دکتۆر محەمەد ئەمین عەلی: تازه‌كردنه‌وه‌ى وهلاو تاعه‌ت ( لایه‌نگیرى و گوێرِایهڵى ) بۆ سه‌رۆك .
مێژووى رِهشى میلله‌تان و مرۆڤایه‌تى، پڕیه‌تى لهرِوداوى تازه‌كردنه‌وه‌ى وهلاو تاعه‌ت بۆ سه‌رۆكه‌كان بهبرِو شێوازى ههمهجۆر به‌ڵام له‌كات و شوێنى جیاواز ، خۆشبه‌ختانه هه‌موو رِوداوهكان له‌یه‌ك ده‌چن , هه‌مان ده‌رچه‌و كۆتاییان هه‌یه .
كێشه مه‌عریفى و فیكریهكهى ئێمه له‌كوردستانى باشور له‌وه‌دا نییه، ئایا سه‌رۆك شه‌رعیه یان ماوه‌به‌سه‌رچوو؟ ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا كۆمه‌ڵگایه‌كى مرۆڤدۆستى شارستانى ته‌ندروست بێت یاسا‌و سیستم یه‌كلایى ده‌كاته‌وه نه‌ك عه‌قڵیه‌تى پۆلیسى حیزبى ومافیا گه‌مژه‌كان له‌كاتێكدا به‌پێى گشت پێوه‌ره سیاسى و نیشتمانییه‌كان خاوه‌نى سهرۆكێكى نیشتمانى نین ! ، به‌لآم كێشه‌كه له‌عه‌قڵیه‌ت وخودى پرۆسه‌ى تازه‌كردنه‌وه‌ى ( لایه‌نگیرى و گوێرِایهڵى ) وهلاو تاعهتهكهیه ! واته تازه‌كردنه‌وه‌ى وهلاوتاعهت بۆ مه‌خلوق نه‌ك بۆ خالق ، ئه‌مه بێجگه‌له‌وه‌ى له‌برى سهرۆكیكى نیشتمانى سه‌ده‌ها سه‌رۆكى حیزبى و خێل و بنه‌ماڵه و مافیاى لابه‌لامان هه‌یه ، هه‌ریه‌ك له‌مانه به‌پێى سه‌نگه سوكهكهى خۆى وهلهشوێنى خۆى چاوهرِێى تازه‌كردنه‌وه‌ى وهلاوتاعهتى خوار خۆیه‌تى .
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م پرۆسه‌یه واتا پرۆسه‌ى تازه‌كردنه‌وه‌ى وهلاوتاعهت بۆ مه‌خلوق واتا سه‌رۆكه‌كان پێچه‌وانه‌ى پرۆسه‌ى تازه‌كردنه‌وه‌ى وهلاوتاعهت بۆ خالق .
وه‌ك هه‌مووان ده‌زانین پرۆسه‌ى تازه‌كردنه‌وه‌ى وهلاوتاعهت بۆ خالق پرۆسه‌یه‌كى خۆویستى پرِ له‌خۆشه‌ویستى روحانی و عیرفانیه به‌رامبه‌ر به‌خالق به‌و مانایه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كى خۆویستى پیرۆزى رِوحانى وعیرفانیه له‌نێوه‌ند خود و خالق هه‌ریه‌ك به‌پێى عه‌قڵیه‌ت و بیروبۆچوونى خۆى ، به‌پێچه‌وانه‌وه پرۆسه‌ى تازه‌كردنه‌وه‌ى وهلاو تاعه‌ت بۆ مه‌خلوق پرۆسه‌یه‌كى خۆنه‌ویستى قێزه‌وه‌نى سه‌پێنراوه به‌سه‌رماندا .
ئه‌گه‌ر گه‌شتێك بكه‌ین به (رساله الطیر ) ى ئیمامى غه‌زالیدا كاتێك باڵنده‌كان (به‌ویستى خۆیان نه‌ك به‌زۆره ملێى ئه‌م و ئه‌و ) كۆده‌بنه‌وه‌و برِیاردهدهن جگه‌له سیمورغ كه‌سى تر گونجاو نییه بۆ پادشایه‌تى .
گه‌شتێك رِێكدهخهن بۆتازهكردنهوهى وهلاو تاعه‌ت ، له‌و رِێگهسهخت و ناله‌باره بۆ دورگه‌ى پادشا زۆربه‌ى هه‌ره زۆریان له‌گه‌رماو ناره‌حه‌تى گه‌رمیان وه له باران و هه‌وره تریشقه‌و به‌فرو سهرماوسۆڵى كوێستان له‌ناوده‌چن و گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن ، كه‌مینه‌یه‌كى لاواز‌و نه‌خۆش و كه‌م ئه‌ندام نه‌بێت ، كه‌لێیان ده‌پرسن ئه‌م هه‌موو ناره‌حه‌تى و هیلاكیه له‌پێناو چى ؟ ئه‌مانیش ده‌ڵێن ئێمه هاتووین سیمورغ بكه‌ینه‌وه بهپادشاى خۆمان ، به‌لآم پێیان رِادهگهێنن ئێوه خۆتان هیلاك كردووه ، بتانه‌وێ و نه‌تانه‌وێ سیمورغ پادشاتانه، بێن یان برِۆن پێویستى به‌ئێوه نییه .
هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر به‌ووردى برِوانینه ئه‌م گه‌شته پرِمهترسیه ، گه‌شتى قوربانیدان و خۆشه‌ویستى مه‌خلوقه بۆ خالق نه‌ك نه‌ك دروشم و موزایه‌ده‌كردنى مه‌خلوق بۆ مه‌خلوقى وه‌ك خۆى ، بمانهوهى ونه‌مانه‌وێ یه‌زدان (خالق) پێویستى بهمهخلوق نییه به‌ومانایه‌ى بێ باكه لهتازهكردنهوهى لایه‌نگیرى و گوێرِایهڵى ( وهلاوتاعهت) ى مه‌خلوق ، به‌لآم مه‌خلوق له‌پێناو گه‌یشتن به‌دیدارى خالق وژیانى هه‌میشه‌یى ئاماده‌یه گه‌شتێكى ئه‌وها مهترسیداربكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خالقى گه‌ردون خاوه‌نى ده‌سه‌لآتى رِههاو بێ سنووره .
كاتێك خالقى گه‌ردون خاوه‌ن ده‌سه‌لآتى رِههاو بێ سنوور ، گشت خهلقى خۆى به‌یه‌كسانى لهقهڵهمدابێت ، بۆ ئه‌بێ مه‌خلوقێكى بێده‌سه‌لآت كهدهسهلآتى به‌سه‌ر سێ شارى كوردستاندا نه‌بێت به‌ناوى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ى جیاوازى وه‌ك سه‌رۆك ، ده‌سه‌لآتدار ، پێشه‌وا ، رِابهر وپادشا و … هتد. چاوهرِوانى تازه‌كردنه‌وه‌ى لایه‌نگیرى وگوێرِایهڵى ( وهلاو تاعه‌ت ) ى خه‌ڵكى بێت له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ى به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بێت هاولآتى نیشتمانهكهیهتى ! به‌تایبه‌تى كاتیك هاونیشتمانى ئه‌تك ئه‌كرێن وه‌ك مرۆڤ بێ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستێكى بچوكى هه‌بێت !، سووریش ئه‌زانێت ئه‌و وهلاو تاعه‌ته لهدروشمى درۆ وموزایه‌ده ونیفاقى سیاسى بهولآوه هیچ خۆشه‌ویستیه‌كى تێدا نییه بۆخودى خۆى وه‌ك مرۆڤ وسه‌رۆك وپێشه‌وا ! .
زۆر له‌مێژه‌وه هه‌ستمكردووه من وه‌ك به‌رپرسه بالآكانى ئێستا‌و ( به‌ناو شۆرِشگێرهكانى رِابردوو ) له‌پێشمه‌رگه نه‌گه‌یشتووم ، پێشمه‌رگه له‌لاى من دروشم و موزایه‌ده‌ى سیاسى و درۆ و نیفاق نییه ، پێشمه‌رگه پربهمانا مرۆڤایهتیهكهى مرۆڤه ، گشت كات له‌دۆخه مرۆڤایهتیهكهیدا دێت و ده‌چێ له‌پێناو چه‌مكه‌كانى ژیان ، له‌بارودۆخێكى به‌رده‌وامى فیزیكى و ده‌روونى بۆ ژیان و ژین و ژینگه‌و مرۆڤایه‌تى ده‌ژى وكارده‌كات ، پێشمه‌رگه ناوێك یاخود ئاوه‌ڵناوێكى ساده‌وساكار نییه كه‌ى ویستمان بهخۆمانهوهى بلكێنین تاخهلكى پێ هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنین .
كاتێك بیستم پێشمه‌رگه دێرینه نارِازییهكان له‌م بارودۆخه ناله‌باره‌ى ئێستا ، ئه‌وانه‌ى ئهمرِۆیان دروستكرد سه‌ردانى به‌رێز مسعود بارزانیانكرد بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ى وهلاوتاعهت . دواى ئه‌وه‌ى له‌ژین و ژیان و ژینگه بێ ئومێدكرابوون هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆیان و نه‌وه‌كانیان بژین . تووشى شۆك بووم ! .
پێشمه‌رگه ئه‌و سومبوله به‌رز و بڵندهى خه‌یاڵ ویژدانم ئه‌وه‌نده بچوك نییه زیندانى عه‌قڵیه‌تى سه‌رۆكیك یاخود حیزب و خیڵ و بنه‌ماڵه‌یه‌ك ببێت وهلاوتاعهت بۆ سه‌ركرده‌یه‌ك یان چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك تازه‌بكاته‌وه!. وهلاو تاعه‌تى پێشمه‌رگه بۆنیشتمانهكهتى ، بۆ گه‌راندنه‌وه‌ى مافى خهڵكىیه نه‌ك بۆ سه‌ركرده بێشومارهكانى كوردستان .
ئه‌وه‌ى زیاتر منى توشى شۆك كرد، چوونى ماموستاكانى زانكۆ بوو ، بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ى وهلاو تاعه‌ت ! ئه‌و چینه‌ى لهمیژووى مرۆڤایه‌تیدا عه‌قڵ و هزرو فیكر‌و ئیراده‌ى رِادهست به‌ئایدۆلۆجیا و هزرو فیكرى ده‌سه‌لآتدار و دیكتاتۆره زه‌به‌لاحه‌كانى دونیا نه‌كردووه ، ئه‌و چینه‌ى هه‌موو خولیاى گه‌ران به‌دواى زانست و رِاستیدابووه نه‌ك درۆ‌و نیفاق و تازه‌كردنه‌وه‌ى وهلاوتاعهت بۆ ئه‌م وئه‌و .
ئه‌وه‌ى زیاتر منى سه‌رسامكرد و لهشۆكهكه خه‌به‌رى كردمه‌وه مقۆمقۆى هه‌ندێك له‌ئه‌ندامانى سهندیكاو رِێكخراوهكانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ى وهلاوتاعهت ، بێگومان لهرِێزو خۆشه‌ویستى سه‌رۆك نا، به‌ڵكو له‌نیفاق و دروشم و موزایه‌ده‌ى سیاسى ، له‌پێناو ده‌ستكاریكردنى پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه زیاتر هیچى ترنییه ؟ ئه‌مه له‌كاتێكدا سه‌رۆك بێ ئاگایى خۆى له‌گشت قه‌یران ورِوداوه نێگێتیڤهكانى كوردستان خستهرِوو ، سه‌رۆك لهدونیایهكى تایبه‌تى خۆیدا ده‌ژى ، سه‌رۆك ئاگاى له‌خه‌ڵكى بێ ده‌سه‌لآت و كۆمه‌ڵگاكه‌ى خۆى نییه ؟! لاى به‌رێزى بهههشتێكى پان و به‌رین پر له‌داهات و حكومرِانى دیموكراسى بۆ خه‌ڵكى كوردستان خولقاندووه .
ترس و هاوارى من ترس و هاوارێكى عه‌قلانى مه‌شروعه ، ترسێكه لهبهكهلتوركردنى تازه‌كردنه‌وه‌ى وهلاو تاعه‌ت ، من وه‌ك خۆم له‌گه‌ل تازه‌كردنه‌وه‌ى وهلاوتاعهت نیم بۆ هیچ مه‌خلوقێك له‌كاتێكدا رِێزگرتن له‌شكۆى مرۆڤ بهپێویستیهكى حاشاهه‌ڵنه‌گر ده‌زانم .
ترسى من زۆر گه‌وره‌تره لهشهخسهنهكردنى ئه‌م بابه‌ته به‌سه‌رۆكى ماوه‌به‌سه‌رچووى هه‌رێم ، له‌و برِۆایهدام له‌نه‌بوونى سیستم و یاسادا هه‌ركه‌سێك له‌م حیزبانه‌ى كوردستان به‌م عه‌قڵیه‌ته حیزبى بۆگه‌نه‌وه بێته جێگاكه‌ى ، نه‌ك له‌و باشترنابێت له‌وانه‌یه زۆر خراپتربێت ! ئێمه له‌كوردستان خاوه‌نى یه‌ك سه‌رۆكى نیشتمانى نین وه‌ك میلله‌تانى دونیا ، به‌ڵكو هه‌موو به‌رپرسێك ، هه‌موو ئه‌ندامێكى بالآى بنه‌ماڵه‌و خێڵ و حیزب سه‌رۆكێكه بۆخۆى ، خه‌ڵكى بهمێگهلى خۆى ده‌زانێت بۆیه بهبى تازه‌كردنه‌وه‌ى وهلاو تاعه‌ت سزاكانى ئاماده‌ن .
كاتێك پێشمه‌رگه و مامۆستاى زانكۆ له‌نه‌بوونى سیستم و یاسادا وهلاوتاعهت تازه‌بكه‌نه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خودى خۆیان و به‌س ، ئه‌بێ داداو عه‌قڵیه‌تى كۆمه‌لآیه‌تى كۆمه‌ڵگا له‌چ ئاستێكى نزمدا بێت ! .
ئه‌وه‌ى من مه‌به‌ستمه ئێوه زۆر قهزمن ، زۆر بچوكن له‌چاو سه‌رۆكه‌كانى تر‌ى دونیا ، ئێوه له‌ئاستى پرۆسه‌ى حكومرِانى مرۆڤایه‌تى دادپهروهرا نین ، ئیوه خۆتان لهدونیایهك و میلله‌تیش لهدونایهكى دى ده‌ژێنن ، ئێوه خۆتان خولقێنه‌رى گشت قه‌یرانه قه‌به‌كانى كۆمه‌ڵگان ، ئێوه له‌ڤایرۆس و به‌كتریا زیان به‌خشه‌كان ترسناكترن له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنى عه‌قڵیه‌تى كۆمهڵگاو سیستمى حكومرِانى سیاسى كوردستان ، ئێوه خۆتان تالآنكهرى سامانى ژێرئهرزو سه‌ر زه‌وى كوردستانن ، ئێوه خۆتان تالآنكهرى داهات و خه‌زێنه‌كانى حكومه‌تن ، هه‌ر ئێوه‌شن داهێنه‌رى چاره‌كه مووچه‌و نیووموچه له‌مێژووى رِهشى مرۆڤایه‌تى سهرهرِاى زیادكردنى باجهجۆراوجۆرهكان به‌دووقات و سێ قات و چوارقات ، ئێوه هیچ خیتاب و روئیایهكى نه‌ته‌وه‌یى و مرۆڤایه‌تیتان نییه ! .
به‌ڵێ ئێوه زۆر قهزمن ، زۆر بچوكن بێ میلله‌ت هیچ نین ، به‌م ده‌سه‌لآته‌وه مهنازێن ، له‌خۆتان مهگۆرِێن ئاگاتان له‌خۆتان بێت مێژووى رِهشى میلله‌تان و مرۆڤایه‌تى پرِیهتى لهرِوداوى چه‌وساندنه‌وه‌ى خه‌ڵكى و تازه‌كردنه‌وه‌ى وهلاو تاعه‌ت بۆ سه‌رۆكه‌كان بهبرِ شێوازى ههمهجۆر به‌لآم له‌كات وشوێنى جیاواز ، خۆشبه‌ختانه هه‌موو رِوداوهكان له‌یه‌ك ده‌چن و هه‌مان ده‌رچه‌و كۆتاییان هه‌یه ، دواجار ئێوه‌ش هه‌مان ده‌رچه‌و كۆتایى ئه‌وانتان ئه‌بێت .