شه‌ریف هه‌ژاریی: دۆخی یه‌كێتیی له مه‌ترسیدایه و پێویسته نووسه‌ران ئاگاداری ئه‌مه بن!
له 2013 ه‌وه ، به چه‌ندین بابه‌تی به‌رده‌ست، پێموابووه: ستراتیژی هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، كردنی قوباد تاله‌بانییه به نه‌فه‌ری یه‌كه‌می یه‌كێتیی.
ئه‌و كات زۆر خه‌لك، به‌تایبه‌ت یه‌كێتییه‌كانی لای دکتۆر به‌رهه‌م، ئه‌م ئایدیا ستراتیژیهمیان به سه‌یر و نامومكین ده‌زانی و، منیش هه‌ر كه قوباد تاله‌بانی له ئه‌مریكا هێنرایه‌وه و كرایه جێگری نێچیرڤان ته‌واو له ئایدیاكه‌م تهئكیدبوومهوهو، پێشموابوو: گه‌ر ئه‌وانه زانیاری به دکتۆر به‌رهه‌م بده‌ن، ئه‌وا دور نییه ههڵسهنگاندهكانی دکتۆر به‌رهه‌میش به هه‌ڵه‌دا نه‌بردرێن بۆ دۆخه‌كه.
ئێستاش، وه‌ك ئه‌كادیمیستێكی نه‌ته‌وه‌یی بێ – لایه‌ن، هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ئه‌كه‌مه‌وه كه: ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه ئه‌مجاره‌ش یه‌كێتیی جیابوونه‌وه‌ی تێ بكه‌وێت ، بۆ !؟
چونكه هه‌رگیز هێرۆخان ڕازی نابێت كه دکتۆر به‌رهه‌م ـ كه‌سی یه‌كه‌م بێت و، هه‌رگیزیش دکتۆر به‌رهه‌م ڕازی نابێت، كه قوباد تاله‌بانی بكرێته نه‌فه‌ری یه‌كه‌م. كێشه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه كێ ده‌بێت ببێته بڕیاربه‌ده‌ستی یه‌كێتیی .
كه‌وابوو پێویسته نووسه‌ران ئاگاداری چی بن !؟
پێموایه له‌م دۆخه ته‌واو بوركانییهی ناوچه‌كه‌دا، زۆر پێویسته له باره‌ی دۆخی یه‌كێتییه‌وه نووسه‌ران بابه‌ته‌كانیان به‌جۆرێ بێت، كه ته‌ئكید بكه‌نه‌وه له‌وه‌ی : گه‌ر له ناو یه‌كێتیی ئه‌مجارەش جیابوونه‌وه ڕووبدات، ئه‌وا پێویسته بێ – شه‌ڕ و به‌ریه‌ككه‌وتن بێت، چونكه ئه‌وه ته‌نها كاریگه‌ری نابێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه یه‌كێتین، بگره ئاگرێكه و دۆخی كوردستان خراپتر ده‌كات.
پێشموایه: له ڕووی جومگه هه‌ستیاره‌كانی ناو یه‌كێتیی، وه‌ك ( دارایی ، ڕاگه‌یاندن ، هه‌واڵگری و ڕێكخستن ) ئه‌وا له‌م چه‌ند ساله‌وه هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كۆنترۆڵی كردوون و، به‌مشێوه‌یه‌ی له ناو یه‌كێتیی دکتۆر به‌رهه‌م ناتوانێت ململانێی هێرۆخان بكات ( وه‌لاهی ئه‌مه نه له خۆشه‌ویستیمه بۆ هیچ یه‌كێكیان و، نه له ڕق لێ بوونهوهشمه له هیچ یه‌كێكیان، به‌ڵكوو وه‌كوو فاكتێكی بێ – لایه‌نانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌م خستمه‌ڕوو ).
هه‌ربۆیه پێموایه: باشترین بژارده بۆ دکۆر به‌رهه‌م ، دامه‌زراندنی پارتێكی نوێی مۆدێرنه، كه هه‌م ئه‌كرێ جه‌ماوه‌رێكی باش بۆ خۆی جه‌زب بكا‌و، هه‌م بڕواشم وایه گورز له پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ئه‌گه‌یه‌نێت.
هه‌رچۆنێ بێ ! به هیوام بابه‌تی نووسه‌ران ( به‌تایبه‌ت ته‌له‌فزیۆنه‌كانی نزیك له پارتیی ) ئاگری شه‌ڕی براكوژی نێو باڵه‌كانی یه‌كێتیی خۆش نه‌كات، چونكه له قازانجی نه‌ته‌وه‌ی كورد دا نییه، به‌تایبه‌ت ئێستا دۆخی خه‌ڵك له‌وپه‌ڕی خراپی بژێوی و گوزه‌ران دایه.
هه‌ربۆیه، گرنگه نووسه‌ران لەم دۆخه ته‌واو هه‌ستیاره‌كاندا، به به‌رپرسیارانه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن، چونكه له ڕوودانی جه‌نگی نێوان دوو ڕه‌وتی كوردی دا، عاقیبه‌ت هه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد زه‌ره‌ر ده‌كات نه‌ك داگیركه‌ران .