كارزان بەرزان : كوردستان و رووداوه هەنوکەییەکانی ناوچه ، باشور و رۆئاوا .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
سەرەتا پێویستە بڵیین کە ئه‌مرۆ ناوچه‌كه كه‌فێكی زۆری كردووه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و روداوه كوڵێنهرانهی كه رووبه‌ری بووه‌ته‌وه، واته ئه‌مرۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دهكوڵیت، هه‌ڵبه‌ته كوردستانیش بووه‌ته ناوجه‌رگه‌ی ئه‌و رووداوانه و زۆرترین تینی ئاگری به‌رده‌كه‌وێت بۆیه زۆرتر ده‌كوڵێت، زۆرتریش كه‌فی دێته سه‌ر .
گرنگی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستان له‌و نێوه‌نده‌دا :
هه‌ڵبه‌ته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له‌وانه بوونی یه‌ده‌گێكی زۆری نه‌وت، نزیكی جوگرافیای ناوچه‌كه له ئاوه گه‌رمه‌كانه‌وه، كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات گه‌شتی گه‌لێكی سه‌ربازی زۆر و گه‌وره رووی تێبكه‌ن، پێكهاته‌ی ناوچه‌كه وه‌كو كه‌ناراوه‌كانی دڵی گۆی زه‌وی، بوونی ژماره‌یه‌ك له نه‌ته‌وه‌كان و بوونی كه‌ش و هه‌وایه‌كی گونجاو بۆ به‌هێز بوون له رووی سه‌ربازییه‌وه، گونجاو بۆ كشتوكاڵی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی گرنگه ناوچه‌یه‌كی زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته جێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زلهیزهكانی جیهان، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ری ده‌سه‌ڵاتیان زیاد بكه‌ن، ئه‌وه‌ی وا ده‌كات زۆر گرنگ بێت بوونی ئه‌و رێژه زۆره‌ی وزه‌یه له ژێر خاكی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا. جگه له‌وانه‌ش له رووی مه‌زهه‌بی و مێژووییه‌وه گرنگییه‌كی زۆری بۆ ئێران هه‌یه، توركیاش وه‌كو وارسێكی ده‌وڵەتی عوسمانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی به‌لاوه گرنگه، سه‌ره‌رای وڵاتانی سوونی مه‌زهه‌ب .
كوردستان له ناوجه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له رووی خاكه‌وه راسته‌خۆ ده‌كه‌وێته ئه‌و ناوچه‌یه‌وه، نه‌وت و غازێكی زۆری هه‌یه و سه‌رچاوه‌ی گرنگی وزه پێك ده‌هێنن ، خاكی هه‌یه بۆ كشتوكاڵ گرنگه، هه‌روه‌ها به‌شێكی كوردستان خاكی ئێران و توركیا و عێراق و سوریا پێك ده‌هێنی، ئه‌و چوار دهوڵەته وه‌كو مه‌نجه‌ڵێكی ئاماده‌كراو بۆ كوڵان وایه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه له ئێستادا گرنگی به كورد بدرێت له ناوچه‌كه‌دا،
دروستبوونی داعش و هاتنی هێزه گه‌وره‌كانی جیهان بۆ ناوچه‌كه :
سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك ناسراوه به سه‌ده‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، بۆیه تیرۆر له هه‌ركوێ بێت هێزه گه‌وره‌كان رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه، له دوای 2010 ه‌وه كاتێك ناوچه‌كه توشی بۆشایی هێزی حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه بوویه‌وه و ، ئه‌م ناوچه‌یه توشی هه‌ژاری زۆر بوو به هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه، بۆیه ئه‌و بۆ شاییه بووه هۆی دروست بوونی گروپی توندڕه‌و و گروپه‌كانیش زۆر به ئاسانی گه‌شه‌یان كرد. له سه‌ره‌تادا داعش ناوچه‌یه‌كی زۆری كۆنترۆڵكرد، هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌كی جیهانی یاخود هیچ هێزێك رووبه‌رووی نه‌بووه ، وه هه‌تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی په‌لاماری كورده‌كانی دا له سوریا و عێراق، به‌مه‌ش ئه‌مریكا رووبه‌رووی ئه‌و هێزانه بوویه‌وه، وه‌كو خاڵێكی وه‌رچه‌رخان و سه‌ره‌تای گرنگی دان به كورده‌كان، به تایبه‌تی دوای هێرشكردن بۆسه‌ر كورده ئێزیدیه‌كان له عێراق و هێرشكردن بۆ سه‌ر كورده‌كانی سوریا له عه‌فرین ( كۆبانێ )، بۆیه ئه‌مریكا هاوپه‌یمانێتییه‌كی گرنگیشی بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی داعش دروست كرد، هه‌روه‌ها رووسیا سه‌ره‌تا وه‌كو هێزێكی هاوپه‌یمانی حكومه‌تی سوریا یارمه‌تی كورده‌كانی ده‌دا له سوریا و نه‌یده‌ویست پشتگوێی كورده‌كان بكات و به‌رده‌وام یارمه‌تی ئاسمانی پێشكه‌ش ده‌كرد. جگه له‌وه‌ش رووسیا به‌رده‌وام یارمه‌تی سه‌ربازی كورده‌كانی باشوور ده‌دات، له ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌دا له باشوور و رۆژئاوا كورده‌كان هه‌وڵی گرنگی پێدانی دو زلهێزه‌كه‌ی جیهانیان قۆسته‌وه، له رۆژئاوا خه‌ریكی دیاریكردنی سنورێكی نوێ ده‌ده‌ن و له باشوریش خه‌ریكه سنوری خاكه‌كه‌یان ته‌واو ده‌كه‌ن و بانگه‌شه‌ی ده‌وڵەت ده‌كه‌ن.
چه‌قبه‌ستنی ئهمریكاو روسیا :
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه روسیا‌و ئه‌مریكا وه‌كوو دوو دوژمنی له مێژینه‌ی یه‌كتری كوردستانی گه‌وره‌یان وه‌كو ناوچه‌یه‌كی چه‌ق بۆ خۆیان به‌كار ده‌هێنن ، ئێستا سه‌رەرای ئه‌وه‌ی یارمه‌تی كورد ده‌ده‌ن به‌ڵام كوردستانیان له نێوان خۆیاندا دابه‌ش كردووه، بۆیه ئه‌گه‌ر كورده‌كان ئاگایان له خۆیان نه‌بێت ده‌كه‌ونه نێو ئه‌و دابه‌شبوونه سیاسیه سه‌ربازییه‌وه.
دروست بوونی هاوپه‌یمانێتی جیهانی دژی داعش :
هاوپه‌یمانێتییه‌كی جیهانی دژی داعش له دوای لێدانی كورده‌كان له لایه‌ن داعشه‌وه دروست بوو، ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه له قازانجی كورده‌كان بوو ، چونكه هاوپه‌یمانه‌كان به‌رده‌وام یارمه‌تی سه‌ربازییان پێشكه‌ش به كورده‌كان ده‌كرد، مه‌شقی به‌رده‌وام و چه‌ك و هێنانی ڕاوێژكاری سه‌ربازی، بۆ باشور و بۆ رۆژئاوا نیشانه‌كانی گرنگی پێدانی كورده‌كانه، هه‌ره‌وه‌ها ئه‌و یارمه‌تییانه، به‌رده‌وام له لایه‌ن به‌ره‌ی دووه‌می هاوپه‌یمانه‌كانه‌وه كه له رووسیاو ئێران و حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌دیشه‌وه پێشكه‌شكراوه، له‌سه‌ره‌تادا كاتێك داعش هات كورده‌كانی رۆژئاوا یه‌ك تفه‌نگیشیان نه‌بوو به‌ڵكوو له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و روسیا‌و ئێرانه‌وه بۆیان دابین كرا، باشوری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان جیاوازییان هه‌یه له رووی پێكهاته‌ی بوونی هێزه سیاسییه‌كانه‌وه، وه‌كو باشوری كوردستان دابه‌ش بووه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا و یه‌كێكیان هاوپه‌یمانی ئێران و ئه‌ویتریان هاوپه‌یمانی توركیایه، به‌ڵام رۆژئاوای كوردستان یه‌ك حیزبە ئه‌وه‌یش په‌یه‌ده ، كه باڵه سه‌ربازییه‌كه‌ی یه‌په‌گه‌یه، كۆنترۆڵی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانیان كردووه، رێگه‌ناده‌ن حزبه‌كانی تر ته‌نانه‌ت بێنه ناو خاكی كوردستانی رۆژئاواوه ئه‌وه‌ش جیاكاریی دروست كردووه و وایكردووه روسیا و ئه‌مریكا به جیا یارمه‌تی بده‌ن.
ئێران و توركیا دوو ململانێكهری ناوچه‌كه :
ئێران و توركیا دوو ململانێكهری ناوچه‌كه‌ن، ده‌ستی ئێران یه‌كێتی و ده‌ستی توركیا پارتییه له باشور، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌یه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلایی ناكرێته‌وه، واته یه‌كلا بوونه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یوه‌ندی به یاسای ناوخۆیی و دیموكراسییه‌وه نیه، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به‌ململانێی وڵاته به‌هێزه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌وه، واته توركیا نایه‌وێت هاوپه‌یمانه‌كه‌ی له باشوور لاواز بێت، چونكه ئه‌گه‌ر لاواز بێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه ژێر به ژێره‌ی كه توركیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسه سیاسییه‌كانی سه‌ر به پارتی كردوویه‌تی ئاشكرا ده‌بێت و هه‌لده‌وه‌شێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی توركیا له هه‌رێمی كوردستان لاواز بێت ئه‌وا هاوپه‌یمانه‌كه‌ی ئێران به‌هێز ده‌بێت، بۆیه هه‌ریه‌كه‌و یارمه‌تی هاوپه‌یمانه‌كه‌ی خۆی ده‌دات، ئه‌م خاڵه بۆ باشور زۆر راسته، به‌ڵام به‌هۆی جیاوازی پێكهاته‌ی رۆژئاوا له باشور هه‌ڵه‌یه ئه‌م بۆچونه وه‌كو حزبی په‌یه‌ده له رۆژئاوای كوردستان حزبێكه پێكهاته‌ی رێكخستنه‌كانی نزیكه له روسیا‌و ئێرانه‌وه چونكه زۆربه‌ی داڕشتنه‌كانی له‌سه‌ر تێۆره‌كانی ماركس داڕێژراوه‌ته‌وه له لایه‌نه عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لانی رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان، بۆیه ئه‌م پارته به باڵی په‌كه‌كه ده‌ژمێردرێت، هه‌ر ئه‌م ژماردنهیه وای كردووه توركیا نیگه‌رانی زۆر به‌رامبه‌ر ئه‌م حزبه ده‌رببڕێت، سهرئهنتجام له رۆژئاوای كوردستان په‌یه‌ده ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه كوردییه‌كاندا، له به‌رامبه‌ردا رێگه نادات پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا كه سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراقه بێته ناو خاكی كوردستانی رۆژئاواوه ، ببێت به‌خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات . بۆیه ئه‌مه‌ش وای كردووه كوردستانی رۆژئاوا تاكه حزبێك بیبات به‌رێوه، سه‌رئه‌نجام كاتێك ئهمریكاو روسیا یارمه‌تی كورده‌كانی رۆژئاوا ده‌ده‌ن وه‌كو باشور نیه یارمه‌تی دوو حزب بده‌ن به‌ڵكو یارمه‌تی په‌یه‌ده ده‌ده‌ن، ئێرانیش یارمه‌تی په‌یه‌ده ده‌دات، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌و توركیایه، له وڵاتی سوریادا رووسیا ، ئامانجێتی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بمێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نفوزی له‌و وڵاته‌دا هه‌بێت، ئه‌مه به‌لای هه‌موانه‌وه روونه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئۆپزسێۆنی سوری كه پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا له‌گه‌ڵ چه‌ند حزبێكی بچوكی تردا خۆیان رێكخستۆته‌وه له ژێر ناونیشانی ئه‌نه‌كه‌سه‌دا، ئه‌نه‌كه‌سه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئۆپزسیۆنی سوری هه‌یه، بۆیه رووسیا دژی پارته كوردییه‌كانی سوریا بۆته‌وه كه هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ل ئه‌سه‌د نیه، واته له‌سه‌رێكه‌وه له كورده‌كان ده‌دات و له‌سه‌رێكه‌وه هاوكارییان ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یه‌ده كێشه‌ی نیه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د یان لاچونی، به‌ڵام ئه‌نه‌كه‌سه هه‌ماهه‌نگه له‌گه‌ڵ ئۆپزسیۆن و شۆڕ‌شیان له دژی به‌شار ئه‌سه‌د راگه‌یاندووه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به یارمه‌تی دانی كورده‌كانی رۆژئاواوه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه زۆر جیاوازتره له‌وه‌ی روسیا، چونكه ئه‌مریكا یارمه‌تی ئه‌نه‌كه‌سه ده‌دات له چوارچێوه‌ی ئۆپزسیۆن و دژی به‌شار ئه‌سه‌دن و ئه‌مریكا سوره له‌سه‌ر لادانی ئه‌سه‌د، هه‌روه‌ها له‌سه‌رێكی تره‌وه یارمه‌تی په‌یه‌ده ده‌دات و په‌یه‌ده‌ش هه‌ماهه‌نگه له‌گه‌ڵ روسیا و ئه‌سه‌د، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بنكه‌ی سه‌ربازی له ناوچه كوردییه‌كانی رۆژئاوا دانا ، ئیتر رۆژئاوای كوردستان بووه خاوه‌ن هێزێكی نوێ، ئه‌وه‌تا ئه‌مریكا رۆژئاوای كوردستان به‌كارده‌هێنێت بۆ به‌رژوه‌ندی خۆی و له‌سه‌رێكی تره‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان پێده‌كات و ده‌ڵێت پشتگیری‌یان لێده‌كه‌م بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت، واته ئێستا كوردستانی رۆژئاوا كارتێكی فشاری ده‌ستی ئه‌مریكایه .
ئیشكالییه‌تی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی رووسییا و توركیا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوردستان:
ئیشكالییه‌تێك هه‌یه له لێكنزیكبوونه‌وه‌ی توركیا و رووسیا، ئه‌و ئیشكالییهتهش له داهاتوویه‌كی دووردا ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه نزیكبوونه‌وه‌ی توركیا له روسیا و ئیران ئاماژه ده‌كات بۆ بوونی ستراتیجییه‌ك كه توركیا به‌هێز ده‌كات، راسته توركیا رایگه‌یاند تاكه ئامانجی رێگری كردنه له به‌ره‌و پێشچونی كورد له ناوچه‌كه ، به‌ڵام ئه‌م لێكنزیكبوونه‌وه توركیا به‌هێز ده‌كات، وا ده‌كات توركیا له ژێر چه‌تری روسیا و ئێران كاره‌كانی بكات، توركیا رووبه‌رووی كورده‌كان ده‌بێته‌وه له‌سوریا به‌مه‌ش نه‌ك رێگریكردنی له كورده‌كانی رۆژئاوا به دی دێت ، به‌ڵكو ده‌بێته هه‌نگاوێك بۆ ئه‌وه‌ی بگاتهخهونهكهی، خه‌ونی دووباره زیندووكردنی ده‌وڵەتی عوسمانی، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی توركیا له‌و وڵاته‌دا گرتوویه‌تیه به‌ر راسته كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كورده‌كانی باشور و رۆژئاوا ده‌بێت و ده‌توانێت رێگری له دروستبوونی هه‌رێمی فیدراڵی رۆژئاوا بكات ورێگری له راگه‌یاندنی ده‌وڵەت یان به‌ره‌و پێشچونی دیموكراسی باشور بكات، چونكه توركیا به‌هێزی سه‌ربازی ده‌چێته نێو سوریاوه، هێزی سه‌ربازی واته خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر واقع و دروستكردنی واقعێكی نوێ كه‌له به‌رژه‌وه‌ندی توركیا و ئۆپزسیۆنی سوری بێت، چونكه ده‌توانێت ناوچه‌ی تایبه‌ت بۆ خۆی له‌سه‌ر خاكی كوردان جیابكاته‌وه و ئۆپۆزسوێنی سوریشی پێبههێزبكات ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌نی به‌شێ له خواسته‌كانی ئه‌مریكایه كه ئۆپۆزسیۆن یه‌هێز ده‌بێت، به‌ڵام دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی روسیا و ئێرانه ئه‌وه‌ش له داهاتودا ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه كاتێك توركیا ده‌بێته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له سوریا ده‌توانێت به ئاسانی دژی ئه‌سه‌د بووه‌ستێته‌وه و راگه‌یاندنیشی بگۆڕێت، بۆ گره‌نتی كردنی ئه‌م وته‌یه‌مان و سه‌لماندنی بوونی توركیایه له ئه‌ندامێتی ناتۆدا، واته توركیا هه‌رچه‌نده به‌ڵێن به رووسیا بدات هه‌ر ئه‌ندامی ناتۆیه و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌تا هه‌تایی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه.
بۆیه له كۆتاییدا ده‌ڵێم : پێویسته حزبه‌كانی باشور یه‌ك بگرن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه جێی سه‌رنجی ئهمریكاو رووسیا، به‌وكاره‌ش راسته ده‌بنه دووژمنی ئێران و توركیا به‌ڵام ده‌بنه جێی سه‌رنجی ئه‌و دوو زلهێزه. ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه چی بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵەت بێت ئه‌گه‌ر ڕاگه‌یه‌ندرا، یان بۆ به‌هێزكردنی دیموكراسی بێت، چونكه ئه‌گه‌ر حزبه‌كان رێك نه‌كه‌ون نه دیموكراسی به‌هێز ده‌بێت نه ده‌توانرێت ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌ندرێت.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە