PUK-1

  کاوسێن بابەکر : یەکێتی و .. ڕاچڵەکینێک بۆ خۆڕێکخستنەوە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەکەس شاراوە نییە کە یەکێتی هەمیشە پێشڕەوی بەرەو ئاڕاستە سیاسیە دێموکراسی و نیشتمانیەکان بووە نەک لەکوردستان ، بەڵکو لەسەر ئاستی عێراقیش ، ڕۆڵی مام جەلالیش لەلوتکەی ئەو هەڵوێستەدا بووە ، هەر بۆیەش دوای نەخۆشکەوتنی بۆشاییەکی گەورە لەو ئاڕاستە نیشتمانی و دیموکراسیەدا هاتۆتەدی و کەسیش نەلەعیراق و نەلەکوردستان و تەنانەت لەحزبەکەی خۆشیدا نەیانتوانی ئەوبۆشاییە پڕ بکەنەوە، ئەو پەرت بوونە گەورەیەی دەشیبینین چ لەعیراق چ لەکوردستان و چ لەناوخودی یەکێتیشدا دەرکەوت هۆکارە سەرەکیەکەی ئامادە نەبوونی مام جەلالە !

یەکێتی بۆئەوەی لانی کەمی ئەو هێزەی سەردەمی مام بۆ خۆی بگێڕێتەوە ، پێویستی بە نوێبوونەوەیە ، مام هەمیشە جەختی لسەر چاکسازی و نووێبوونەوە دەکردەوە، بەردەوام دەیفەرموو ؛ حزب وەک گۆماویک وایە و دەبێ هەمیشە لەبەری بڕواو ئاوی تازەشی بێتە ناو ، دەنا بۆگەن دەکات!

ماوەیەکی زۆر بەسەر نەبەستنی کۆنگرەدا تێپەردەبێ و ئەوەش وای کردووە ، گۆمەکە زیاتر لێخن بێ و بڕیاروکارەکانی ئۆرگانەکان ، ناشەرعی و سەرچاوەکانی بڕیار پەرت و بڵاوو بێسەروبەربن ، پشێوی و نابەرپرسی و هەلپەرستی لێرولەوێ سەردەربێنێ و ناو و ناوبانگی یەکێتی و هەڤاڵەکانی بکەونە ژیر پرسیار، بەمەش وادەکات، یەکێتی نەتوانێ لەگەڵ خەون و داخوازەکانی جەماوەرەکەی بڕواو لەئەنجامدا دوور بکەوێتەوەو ئەو هێزو و هەژموونەی نەمێنێ و بێکاریگەر بێ بەرانبەر بە ، ڕووداوەکان. لەئەنجامی ئەمانەشدا ناڕازیبوون پەرەدەستێنێ و گلەیی و هاواری ڕەواو و خەمخۆرانە ، دەست پێدەکەن. هەموو ئەو سەرکردانەی ئێستای ماندوو و دڵسۆزی یەکێتین و جێپەنجەیان بەکاروانی پڕ لەسەروەری یەکێتیەوە دیارەو هەروەک مام دەیفەرموو کەسمان لێزیاد نیە، نەک هەرئەوە یەکێتی بۆتە ماڵە گەورەکەو هەروا کەسو پارت و ڕێکخراو دێنە ناو ماڵەگەورەکە.

ئەم ڕاگەیاندنەی، دواییان زۆرگرنگ و هەستیارە بە حوکمی ئەوەی لەسەر ئاستێکی بەرز بەیاننامەکە ڕاگەیەنرا، ئەمە ڕاچەنینێکە بۆ یەکێتی و پێویستە ببێتە هۆی بەهێزکردنەوەی یەکێتی و هەموان بیر لەچارەسەر بۆ کێشەکان و بەهیزکردنەوەی یەکێتی دوور لە تەخوین و شکاندنی یەکتر بکەنەوە. یەکێتی بەشێوەیەک دابڕێژنەوە، ناعەدالەتی سفر بکرێتەوەو ئەرک و مافەکان بۆ هەموان یەکسان بێ و هێزو کاریگەریەکانی یەکێتیش نەک کەم نەکات بەڵکو، زیاد بکات و بگەڕێتەوە سەردەمی زێڕینی مام جەلال، چونکە یەکێتی هەر موڵکی یەکێتیەکان نییەو ، کاروانەکەش هەر بەڕێوەیە . گەلی کوردیش چاوی ئومیدو هیوای لەیەکێتیەو ، خەونەکانی لەدەوڵەتیکی دێموکرات و سەر بەخۆدا بێنێتە دی .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت