ئاریتما موحه‌ممه‌دی: دیموكراسیی له تیئۆرییه‌وه بۆ تێڕوانین! به‌شی ١٣ .
هه‌رچه‌ند ئیستاش به‌شێك له وڵاتانی ئه‌ورووپایی له‌و كێشانه‌ی كه له سه‌رده‌می داگیركارییدا تووشی گه‌لانی ئه‌فریقایان كرد كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و له‌ژێر سێبه‌ری هاوكاریی مرۆیی، سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و به پشتیوانیكردن له هندێك دیكتاتۆر له وڵاتانی ئه‌فریقایی كانگاكانی زێڕ، ئاسن و ئه‌ڵماس ڕاماڵ ده‌كه‌ن و خێروبهرهكهتهكهی به نیسیبی گه‌لانی هه‌ژاری ئه‌و وڵاتانه نابێت. له‌بیرمان نه‌چێت كه دابه‌شكردنی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی بچو‌وكیش له‌سه‌ر ده‌ستی فه‌ره‌نسییه‌كان و بریتانییه‌كاندا بووه و ئه‌و كێشانه‌ش كه هه‌نووكه به‌رۆكی نه‌ته‌وه‌ی كورد و ناوچه‌كه‌یان گرتووه له هه‌ناوی ستراتیژیی دژه سهرهبهستیی و داگیركاریی ئه‌و ولاتانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه به‌و چه‌شنه سهپاندووێتیانه سه‌ر گه‌لانی ناوچه‌كه و به تاییبه‌ت به ئاماژه كردن به پرسی كورد ده‌كرێ به ئاسانیی له نێۆڕۆكی ئه‌و كاره‌ساتانه تێبگه‌ین كه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه هێناوه.
بێگومان داڕشتنی ستراتیژیی له‌و چه‌شنه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان بووه و پێشبینی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یان كردووه كه پێشهاته‌كانی جیهان به كام ئاره‌سته‌دا ده‌رۆن، چونكه ئه‌وان وه‌ك وڵاتانی پیشه‌سازیی خاوه‌ن نه‌وت و وزه نه‌بوون، كه‌واتا ته‌نیا له ڕێگای فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییه‌وه ده‌توانن كه‌رتی ئابووریی خۆیان ببووژێننه‌وه و پێشبخه‌ن و ئه‌و بووژاندنهوهش ته‌نیا به بوونی شه‌ڕ و ئاژاوه له سه‌ر گۆی زه‌ویی به‌رده‌وام ده‌بێ، چونكه تاكوو شه‌ڕ له ئارادا نه‌بێ و وڵاتان هه‌ست به مه‌ترسیی بۆ سه‌ر خۆیان نه‌كه‌ن هه‌وڵی كڕینی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی ناده‌ن. بۆیه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو كێشه‌كانی جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌وڵه چاوچنۆكییه‌كانی وڵاتانی سه‌رمایه‌داریی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه و ده‌سه‌ڵات.
بێگومان له ده‌سپێكی سه‌ده‌ی 17 كه پڕۆسه‌ی پیشه‌سازیی له وڵاتانی ئه‌ورووپیی و به‌تاییبه‌ت له بریتانیا ده‌ستی پێكرد باج له‌سه‌ر شتوومه‌كی هاورده زۆر كه‌م بوو، به‌ڵام دواتر له‌به‌ر ئه‌وه توانیان پڕۆسه‌ی پیشه‌سازیی پێشبخه‌ن ئیتر ئیزنیان به هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌لی ده‌ره‌كیی نه‌دا. به‌ڵام دواتر كه بوونه وڵاتانی پیشه‌سازیی خۆنه‌ویستانه ده‌بوو كه له‌گه‌ل وڵاتانی دیكه پێوه‌ندیی ئابووریی دامه‌زرێنن و به‌رهه‌مه پیشهسازییهكانیان هه‌نارده‌ی وڵاتانی‌تر بكه‌ن، بۆیه دواتر به مه‌به‌ستی بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی ئابووریی خۆیان داگیركارییان هێنایه كایه‌وه’. وڵاتانی سه‌رمایه‌داریی له دژی نه‌ته‌وه‌كانی جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دوو چه‌كی گرنگیان به‌كار هێنا.
یه‌ك؛ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ، دیكتاتۆر و فاشیستیان له به‌شێكی زۆر له وڵاتانی جیهان جێگیر كرد، له‌مه‌شدا چه‌ندین مه‌بستیان هه‌بووه كه یه‌كێ له‌وان ئه‌وه‌بوو كه به ئاسانیی و به‌بێ هیچ ڕێگرییه‌ك بتوانن سه‌رمایه سرووشتییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه ڕاماڵ بكه‌ن.
دوو؛ پرسی نه‌ته‌وه‌یی و ناسنامه‌ی به‌شێك له نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌یان شێواند و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیان خسته بنده‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه. ئه‌مه‌ش به‌و مه‌به‌سته بوو كه له داهاتوودا له ئه‌گه‌ری له‌به‌رچاو نه‌گرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌و كۆدانه كه‌ڵك وه‌رگرن. ده‌بوو وڵاتانی پیشه‌سازیی كه خاوه‌ن سه‌رمایه‌ی سرووشتیی نین، جوگرافیای سیاسیی و سنووری ده‌سكردی وڵاتان به چه‌شنێك داڕێژن كه به‌رده‌وام نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌و ناوچانه له كێشه و شه‌ڕدا بن، تاكوو له‌و ڕێگایه‌وه به فرۆشتی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی كه‌رتی ئابووریی خۆیان پێشبخه‌ن.
له ڕاستیدا ئه‌و وڵاتانه به چه‌شنێكی نازانستیی و به‌مه‌به‌ست سنووری وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستیان داڕشتووه كه جۆگرافیاریی سیاسیی و ژئۆپلۆتیكیی ئه‌و وڵاتانه له‌گه‌ڵ خۆیدا له كێشه‌دا بێ، چونكه چه‌ندین نه‌ته‌وه‌یان به‌شێوه‌ی ناسرووشتیی پێكه‌وه گرێ داوه و له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یه‌كی خۆسه‌پێنی فاشیستی‌دا پێكه‌وه بهستوونێتیانهوه. داگیركاریی وڵاتانی ڕۆژئاوایی كاتێ په‌ره‌ی سه‌ند كه چه‌مكی لیبرالیسم و دیموكراسیی گه‌شه‌ی كرد. چونكه ئه‌و چه‌مك و سیسته‌مه باییخێكی یه‌كجار زۆر به سه‌رمایه و قورخكردنی بازاڕ له ئاسته جیاوازه‌كان ده‌دات. بۆیه به‌رده‌وام و سه‌ده له دوای سه‌ده و به پێی قۆناغ و دۆخی جیاواز پڕۆسه‌ی سیاسیی و ئابووریی تاییبه‌تیان هێناوه‌ته گۆڕێ. هه‌ركام له‌و چه‌مكانه‌ش له سه‌رده‌می خۆیدا باییخی به به‌رفه‌راوان كردنی كه‌رتیی سه‌رمایه‌داریی وڵاتانی پیشه‌سازیی داوه، گلۆبالیزم ته‌واوكه‌ری ئه‌و چه‌مكانه‌یه، هه‌رچه‌ند به‌شێك له‌و وڵاتانه‌ی سه‌رمایه‌داریی پێیان وایه كه گلۆبالیزم هه‌موو قوژبنه‌كانی جیهانی نه‌گرتووه‌ته‌وه و جیهانی یهكجهمسهریی ئابووریی درووست نه‌كردووه، بۆیه پێیان وایه كه هه‌نووكه گلۆبالیزم به‌ره‌و تێپه‌ڕبوون ده‌ڕوات و ئه‌گه‌ری هاتنه ئارای چه‌مكێكی دیكه كه باییخ به بهرفهراوانكردنی كولتووریی سه‌رمایه‌داریی بدات و هه‌موو جیهان بخاته‌ژێر هه‌ژموونی خۆیه‌وه له گۆڕێ دایه.
زانستی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه پێشكه‌وتن ئاساییشی كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، چونكه له كاتی پێشكه‌وتن و هاتنه‌كایه‌ی پڕۆسه‌ی پێشه‌وه‌چوون كۆمه‌ڵێك له مرۆڤه‌كان ناتوانن خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه نوێیانه‌دا ڕێك بخه‌ن و له ئاكامدا ده‌بنه قوربانیی و به‌ته‌واوه‌تی په‌راوێز ده‌خرێن. سلومهكان یانخود ژیانی نائاسایی ناوچه هه‌ژارنشینه‌كان به‌رهه‌می پێشكه‌وتنن. چونكه شێوه‌ی ژیانی هه‌ژاران له‌گه‌ڵ گران بوونی شتومه‌ك گۆڕانكاریی به‌خۆیه‌وه نابینێت و له‌به‌ر نه‌بوونی مووچه‌یه‌ی هاوتا له‌گه‌ڵ بازاڕ و هاوتا له‌گه‌ڵ مووچه‌ی چینه پێشكه‌وتووخوازه‌كان، ناتوانن پێداویستیه‌كانی ژیانیان دابین بكه‌ن. واتا پێشكه‌وتن و چینه‌كانی پێشكه‌وتووخواز باییخ به ژیانی هه‌ژاران و چینه په‌راوێزخراوه‌كان ناده‌ن. فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌ما كوولتووری لیبڕاڵیی كه ئامانجه مه‌زنه‌كه‌ی داگیركردنی ژیانی مرۆڤه له‌ڕێگای وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه. وه‌ك ئاماژه؛ له وڵاتی چین هاوڵاتییه‌ك بۆ كڕینی مۆبایلی ئایفۆن گورچیله‌یه‌كی خۆی فرۆشت.
ئێمه وه‌ك گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست كه باوه‌ڕمه‌ندی ئایینی پیرۆزی ئیسلامین و كولتوورێكی ئیسلامیی و ئایینیی به‌هێزمان هه‌یه، ناتوانین به پشتبه‌ستن به ستراتیژیی و پێواژۆ سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌ورووپا خۆمان له كێشه سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوورییه‌كان ڕزگار بكه‌ین، به پێچه‌وانه خۆ هه‌ڵواسین به پێواژه و چه‌مكه ڕۆژئاواییه‌كان ده‌بێته هۆی پتر نقمبوون له كێشه‌كان و ئاڵۆزتركردنی دۆخ و ژیانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان. وڵاتی هیند بۆ ده‌ربازبوون له كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوورییه‌كان زمانی فه‌رمیی كرده ئینگلیزیی و سیسته‌می سیاسیی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی كرده دیموكراسیی و تێكڕای سیسته‌مه سیاسیی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌سته‌وه به پێواژۆ و چه‌مكه ڕۆژئاواییه‌كان، به‌ڵام بینیمان كه نه‌ك هه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا، به‌ڵكو كۆمه‌ڵگاكانی هیندی پتر ئاڵۆز كرد و هه‌نووكه هه‌ژارترین وڵاتی جیهانه و به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكه‌كه‌شی شوێنی مانه‌وه‌یان نییه و له‌بن دار و دره‌خته‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و كاپیتالیسم باڵی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا كێشاوه و ته‌نیا كۆمپانییه مه‌زنه‌كانی جیهانیی قازانج ده‌كه‌ن كه به كرێكاری هیندی كه‌ره‌سته به نرخی هه‌رزان به‌رهه‌م دێنن و هه‌نارده‌ی وڵاتانی دیكه ده‌كه‌ن و به نرخی زۆر ده‌یفرۆشن. كه‌چی ئه‌و مووچه‌یه كه ئه‌و كرێكاره هیندییه وه‌ری ده‌گرێت پێداویستییه‌كانی دابین ناكات، به‌ڵام ئه‌و كه‌ره‌سته‌یه كه ئه‌و كرێكاره هیندییه درووستی كردووه له وڵاتانی سه‌رمایه‌داری به نرخێكی گران ده‌فرۆشرێت، واتا ده‌كرێ نرخی یه‌ك مۆبایلی ئایفۆن هاوتا بێ به مووچه‌ی یه‌كساڵی هاوڵاتییه‌كی هیندیی یانخود پتر بێ له مووچه‌ی هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژارنشینی هیند.
)واته هندێك له وڵاته هه‌ژارنشینه‌كان بوونه‌ته شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه بۆ كۆمپانییه جیهانییه‌كان و خه‌ڵكی هه‌ژار و نه‌داریش خۆنه‌ویستانه ده‌بێ چه‌ندین كاتژمێر كاری قورس بكه‌ن تاكوو به‌شێك له بژێوی ژیان دابین ده‌كه‌ن، ئه‌مه له كاتێك دایه كه ئه‌و كۆمپانییانه له وڵاتانی ئه‌ورووپی ڕێز له كرێكاران ده‌گرن و مافه‌كانیان پێشێل ناكه‌ن، به‌ڵام كاتێ كه ده‌چنه هیند یان وڵاتێكی دیكه‌ی دواكه‌وتوو باییخ به ژیانی كرێكاران ناده‌ن و مافه‌كانیان پێشێل ده‌كه‌ن و تاكه هۆكاری ئه‌وه‌ش كه ئه‌و كۆمپانیانه ده‌چنه ئه‌و وڵاتانه هه‌رزانیی كرێكار و نه‌بوونی مافی كرێكارانه.
درێژه‌ی هه‌یه …