و كۆبونه‌وه‌ی ده‌وری وبه‌رده‌وامیان هه‌بێت و پلان و به‌رنامه‌ی عه‌قڵانی دابڕێژن بۆ ئیداره‌دانی ململانێكان به‌مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئاڵنكاری و مه‌ترسیه‌كان و ئه‌و گه‌له كۆمهكیهی كه توركیا گه‌ره‌كێتی پێكه‌وه‌ی بنێت و كۆی بكاته‌وه دژی كورد به هاوبه‌شی ئێران و ڕوسیا‌و ته‌نانه‌ت سوریا و عێراقیش، ڕاسته عێراق له ئێستادا بێهێزه به‌ڵام به‌دڵنیای دوای ڕزگاركردنی موصڵ هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر كورد ده‌گۆڕێت.
بۆیه گره‌نتی سه‌ره‌كی و هه‌تاهه‌تایی بۆ پشتیوانی كورد، كورد خۆیه‌تی ئه‌وه‌ش به یه‌كڕیزی نێوماڵی كورد و و پێكه‌وه‌كاركردن و ولانانی ناكۆكیه‌كان و ده‌ستخستنه ناو ده‌ستی یه‌كتر و نه‌چوونه ژێر باری پیلانی دوژمنان و ههڵنهخهڵاتاندنیانه به به‌ڵێنی درۆ و دۆڕاوی دوژمنانی ناوچه‌كه كه ئه‌وانیش بۆخۆیان داشی دامه و یاریه گه‌وره‌كه‌ی ناوچه‌كه‌ن كه زلهێزه‌كان بڕیارده‌ری كۆتاین نه‌ك ئه‌وان، له پێناو ده‌سكه‌وتی كه‌می مادی و حیزبی‌دا .نابێت كورد چاوه‌ڕوانی دوژمنانی بكات گوڵی پێشكه‌ش بكه‌ن و ده‌وڵه‌تی كوردی له‌سه‌ر سینیه‌كی زێڕێن پێشكه‌ش بكه‌ن، گه‌ر نا ئه‌وا مه‌ترسی دووباره‌بونه‌وه‌ی مێژووی 41 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری جهزائیرێكی تر له‌ئارادایه كه جارێكی تر كورد و مه‌سه‌له‌كه‌ی ده‌گێڕنه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م و 100 ساڵی تر به‌داگیر و دابه‌شكراوی دهیهێڵن .
کلیک بکەرە سەر وێنەی نوسەر دەگەیت بە ئەرشیڤەکەی