رزگار شێخ حه‌سه‌ن : بایكۆتى مامۆستایان و هه‌ڵوێسته‌یه‌ك .
بێگومان بایكۆت ئامرازێكی گرنگی خه‌باتی مه‌ده‌نییه بۆ داواكردنی مافه مه‌ده‌نی و پیشه‌ییه‌كانی هه‌ر توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه ، مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كێك له‌و چینانه‌ی كه رووی مافه‌وه به ته‌واوی بێ به‌شن و سه‌ره‌رای هه‌ستیاری پیشه‌كه‌یان چاره‌كه مووچه وه‌رئه‌گرن، هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی ساڵی نوێی خوێندن بایكۆی مامۆستایان هاتۆته به‌رباس ، بابه‌تی بایكۆتی مامۆستا یه‌كه‌مجار نییه ، هه‌موومان هاوار هاوارى براده‌رانى ئۆپۆزسێونى پار ساڵمان له بیر نه‌كردووه ، كه له شوێنى به‌رزو ، به‌رامبه‌ر كامێرا‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا هاوارى مافى مامۆستایانیان ده‌كرد ، به‌رده‌وام دڵنیاییان ده‌دایه مامۆستایان كه ناچنه هۆڵه‌كانى خوێندن تا شایسته داراییه‌كانى مامۆستایان نه‌گه‌ڕێته‌وه دۆخى ئاسایی ، ڕاگرتنى خوێندن له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كانى خوێندندا بۆ زیاتر له 50 ڕۆژ ، ڕاوه‌ستانى شارێى سالم له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه له‌به‌ر ئاپۆڕاى خۆپیشاندان ، مێژویه‌كى دورى نیه ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ماندوبونهدا ، به فویهكى حزبى ، دۆخه‌كه ئاسایی بووه ، وته بێژ‌و رێكخهرو ئاماده‌كارى خۆنیشاندان چونه‌وه ناو ناوه‌نده‌كانى خوێندن و ، پشتیان له هه‌موو مامۆستایان كرد .
له ئێستادا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ساڵى نوێی خوێندن دیسان كۆمه‌ڵى مامۆستاى حزبى ، له ڕێگاى تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و ڕاگه‌یاندنه‌كان ، داواى بایكۆت و نه‌چونه ناو هۆڵه‌كانى خوێندن ده‌كه‌ن ، وه‌ك بڵێیت هه‌ڵوێسته‌كانى ساڵى خوێندنى ڕابوردومان له بیركردبێت كه چه‌نده بێئیراده‌ن له به‌رامبه‌ر بریاڕى حزبیدا تا ئه‌و شوێنه خاوه‌ن ئیراده‌ن كه حزب رێگه‌یان بدات ، بۆیه جێگاى خۆیه‌تى به هه‌موو مامۆستایان به‌ڕیز ڕابگه‌یه‌نم كه دڵنیا بن تا هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له پشتمان بن هیچ ده‌رئه‌نجامێكى باش چاوه‌ڕێ مه‌كه‌ن ، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه :
یه‌كه‌م : فره هه‌ڵوێستى
بێگومان به هۆى ئه‌و دابه‌شبوونه سیاسیه‌ى كه هه‌رێمى كوردستانى دابه‌شكردوه به چه‌ند به‌ره‌یه‌كى جیاواز، واتا ده‌سه‌ڵات ، ئۆپۆزسێون ، بێلایه‌ن ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانى مامۆستایان هه‌بووه ، نه‌یان توانیوه هه‌ڵوێستێكى یه‌كگرتوو له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات نیشانبده‌ن ، به‌ڵكوو زۆر به‌ئاسانى هه‌ر كات ده‌سه‌ڵات ویستبێتى ، به‌هۆى په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كانى له‌گه‌ڵ براده‌رانى ئۆپزسێون كۆتایی به ناڕه‌زاییه‌كان هێناوه .
دووم : رێكخراوى یه‌كێتى مامۆستایان
له‌گه‌ڵ بوونى ئه‌م ڕێكخراوه له ڕابوردوو كه هیچ به‌رپرسیارێتیه‌كى له‌ئه‌ستۆ نه‌گرتوه به‌رامبه‌ر مامۆستایان، به‌ڵكو ههندى جار له‌به‌ر پارێزگارىكردن له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ده‌سه‌ڵات ئاماده‌بوه دژى خواسته‌كانى مامۆستایان بوه‌ستێته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ئۆپۆزسێون نه‌ك نه‌یتوانى سنورێك بۆ ڕێكخراوه‌كه دابنێت به‌لكو بوه شه‌ریك و كه‌وته دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵات و كورسى له‌گه‌ڵیان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌ركه‌وته‌ى زۆرتر نه‌ك گۆرینی رێكخراوه‌كه له دارده‌ستێكی حزبییه‌وه بۆ رێكخراوێكی پیشه‌یی راسته‌قینه كه نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی مامۆستایان بێت نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حزب، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له واقعدا بوونی هه‌یه و ئه‌یبینین ئه‌وه‌یه یه‌كێتی مامۆستایان رێكخراوێكی بهحزبیكراوه و ، ناتوانێت پارێزگاریان لێبكات ، مافه‌كانیان بۆ بگێرێته‌وه .
سێ یه‌م : ڕێكخه‌رى خۆپیشاندانه‌كان
ئه‌وه‌ى له راِبوردوو له‌پێشه‌وه‌ى سه‌نگه‌رى خۆپیشاندان بوو زۆربه‌یان ئه‌ندامه نێراوهكانى حزب بون ، واتا ئه‌مانه سوارى شه‌پۆلى خۆڕسكى خۆپیشاندان بوون ، له حاڵه‌تی سه‌ركه‌وتنی خۆپیشاندانه‌كاندا ، ئه‌وه هه‌له‌كه ده‌قۆزنه‌وه‌و ،گه‌ر نا ئه‌وه به‌رپرسه‌كانیان، هه‌ر زووله شاشه‌ى تیفیهكانهوه بڵێن ئه‌مانه له ئاستى تاكه‌كه‌سى به‌شدار بوون ، ئه‌وه‌ى ئه‌و كاره‌ى كردوه تێكده‌ره لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین ..
چواره‌م : گۆڕان یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ له سهفقهیهكى بازرگانى زۆر گه‌وره‌دان له‌گه‌ڵ مامۆستایان به‌رده‌وام ده‌ڵێن له پشتى خۆنیشاندانى خۆرسكین دور له توند‌و تیژى ، واتا دولایه‌نه مامه‌له ده‌كه‌ن :
لایه‌نى یه‌كه‌م : به به‌شدارى ئه‌ندامه‌كانیان و به‌رده‌وام وێنه‌گرتن ، وانیشانى ده‌ده‌ن ئه‌وه ئێمه‌ین له پێشه‌وه‌ین ، له به‌رامبه‌ریشدا به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌تن له‌گه‌ڵ لایه‌نى ده‌سه‌ڵات كه پشتیوانى لایه‌نه ئه‌منییه‌كانن بۆ پاراستنى داموده‌زگا كانى ده‌وڵه‌ت دواجار له هه‌ردوو لا خاوه‌ن هه‌ڵوێستن تائه‌و شوێنه‌ى ده‌سه‌لات داوه‌یان لێده‌كات ئه‌ندامه‌كان و تیفیهكانتان مه‌نێرن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌سكه‌وتانه ، دواجار هه‌ر وه‌ك سالى ڕابوردوو كۆتایی به ڕێپێوان دێت .
لایه‌نى دووه‌م : وه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه بوو دۆخه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندى خۆپیشانده‌ر بوو ئه‌وان ده‌بنه خاوه‌نى ، ئه‌وانن جارێكى تر ده‌بنه خاوه‌ن ده‌سه‌لات و خاوه‌ن ماڵ .
پێشنیاری چاره‌سه‌ر
لێره‌وه جێگار خۆیه‌تى بپرسین ئایا ناكرێت مامۆستایان كه له زۆرترین و پێویستترین چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردین نه توانین پارێزگارى له مافه‌كانى خۆمان بكه‌ین ، بێگومان بهلِى، به‌م شێوه‌یه.
1 – دیاریكردنى مینبه‌رێك یان شوێنێكى شیاو دور شهقامهكانى هاتو چو ، ڕۆژانه چه‌ند كاتژمێریك كوبونهوهكان تیا بكرێت ، مه‌رج نییه له‌سه‌ره‌تاوه به فراوانی ئاماده‌بون هه‌بیت ، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامی و ئیراده‌ی به‌هیزه‌وه ئه‌نجامی ئه‌بیت ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌كریت ئامرازه‌كانی شیعر و موزیك بۆ جۆشدانی هاوڵاتیان به‌كاربهێنریت .
2 – بانگهێشتكردنى به‌رێوبه‌رایه‌تیه جیاوازه‌كانى حوكمه‌ت ڕۆژانه تا پالپشتى خۆ پیشاندانه‌كان بكه‌ن .
3 – داوا بكرێت له لایه‌ن سیاسیه‌كان كه له رێگه‌ى به‌ر پرسی یه‌كه‌م یان دووه‌م بێنه ناو خۆ پیشاندانه‌وه ، به وتار‌و پشتیوانى هانى درێژه كیشانى خۆپیشانهكه بده‌ن .
4 – له دواى ماوه‌ى دست نیشان كرا‌و له خۆنیشانده‌ران هه‌وڵبدرێت كارتى فشارى تر بخرێته كار هه‌ر وه‌ك گواستنه‌وه‌ى خۆ پیشان دان بۆ به‌رده‌م باره‌گاى حزبیه‌كان .
5 – له ده‌ست نیشانكردنى داواریهكان پێداگرى نه‌بێت له‌به‌رمبه‌ر هه‌ر داواكریهك كه ڕه‌تى كه‌نه‌وه داواكاریهكى به‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندى مامۆستایان ئاماده‌بێت وه‌ك زیاد نه‌كردنه‌وه‌ى موچه له‌به‌رمبه‌ر مامۆستا 10 به‌شه وانه بلێته‌وه له دوو رۆژدا ، یان دواكه‌وتنى مووچه به چه‌ند ڕۆژ له‌به‌رامبه‌ر دا ئه‌ونده ڕۆژ داخستنى قوتابخانه‌كان .