عه‌تا قه‌ره‌داخی : یه‌كێتی نیشتیمانی له نێوان به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون و پاشه‌كشه‌دا .
تێبینی : ئەم بابەتە به بۆنه‌ى یادى 38 ساڵه دامه‌زراندنی یه‌كێتیه‌وه نوسیومە .
A – زۆرینه‌ى ئه‌و حیزب‌و رێكخراوانه‌ى كه له رۆژهه‌ڵاتدا درووست بوون شێوازى رێكخستنیان دهگهرَێتهوه بۆ هه‌مان فۆرمی رێكخستنی حیزبه شیوعیه‌كان كه ئه‌وه‌ش زیاتر شێوازێكی هه‌ره‌می هه‌یه‌و ئاراسته‌ى ده‌سه‌ڵاتیش سه‌رباری بوونی مه‌كته‌بی سیاسی‌و كۆمیته‌ى ناوه‌ندی یان سه‌ركردایه‌تی، له‌سه‌ره‌وه بۆخوارهوهیه، واته فه‌رمان و بڕیار له ده‌ستی سكرتێر یان سه‌رۆكدا كۆبووه‌ته‌وه. به‌هه‌رحاڵ ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره رێكخستنه بۆ رابردوو پهسهندبووبێت به تایبه‌تی بۆ وڵاتێكی وه‌كو كوردستان كه له خه‌باتی رزگاری نیشتیمانیدا بووه‌و له به‌رامبه‌ر داگیركه‌رێكی دیكتاتۆری خوێنرَێژدا راوه‌ستاوه، بۆیه پێویستی به جۆرێك له رێكخستن‌و كاری حیزبایه‌تی هه‌بووه كه له‌لایه‌ك ئه‌و رێكخستنه بتوانێت خۆی بپارێزێت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه بتوانێت له نێو جه‌ماوه‌ردا زیاترین پێشمه‌رگه‌و ئهندامو لایه‌نگر بۆ شۆڕش كۆبكاته‌وه، به ئومێدی راوه‌ستانێكی به‌هێز دژی دوژمنی داگیركه‌ر. به‌ڵام بۆ ئێستا كه بارودۆخی كوردستان به تایبه‌تی له‌م به‌شدا گۆڕاوه‌و كورد خۆی فه‌رمانڕه‌وایه كه یه‌كێتی نیشتیمانی یه‌كێكه له حیزبه جهماوهردارهكانیو به‌شداری فه‌رمانڕه‌وایه‌تی وڵاته‌و وه‌كو یه‌كێك له دوو حیزبه سه‌ره‌كیه‌كه‌ى ده‌سه‌ڵات سه‌یر ده‌كرێت پێویستی به‌وه‌یه ئه‌و شێوازی رێكخستنهى رابردووى بگۆڕێت‌و له بری كاركردنی بۆ په‌یداكردنی زیاترین ژماره‌ى ئه‌ندام ده‌بێ هه‌وڵبدات زیاترین ژمارهوى ده‌نگده‌ر بۆ خۆی په‌یدابكات، ئه‌مه‌ش پێویستی به گۆڕینی هه‌یكه‌لی حیزبی‌و شێوازى كاری حیزبی هه‌یه. كه ئه‌ویش به بۆچوونی من له بری درووستكردنی مهڵهبهندو كۆمیته‌و كه‌رت‌و… تاد، پێویستی به درووستكردنی یانه‌ى رۆشنبیری‌و كه‌لتووری‌و فهرههنگیو ژیاری‌و ژیانی هه‌یه به جۆرێك كه بتوانرێـت زیاترین ژماره‌ى خه‌ڵك له‌ده‌وری ئه‌و یانهوكۆمهڵهو پیكهاتانه كۆبكرێنه‌وه كه زیاتر له شێوزهى رێكخراوی مه‌ده‌نیدا خۆیان نمایش ده‌كه‌ن.
بێگومان كارێكی له‌و جۆره‌ش به دابه‌زینی ئاستی سه‌ره‌وه‌ى ئه‌م حیزبه ده‌بێت بۆ ناو خه‌ڵك كه مه‌به‌ستمان له‌م قسه‌یه‌ش ئه‌وه نییه كه سه‌ره‌وه‌ى حیزب په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رووبه‌ره‌كانی خواره‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه له رێگای هاتووچۆو سه‌ردانه‌وه به‌هێز بكات وه‌كو ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌یكه‌ن، نه‌خێر، به‌ڵكو هه‌وڵبده‌ن ببن به نوێنه‌ری داواكارییه‌كانی خه‌ڵك له رووی ژیان‌و پێداویستییه‌كانی ژیانی خه‌ڵكه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌رداری ئه‌و هه‌موو مهكسهبه مادیانهو ئه‌و ژیانه شاههنشاهیانه ببن كه ئێستا زۆرێك له به‌رپرسانی یه‌كێتی هه‌موو خه‌مێكیان بووه‌ته گه‌ڕان به دوای ژیانی تایبه‌تی خۆیاندا به جۆرێك جه‌ماوه‌ری خواره‌وه باش له‌وه تێده‌گات كه ئه‌وه‌ى له به‌رنامه‌و درووشمی یه‌كێتیدا هه‌یه بۆ عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یه‌كسانی‌و بۆ نوێنه‌رایه‌تی كردنی ره‌نجده‌رو زهحمهتنكێشی كوردستان وانییه‌و ته‌نیا جۆرێكه له قسه‌كردن. هه‌تا ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كیانه‌ش له بواری كاردا جێبه‌جێنه‌كرێت ئه‌سته‌مه یه‌كێتی بتوانێت له‌م شێوازه ته‌قلیدیه‌ى كاركردنی حیزبی رزگاری ببێت كه زۆرێك له‌وانه‌ى هاتوونه‌ته پاڵ حیزبه‌كه له‌به‌ر پله‌و پایه‌و داهاتو ده‌ستكه‌وتی تایبه‌تی خۆیان هاتوون، به مانایه‌كی تر زۆرێك له‌وانه یه‌كێتی بوونیان له پێناوی خۆیاندایه كه‌واته ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بتوانێت كار له‌سه‌ر چاككردنی ژیانی خه‌ڵكی‌و مه‌سه‌له‌ى عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یه‌كسانی‌و ماف بكات ده‌توانێت زیاترین ژماره‌ی ده‌نگده‌ر له خۆی كۆبكاته‌وه ئه‌مه‌ش باشترین رێگایه بۆ ئه‌وه‌ى له حیزبی ئه‌ندامانه‌وه ببێته حیزبی دهنگدهرهان كه ئه‌مه‌ى دواییان شێوازێكی نوێی سه‌رده‌میانه‌یه .
B – ره‌نگه تێگه‌یشتن له دنیای گۆڕاوو چۆنێتی خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌و دنیا نموونه‌ییه ئه‌گه‌ر به‌راستی نوێ بێت نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی حیزبی‌و دامه‌زراوه‌یی بهڵًكو له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سیش ئاسان نه‌بێت. به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له دنیای سیاسه‌تی جیهانیو پهیوهندییهكانو بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو كوردستانیشدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وه‌ى دوێنێ نییه، هه‌ربۆیه ئه‌و هێزو ئاراسته سیاسیانه‌ى كه ناتوانن پێ به‌پێی قۆناغه‌كه بڕۆن هه‌میشه ده‌كه‌ونه په‌راوێزه‌وه. له راستیدا ئه‌وه‌ی به ئاشكرا ده‌بینرێت یه‌كێك له‌و هێزانه‌ى له ناوچه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ره‌و پێشه‌وه چوونانه‌دا به‌روپێشه‌وه نه‌چووه‌و نه‌یتوانیووه خۆی بگۆڕێت یه‌كێتی نیشتیمانییه. ئه‌گه‌ر زۆر نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ دواوه‌و ته‌نیا سه‌یری یه‌كێتی نیشتیمانی له راپه‌ڕینه‌وه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ بكه‌ین، ئه‌وه ئاشكرایه كه ئه‌و كاته ئاماده‌بوونێكی زیاتری هه‌بوو له كوردستاندا‌و وه‌كو حیزبی خوێنده‌واران‌و لیبراڵانو خاوه‌ن دیدو بۆچوونی جۆراوجۆر‌و كه‌سانی ئاسۆكۆاوهو ئاینده‌خواز ده‌رده‌كه‌وت، به‌ڵام له‌وساوه بۆ ئێستا یه‌كێتی بووه‌ته حیزبێكی داخراوی ئاسۆ لێڵی ئالوده‌بوو به ململانێی ناوخۆ‌و نه‌بوونی دیدێكی روون نه سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وایه‌تی كورد‌و نه سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانكارییانه‌ى كه له دنیای ئه‌مڕۆدا رووده‌ده‌ن .
هۆكاری ئه‌م بارودۆخه‌ی كه یه‌كێتی نیشتیمانی تێدایه قه‌یرانی سه‌ركردایه‌تییه كه ئه‌ویش هۆی سه‌ره‌كی دهگهڕێـهوه بۆ كه‌سێتی به‌هێزی مام جه‌لال كه وایكردووه هه‌میشه یه‌كێتی وه‌كو حیزبی تاكهسهركردهو دامه‌زراوه‌ى تاكه‌كه‌س ده‌ربكه‌وێت‌و هه‌میشه تاكه راو دیدو بۆچوونێك باڵاده‌ست بێـتو هه‌رخودی تاكه‌كه‌سیش ئه‌و بڕیار‌و دیدو بۆچوونانه به‌رهه‌م بهێنێت كه ئه‌ویش له بیست ساڵی رابردوودا هه‌ر مام جه‌لال خۆی بووه به ته‌نیا. بێگومان توانای تاكه‌كه‌سیش چه‌ندێ به‌رفراوان بێت كه كه‌سمان نكوڵی له توانای له راده‌به‌ده‌ری مام جه‌لال ناكه‌ین به‌ڵام ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می كاری به كۆمه‌ڵ‌و ده‌سته‌و گروپه له جیهاندا ئه‌وه‌ى له كۆمه‌ڵناسیدا پێی ده‌گوترێت كاری تیم واته كۆكردنه‌وه‌ى دیدو بۆچوونی جیاواز‌و وه‌رگرتنی بڕیاری به كۆمه‌ڵ. كێشه‌ى یه‌كێتی كه نه‌یتوانیووه له ئاستی گۆڕانگارییه‌كانی كوردستان‌و ناوچه‌كه‌دا بێت، ده‌رئه‌نجامی لاوازی ئاستی كاری به‌كۆمه‌ڵه له داڕشتنی سیاسهتو ستراتیژی حیزب‌دا. بێگومان به‌و ئه‌ندازه‌ى كه ره‌خنه له مام جه‌لال له‌و رووه‌وه ده‌گیرێت چه‌ندجاری ئه‌وه ده‌بێ ره‌خنه له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بگیرێت چونكه ئه‌وان نه‌یانتوانیووه به‌لایه‌نی كهمهوهى رۆڵ‌و كاریگه‌رییان هه‌بێـت له‌سه‌ر مام جه‌لال و به كۆی ده‌نگ په‌یوه‌ستبن به به‌رنامه‌و پێڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتییه‌وه‌و هه‌م له رووی حیزبیه‌وه له خۆیان بپرسیایه ئایا به‌راستی ئه‌و شێوازه كاركردنه‌ى ئه‌وان شێوازی كاری حیزبێكی سۆشیال دیموكراته یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له خۆیان بپرسیایه ئایا تا چ ئاستێك په‌یڕه‌وى ئه‌و بنه‌ما فیكری‌و ئه‌خلاقیانه‌یان كردووه له رووی ئیداره‌و مامه‌ڵه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌و ته‌نانه‌ت جه‌ماوه‌ری خۆیشیانه‌وه كردووه كه پێشتر كۆمه‌ڵه‌و دواتریش یه‌كێتی له‌سه‌ر دامه‌زراوه. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ى كه وه‌كو له‌م رووه‌وه یه‌كێتی قه‌یرانی سه‌ركردایه‌تی هه‌یه دیسان قه‌یرانی سه‌ختی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی قه‌یرانی دیدو جیهانبینییه به جۆرێك كه هه‌میشه شلۆقیو نیگه‌رانی له هه‌ر هه‌نگاوێكیدا دیاره وه‌كو ئه‌وه‌ى به ناچاری یان بێ لێكۆڵینه‌وه‌و خوردبوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن بڕیار بدات . بۆیه پێموانییه به‌م شێوازه‌ی ئێستایه‌وه‌و به‌و جۆره له كاری حیزبی‌و له پێكهاته‌ى سه‌ركردایه‌تیه‌وه یه‌كێتی بتوانێـ سه‌ركه‌وتووانه له‌گه‌ڵ قۆناغی ئێستا‌و به‌ره‌و ئاینده خۆی بگونجێنێنیت.
C – ئایا یه‌كێتی ده‌توانێت خۆی نوێ بكاته‌وه؟ ئه‌مه پرسیارێكه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى، ده‌بێ پرسیارێكی تر بكه‌ین : ئایا ئه‌ركی مێژوویی یه‌كێتی نیشتیمانی ته‌واو بووه یان نا ؟ ئایا سه‌رده‌می ئه‌م جۆره مۆدێله له حیزب ماوه یان نا؟ بێگومان یه‌كێك له هۆكاری پاشه‌كشه‌ى یه‌كێتی نیشتیمانی وه‌كو هێزێكی دیار‌و كاریگه‌ر له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان نه‌بوونی گوتارێكی دیاریی ئاینده‌ییه. یه‌كێتی به درێژایی ماوه‌ى دوای راپه‌ڕین له بری گوتارێكی به‌رجه‌سته‌كراوی به‌رنامه بۆداڕێژراو به وتار‌و بڕیاره كاتییه‌كانی سكرتێری گشتی كاری كردووه. ئه‌و وتار‌و بڕیارنهش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تاكه‌كه‌سی بوون‌و به‌پێی كات‌و شوێن‌و رووداوه‌كان درووستبوون‌و به‌رهه‌م هاتوونو ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جاریش كاردانه‌وه بوون بۆ هه‌ڵوێستی ئه‌م حیزب یان ئه‌و لایه‌ن، نه‌بوونه‌ته بنه‌مای به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراو‌و زۆربه‌ى كات رۆمانسیه‌تی سیاسی‌و هه‌ستكردن به ئاماده‌بوونی رابردوو، تێنه‌گه‌یشتنی ته‌واوه‌تی له پێداویستییه‌كانی جه‌ماوه‌رو ته‌نانه‌ت قاعیده‌ی حیزبیش یه‌كێتی كردووه‌ته حیزبێكی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك دوور له ئێش‌و ئازاره‌كانی خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت ئهندامو كادیرانی خۆیشی. من پێموایه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه كاركردنه‌ى به‌رده‌وام بێت‌و گوتارێكی روون‌و مه‌ودا ئاشكرا سه‌باره‌ت به داهاتووى كورد‌و چۆنێتی كاركردنی و سه‌باره‌ت به شێوازى به‌ڕێوه‌بردنی كوردستان بنیاد نهنێتو به جیدی كاری بۆ نه‌كات نه‌ك ئه‌گه‌ری خۆ نوێكردنه‌وه‌ى زۆر لاوازه به‌ڵكو ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی وه‌كو هێزێكی كاریگه‌ر ئه‌گه‌رێكی به‌هێز نییه.
له راستیدا ئه‌ركی مێژوویی یه‌كێتی نیشتیمانی وه‌كو به‌شێكی كاریگه‌ر له بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یی باشووری كوردستان ته‌واو نه‌بووه چونكه هێشتا كورد له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا نه‌گه‌یشتووه‌ته كه‌ناری ئارام‌و زۆرێك له خواست‌و داواكارییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ماوه‌و ته‌نانه‌ت هێشتا رووبه‌رێكی فراوانی كوردستان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ند دایه‌و ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی كوردیش له‌گه‌ڵ ناوه‌ند ئه‌گه‌رێكی به‌هێز نییه، بۆیه له‌م رووه‌وه ماده‌م ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هێشتا زۆریان ماوه جێبه‌جێ بكرێن كه‌واته ئه‌ركی مێژوویی‌و نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو هێزه كوردییه‌كان به یه‌كێتی نیشتیمانییشهوه ته‌واو نه‌بووه‌و ته‌نانه‌ت یه‌كێتی ده‌توانێت كاركردنی جیدی له پێناوی گه‌یاندنی كورد به سهربهخۆییو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا بكاته بنه‌مایه‌ك بۆ خۆ نوێكردنه‌وه، ئه‌گه‌ر بتوانێت گوتاریى خۆی له‌و گوتاره ناڕوونهى ئێستایه‌وه بكاته گوتارێكی نه‌ته‌وه‌یی خاوه‌ن شووناس كه ئه‌ویش گوتاری ناسیونالیزمی كورده‌و گوتارێكه بێ دوو دڵی ره‌هه‌ندی ئاشكرای سهربهخۆییو درووستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردییه. به‌ڵام مانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و گوتاره‌ى ئێستای كه له نێوان په‌یوه‌ستبوون به عێراق و له ئاستێكی شهرمنانهشدا باسكردنی سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه زیاتر ئاسۆی به‌رده‌م مانه‌وه‌ی یه‌كێتی به شێوه‌یه‌كی به‌هێز لاواز ده‌كات چونكه له‌گه‌ڵ رۆیشتنی كاتدا جه‌ماوه‌ر بڕوای به مانه‌وه له چوارچێوه‌ى عێراقدا لاوازتر ده‌بێت به تایبه‌تی كه هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی شیعه‌ی عێراقی هه‌مان شێوه‌ى حكومه‌تی سوونه‌ی سێ چاره‌كه‌ى سه‌ده‌ی رابردوو هیچ ئومێدێكی بۆ مانه‌وه‌ى كورد له عێراقدا نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆر لاوازه كه كورد به‌م جۆره بتوانێت پارێزگاری له خۆی‌و له مافه‌كانی بكات له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تی عێراقیدا. هه‌ر بۆیه په‌یوه‌ستبوونی هه‌ر لایه‌نێك به عێراقه‌وه به تایبه‌تی یهكێتیو پارتی زیانی گه‌وره له جه‌ماوه‌ریبوونیان ده‌دات چونكه لێره‌وه ئه‌ركێكی تر بۆ بزووتنه‌وه‌ى كوردی به گشتی ده‌ست پێده‌كات كه ئه‌ركی پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت و بیناكردنی نه‌ته‌وه‌یه به چه‌مكی نوێی ناسیونالیزم. واته ئه‌م ئه‌ركه نوێیه مانه‌وه‌ی ئه‌و حیزب‌و لایه‌نانه مسۆگه‌ر ده‌كات كه به جیدی‌و به گوتارێكی روونه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و به ئاشكرا كارده‌كه‌ن به جۆرێك كه شێوه‌ى كاركردنه‌كه‌یان ببێته جێگای متمانه‌ى جه‌ماوه‌ر چونكه ئه‌وه جه‌ماوه‌ره كه بڕیاری مانه‌وه‌و درێژه‌دان به ته‌مه‌نی هه‌ر حیزب‌و لایه‌نێكی سیاسی ده‌دات له كوردستاندا نه‌ك بڕیار‌و راوبۆچوونی تاكه‌كه‌س یان نوخبه‌ی رۆشنبیر‌و نووسه‌ران.
D – راسته مام جه‌لال چه‌ندین جار باسی گه‌ڕانه‌وه بۆ خانووه قوڕه‌كان ده‌كات واته مه‌به‌ست له‌وه‌یه كه پێویسته له پێشه‌وه كار له پێناوی هه‌ژاران و زه‌حمه‌تكێشانی وڵات‌دا بكرێت به تایبه‌تی ئه‌و رووبه‌ره فراوانه‌ى جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان كه ئه‌وان سووته‌مه‌نی راسته‌قینه‌ى شۆڕش بوون. ئه‌ویش له دوو ئاستدا یه‌كه‌م زۆرینه‌ى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان رۆڵه‌كانی ئه‌وان بوون. دووه‌م هه‌ر ئه‌وانیش پشت‌و په‌نای هێزى پێشمه‌رگه بوون. جوتیارو ره‌نجده‌ری لادێكانی كوردستان به درێژایی مێژووى بزووتنه‌وه‌كانی كورد ماڵه‌كانیان جێگای حه‌وانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بووه. له شاریشدا هێزی پشتیوان‌و داكۆكیكه‌ر بوون له شۆڕش‌و له راپهڕینهكانیشدا ئه‌و جه‌ماوه‌ره زهحمهتكێشهو هێزی پێشمه‌رگه هێزی تێكشكێنه‌ری دوژمنی داگیركهور بوون. به‌ڵام ئایا به گشتی ده‌سه‌ڵاتی كوردی‌و یه‌كێتیش وه‌كو هێزێك كه له هه‌ناوی زه‌حمه‌تكێشانه‌وه له دایكبووه وه‌كو پێویست بایه‌خی به‌و رووبه‌ره فراوانه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردی داوه؟ بێگومان نه‌خێر به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی یهكێتیو هێزه كوردییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی كوردی له ماوه‌ى بیست ساڵی ده‌سه‌ڵاتداری خۆیاندا خه‌ریكی خزمه‌تی ئاغا‌و بهگو شێخ‌و خاوه‌ن نفوزهكانی كوردستان بوون، هه‌رگیز ئه‌وه‌نده خه‌ریكی زه‌حمه‌تكێشان‌و زۆرینه‌ى جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان نه‌بوون, یه‌كێك له هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی پاشه‌كشه‌ى هێزه كوردییه‌كان به گشتی‌و یه‌كێتیش به تایبه‌تی ئه‌وه‌یه كه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی ئاشكرا رووی له ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن نفوزهكانی كوردستانه‌و پشتی له زه‌حمه‌تكێش‌و ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌یه كه پێشتر پشت و په‌نای یه‌كێتی بوو. واته ئاراسته‌ی هه‌نگاونانی یه‌كێتی له رابردوودا به‌ره‌و خانووه قوڕهكانو به‌ره‌و دابینكردنی خواست‌و ویسته‌كانی لادێ‌و زه‌حمتكێشانی شار نه‌بووه. به‌ڵام ئێستاش كات دره‌نگ نییه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به جیدی پێداچوونه‌وه‌ى خۆی بكات‌و بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای جه‌ماوه‌ری راسته‌قینه‌ى خۆی كه زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانه، ئه‌وا زه‌مینه بۆ نوێبوونه‌وه‌ى خۆی ئاماده ده‌كات، به پێچه‌وانه‌شه‌وه چه‌ندێ له خواست‌و ویسته‌كانی جوتیارانی لادێ‌و زه‌حمتكێشانی شار دوور بكه‌وێته‌وه ئه‌وه‌نده مێژووى مانه‌وه‌ى خۆی كورت ده‌كاته‌وه. بێگومان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ لای زه‌حمه‌تكێشان ده‌بێ له ناو حیزبه‌وه ده‌ست پێبكات كه ئه‌ویش به دابینكردنی عهدالهتو یه‌كسانی ده‌بێـت، هه‌تا كاركردن به چه‌مكی عه‌داله‌ت نه‌بێت به خاڵی سه‌ره‌كی‌و به پراكتیكیش جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كێتی بۆ خانووه قوڕه‌كان ئه‌گه‌رێكی لاوازه‌و ته‌نیا له شێوه‌ى سیناریۆو قسه‌دا ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌ش ناتوانێت هیچ بۆ یه‌كێتی ده‌سته‌به‌ر بكات. كه‌واته یه‌كێتی پێویستی به كاری جیدی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى خۆی نوێ بكاته‌وه كه به كورتی بریتین له گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌خلاقیاتی كۆمه‌ڵه‌و مامه‌ڵه‌كردنی هاوچه‌رخانه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئهخلاقیاتهدا. گۆرێنی شێوازی كاری حیزبی له‌و شێوزاه ته‌قلیدیه‌ى ئێستاوه بۆ شێوازی هاوچه‌رخ. گۆڕانكاری له گوتاری یهكێتیداو نزیكبوونه‌وه له گوتاری ناسیونالیزمی كوردی. گه‌ڕانه‌وه بۆ لای زه‌حمه‌تكێشان‌و ره‌نجده‌رانی كوردستان، هه‌وڵدان بۆ په‌یڕه‌و كردنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ى گه‌نده‌ڵی و بیرۆكراتێتی بێ مانا‌و له راده‌به‌ده‌ر له رووی ئیدارییه‌وه، هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تییه‌كی كارا كه له ئاستی پێداویستییه‌كانی سه‌رده‌مدا بێت‌و كارایی ئه‌وه‌ى هه‌بێت یه‌كێتی به‌ره‌و ئاینده ئاراسته بكات.
- Latest Posts by عەتا قەرەداخی
عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی چوارەم و کۆتایی.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی سێیەم.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی دووەم.
- All Posts