شه‌ریف هه‌ژاری : ماناترین وه‌سێت بۆ كورد ، ئه‌م خاڵه‌ی وه‌سێتی پڕۆفیسۆر مسته‌فا زه‌ڵمییه .
زانای كورد مسته‌فا زه‌لمی له خالێكی وهسێتهكهیدا كه له چاوپێكه‌وتنێك پێش مردن باسی ده‌كات ، ئه‌مه‌یه : وه‌سێتم بۆ گه‌نجانی كورد ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر ئه‌ساسی – مه‌بده‌ء - كوردایه‌تی بكه‌ن ، نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌ساسی حیزبایه‌تی . مه‌به‌سته‌كه‌م ئه‌وه‌یه : ڕۆله‌كانی كورد له مێژوودا یا بۆ شێخێك كوردایه‌تیان كردووه ، یا بۆ میرێك ، یا بۆ مه‌لایه‌ك ، یان بۆ ئاغایه‌ك ، یاخود بۆ حیزبێك ، كه ئه‌مه گه‌وره‌ترین كێشه‌ی شۆرشی كوردی بووه .
وه‌ك شه‌ریف هه‌ژاری – پێموایه ئه‌م خاله‌ی وه‌سێته‌كه‌ی پرۆفیسۆر مسته‌فا زه‌لمی ڕۆچوونێكی ته‌واوی ( فه‌لسه‌فه‌ی مێژووه بۆ هۆكارێكی سه‌ره‌كی سه‌رنه‌كه‌وتنی شۆرشه‌كانی كورد) .
چونكه ئه‌پرسمه‌وه :
ئایا پارتییه‌كان له پێناو كورد دا كوردایه‌تی ئه‌كه‌ن یا له پێناو حیزبه‌كه‌یاندا !؟ ئه‌گه‌ر پارتی لاواز ببێت ئه‌وا زۆر به‌ئاسانی یا توركیا یان ئێران دێننه سه‌ر برا كورده‌كه‌یان .
ئایا په‌كه‌كه ، له پێناو كورد دا خه‌بات ده‌كه‌ن یا له پێناو ئایدۆلۆژیای په‌كه‌كه دا !؟ ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه مه‌ترسیان له‌سه‌ر بووبێ یاخود له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبییه‌كانیان زۆر به ئاسانی بوونه‌ته پاشكۆی ئه‌جێنداكانی ئێران یا سوریای حافیز و به‌شاری كوڕی .
ئایا یهكیتییهكان له پێناو كورد و نیشتیمان دا خه‌بات ئه‌كه‌ن ، یاخود له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبییهكانی یه‌كێتیی دا ، چونكه دیوومانه كاتێك مه‌ترسی له‌سه‌ر حیزبه‌كه‌یان دروست بووه ئه‌وا به ڕۆژی ڕووناك بوونه‌ته چاوساغی سوپای پاسداران بۆ له‌ناوبردنی نه‌یاره‌كه‌یان كه برای خۆیان بووه .
ئایا یه‌كگرتووه‌كان له پێناو نیشتیمانه‌كه‌یان و كلتوری نه‌ته‌وه‌كه‌یان دینداری ئه‌كه‌ن ، یا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبییه‌كانیان ، چونكه دیوومانه و ئه‌یبینین كه یه‌كگرتووه‌كان ته‌نها له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی و ئایدۆلۆژیای حیزبه‌كه‌یان دا چۆن وه‌لائی خۆیان بۆ ئه‌ردۆگانی جینۆسایدكاری كورد ده‌رده‌بڕن . سه‌یر ئه‌وه‌یه : بۆ ئه‌ردۆگان وه‌ك سواره‌ی سولتان حه‌مید ( سواره‌ی حه‌میدییه ) ئه‌وا سواره‌ی سوڵتان ئه‌ردۆگان ( سواره‌ی ئه‌ردۆگانییه) پێك ناهێنێ و تاكه‌كانی یه‌كگرتوو ناچنه ڕیزی ئه‌و سوپایه‌وه .
ئایا كۆمه‌ڵه‌كان له پێناو خاكی كوردستان دینداری ئه‌كه‌ن، یا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕژێمی ئێران دا، چونكه وه‌ك چۆن كه‌نالی په‌یام وه‌ك لقێكی كه‌نالی سه‌حه‌ر مامه‌له ئه‌كات، ئه‌وا چی ده‌بوو گه‌ر له ڕێی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا ئیسلامی ببوایه!! مه‌گه‌ر تهداروكاتییان نه‌درێتێ و كه‌ناڵه‌كه‌یان دابخه‌ن !!
له كۆتاییدا ئه‌یڵێمه‌وه : مسته‌فا زه‌ڵمی پڕ مانا لێی وردبووه‌ته‌وه ، تاكی كورد له هه‌ر حیزبێك دابێت پێویسته هوشیاری بگاته ئاستێك كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی له به‌رچاو بێ و، ئه‌گه‌ر حیزبه‌كه‌ی ته‌نها له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبییهكانی دا، به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كرده قوربانی، ئه‌وا گه‌ر ئه‌و تاكه خاوه‌ن ڕه‌وشتی نه‌ته‌وه‌یی بێت پێویسته هه‌ڵوێستی هه‌بێ و دژی بووه‌ستێته‌وه، ئه‌گه‌ر خاوه‌ن مه‌بده‌ئی كوردایه‌تیی و ڕه‌وشتی نه‌ته‌وه‌یش نه‌بێت ئه‌وا هه‌ر به‌رگری له كرداره خراپه‌كانی حیزبه‌كه‌ی ده‌كات.
ئه‌وكاته تاكی حیزبه‌كان ( به‌ڕێژه‌یی هوشیاربوونه‌ته‌وه ) كه دان به ڕاستییه‌كاندا بنێن و به بیركردنه‌وه‌ی لۆژیكانه و بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی درووستكارهوه مه‌سه‌له‌كان هه‌ڵسه‌نگێنن، نه‌ك هه‌ڕه‌مه‌كییانه به‌رگری له كرداره نه‌رێنییه‌كانی حیزبه‌كانیان بكه‌ن .