عه‌تا قه‌ره‌داخی : كاتێ به‌رپرس خۆى ده‌ناسێت ! كاتێ جه‌ماوه‌ر ده‌بێت به خاوه‌نی شووناس .
گۆرباشۆف دوای پیرۆستریكا له گفتوگۆیه‌كیدا ده‌ڵێت : منیش ده‌متوانی له‌سه‌ر كوردسی ده‌سه‌ڵات دابنیشم‌و تا مردنم سه‌رۆك بم‌و ره‌نگه دوایش په‌یكه‌ریان بۆ درووست بكردمایه. به‌ڵام من گه‌یشتمه ئه‌و بۆچوونه‌ى كه ناكرێت ئیتر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، به‌ڵكو ده‌بێ شتێك بكه‌م، هه‌رچه‌نده ده‌شمزانی ره‌نگه ئه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌بێت، به‌ڵام نه‌ده‌كرا فه‌رمانڕه‌وایی ئێمه له‌وه زیاتر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت .
دیاره پیرۆستریكا ده‌رئه‌نجامی ئه‌و بۆچوون‌و تێڕوانینه‌ى گورباشۆف بوو. سه‌رئه‌نجامیش خۆی وه‌كو پیاوێكی گه‌وره له كورسی فه‌رمان هاته خواره‌وه‌و بوو به ئه‌ندامی پاراستنی ژینگه‌و سه‌وزكردنی ژینگه. هه‌روه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا تۆنی بلێر له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه بۆچی به گه‌نجی ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆك وهزیرانیو سكرتێری پارتی له‌یبه‌ر بوو، ده‌ڵێت : من هه‌موو تواناكانی خۆمم خسته كاره‌وه ئه‌وه‌ى پێم‌كرا كردم‌و گه‌یشتمه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى كه له هیچ كام له‌و دوو بواره‌دا له‌وه زیاترم پێناكرێت، بۆیه له رووی راستیه‌وه ده‌بوو من جێگا چۆڵ بكه‌م بۆ كه‌سانی تر، به‌ڵكو ئه‌وان له من زیاتریان پێبكرێت .
كه‌واته ئه‌ی له كوردستان كار چییه؟ ئایا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی هه‌رگیز ده‌گاته ئه‌و بۆچوونه‌ى گورباشۆف یان تۆنی بلێر؟ ئایا چاكسازی ریشه‌یی لێره پێویستی به لاچوونو دووركه‌وتنه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی هه‌یه؟ یان پێویستی به دووركه‌وتنه‌وه‌ى كه‌سه دیاره‌كانی ده‌سه‌ڵات هه‌یه؟ یان پێویستی به‌وه‌یه كه كه‌سه دیاره‌كانی ده‌سه‌ڵات له خودی خۆیانه‌وه بوێرانه دهستبكهنه چاكسازی ریشهییو پێش هه‌موو كه‌سیش له خۆیان بپرسن ( ئه‌مه‌م له كوێ بوو؟ ) ئایا ئه‌مه به‌راستی هی خۆمه یان به نامه‌شروع په‌یدام كردووه؟ ئه‌گه‌ر به نامه‌شروع په‌یدام كردووه ئایا هی بێگانه‌یه یان هی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى خۆمه؟ ئایا چۆن به‌رپرسیارێتیم بهكارهیچناوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سی خۆم؟ ئایا به‌رپرسانی ئێره بۆ تاكه جارێك ده‌توانن له خۆیان بپرسن ئه‌مان تا چ ئاستێك له ئازاره‌كانی خه‌ڵك تێده‌گه‌ن یان ئه‌سڵه‌ن ئایا ئاگایان له‌وه‌یه كه خه‌ڵك چۆن ده‌ژی؟ ئایا تاكه به‌رپرسێك له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ى ئێمه‌دا جارێك به‌خۆیی گوتووه ئه‌م ئه‌ركه به من جێبه‌جێ ناكرێت، بۆیه باشتر وایه بوار چۆڵ بكه‌م بۆ كه‌سانێك كه ده‌شێ تواناى ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركه‌یان هه‌بێت.
ئه‌ی له‌م بواره‌دا كۆمه‌ڵگه یان جه‌ماوه‌ر ئه‌ركی چییه ؟ ئایا به‌و ئه‌ندازه‌ى توخبهى سیاسی و ره‌مزه‌كانی ده‌سه‌ڵات تواناى سه‌یركردنی خۆینیان نیه، تواناى خۆناسینیان نیه، بوێرى ئه‌وه‌یان نیه بیرله بوون و مانه‌وه‌ى خۆیان بكه‌نه‌وه له ده‌ره‌وه‌ى پۆست و پله‌و پایه، ئایا جه‌ماوه‌ر هیچ رۆڵ و كاریگه‌رییه‌كی هه‌یه بۆ فشاردانان له‌سه‌ر نوخبه‌ى سیاسی و ده‌سه‌ڵات تا ناچارى تێڕامان و به‌خۆداچوونه‌وه‌یان بكات؟ ئایا جه‌ماوه بووه‌ته ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ى شووناسی جه‌ماوه‌رى هه‌بێت و له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا بوون و ئاماده‌بوونی هه‌بێت؟ واته ئایا جه‌ماوه‌رى ئێمه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ى هوشیارى كه بتوانێت له رێگاى ده‌نگدانه‌وه ئه‌م حیزب یان ئه‌و حیزب په‌سه‌ند بكات و ئه‌ویتر ئه‌فه‌رۆز بكات؟ واته له‌سه‌ر بنه‌ماى كار‌و خزمه‌ت پێشكه‌شكردن لایه‌ك هه‌ڵبژێرێت و لایه‌كى تر پاسیڤ بكات، یان له‌سه‌ر بنه‌ماى وه‌لائی كوێرانه ده‌نگ ده‌دات؟ ئایا به‌و ئه‌ندازه‌ى نوخبه‌ى سیاسی و ده‌سه‌ڵات له سزادانی ئه‌وى خه‌ڵك یان جه‌ماوه‌ردان، ئه‌وى جه‌ماوه‌ر ده‌توانێت ده‌سه‌ڵات یان لایه‌نێك له رێگاى ده‌نگ و فشاره‌وه سزا بدات و لایه‌نێكی تر پاداشت بكات كه بێگومان سزا‌و پاداشت ده‌بێ به پێوانه‌ى خزمه‌ت پێشكه‌شكردن بێت نه‌ك وه‌لائی كوێرانه‌ى حیزبی یان ناوچه‌گه‌رى و … هتد .