بزانە چی لەسەر هێرۆخان & کۆسرەت ڕەسوڵ ـ نوسراوە ؟ .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
ڕۆژنامەنوسی لاو هاوکار حسەین ، لەسەر بەشی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دوو کورتە نوسینی بەجیاو بەدوای یەکدا لەسەر هێرۆ تاڵەبانی و کۆسرەت ڕەسوڵ نوسییوە ، بەناونیشانەکانی ( لەهێرۆخان قبوڵدەکرێت ؟ ) و ( کاک كۆسره‌ت ، پیاویى نیوەی ڕێگا ) ئەم دوو کورتە نوسینە دوا بەدوای کێشەکانی ناو یەکێتی ، دوو جەمسەری یەکلاکەرەوە لەدەسەڵاتی ناو ئەم حیزبە نوسییوەو . هەر یەکەیان لە تیخی دەسەڵات و ئەرک و ستراتیژیان دەدوێت . لەسەر هێرۆخان وا دەدوێت : هێرۆخان كه خەباتی خۆی لەکامێرامانێکی شاخەوە دەستپێکرد، ئـێستا بوەتە کاریگەرترین ژنەئـەکتەری سەر شانۆی سیاسی کوردستان و ناوچەکە. خاڵی بەھێزی ئـەم ژنە پرچ سپیە ئـەوەیە کە میراتگرى دوو کەسایەتی بەھێزی کوردە: ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی باوك‌و جەلال تاڵه‌بانی ھاوسەر.
لەسەر کۆسرەت ڕەوسوڵ وا دەنوسێت : ھیچ سەرکردەک لەناو یەکێتیدا، ھێندەی کاک كۆسره‌ت ره‌سوڵ ھەڕەشەو گەفی وازھێنان و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى نەکردوە، کێ یەکەم کەس بووە، ئـەم پیاوە دووەم بووە بۆ ھاتنەدەرەوە، بەڵام ھیچ سەرکردەیەکیش ھێندەی ئـەم پیاوە، لوعبەی بەم کارتەوە نەکردوە، ھەمیشە لەگەڵ ناڕازییەکان سەرڕێ کەوتووە، کەچی لەنیوەی ڕێگەدا گەڕاوەتەوه.
ئەمەی خوارەوە هەردوو کورتە نوسینەکەیە .
لەهێرۆخان قبوڵدەکرێت ؟
هێرۆخان كه خەباتی خۆی لەکامێرامانێکی شاخەوە دەستپێکرد، ئـێستا بوەتە کاریگەرترین ژنەئـەکتەری سەر شانۆی سیاسی کوردستان و ناوچەکە. خاڵی بەھێزی ئـەم ژنە پرچ سپیە ئـەوەیە کە میراتگرى دوو کەسایەتی بەھێزی کوردە : ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی باوك‌و جەلال تاڵه‌بانی ھاوسەر.
ئـەم خانمە جگەرە کێشە، لەئێستای یه‌كێتیدا چانسی بوون به”كه‌سی یه‌كه‌م”ی له‌هه‌موو ئه‌وانی تر زیاتره، چونکە سه‌رچاوه‌كانى دارایى‌و هێزه ئه‌منیه كاراكانى یه‌كێتى له‌ده‌ستدایه‌و ده‌سه‌ڵاتی له‌ناو یه‌كێتی بووه‌ته دیفاكتۆ، هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ى كه له‌پایزی 2009دا، بووه لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی‌و به‌دوای ئه‌وه‌شدا له‌كۆنگره‌ی سێهه‌می یه‌كێتیدا، زۆرترین ده‌نگی به‌شداربووانی به‌ده‌ستده‌هێنا .
ئێستا ئه‌م ژنه ته‌مه‌ن 68 ساڵه كه لەھەموشێکدا سەرکەوتووە لەگفتوگۆ و وتارداندا نەبێت، خۆى به‌تاكه میراتگرى شه‌رعى تاڵه‌بانى هاوسه‌رى ده‌زانێ‌و ئه‌وه‌شى پێڕه‌وایه كه بڕیاری سیاسی یه‌كێتی به‌بێ هاوبه‌ش‌و ركابه‌ر له‌ده‌ستدا بێت. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ى له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی قبوڵ ده‌كرا له‌ناو یه‌كێتیدا، له‌م قبوڵده‌كرێت ؟
کاک كۆسره‌ت ، پیاویى نیوەی ڕێگا .
ھیچ سەرکردەک لەناو یەکێتیدا، ھێندەی کاک كۆسره‌ت ره‌سوڵ ھەڕەشەو گەفی وازھێنان و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى نەکردوە، کێ یەکەم کەس بووە، ئـەم پیاوە دووەم بووە بۆ ھاتنەدەرەوە، بەڵام ھیچ سەرکردەیەکیش ھێندەی ئـەم پیاوە، لوعبەی بەم کارتەوە نەکردوە، ھەمیشە لەگەڵ ناڕازییەکان سەرڕێ کەوتووە، کەچی لەنیوەی ڕێگەدا گەڕاوەتەوه.
له‌نمونه‌ى هه‌ره نزیكى ئه‌م جۆره گه‌مانە، ئه‌وه‌ى ساڵى 2004 بو، كاتێك به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ نه‌شیروان مسته‌فاو عومه‌رى سه‌ید عه‌لى‌و عوسمانى حاجى مه‌حمود نامه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئاراسته‌ى تاڵه‌بانى كرد‌و ره‌خنه‌ى توندیان له‌شێوه‌ى كاركردنى گرت، ھەروەھا ساڵى 2007، كاتێك مسته‌فاى سه‌ید قادر‌و عوسمانى حاجى مه‌حمودو عومه‌رى سه‌ید عه‌لى له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ وابڕیاربو پێكه‌وه له‌یه‌كێتى بێنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ھەردوو جارەکە تا نیوەی رێگا رۆیشت لەگەڵیان و گەڕایەوە.
به‌مجۆره كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌سایه‌ى ناكۆكیه‌كانى ئه‌وانى تردا، بەردەوام پێگه‌ى خۆى و کوڕەکانی به‌هێز كردوە. تەنانەت لەدواین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەھەموو کاندیدەکانی یەکێتی، ھێندەی شاڵاوی کوڕی پارەو ریکلامی نەخرایە بەردەست. بەوەی ساڵی 2014 ەوە، ئێستا بۆ جاری دووەم، کاک كۆسره‌ت ھەمان گەمە له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح دەکات، پرسیارەکە ئـەوەیە : گەشتە ھەڕەشە ئـامێزەکەی ئـەمجارەی تا كوێ بڕده‌كات؟
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە