کامەران وریا قانع : یه‌کێتی نیشتمانى كوردستان .
رێكه‌وتێكى سه‌یرى مێژووییه كه ناوى ئه‌و دووهێزه‌ى كوردستان رێك پێچه‌وانى واقعه‌كه‌یه‌تى، نه یه‌كێتى یه‌کێتی بووه له مێژووى خۆیی ، نه پارتى دیموكرات هیچ په‌یوه‌ندى به دیموكراتیه‌وه هه‌بوه.
هێزێك ئه‌گه‌ر ناوه‌كه‌ى به درۆ ده‌ست پێبكات ، ئه‌بێت كار‌و چالاكیه‌كانى له‌سه‌ر ئه‌رزى واقع چه‌ند درۆى گه‌ورتر بن .
كێشه‌ى سه‌ره‌كى یه‌كێتى نیشتمانى ئه‌وه‌یه كه ئه‌م حزبه زۆر ئیختراق كراوه له ناوه‌وه، به تایبه‌تى له لایه‌ن پارتیه‌وه. درۆیه‌كى گه‌وره‌یه كه بڵێن : گروپه‌كه‌ى دكتۆر به‌رهه‌م زیاتر نزیكن له پارتی، ئه‌وه‌ى توزێك به وردى ته‌ماشاى دۆخه‌كه بكات ، ده‌زانێت كه گروپى ماڵى تاڵه‌بانى زیاتر له‌گه‌ڵ ستراتیژى پارتى یه‌كئه‌گرێته‌وه.
هه‌رچى به‌رژه‌وه‌ندى ئابورى و نه‌وت و حكومه‌ت هه‌یه، به‌ده‌ست ماڵى تاڵه‌بانیه‌وه‌یه ، كه ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ ده‌یبه‌سێـته‌وه به هه‌مان سیاسه‌تى پارتییه‌وه، له خۆرا نیه كه قوباد تاڵه‌بانى به‌رده‌وام به‌رگریكه‌رێكى سه‌ختى نیچرفان بارزانى بووه. هه‌روه‌ها له رووى حزبیه‌وه هیچ كه‌س به قه‌د مه‌لا به‌ختیارى گروپى ماڵى تاڵه‌بانى به‌رگرى له سیاسه‌ته‌كانى پارتى ناكات. دواجار هه‌موو هه‌وڵى ماڵى تاڵه‌بانی ئه‌وه‌یه یه‌كێتی ببێته كۆپیه‌كى بچوكى پارتى و بنه‌ماڵه ، هه‌موو كاروباره‌كان به ده‌سته‌وه بگرێت .
كێشه‌ى گروپى دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌م گروپه به‌شێكى له ژێره‌وه به پارتى به‌ستراونه‌ته‌وه ، به‌ڵام بێ به‌رژه‌وه‌ندى گه‌وره‌ى ئابورى به جۆرێكى تر پشتگیریه‌كى خۆرایی پێشكه‌شى پارتى ئه‌كه‌ن ، بێ ئه‌وه‌ى داوايان لێكرا بێت. ئه‌م گروپه له‌و جۆره كه‌سانه‌ن زۆر ڕازین به‌و تۆزه ده‌ستكه‌وته‌ى كه له ژێر سایه‌ى پارتى بۆ خۆیان دروستیان كردووه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌م گروپه چونه‌ته ته‌مه‌نه‌وه ( وته‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت: پیره‌كان خه‌ترترین چینى كۆمه‌ڵگان ، لایان گرنگ نیه ژیان چى لێدێت) . هه‌ر وه‌كو یه‌كێك له ئه‌ندامانى ئه‌م گروپه كه له هه‌ولێر نیشته‌جێیه وتبووى : ئاماده نیم بۆ كه‌س به‌رژه‌وه‌ندى خۆم له هه‌ولێر له ده‌ست بده‌م .
به گشتى یه‌كێتى له‌م ساتى ئێستا وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كیان وتبووى: ئێمه پاره‌مان هه‌یه ، هێزى سه‌ربازیمان هه‌یه ، جوغرافیاكى زۆرمان له ژێر ده‌سته ، به‌س عقلێكمان نیه بیبات به‌رێوه . ئه‌م حزبه وایلیهاتوه هیچ لایه‌نێك باوه‌رى پێنه‌كات وه باوه‌رى به‌هیچ لایه‌نێك نه‌بێت، هه‌روه‌ها بۆ پارتى باشتره یه‌کێتی به‌م شێوه‌ى ئێستاى بمێنێته‌وه‌و به‌رده‌وام تواناى یارىكردنى هه‌بێت و هیچ گروپیك زاڵ نه‌بێت به‌سه‌ر گروپه‌كه‌ى تر، چونكه زاڵبوونى هه‌ر لایه‌نێك ره‌نگه ئه‌گه‌رى یه‌كێتیه‌كى به‌هێزتر له ئێستا دروست بكات ، كه ئه‌مه‌ش نابێته جێگاى ره‌زامه‌ندى پارتى.
له كۆتایدا نه قژه بۆیاغه‌كەی كۆسره‌ت و نه قژه سپیه‌كه‌ى هیرۆ و نه سه‌ره رووته‌كه‌ى به‌رهه‌م هیچ شتێك به یه‌كیان كۆناكاته‌وه، باشترین دۆخ ئه‌وه‌یه باڵى تاڵه‌بانى جیابنه‌وه له یه‌كێتى و ببنه‌وه هێڵى گشتى ، كه كاتى خۆیی به‌شێك بوون له یه‌كێتى ، ئاوێك به‌م ئاگره بكرێت و سامانى ئه‌م حزبه‌ش له نێوان لایه‌نه‌كه‌ى تر برایانه دابه‌شى بكه‌ن، كه زۆربه‌ى ناكۆكیه‌كانى له‌سه‌ره.