فەرەیدون کونجرینی : پارێزگاری سلێمانی و داهاتو ؟ .
ئێمەی کورد هاو چارەنوسین، دەبا هاودەنگ و هاوڕەنگ و هاو مەبەستـبین، کاربکەین بۆ حکومەتێکی یاسایی و پەرلەمانێکی تەندروست و هێزی یهکبونمان بپارێزین و پەیوەندیە نەتەواتیەکانمان پتەوو جێگیر بەکەین، چی دی لە چاوەروانیدا نهبین زیاتر کات بە فیرۆنەدەین. باهەڵەکانی رابەردوومان بکەین بەپهند.
پیرەمێردی شاعیر” فەرمویەتی دەبێت مرۆڤەکان لەنێوخۆیاندا ” خۆیان هەڵسەنگێنن ئینجا یەكتر بدوێنن ، منیش لەڕێگەی نوسین و کۆمەڵێك چالاکی دوربــەدور دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر ـم ناسیوەو لەریگەی کاروچالاکیەکانیەوە باش هەڵم سەنگاندوە جێگەی متمانەیەو کاری هاوپۆستەکانی ڕابوردوی دوپات نابێتەوەو جیاوازدەبێت لەم ئەرکە بەرپرسیاریەو دەبێتە نمونە بۆ شارو شارۆچکەکانی کوردستان، لە سەرەتای کارو چالاکیەکاندا هیوایەکی تەواوم بە کۆمەڵێك خەڵکی بەهەڵوێست و خاوەن پێگەی پوختی ڕابوردو هەبوە یەکێك لەوان دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکرە خۆشحاڵ بوم بەوەی” بونی هەیەو دەبێتە پتەوکردنی هەوڵەکان و چەمکێك لەبەدەس هێنانی سەروەری گەل بۆ دەڤەری سلێمانی ” جا بۆ ئەم هەوڵەو باشکردنی گوزەرانی خەڵکی شار دەبێت هاوڵاتیان هاوکاربن پابەندی یاساو ڕێنمایەکان بن تا نمونەیی سلێمانی لە زیادبوندابێت و شار لەڕۆشنایدا بمێنێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر لەپارێزگای سلێمانی حیزب لە حکومەت جودا دەکاتەوە” ئەونەریتەش لە تەلاری پارێزگاوە دەستپێدەکات هاوشێوە دژە شەپۆلی گەندەڵی ئامانجی خۆی دەپێکێت و دەسەڵاتی حیزب و دەست تێوەردان لەکارو باری فەرمانگەکان بنەبڕ دەکرێت بەپێی ئەودەسەڵاتەی پارێزگار هەیەتی و ئەنجام نەدراوە لە ڕبوردودا.
لەم وەرزەی ئێستادا” دهبێت باشتر بەهزرێکی جیاواز دهست لهناودهست کاربکهین بۆ کۆتایی هێنان و بنبڕکردنی کاری حیزبی لە نێو دامو دەزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەمەش بە هیمەتی هاوڵاتیان و پێکەوەکارکردن و یەکڕیزی ئەنجام ئەدرێت ، دەبێت زیاتر کاری حیزب و دەس تێوەردانە گەندەڵەکانیان ئاشکراکەین و هاوڵاتیان بەوە بزانن کە دەسەڵاتی حیزبی کۆمەڵگای جەقبەستوکردوە” جابۆ بەرز کردنەوەی ئاستی کاری ڕێکخراوەیی و مەدەنی و شکستهێنان بە دەسەڵاتی حیزبی و جوداکردنەوەی لە حکومەت. ئەمەش دەبێتە هاوشێوەی دژە شەپۆلی گندەڵی وایکرد حیزب و بەرپرس زۆر بەوریایەوە ئێستا دەزن.
بۆ ئەم مەبەستە هەڤاڵ ئەبوبەکر دەتوانێت لە چوارچێوەی دەسەڵاتی خۆیدا نەریتێکی نوێ و سەرەتایەك دەستپێبکات و حیزب و حکومەت لەیەك جودا بکاتەوە کەبۆتە یەکێك لە ڕێگریەکانی ویست و ئامانجی کۆمەڵگە قۆرغ ڕێگرن لە چون بەرەو شارستانیەکی نوێ ئەرکی حکومەت ئەنجامدانی خزمەتگوزاری و داوای ڕەوای هاوڵاتیانە ” حیزبیش هیچ مافێکی نیە بەوەی نوێنەری لە حکومەتدایەو هەر ئەندامێکی حیزبی لەحومەتدا خۆی بە لایەنەکەی بنازێنێت و کاربکات لەسەر نەریتی حیزبەکەی بەپێی یاسای دەرچوی بەردەستی پارێزگار دوربخرێتەوە”
هەر سەرەتایەکی کارکردن لە پۆستدا ناکرێ تەنها کارە تەونەکراوەکان بە ئەنجام بگەیەنێت بەڵکو زۆر کاری نوێ و ئەرکی زیاتری دەبێت” ئەوەی گرنگەو دەبێت پەلەی لێ بکرێت سەرچاوەی ئابووری و تەندروستی و پاراستنە لەسنوری پارێزگای سلێمانی” تا تەندروستی مرۆڤ باش نەبێت بەرهەموو هیواکانی بەدەست نایات دەبێت گرنگی بە هاوڵاتیان بدرێت، لە ئیستادا هەموان چاو لەدەستی جوتیارەکانین کە جارێکی کە ئابووری ووڵات بخەنەوە سەر ڕێچکەی خۆی ئەمەش پێداچونەوەی دەوێت لەو هەڵانەی ئەنجامدراوە لە ڕابوردودا بەتایبەت بواری کوشتوکاڵی !؟
پارێزگای نوێ بەتواناکانی خۆیی و شارەزایی دەتوانێت ئەمەبکاتە سەرەتاو بەردەوامـ بێت تا ئەو متمانەی پێی بەخشراوە فراوانترو نمونەی زیادکات.
1 – بە دواداچوون.
2 – پلانی گونجاو بۆ داهاتوی بەرپرسیاریــ و لێکۆڵینەوە
3 – ڕێکخستن و تێکەڵاو بوون لەگەڵ خەڵک و توێژەکان .
4 – هەمەڕەنگی لە جۆر و چۆنایەتی چالاکیەکانی شەقام و مەبەستیان.
5 – هەڵبژاردن و دەستنیشان کردن و کارکردن لەسەر تاك و ئامانجەکانیان .
6 – پێگەیاندن و ڕاهێنان بەسیستەمێکی نوی و جیاواز لە ڕابوردو.
7 – ڕاگەیاندن و گەیاندنی پەیام و قبوڵکردنی داواکاریەکانی هاوڵاتیان.
8 – کۆکردنەوە لە چوار چێوەیەکی گونجاو و شیاو بۆ گۆڕانکاری و هاتنەکایەیی بیری نوی و ڕۆشنایەکانی کۆمەڵی مەدەنی کەکاری لەسەر دەکەن وەك خۆبەخش” لەوانەش شاعیر نوسەر هونەرمەندو بیرمەندانی شار.
10 – چۆڵکردنی دەسەلاتی پیاو لەهەندێ نەریتی باوی ناو کۆمەڵگە بە تایبەت بۆ کاری ڕێکخراوەیی ئافرەتان ، کە بەشێکی ئەودەسەڵاتە وادەکات بایەخ نەدرێ بە کاری ڕێکخراوەیی.
دکتۆر هەوڵ دەدات هاوڵاتی و بەرپرس و حیزب لەنێو قەوسێکدا نەهێڵێت خەڵك لە بەرزترین پلەی مرۆڤایەتیدا هەڵسەنگێنێت” جیاواز لە پارێزگارەکانی ڕابوردو دەست بەکار دەبێت و بەپێی دەستوری پارێزگاو بنچینە نیشتمانیکان وەك پێشمەرگەیەك لەپێناو ئامانج و مەبەستی هیواو خواستەکانی دانیشتوانی شاری سلێمانی و دەوروبەری مەدەنیانە بە ئەرکەکانی خۆی هەڵدەستێت، هەوڵ و مەبەست ئاکام و ئامانجی دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر ئەوەیە کە دەسەڵاتی حیزبی حکومی تێکهەڵکێش نەبێت جودابکرێتەوە دەبێت کاری حکومی بۆ حکومەت بێت و حیزب خۆی بەخاوەنی نەزانێت و ڕابوردو بەبنمیچی بارەگاکانیاندا هەڵواسن.
فەرمانبهر پشتی بەحزب بەستوەو لە ژێر فەرمانی حــزبدایەو یاساو ڕێنماییەکانی دەزگاکەی ئەنجام نادات بەهۆی هەڕەشەی بەرپرس فەرمانیان لەسەرو دەسەڵاتی دادوەرەو سنوریان بەزاندوە” دەبێت ئەوە بزانین ئێمه گهربمانهوێت ههرکارێکی خزمهت گوزاری بکهین دهبێت بهمهدهنیانه کاربکهین بۆ ئهوهی سڵکردنهوهنهبێت له بهجێ هێنانی پهیوهندیهکان ، تاك کۆمەڵێکی تەندروست دروستبکات و پارێزگا لە شارێکدا ماڵێك پێك بێنێت ” ئەم هەوڵەش لهکاره کۆمهڵایهتیهکانهوه سهرههڵ دات و دهست بهکاردەبێ بۆ زیاتر لێك تێگهیشتن له بونی ئهوخزمهتگوزاریانهی که لهداهاتودا دێنهئامانج بۆبهرژهوهندی گشتی بەهیمەت و هاوڕابونتا.
گهر بمانهوێت ئهودرزه کهلێنانهی لهناو ماندایه ، بنهبڕیان بکهین دهبێت دوربێ له کارو چالاکی ناوچهگهرێتیو حیزبیهوه ، پهیوهست بێت به تاکی کوردو حکومەت، بونی دهستهواژهی کارگێڕی لهناوههر ڕێك خراوێك دا کاری حیزبی تێکهوت ئهوا ههم ڕێك خراو ههم ئهندامانی ئایندهیهکی باشیان نابێت بۆ کۆمهڵگە .
- Latest Posts by فەرەیدون کونجـــرینی
فەرەیدون کونجرینی: 31ی ئاب بۆنەیەکی نیشتیمانییە!؟
-فەرەیدون کونجرینی: هۆکاریی سزادانی سەڵاحەدین دەمیرتاش!؟
-فەرەیدون کونجرینی: پێویستریین شت بۆ مرۆڤ!
- All Posts