بێستون حەمە ساڵح : نێچیرو شەڕى خاڵۆی خەزورى؟.
ئەمشەو ڕاوێژکارێکى نێچیر لە کەناڵى nrt دەیوت ئەو کاک نێچیرە زۆر قوربانى داوەو زۆرم خۆش ئەوێت بەدەست خۆم نیە ؟.
ئەها ئەهلى مەملەکەت ماڵباتى بارزانى بۆخۆیان چۆنن ؟!…
13 ساڵە لەو بەغدایەن بۆ تەنها جارێک باسى – مادەى 140 ، نەوت و غاز، سەرژمێرى ، جوگرافیاو خاکى کوردستانیان نەکرد .
بۆ ئیستهلاکى مەحەلیش مێشکیان ئاخنیوین بەوەى دەوڵەتى کوردى و سەربەخۆیى و ڕیفراندۆم و قسەى هەلەق و مەلەق بەخەڵکى دەفرۆشنەوە ؟!.
کەچى هێندە عێراقچى بیردەکەنەوە بۆ لانەبردنى هۆشیارى خاڵۆی خەزورى خەریکە جەنگى جیهانى سێهەم لە ناوچەى سەزوى بەغداوە هەڵدەگیرسێنن ؟.
ئەو ڕۆژانەى پەرلەمانتارەکانى گۆڕان لە هەولێر تەپڵیان لێداو ناڕەزاییان دەرئەبڕى بۆ پارەى دزراوى خەڵک پارتى و یەکێتى بەکارى ناجۆر تاوانباریان دەکردن ؟ .
سوبحانەڵا هەفتەیەکە لێپرسینەوە لەوەزیرێکى ماڵباتى بارزانى دەستى پێکردوە یەکێک شەڕە قژ دەکات و پەلاماردەدات ، یەکێک و دەو زۆری تر بەسەر مێزو کورسى هۆڵى ئەنجومەنى نوێنەران فڕکان فڕکان و پەلاماردانێکە کلکى کەرى تیا ئەپچڕێت ؟ .
بۆچى هەر بۆ ئەوەى زۆرینەى پەرلەمانتاران گەیششتونەتە ئەو بڕوایەى قەناعەتیان بە وەڵامەکانى هوشیارى مالیە نیەو پێدەچێت لە نزیکترین کاتدا متمانەى لێ وەرگرنەوە ؟ .
چونى کاکە نێچیریش هیچ نیە بێجگە لە شەفاعەت و داکۆکیکردنە بۆ مانەوەى خاڵۆی خەزورى ؟ .
گەندەڵى دەستەواژەیەک بوو یەکێتى و پارتى لەشاخ هاتنەوە بەدیارى کردیانە هەوێنى گەلى کوردستان لەباشور ئەوا بۆماوەى 25 ساڵە بەردەوامن و قسوریان نەکردووە ؟ .
لەبەر ئەوە بەلاى بەندە کارێکى ئاسیایە هەندێک لە مەکتەب سیاسیەکانى یەکێتى داواى دەنگدان لەپەرلەمانتارەکانیان دەکەن بۆ مانەوەى هۆشیارى مالیە ؟ ..
میللەتێک بەبەرچاویەوە ئەم تۆپەڵە لە مافیاو جەردە حوکمى دەکات و رازیە بەقەدەرى شومى هەر بۆ ئەوە باشە بەودەردەى لێبێت کە ئێستا هاتووە؟ ..
جا میدیاکانى کاکە نێچیر کەوتونەتە وەنینەوە و تێچێن سەبارەت بەڕۆشتنەکەى بۆ بەغداد گوایە بۆ مەسەلەى گرتنەوەو شەڕى موسڵ چووە ؟ ..
نازانم ئەم کابرایە دەرچوى کام کۆلێژى سەربازیى جیهانیە ؟ ..
یاخود دەرچوى کام کۆلێژى ئەرکانى جیهانیە ؟ ..
ئاخر 20 ساڵ لە حوکمڕانى ئەم کاک نێچیرە ئەم میللەتە بەدبەختە چى چنیوەتەوە ؟ .
جگە لەنەهامەتى و هەژارى و نالەبارى ژیانى ڕۆژانە ؟ ..
کاکە نێچیر لە چاو تروکانێکدا ( چوار وەزیرى گۆڕانى ) ناردەوە بۆ ماڵەوە ؟ .
وادەزانێت عەبادى و بەغداد وەک خۆى بیردەکەنەوە؟ .
قەستەم بەیەزدانى میهرەبان هەرکەس و لایەنێک و پەرلەمانتارێکى بەغداو هەولێر لە هەر حزبێکى کوردى بازارگەرمى و بیانوى بێ تام بهێنێتەوە بۆ مانەوەى هۆشیار زێبارى (خاڵۆی خەزوری کاکە نێچیر) هیچ نیە جگە لە خیانەتکارێکى گەورەو بەنیشتمانى کردنى گەندەڵی ؟.