شەریف هەژاریی : ئایا حكوومه‌ته – چهپاولگهرهكه ئه‌م هه‌نگاوه‌ش دژ به خوێندكارانی زانكۆكان جێبه‌جێ ئه‌كات ؟
حكوومه‌ته چهپاولگهرهكهی ( نێچیر – قوباد – مه‌لا ستاری زاوای عه‌لی باپیر و یه‌كگرتوو ) به‌رده‌وامه له ته‌ركیز خستنه سه‌ر مژینی مافی زۆربه‌ی توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا و، به‌رپرسه‌كانی له‌م هه‌موو دزیی و كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێلی ته‌واو- گرانبه‌ها و كڕینی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانیی و كۆمپانیای نه‌وت و كڕینی ئه‌م هه‌مووه بازاڕه گه‌ورانه‌ی بازرگانی و زۆری تریش ، هه‌تا ئه‌گات به دزینی قووت و مووچه‌ی هاوڵاتیان و چاره‌كه مووچه‌ی وه‌رزانه بۆ ( مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و كه‌م ئه‌ندامان و خانه‌نشینان ) تێرناخۆن.
كه‌چی له هه‌نگاوێكی دیكه‌دا ئه‌یانه‌وێت ڕێسایه‌كی تری چهپاولگهری بگرنه‌به‌ر كه ئه‌ویش لێسه‌ندنی (100) هه‌زاره له خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان.
لێسه‌ندنی ئه‌م بڕه پاره‌یه له خوێندكاران، له كاتێكدایه كه ساڵانی پێشتر خویندكاران مانگانه ده‌رماڵه‌یان پێ ده‌درا بۆ هاندانیان و، كڕینی به‌شێكی كه‌م له پێداویستییه‌كانیان و كرێی هاتوچۆیان. كه‌چی له‌پڕ له بری ئه‌وه‌ی ده‌رماله‌یان پێ بدات، ئه‌وا بڕیاری لێسه‌ندنی (100) هه‌زار له هه‌ر خوێندكارێك ده‌دات و دهرمالهكهشیان ده‌بڕێت.
سه‌یر ئه‌وه‌یه، هه‌ندێك له ( شه‌هاده قبووڵ خاسه حیزبییهكانی مامۆستای زانكۆ كه هه‌ڵگری دكتۆرا و یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆر ) ن نه‌زانانه ده‌ڵێن: له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان خوێندكار پاره ده‌دات به زانكۆ، بۆیه پێویسته لێره‌ش ده‌بێت خوێندكار هه‌مان شتی به‌سه‌ر دا بهێنرێت و حكوومه‌ت ئه‌و هه‌نگاوه بگرێته‌به‌ر!!
ئیدی ئه‌م شه‌هاده قبوول خاسه حیزبییانه یان نازانن یاخود له‌به‌ر ( خهیارماڵیان ) بۆ به‌رپرسه دز و بازرگانه‌كان خۆیانی لێ ده‌بوێرن كه ڕاسته له وڵاتانی پێشكه‌وتوو خوێندكار بڕێك پاره به زانكۆ ده‌دات. به‌ڵام له‌و ولاتانه چه‌ندین هه‌لی كار بۆ ته‌واوی خوێدنكاران دابین كراوه و ته‌واوی مافه‌كانی خوێندكارانیش مه‌یسه‌ر كراوه، وه‌ك: هێڵی ئینته‌رنێتی خێرا له زانكۆ و له به‌شه ناوخۆییه‌كان، كتێبخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی، كتێبخانه‌كانیان زۆرێكیان 24 كاتژمێر كراوه‌ن ( كه من له زانكۆی له‌نده‌ن بووم و كتێبخانه‌كه‌مان 24 كاتژمێر كراوه بوو )، پاس و قیتار له نێوان به‌شه ناوخۆییه‌كان و كه‌مپه‌كانی زانكۆكان به باشی دابین كراوه، هه‌روه‌ها مامۆستای لێهاتوو بۆ خوێندكاران دانراوون، ته‌واوی تاقیگه‌كان و هۆڵه‌كانی ئینته‌رنێت به كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتوو پڕكراوون و سالانه ئامێری نوێتر و باشترین كۆمپیوتهرییان بۆ ده‌هێنن.
باشه ئێستا خوێندكاران و مامۆستایانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ته – چهپاولگهرهكه به چ ڕوئیا و خه‌ونێك بتوانن به‌رده‌وامی به خوێندن بدات ؟ به‌وه‌ی كه خویندكار هیچ هه‌لێكی كاركردنی نییه! به‌وه‌ی كه پاش ته‌واوكردنیش هه‌ر هه‌لی كاركردنی پیشه‌یی بۆ نییه !! به‌وه‌ی كه مامۆستایانی ده‌بینێت دۆخیان له‌وپه‌ڕی خراپی بژێوی دایه؟ به‌وه‌ی كه نه‌ك هه‌ر كتێبخانه‌ی ئه‌لیكترۆنیمان نییه به‌لكوو له بێ – مووچه‌یی دا فه‌رمانبه‌ره داماوه‌كان به نۆره ده‌وامی كتێبخانه‌كان ده‌كه‌ن و كتێبخانه‌كانی زانكۆكانمان ساڵانه هیچ برێك بودجه‌یان پێ نادرێت كه كتێبه زانستییه نوێیه‌كان بۆ كتێبخانه‌كانیان بكڕن !! به‌وه‌ی كه هۆله‌كانی خوێندن له زستاندا هێنده سارده و له هاوین هێنده گه‌رمه كه خوێندكار ته‌حه‌موولی ناكات!! یان كامه تاقیگه‌ی پێشكه‌وتوو هه‌یه له به‌شه‌كاندا كه خوێندكار به ته‌واوی په‌روه‌رده بكات ؟
كه ئێوه ئه‌و مافانه‌تان بۆ خوێندكار مه‌یسه‌ر نه‌كردووه، ئه‌ی چۆن و به چ ڕوویه‌كه‌وه داوای پاره‌یان لێ ده‌كه‌ن!؟ بۆ ئێوه له‌م دۆخه دروستكراوهتاندا، كه زۆرینه‌ی مافه‌كانی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و خوێندكارانتان زه‌وت كردووه، ئیدی چۆن له هزر و ده‌رونی خوێندكار و مامۆستاش دا كه‌شی په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست ده‌توانرێت بڕه‌خسێنرێت ! ؟
با ( شه‌هاده دكتۆرا و یاریده‌ده‌ری پڕۆفیسۆره قبووڵ خاسه حیزبییه‌كان ) بزانن كه بێ هه‌ڵوێستی ئه‌وان واناكات كه ته‌واوی مامۆستایان بێ هه‌ڵوێست بن، هه‌روه‌ها ناوهێنانی ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه هه‌ڵگری په‌یامی ناڕه‌زایی و وشه‌ی ( نا ) ن دژ به‌م چه‌پاولگه‌رییه‌ی حكوومه‌ت، ئه‌وا نابێته هۆی ئه‌وه‌ی له نووسینی بابهتهكان ستۆپ بكرێ و هه‌لوێستی تر نه‌گیردرێته‌به‌ر !
ئه‌و خوێندكارانه: كه‌سوكاری ئێمه‌ن و كوڕی توێژی هه‌ژاران و زهحمهتكێشهرانن، كوڕی ئه‌و باوكه ڕیش سپییه بێ مووچانهن كه حهسرهتهكانین مرۆڤی به‌ویژدان ده‌گرێنێت و هه‌ڵوێستی ده‌بێت.
بۆیه تا كه‌ی سهرشۆڕبین بۆ ئه‌م چهپاولگهرانه!! سه‌یر ئه‌وه‌یه كه پێشنیار كرابوو له بری (100) هه‌زار با (50) هه‌زار له خوێندكار بسه‌نرێت، كه‌چی شه‌هاده قبووڵ خاسێكی حیزبی كه به‌ناو هه‌ڵگری یاریده‌ده‌ری پڕۆفیسۆره، ئه‌وا وتبووی: (50) هه‌زار بڕێكی كه‌مه له خوێندكار وه‌ربگیرێت!! ئیدی ئه‌و بێ – ویژدانه نه‌ی وتبوو ئه‌ی خوێندكار له كوێی بێنێت ؟ له باوكه ڕیش – سپییه بێ مووچه‌كه‌ی !؟ ئه‌ی خوێندكار خه‌رجییه‌كانی تری ساڵه‌كه‌ی له كوێوه په‌یدا بكات!؟ به‌م هه‌موو دۆخه ڕوخێنه‌ره ده‌رونیی و مادییه‌ی تاكی كورده‌وه !! دۆخه‌كه كه‌ی هی ئه‌وه‌یه كه پاره له خوێندكار وه‌ربگیردرێت !؟ بێ ویژدانیش به‌و ئاسته !؟ ئه‌ی بۆ كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێله مۆدێل بهرزهكانتان و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانی و پاڵاوگه و بازاڕه بازرگانییهكانتان تابێت زیاد ده‌كات ؟