عه‌تا قه‌ره‌داخی : په‌رله‌مانی كوردستان ـ دامه‌زراوه‌ى بن دیوار .
زاره‌وه‌ى بن دیوار له كوردستان بۆ ئه‌وانه به‌كار ده‌هێنرێت كه به‌بێ ئه‌وه‌ى كاربكه‌ن موچه وه‌رده‌گرن. ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى كه له‌مجۆره‌ن كه‌م نین. به‌شی زۆری ئه‌مانه یان كادیرانی حیزبه‌كانن، یان كه‌س و كارى به‌رپرسانی حیزبی و حكومین. یان ئه‌و كه‌سه كه‌سێت لاواز‌و بێ عیزه‌تانه‌ن بێ ئه‌وه‌ى شه‌رم بكه‌ن موچه‌ى بێ ماندوبوون و بێ كاركردن وه‌رده‌گرن. له ئه‌وروپا ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌سه‌ر سۆشیال ده‌ژین به‌چاوى رێزه‌وه سه‌یر ناكرێن، كه‌چی ئه‌وانه‌ى له كوردستان بن دیوارن خۆیان به هاووڵاتی پله‌یه‌ك ده‌زانن. زۆرێك له‌مانه موچه‌كانیان له‌و كارمه‌ندو مامۆستا دڵسۆزانه زیاتره كه به جیدى كار‌و ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
دامه‌زراوه‌ى په‌رله‌مان له راستیدا دوو ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌یه، یه‌كه‌میان ده‌ركردنی یاساكان بۆ چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و رێكخستنی ژیان و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان خكومه‌ت و خه‌ڵك و ئه‌رك و ماف و ئیلتیزاماتی حكومه‌ت و خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به یه‌كترى. دووه‌م ئه‌ركی په‌رله‌مان چاودێریكردنی حكومه‌ت و داموده‌زگاكانی جێبه‌جێكردنه. ئه‌وه ساڵێك به‌سه‌ر له‌كارخستنی په‌رله‌ماندا تێده‌په‌ڕێت و ئاشكرایه له ماوه‌ى ئه‌م ساڵه‌دا په‌رله‌مان نه‌یتوانیووه هیچ كام له‌و دوو ئه‌ركه‌ى خۆى جێبه‌جێ بكات.
ره‌نگه له هه‌ولێر لیستی پارتی و له سلێمانیش لیستی گۆڕان و یه‌كێتی، ئه‌وان له بیناى په‌رله‌مان و ئه‌مانیش له نووسینگه‌ى سلێمانی كۆببنه‌وه‌و چا بخۆنه‌وه‌و قسه بۆ كه‌ناڵه جۆراو جۆره‌كانی راگه‌یاندن بكه‌ن و خوا هه‌ڵناگرێت له پرسه‌ى هه‌ندێ خه‌ڵكیشدا له سلێمانی هه‌ندێ له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌بینرێن واته ئێستا به‌شێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانان ئه‌ركی كۆمه‌ڵایه‌تی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن له‌برى ئه‌ركی یاسایی و چاودێریكردن. كه‌واته ئێستا ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له سه‌رۆك و جێگر‌و سكرتێر‌و سه‌رۆ لیسته‌كانه‌وه تا ئه‌ندامان و راوێژكاران موچه له برى چی وه‌رده‌گرن؟
ئایا ئێستا كارى ئه‌مانیش هاوشێوه‌ى موچه‌خۆرانی بن دیوار نیه؟ ئایا له رووى بنه‌ماى ئایینیه‌وه ئه‌و موچه‌یه‌ى وه‌ریده‌گرن حه‌ڵاڵه؟
ئایا له رووى یاساییه‌وه كه‌سێ كارنه‌كات مافی وه‌رگرتنی پاره‌ى هه‌یه؟ ئایا له رووى ئیتیكیه‌وه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان چۆن سه‌یرى ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى خۆیان ده‌كه‌ن؟
ئایا ئه‌وه جۆرێك له ئیزدیواجیه‌ت نیه كه تۆ خۆت كار نه‌كه‌یت و موچه وه‌ربگرێت و لێدوانی گه‌وره بده‌یت و باسی شه‌رعیه‌ت و شه‌فافیه‌ت و ده‌ستپاكی بكه‌یت؟
ئایا چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ته‌نیا بۆ جارێكیش بووایه سه‌یرێكی ئه‌و هه‌وڵوێسته‌ى خۆیانیان بكردایه‌و به‌خۆیانیان بگوتایه ماده‌م ئێمه به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانمان جێبه‌جێ ناكه‌ین كه‌واته ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه موچه‌ى به‌لاش وه‌ربگرین .
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌مان له تاكه یه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌بینی. ئه‌مه‌ش ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنێت كه په‌رله‌مانی كوردستانیش هاوشێوه‌ى دامه‌زراوه‌كانی تر‌ى كوردستانه‌و دامه‌زراوه‌یه‌كه هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێك حیزبه‌كان وه‌كو ئیمتیازدان به هه‌ندێ له ئه‌ندامانی خۆیان ده‌سته‌یه‌كیان ده‌نێرنه په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ند ببن و ئیمتیازى دوایشیان خانه‌نشین بوونه به موچه‌ى موفت. هه‌ر بۆیه به درێژایی 24 ساڵی رابردوو په‌رله‌مانی كوردستان رۆڵ و كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆى نه‌بووه. بۆیه باشتر وایه ئه‌م دامه‌زراوه ده‌رگاى دابخرێت و تا ئه‌و كاته‌ى كورد ده‌بێته ده‌وڵه‌ت ئه‌و ده‌رگایه نه‌كرێته‌وه چونكه په‌رله‌مانێك كه پاشكۆى عه‌قڵی ئه‌و نوخبه سیاسیه بێت كه ئێستا كوردستانیان به‌م بارودۆخه‌ى ئێستا گه‌یاندووه ده‌بێ چ رۆڵ و كاریگه‌رییه‌كی هه‌بێت؟ ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ى هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێك سوپایه‌ك به موچه‌ى باڵا خانه‌نشین ده‌كات و ژماره‌یه‌ك كادیرى باشی زانكۆكان و بواره‌كانی تریش له‌كار ده‌خات و ده‌یانكاته به‌رخۆر.
\
- Latest Posts by عەتا قەرەداخی
عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی چوارەم و کۆتایی.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی سێیەم.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی دووەم.
- All Posts