کامەران عومەر: یەکیک لەمەترسیەکانی دوای شەری داعش .
هاتنی وەفدی حوسیەکان بۆ عێراق و، پیشوازی کردنیان بەشیوەیەکی فەرمی لەلایەن وەزیری دەرەوەو سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار، بووە جێگای سەرسوڕمانی زۆربەی وڵاتان و لەسەر ئاستی ناوخۆش دەنگ دانەوەیەکی زۆریی هەبوو .
سیاسی و رۆشنبیرەکانی سونە، رەخنەی توندیان ئاراستەی سەرۆک وەزیران کردو، لە ڕاگەیاندنەکانی سەر بە شیعەش، هاتنی وەفدی حوسیەکانی بەگرنگ زانی و، وە هێرشی توندیان کردە سەر سعودیەو حکومەتی یەمەنی ئێستا، کە نیگەرانیەکی گەورەی دروستکرد لەلایەن حکومەتی دان بێنراویی یەمەن و سعودیا و چەندین ولاتی تر بە ئەمریکاشەوە .
هەر لەو مانگەدا حەشدی شەعبی لە ڕێکخراوی بدر ئستعرازێکی عسکریان کرد، کە لە ژیر قاچیاندا ئاڵای ئیسرائیل و داعش و چەند جۆرە هێمایەکی تریان دانا بوو، بەسەریدا ئەڕویشتن . لە هەمووی سەیر تر تەیارەشی تیدا نمایش کرا، وە لە ووتاریی هادی عامری دا سوپاسی حەشدی شەعبی کرد و، وتی: تۆبخانەکانمان زور لە تۆبخانەی جیشی عێراقی و شوڕتەی عراق گەورەترە . لە ئێستادا، کە عێراق لە شەری داعش دایە، لە هەمان کاتدا هێزێکی زۆر لە شیعەکانی عراق لە سوریا دەجەنگن. وە لەگەڵ هاتنی وفدی حوسیەکان دەزگا راگەیاندنەکان بە ئاشکرا هانی گەنجانیان ئەدا، کە بچن بۆ یەمەن و یارمەتی برا حوسیەکان بدەن وجیهاد بکەن. تا ئێرە ئەوەی ئەبینین ئەم هێزە واتە حەشدی شعبی زۆر شانازی بە خۆیان و سەرکەوتنەکانیان دەکەن.
هێشتا شەڕی دا عش تەواو نەبوەو، پانتایەکی زۆر لەبەر دەستی داعش ماوە، پەلو پۆیان بۆ سوریاو یەمەن هاویشتووە دوای وەدەرنانی داعش ئەبێ چۆن بێ ؟ ، ئایا کورد چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم هێزە دەکات، کە دڵنیامە ئەبێتە هێزێکی گەورە لە ئێستاوە پارەیەکی زۆریان بۆ تەرخان کراوەو، بەپلان پر چەک ئەکرێن و ڕاهێنانی بەردەوامیان هەیە لەلایەن ئیران و حزبوڵای لوبنانی وە سیاسیەکانی شیعە، کار بۆ ئەوە دەکەن، ببنە هاوشێوەی پاسەوانی شۆڕشی ئیران (پاسدار) کە لە سوپای نزامی بەهێز تر بێ .
لە دوای شەری داعش ئەگەر لە ڕووی سیاسیشەوە کۆک بین لەگەڵ شیعە، غروری ئەم هێزە, کە چەندین سەدەیە هێزێکی وایان بە خۆوە نەبینیوە لە عێراق وا بە ئاسانی دانا نیشن. لە ئێستاوەش نیشانەکان دیارن غروریان گەیشتوەتە ئاستێک، کە بەئاشکرا ئەڵێن لەدوای داعش سعودیەیە.
ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە، کە زۆربەی سنوری جوگرافیمان لەگەڵ ئەوانەو زۆر لەو جوگرافیایەی، کە کوردنشینن و بەدرێژایی مێژوو کوردستانین، ئەوان بەهی خۆیان دەزانن و لە ئێستادا لیوایەک لە دوزخورماتو بۆ تورکمانە شیعەکان دروست دەکەن، لە گوڵالەش بەهەمان شێوە گرنگەکە ئەوەیە چۆن خۆمان لە شەری مسۆگەریی ئەوان لادەین، خۆ لادان لە شەری ئەوان سیاسەتێکی حەکیمانەی دەوێ. پەڕلەمانێکی کارا و یەکریزی نشتمانی دەوێ و، سوپایەکی یەکگرتوی دەوێ بەو پەرتەوازیەی ناو ماڵی کورد و، بێ پلانیە ناکریت. ئەگەر رێکخستنەوە لەڕووی سیاسی و ئیداری و سەرباز نەکرێت، درەنگ دەکەوێ و کارەساتی گەورە رووئەدات، بەم حاڵەی ئێستامان ئەو ناوجانەی ئەوان چاویان لەسەرە بۆمان ناپارێزرێ.