شه‌ریف هه‌ژاری: ئه‌وه‌ی گرنگه كه هه‌موو تاكێكی كورد بیزانێت!
ئه‌وه‌ی گرنگه كه كوردی خۆخۆر بیزانێت، ئه‌وه‌یه كه : نه ئه‌مریكا، نه ئه‌وروپا، نه ڕوسیا، نه چین، نه ئیسرائیل و نه هیچ ده‌وله‌تێك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ئه‌كاته قوربانی مافپێدان به نه‌ته‌وه‌یه‌كی خواكردی وه‌ك كورد .
بۆیه تا حیزبه سیاسییه كوردییه‌كانی گشت به‌شه‌كان، له فۆرمۆله‌ی هزری عه‌شایه‌ریی دا سیاسه‌ت بكه‌ن، ئه‌وا هه‌میشه خۆخۆر و ناته‌باتر و دارده‌ستی هێزه ده‌ركییه‌كان ئه‌بن و، نابنه خاوه‌ن ستراتیژێكی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كگرتوو كه پێكه‌وه كاری له‌سه‌ر بكه‌ن .
هه‌میشه و له چه‌ندان چاوپێكه‌وتنیش دا ڕامگه‌یاندووه كه : سیاسه‌ت نه به‌هزری دڵدارییانه و نه به سۆز ده‌كرێت، بۆیه هه‌ر ده‌وله‌تێك له‌م دونیایه‌دا مافی خۆیه‌تی كه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا كورد بكاته قوربانی. ئیتر پێمانخۆش بێت یاخود نا ئه‌وا ئه‌وه حه‌قیقه‌تی سیاسهتزانییه.
كوردیش گه‌ر زانستییانه سیاسه‌تیان كردبایه و بیانزانیبایه كه چۆن هونه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیی ئاراسته ئه‌كه‌ن، ئه‌و كات به‌م حاڵه نه‌ده‌گه‌یشتن كه هه‌ر ڕۆژه و ده‌ستیان له‌سه‌ر دڵیان بێت : خوایه تۆ بكه‌ی ئه‌مریكا یا روسیا یان ئه‌وروپا ئه‌م جاره‌ش نهمانفرۆشێت!
هه‌تا كورد بیریی خێڵه‌كییانه‌ی هه‌بێ ، یه‌كگرتوویی ناهێنێتهبوون و خۆخۆری وه‌لا نانێت.
به دراساتیش به‌و ئاكامه گه‌شتووم كه توێژه‌ره كوردناسه‌كان ( مه‌به‌ستم به‌تایبه‌ت كوردناسه خۆراواییهكانه ) ته‌واو حه‌قیقه‌تیان پێكاوه كه ئه‌ڵێن : كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی خێڵه‌كیی و شوانكاره یه و له تێ په‌ڕاندنی قۆناغی مه‌ڕ له‌وه‌ڕاندن دایه .
ئه‌م وته‌یه واته : جۆری نه‌ته‌وه‌كان جیان و كورد ڕاسته نه‌ته‌وه‌یه، به‌ڵام له‌و جۆره نه‌ته‌وانه‌یه كه خێڵه‌كین و هزری به‌ڕیوه‌بردنی دامه‌زراوه‌ی سیاسی‌یان وه‌ك نه‌ته‌وه ( ته‌كنۆكراته‌كان ) نیه . ئه‌وه‌تا ببینن له كوردستان سێ پارێزگایان به‌ده‌سته بزانن چه‌ندێك خێڵه‌كییانه دامه‌زراوه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌برێ و چۆن سه‌رۆك حیزبه‌كان وه‌ك سه‌رۆك عه‌شیره‌ته قه‌دیمییه‌كان ڕه‌فتار ده‌كه‌ن و … هتد!
هه‌ربۆیه : نه‌ك هه‌ر نازانستییه كه پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌كانی وه‌ك ئینگلیز و ئه‌ڵمانی و ڕووس بخه‌یته هاوته‌ریبی نه‌ته‌وه‌ی كورد، بگره ئه‌وپه‌ڕی ناهوشیاریشه.
كه‌وابوو : ده‌وڵه‌تانی دونیا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كانیان تێ ئه‌كۆشن، كوردیش ته‌نها له فۆرمی خۆخۆری دا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خسۆتهگهڕ، له‌م ڕووه‌وه ( وردبوونه‌وه له ململانێ بێ سه‌روبه‌ره‌كانی پارتیی و په‌كه‌كه و هێزه‌كانی دیكه‌ی هه‌ر چوار پارچهكهش به زۆر فاكتی زانستیتان ده‌گه‌یه‌نێ ) .
كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی خێڵه‌كیی و شوانكاره تائێستا نه‌یتوانیووه هزری خێڵه‌كی له بزاڤی ڕزگاریخوازی دا وه‌لا نێت، بۆیه ده‌بینین وه‌لائی تاكه‌كانی كورد زیاتره بۆ: مه‌لایه‌ك، شێخێك، میرێك، ئاغایه‌ك ، بهگێك، حیزبێك و سه‌رۆكێك، تا وه‌لائیان بۆ نه‌ته‌وه‌و نیشتیمان، هه‌ربۆیه تا دێت په‌رت-په‌رت و په‌رته‌وازه ئه‌بن .
تا كورد له بیریی خێڵه‌كیی و ناوچه‌یه‌یی دا به هۆش نه‌یه‌ته‌وه بۆ بیریی نه‌ته‌وه‌یی كوردیی و نیشتیمانی كوردستان ئه‌وا ئه‌سته‌مه یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی بێنێته‌بوون. ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌ی بۆكرا هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه : كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی خێڵه‌كی و شوانكاره‌یه تا نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێت قوربانی بۆ یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كپارچه‌یی خاكی كوردستان بدات، هه‌روه‌ك چۆن نه‌ته‌وه‌كانی وه‌ك فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی و ڕووس قوربانیان بۆ یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌یان خستۆته‌پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك .