کامەران وریا قانع : ئایا ئه‌مریكا خیانه‌تى له كورد كردوه ؟
ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا نه‌بوایه ئیستا شارى حه‌سه‌كه پارچه‌یه‌ك بوو له كه‌لاوه‌و كۆمه‌ڵه به‌ردێك ” ئه‌مه قسه‌ى رۆژنامه‌نووسێكى عه‌ره‌به .
عه‌ره‌به‌كان زۆر جار تووشى شۆك ئه‌بن له به‌هانه هاتنى خێرای ئه‌مریكا بۆ كورده‌كان , نموونه‌یه‌كى تر كاتێك شاره سونیهكانى عێراق وێران كران به ده‌ستى داعش ئه‌مریكا جموجولێكى واى نه‌كرد ، به‌ڵام كاتێك له هه‌ولێر نزیك بوونه‌وه ئه‌مریكا به جدى هاته سه‌ر خه‌ت . هه‌روه‌ها له كۆبانێش دووباره ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ئه‌مریكا دووباره بوه‌وه.
رۆژانه‌دا كه‌م نین ئه‌و ده‌نگانه‌ى كه ده‌ڵێن : دووباره ئه‌مریكا خیانه‌تى له كورد كردوه به تایبه‌تى دواى داگیركردنى شارى جه‌رابلوس له لایه‌ن له‌شكره فاشستهكهى توركه‌وه. ئه‌مریكا خیانه‌ت له كورد ناكات به‌ڵكو به‌رده‌وام به‌رگری كردوه تاكو ئه‌و ئاسته‌ى كه لایه‌نه‌كانى تریش قبولى بكه‌ن. به جۆرێكى تر یه‌كێك له كێشه‌ى كورده‌كان ئه‌وه‌یه واده‌زانن له گۆره‌پانه‌كه ته‌نها كوردى لێیه‌و ده‌بێت ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندى خۆیی بخاته لاوه‌وه هه‌ر رووى له كورد بێت كه ئه‌م بۆچونه‌ش راست نیه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به وردى چاو به دۆخى كورد بخشينين له باشور و رۆژئاوا ده‌ر ئه‌كه‌وێت ئه‌م هێزه له هه‌موو هێزه‌كانى تر‌ى نێو ده‌وڵه‌تى زیاتر یارمه‌تى كوردى داوه.
، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك :
1 – له دواى ساڵى 1991 ئه‌مریكا یه‌كه‌م به‌رگریكه‌ر بوه له هه‌رێمى كوردستان، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا نه‌بوایه هه‌ر زوو بوو ئه‌م هه‌رێمه له‌ناو ده‌برا، سه‌ره‌تا به هێڵى 36 دژه فرین ده‌ستى پێكرد و دواتر به ئاشت كردنه‌وه‌ى یه‌كیه‌تى و پارتى و راوه‌ستانى شه‌ڕ ناوخۆ ، كۆتایه‌كه‌ى به چهساپاندنى مافى كورد له ده‌ستورى عێراقى له دواى 2003 .
2 – كاتێك ئه‌مریكیه‌كان ده‌ڵێن پشتگیرى جیابووهنهوهى هه‌رێم ناكه‌ین، ئه‌وان باش ده‌زانن ئه‌و سیاسیانه‌ى ئه‌مرۆ هه‌رێم به‌رێوه ده‌به‌ن له كاره‌سات زیاتر هیچیان بۆ كورد پێنیه، له‌به‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام داوا ده‌كه‌ن له گه‌ڵ به‌غدا رێك كه‌ون. هه‌ندێك هه‌واڵ دزه‌ى كردوه له لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كانه‌وه له رۆژى هاتنى داعش بۆ عێراق و گرتنى شارى موسڵ گه‌وره‌ترین دزى نه‌وت كراوه له مێژووى عێراق له ناوچه كوردیه‌كان .
3- ئه‌مریكییه‌كان دۆسته‌كانیان له بیر ناكه‌ن، زۆر نموونه هه‌یه كه ته‌نها دوانیان باس ئه‌كه‌م. له 31 ئاب كاتێك سه‌دام حسین هه‌ولێرى گرته‌وه، ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان بوون هه‌موویان ده‌رگاى كۆچ كردنیان بۆ ئه‌مریكا واڵا كرا، هه‌روه‌ها چیرۆكى ئه‌و قه‌شه ههنگاریهى كه نزیكى 16 ساڵ له ناو باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له بودابست خوى حه‌شار دا، سه‌ره‌راى ئه‌و هه‌موو داواكارو فشاره له‌سه‌ر ئه‌مریكا دروست بوو بۆ ته‌سلیم كردنهوهه به‌ڵام ئه‌مریكا رازى نه‌بوو ته‌سلیمى بكات .
4 – ئه‌وه هه‌ڵه‌ى ئه‌مریكا نیه كه سیاسى كورد له پێش درگاى ماڵه‌كه‌ى خۆى زیاتر نابینێـت،هه‌روه‌ها ئه‌مریكا مه‌جبور نیه هه‌رچى دیكتاتۆرى سه‌ر ئه‌رز هه‌یه بیگۆرێت، وه‌ك رێكخراوێكى خێرخواز ههڵسو كه‌وت بكات، هیلارى كلینتۆن له یاداشهتهكهى به یه‌ك دێر باسى سیاسه‌تى ئه‌مریكا ئه‌كات ئه‌ڵێت : كرده‌وه‌كانى خۆتم پیشان بده ” با منیش پشتگیریت بكه‌م . سیاسى كوردى باشور ئه‌بێت چ شتێكیان هه‌بێت پیشانى ئه‌مریكا بده‌ن تاكو پشتگیریان بكات، به‌ڵام له رۆژ ئاوا خه‌ریكه ئه‌و تێراونینه ئه‌گۆرێت و ئه‌مریكییه‌كان پشتگیر كورده‌كانى رۆژئاوا ده‌كه‌ن، چونكه نموونه‌ى جوانیان پیشان داوه .
5 – ناوچه‌كه پڕ كێشه‌ى ئالۆزه، یه‌كێك له‌وانه كێشه‌ى كورده، به جۆرێكى تر كێشه‌ى كورد یه‌كێكه له كێشه‌كان كه مه‌رج نیه قورسایى زۆرى هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌مریكا به‌راورد به كێشه‌ى ئیران و سعودیه و توركیا و سوریا‌و … هتد . ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌بێت به‌رده‌وام هاوسه‌نگیه‌ك هه‌بێت له نێوان ئه‌مریكا و وڵاتانى ناوچه‌كه. زۆر جار راگرتنى ئه‌و هاوسه‌نگیه لاى ئێمه وه‌كو خیانه‌ت ته‌ماشا ئه‌كرێت كه ئه‌مه‌ش راست نیه. لاواز بوونى كورد له ناوچه‌كه ئه‌مریكا دروستى نه‌كردوه پێش ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا بێته ئه‌م ناوچه‌یه كورد هه‌ر لاواز بوه .
6 – له مێژووى دور و نزیك كوردێك به ده‌ستى ئه‌مریكیه‌ك نهكوژارهوه ، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئینگلیز و روس و تورك و فارس و عه‌ره‌ب كردویه‌تى، ئیتر بۆ ده‌بێت خیانه‌تى لێكردبین، ئه‌مریكیه‌كان به ئاشكرا په‌یامى خۆیان ئه‌ڵێن به‌س ئه‌وه كورده باش تێناگات یاخود هیواى گه‌وره‌ى لێ‌دروست ده‌كات كه دواجار ره‌نگه ئه‌و هیوایانه راست نه‌بن. له یه‌كه‌م رۆژى هاتنیان بۆ عێراق ئه‌وان داواى یه‌ك پارچه‌ى خاكى عێراق ده‌كه‌ن ئێستا هه‌مان داواكارى له سوریاش ئه‌كه‌ن.
دوا جار وه‌كو براده‌رێك وتى ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده‌ى یارمه‌تى ئێمه‌یان داوه ئه‌وه‌نده یارمه‌تى جولهكهكانيان نه‌دابوو ، كه ده‌وڵه‌تیان دروست كرد‌و بونه خاوه‌ن كیانى خۆیان. به‌ڵام ئێمه له دۆخێكین نازانین چى له پاڵپشتیه‌كان بكه‌ین، سیاسیه‌كانى كورد وا ده‌زانن له‌به‌ر عاقلى و لێزانى خۆیانه ئه‌و پشتگیریه ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بن ئه‌مریكاش نابێت .