چێنەر محەمەد : ڕەخنە لە ئەقڵی فاشیستی و ناتوانایی بۆ ناساندنی دیاردە نوێکان .
لەم ساتەی ئەم نووسینە دەنووسم پەرشم و بیرم زیاتر لە شوێنێکی ترە و ڕۆچومەتە ئەوەی فیکر لای ئێمە چ بەهایەکی هەیە بۆ بە تەنها لەبەر ئەوەی لەم پاەچە جوگرافیەدا لەدایک بووم سزادراوم بەوەی ڕەخنەکان ڕووبەڕووی نوسەرە گرگنەکان بکەمەوە.
ئەو زیندانەی ئێستا ئێمە وەک نەوەی نووێ یتایداین دیوارەکانی لەسەر ناوشیاری و بیرنەکردنەوەی باب و باپیرانمانە بۆیە هەمیشە کە کەسێک لە خێزانێکدا دەست دەست دەبات بۆ کتێب وەک دیاردەیەکی نامۆ سەیر دەکرێت ، کلتووری ئێمە تەنها بە نامۆ کردن ڕازی نیە بەڵکو سیاسیەکانی کوورد بە جۆرێک لە کردارێکدا سەرکەوتنێکی باشیان بەدەست هێناوە کە لە سایکۆلۆژیای گشتیدا دیاردەیەکیان چاندووە ئەویش ئەوەیە کە هەر زوو خوێنەر و نووسەرەکان پەلکێش بکەنە ناو دیوەخانەکان و ئیتر لەو چرکەساتەوە خوێنەر و نووسەرەکانمان هێندەی بیر لە کردارە هەڕەمەکیەکە کۆمەڵایەتیەکان دەکاتەوە و لە سازدانێکی ئەشایەریدا قسەی لەسەر ئەکات ووێنەکە ناتوانێ گەورەبکات بۆ جەماوەر و بیکاتە جێگەی مشتوومری پەبلیک و وەک کێشە لە بوندیادی کحمەڵایەتی تەماشایی بکات.
یان ئەوەتا لەم تەڵیزمە ڕزگار ئەبین و تەڵزگەی دووەم چاوەڕێمانە کە ئەمە جێگای گەمژە کرنەکەیە ئەویش ئەوەیە کە دیاردە کۆمەڵایەتیەکانمان دەبەستینەوە بە چەمکەکانی جیهانی مۆدێرنە و جەمکە فەلسەفیەکانی ڕۆژئاوایی سەدەی ڕابردوو ، با نموونەمان بەختیار عەلی بێت کە زیاتر لەهەر ووشەیەک فاشیزم بەکاردێنێت و دەیەوێت دیاردەکان ببەستێتەوە بە فکرەی ئەقڵی فاشیستیەوە .
(فاشیزم ) ئەم بەکارهێنانە کە تەنها لە بەختیارعەکیدا ناوەستێ بەڵکو بووە بە چەمکێ لەسەر زاری زۆربەی نووسەرەکانمان ، بۆ من ئەم تەعبیرە بۆ ئەو نووسەرانە باشە و پڕ بە پێستی بیرکردنەوەیاندایە چونکە توانایی بیرکردنەوە و خولقاندنی چەمکی نوێیان نییە و بە ناچاری باوەش بۆ چەمکە نامۆکان بە کلتووری ئێمە دەکەنەوە .
بەڵام بە حوکمی ئەوەی من ناوێکی نەناسراوم بۆیە دەبێت بە ووریاییەوە مامەڵە لەگەڵ هەر باس و خواستێکدا بکەم کە دەمەوێ لەسەری بنووسم لەبەر ئەوەی ئەقڵیەتی کۆنەپارێزی چینی پێشتر چەکێکی بەهێزی بڵاوکردۆتەوە لەناخی تاکی ئێمەدا ئەویش ئەوەیە هەر هەوڵێکی نوێ بە تەند و تیژی و وەڵام و ئەرگۆمێنت چارەسەر ناکات و کاتی بۆ دانانێ بەڵکو بەم دێڕە هەمووو شتێک ئەبڕێنێتەوە (ئەیەوێ خۆی بناسێنێ و بەناوبانگ بێت ) ، ئەگەر کەسێک ئاگاداری ئەم کلتوورە نەبێت و ئەم قسەیە ببیستێت وێنایی ئەوە دەکات کە ئێمە هێند ڕێز بۆ فکر و کەسە ناودار و نووسەرە جدیەکانمان دادەنێین و دەگرین ئیتر مرۆ بەهەر شێوەیەک بێت ئەیەوێ خۆی ناسێنێت و بەشێک بێت لەم سەروەریە .
بەدڵنیاییەوە زۆربەی ئەم باسانە سیاسییەکان ڕاستەوخۆ دەستیان لە بڵاوکردنەوەیدا هەیە.
ئەوەی من دەمەوێ ڕوونی بکەمەوە و بیەنمە سەر باس ئەوەیە کە کە ئێمە کلتوورێکی پارێزگارین و لەبەر ئەوەی توانایی ئەوەمان نییە وێنایی دیاردە نوێکان بکەین هەمیشە خۆمان لە قاوغەکانماندا هێشتۆتەوە ، ئەمە لەوانەیە سیفاتی زۆرێک لە کلتوورەکانی هاوسێش بێت ، هەر بۆیە هەمیشە بۆ هەر دیاردەیەک دەڵێین (مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە ) ، بەڵام بێئاگا لەوەی کە دەقەکە لەوە درێژتر مارکس ئەڵێت مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە یەکەم جار وەک تراجیدیای پاشان وەک مەهزەلە ، لێرەدا بە ئاشکرا ئەم جۆرە وێناکردنانە ئەخاتە ڕوو کە ئێمە دیاردەی دووەم و پاش دووەم تەەعریف ئەکەین و تەعریفەکانی ئێمە هەمیشە دەبن بە مەهزەلە لەبەر ئەوەی وەرگێڕانە کووردیەکەی ئەم دەقە ئیشکالیەت ئامێزە مارکس باس لە تکرار ئەکات کە زمانی کووردی بە دووبارە ووێنایی ئەم ووشەیە دەکاتەوە بەڵام تکرار مەرج نییە دوو جار بێت بەڵکوو ناکۆتا هاتن و ڕۆیشتنە پاشان لە بەشی دووەمدا دەڵێ فیرست کە یەکەمە تراجیدیایە بەڵام پاشان بەکاردێت کە دووەم و پاشیش تا ناکۆتا دەچنە چوارچێچەوەی مەهزەلەوە.
فاشیزم و بەختیار عەلی
بەختیار عەلی هێندەی لە نووسینە (فکریەکانیدا ) لەسەر ئەم چەمکە دەوەستێ لەسەر هیچ چەمکێکی تر هێندە ناوەستێت .
تا ووشەکە بووە بە ووشەیەکی ناو فەرهەنگی نووسینی کوردیو ئەقڵیەتی فاشیستی بووە بە چەمکێک کە بۆ پاراستنی بیانیەکان(ئاوارە، پەنابەر) بەکاردێت و نایانەوێ کورد وەک تاکێکی کۆمەڵگایی ڕۆژهەڵاتی مامەڵە بکات دەیانەوە بیرکردنەوەیەکی نوێخوازانە و لە دەرەوەی سیاقی کلتووری و پەروەردەی کۆمەڵایەتی خۆی کردار بنوێنێت .
بەڵام ئەم دیاردەیە دیاردەیەکی نوێیە و پێویستی بە لەسەر وەستان هەیە بۆیە من لێرە کارم ئەوەیە کە بڵێم ئەم پشاندانی ڕقە پەیوەندی بە ئەقڵی فاشیستیەوە نییەو دیاردەیەکی نوێیە و پێویستە چەمک و شیکردنەوەیەکی تری بۆ بکرێت ، ئەم جۆرە بیرکردنەوەیەش ناچێتە چوارچێوەی ڕاسیزمەوە نەکل تەنها بۆ ئێمە ، هەڵوێستە کردنی تاکی ئەوروپیش بەرامبەر کەسانی بیانی وەک ئێمە پەیوەندی بە چەمکی ڕاسیزمەوە نەماوە و لە قۆناغ و سیاقێکی تردایە و شێوازی تێڕوانی ئەوانیش تەنها ئەوە نییە ئەوان دژی بیانین نەخێر ئەم کردەیە کردەیەکی نوێیە و ئەو بارە سایکحلۆجیەی لەناخی هەردوو لادایە جیاوازە لەوەی ئەکێک ڕاسیزمە و یەکێ هەست بە ڕاسیزم دەکات بەسەریەوە.
ئەوەی لە کوردستان هەیە ئێستا کێشەی هەژارە بێ مووچە و بێدەرامەتە ناوخۆیەکانە لەگەڵ پارەدارە بیانیەکاندا ، بۆ ئەوروپاش بەشێکی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تاکی ئەوروپی لە ئێستادا خاوەنی هیچ جۆرێک لە خاوەندارێتی تایبەت نییە و ئەقڵیەتی ئەوانیش لە قۆناغی خێڵ و خێزان چووەتە دەرەوە لە کاتێکدا کەسانی وەک ئێمە بیانی هەمیشە کەسانێک هەیە کە لە پێش ئێمە خاوەندارێتی تایبەتی هەیە و بە ئەقڵیەتی خێڵەکی و خێزانی بیردەکاتەوە یارمەتی دەرن بۆ یارمەتی دانمان بۆ بازدان بەسەر زۆر قۆناخی سەرەتایدا ، لە کار ، شوێنی نیشتەجێبوون ، پارەی کاش لەدەرەوەی جیهانی ژمارەکان .
بۆیە دەبێ هەر چەمکێک لە کات و شوێنی خۆیدا بەکاربێنین ، فاشیزمیش بەهۆی زۆر لە نووسەرەکانمانەوە مانایەکی هەڵە گەیەندراوەتە ئێمە .
بۆ ناساندنی چەمکی فاشتزم باشترین ناساندن ئەوەیە کە پێناسەی ژیژەک بۆ فاشیزم نیشانبدەم
سلاڤۆی ژیژەک دەڵێت/ فاشیزم ئەو کوڕەیە کە لەسەرەتاوە دەیوت من دەکوژم و دیکتاتۆرم و دەتانچەوسێنمەوە کەهاتە سەر حەکمیش هەر ئەوەی کرد ، بە پ\ێچەوانەی نازیزمەوە کە دەنگۆی فکر و فەلسەفە و خۆش ژیانی بڵاو دەکردەوەو کە هات لە فاشیزم دڕندەتر و دکتاتۆرتر بوو .
لێرەوە دەزانین کە ئەقڵیەتی فاشیشتی ڕاستگۆیانە لەکاتی حوکمڕانیدا پرنسیپەکانی تیادەدەکات کە لەسەر ئاستی ووتاردا لە لاوازیدا پڕوپاگەندەی بۆ دەکرد ، ئەمەش پێچەوانەی ئەقڵیەتی کوردیە ، ئەقڵیەتی کوردی جوداخوازە لە نێوان گوتار و کرداردا ، ئەگەر بڕیاربێ بەردەوام بین لەم قاڵبە باشترە ئەقڵیەتی نازیزمی بەکار بهێنین نەک فاشیستی .
ئێمە کە هەمیشە لەسەر ئاستی گوتاردا مرۆڤدۆست و بیرکەرەوەین وەک ئەوەی هەندێ نووسەری بەڕێز بانگەشەی ئەکەن ، لەسەر ئاستی کرداردا چی دەکەین و چۆن مامەڵە دەکەین .
ئەوەی گرنگە بوترێت ئەوەیە پێگەی کلتوری و کۆمەڵایەتی کوردی جیاوازە و پێویستە چەمکی نوێ بێتە بوون بۆ ووێناکردنی دیاردەکانمان ، ئێمە میلەتێکی جیاوازنین لە ڕۆژهەلاتی ناوەند بەڵکو یەکێکین لە دواکەوتوترین و هەژارترین ئەقڵ لەم ناوچەیە ئەگەر بڕیاربێت و بمانەوەێ لەم تەڵزگەیە خۆمان ڕزگاربکەین دەبێ ناساندن بۆ کردارەکانمان بکەین و ووتارەکان سەرلەنوێ چاوی پێدابخشێنرێتەوە .