پێشمەرگەیەکی دێرین : نازانم کام به‌ره‌یان ـ به‌ره‌ی یه‌کێتی یه .
له دوای رێککه‌وتنی نائیسرتاجیەکەوه له نێوان یه‌کێتی و پارتی ، که ته‌نها خاڵیک جێی ده‌ستخۆشی بۆ وه‌ستاندنی شه‌ری ناوخۆ بو ، ئه‌ویش پاش شه‌هید بونی سه‌دان و ئاواره‌بونی هه‌زاران که‌س و ، ئیتر تێکرای خاڵه‌کانی رێککه‌وتنه‌که‌ی واشنتون ئه‌وه‌ی به قازانجی حییزب و که‌سه‌کانی ناو حیزب بون ، ریککه‌وتنی ژێربه‌ژێری له‌سه‌رکراوه ئه‌و خاڵانه‌ی که په‌یوه‌ست بو بەپرۆژهی نه‌ته‌ویی و هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی کیانێکی کوردیی ، فایله‌که‌ی خرایه چه‌کمه‌چه‌ی ئه‌رشیفه‌وه .
دوای ئه‌وه‌ی یه‌کێتی و پارتی هه‌مو جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیان له نێو خۆیان دابه‌شکرد به فیفتی فیفتی . له راستیشدا پشکی قازانجه‌کان زیاتر که‌وته ژێر ده‌ستی پارتیه‌وه‌و ، هه‌رله کورسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و داهاتی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل و زۆرێکی تر ، که تا ئێستاش نه‌یه‌کێتی و نه ئۆپۆزسیۆن نه‌یانتوانی نه به هێز وه نه به یاسا له ژێر ده‌ستی پارتی ده‌ری بهێنن و به‌ڵکو ئه‌وه‌ی هه‌شبو که ناوی پارله‌مان بو ، که‌وته ژێر ده‌ستی پارتی و ئه‌گه‌ر کاریشی پێ نه‌کات نایه‌ڵێت کار بکات.
له دوای پرۆسه‌ی ئازاد کردنی عیراقه‌وه و وه‌رگرتنی پشکی له‌سه‌دا حه‌فده‌ی بودجه‌و پارەی په‌ره‌پێدانی پارێزگاکان و هاتنی پاره‌ی به‌لێشاوو بۆ خه‌زینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ، ئیتر حیزبه‌کان پشتیان لێکرده‌وه ئه‌وه‌ی ناوی پرۆژه‌ی نیشتیمانی بو له ئهجییندای کۆبونه‌وه‌کانیان نه‌بو ، ئیتر پاره‌و پرۆژه بو بە به‌رنامه‌ی کاری حیزبی و مه‌سئوله‌کانی ناو حیزب و هه‌رئه‌مه‌ش بو وای کرد ، ده‌یان کۆمپانیای وه‌همی و پرۆژه‌ی وه‌همییان هێنایه کایه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شێک له‌و پاره‌یه به ناوی پرۆژه‌ی خزمه‌ت گوزاریه‌وه پرۆژه حیزبی و شه‌خسیه‌کانی خۆیانی پێ ته‌وا بکه‌ن . سه‌یر له‌وه‌دایه ئێستا ده‌میان بکه‌یته‌وه باسی ئه‌وه ئه‌که‌ن چۆن توانیان له نێوان ساڵی 2003 بۆ 2012 ئاوه‌دانیه‌کی باش بخه‌نه کوردستانه‌وه هه‌ر له گه‌وره‌بونی شاره‌کان و هێنانی ده‌یان پرۆژه‌و کارخانه‌و پێدانی قه‌رزی کستوکالی و سلفه‌ی هاوسه‌رگیری و کۆمه‌لێک شتی تر، که له راستیدا ئه‌م هه‌مو پرۆژه خزمهتگوزاریانهو مینحه‌و سلفانه هیچی له پیاوه‌تی و ئازایه‌تی حیزبه‌کان نه‌بووه ، به‌ڵکو له‌سایه‌ی سه‌ری بودجه‌که‌ی به‌غداوه بو ، که ئه‌یاننارد بۆ هه‌رێم . ده‌ی ئه‌گه‌ر وایه بۆ له دوای نه‌دانی بودجه‌وه له‌لایه‌ن به‌غداوه ته‌حه‌دا ئه‌که‌م ! ئه‌م حکومه‌ته و حیزبه‌کان به تایبه‌ت یه‌کێتی و پارتی یه‌ک به‌ردیان خستبێته سه‌ر به‌ردێک به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی خه‌ڵک هه‌یبو له موچه‌و ، ئه‌وه‌شیان خوارد جگه له دزین و به تالان بردنی نه‌وته‌وه .
له نێو ئه‌و هه‌مو کێشمه کێش و ئالۆزیانه‌ی له سایه‌ی سه‌ری حوکمرانیه‌کی حیزبیانه‌ی سه‌قه‌ت ، که پارتی به‌رێوه‌ی ئه‌بات و یه‌کێتیش شه‌ریکیه‌تی ، باڵا ده‌سته‌کانی ناو یه‌کێتی تازا به‌تازه به‌شێکیان که خۆیان به ناوه‌ندی بریار له قه‌ڵه‌م داوه‌و ، به‌یاننامه‌یان بلاو کردۆته‌وه به مه‌به‌ستی هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌کێتی و گه‌رانه‌وه بۆ بنه‌ماکانی بیروباوه‌ری یه‌کیتی . تا ئێره هه‌مو که‌سێک له‌گه‌ل ئه‌وه‌دایه ماڵی نیو خۆی یه‌کێتی چاک بێته‌وه ببێته‌وه به یه‌کێتیه‌که‌ی که خه‌ڵک له پێناو ئامانجه‌کانی قوربانی بۆداوه . به‌لام ئه‌پرسم کێن ئه‌وانه‌ی ئه‌م داوایه ئه‌که‌ن که خۆیان به‌شێکن له و خه‌ڵکانه‌ی له‌سایه‌ی یه‌کێتیه‌وه بون به خاوه‌نی ده‌یان پرۆژه‌وه کۆمپانیاو موڵکی شه‌خسی و په‌راوێز خستنی ده‌یان کادری حیزبی له‌به‌ر خاتری خزم و که‌س و کاریان ؟ جگه له‌وه‌ش کامیان رۆژێک له رۆژان له‌گه‌ل فه‌رمانبه‌رو پۆلیس و خانه‌نشینی پێشمه‌رگایه‌تی و که‌م ئه‌ندامان و مامۆستایان هاتنه سه‌رجاده‌و داکۆکیان له خه‌ڵک کرد ؟ . کامیان ئه‌م هاوێنه له‌م بێ موچه‌یی و قه‌یرانه‌ی خه‌ڵک تێیکه‌وتوه له گه‌شتوگوزاری ئه‌وروپاو دورگه‌کانی یۆنان و تورکیا نه‌بون ؟ ، به‌ڵی خۆزگه هه‌ر به شێوه‌یه بمانناسینایه که‌له شاخ و پێشمه‌رگایه‌تی ئێوه‌م بینی بوو .
با بێینه لای زۆرینه بزانین ئه‌مان ئه‌و یه‌کێتیه عه‌یاره بیست و چواره‌ن که خۆیان باسی ئه‌که‌ن ؟
ئه‌وه‌نده‌ی بزانم ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م باڵی دهسترۆیشوهی ناو یه‌کێتی زیانی بۆ یه‌کێتی هه‌بوه که‌سی تر نه‌یبوه هه‌ر له ده‌ستگرتن بە سه‌ر پاره‌و داهاتی یه‌کێتی و قۆرخکردنی راگهیانندن و ده‌رکردنی ده‌یان راگه‌یاندنکاری به ئه‌زمون و دانانی که‌سه نزیکه‌کانی خۆیان له خزم و ناسیاو و راگایندنێکیش نیه ، ته‌عبیر له یه‌کێتی بکات . کوردسات هی هێرۆ خانه و گه‌لی کوردستانیش مه‌لا به‌ختیار و هه‌رچی پۆسته حه‌ساس و شوینه باشهکانیشه بۆ کورو زاوا برازا‌و خوشکه‌زایه .
له راستیدا ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌گوزه‌رێ له نێوان مه‌کته‌ب سیاسیه‌کانی ئه‌ملاو ئه‌ولا شینه‌که بۆ حسین نیه ، بۆ ههریسهکهیهتی و نه که‌سوکاری شه‌هیدان نه رێکخستنه کۆنه‌کانی شار‌و نه پێشمه‌رگه‌ی دێرین له دوای مام جه‌لال هیچ یه‌کێکیان به نوێنه‌ری خۆی نازانی چونکه ملمانێکانیان له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی نیه له‌سه‌ر داکۆکیکردن نیه له‌خه‌ڵک له‌سه‌ر ده‌سه‌لات و پاره‌یه ئه‌وه‌شی که تا ئێستا یه‌کێتی به پێوه راگرتوه ئه‌ندامان و جهماوهرهکهیەتی که تا ئێستا سه‌ره‌رای خراپی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی بۆیان پشت گوێ خستنیان وازیان له یه‌کێتی نه‌هێناوه .
ئایا له چاوه‌روانی ئه‌وه‌دان ئه‌م دوو به‌ره‌یه ئاورێک له رابردوی خۆیان بده‌نه‌وه ، که بهیهکێتیهوه جوانن و واش له کادره‌کانتان مه‌که‌ن هه‌مویان ببن به عارف روشدی و حاکم فه‌رهاد و مامۆستا گۆران و ده‌یانی تر له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌کانی ئێوه هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌تر بکه‌ن . خۆتان ساغ بکه‌نه‌وه کام لاتان یه‌کێتین و ، کامیشتان باره به‌سه‌ر یه‌کێتیه‌وه .
تێبینی : ڕێباز بابان ، پێشمەرگەی دێرین و کادری ڕاگەیاندنی دێرینی یەکێتی یە .