ئاریتما موحه‌ممه‌دی: دیموكراسی له تیئۆرییه‌وه بۆ تێڕوانین ! به‌شی 14.
لیبرالیسم ناوچه‌یه‌ك وێران ده‌كات به نرخی پێشخستنی ناوچه‌یه‌كی دیكه، تاكوو شه‌ڕ له وڵاتانی دیكه له گۆڕێ‌دا بێ، وڵاتانی لیبرالیستیی پتر قازانج ده‌كه‌ن و چه‌كه‌كانیان به ئاسانیی له بازاڕدا ده‌فرۆشرێن.
بێگومان ئاستیی تێگه‌ییشتنی تاكی كۆمه‌ڵگاكان له پێوه‌ندی به ڕووبه‌ر و نێۆڕۆكی كێشه‌كان جیاواز و دوور له‌یه‌كه، كاتێ كه شۆڕشی پیشه‌سازیی یه‌كه‌م و دواتر شۆڕشی پیشه‌سازیی دووم له وڵاتانی ئه‌ورووپا ده‌ستی پێكرد، وڵاتانی ئێمه له قۆناغی وه‌رزێریی و جووتیارییدا بوون، ئه‌مه‌ش پێناسه‌ی جیاوازی به كۆمه‌ڵی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئه‌ورووپی ده‌به‌خشیی، چونكه هه‌ردوو كۆمه‌ڵگا له ڕووی تێگه‌ییشن، ئازادیی، مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌ربه‌ستیدا وه‌ك دوو جه‌مسه‌ری دوورلێك و جیاواز كه له دوو ناوچه‌ی جوگرافی جیاوازدا هه‌ڵكه‌وتوون، خاوه‌ن بزاڤ و پێواژۆی كۆمه‌ڵایه‌تیی تاییبه‌ت به‌خۆن و ئاستی پێشخستن و پێشه‌وه‌چوونیان له بووار و ڕههنده سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوورییه‌كاندا له‌گه‌ڵ یه‌ك ته‌با نییه.
ئه‌مه به‌و واتایه نییه كه نابێت چه‌مك و سیسته‌می سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و دوو كۆمه‌ڵه جیاوازه له‌گه‌ڵ یه‌ك خاڵی هاوبه‌ش و ته‌بایان پێكه‌وه نه‌بێ، ئه‌مه به‌و واتایه دێ كه خاڵی وه‌رچه‌رخانی هه‌ر كۆمه‌ڵێك له ڕووی كرداره‌وه پێویستی به چه‌مكی شۆڕش هه‌یه كه بتوانێ شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی و هاوكات خۆماڵی به‌رهه‌م بهێنێ و به‌رهه‌می هه‌وڵ و تێكۆشانی چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆ بێ، نه‌ك چه‌مكێ كه به‌رهه‌می قه‌یرانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه بێ و هه‌وڵ بدرێ له نیشتمانی ئێمه‌دا جێگیر بكرێت.
هه‌نووكه و له‌سه‌رده‌می شۆڕشی پیشه‌سازیی سێیه‌م كه به شۆڕشی تێكنۆلۆژیا پێناسه ده‌كرێت، كوردستانی ئێمه ئیستاشی له‌گه‌ڵ بێ قۆناغی وه‌رزێریی و جووتیاریی به پیشه‌سازیی نه‌كردووه، كه‌چی خۆی له‌نێو شۆڕشی تێكنۆلۆژیا ده‌بینێته‌وه. ئه‌و كێشانه‌ی كه له سه‌رده‌می شۆڕشی پیشه‌سازیی یه‌كه‌م و دووه‌مدا به‌رۆكی كرێكارانی ئه‌ورووپییان گرت، بوونه هۆكاری سه‌ره‌كیی بۆ درووستبوونی بزووتنه‌وه و یه‌كێتییه كرێكارییه‌كان، هه‌رچه‌ند بیرۆكه‌ی مافی یهكسانییبوون به‌بێ جیاوازی بۆ سه‌ده‌ی پانزه و ته‌نانه‌ت پێش سه‌ده‌ی پانزه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ڕه‌وتی مێژووی كۆنیشدا ئه‌و بزووتنه‌وانه به‌رچاو ده‌كه‌ون كه به‌رده‌وام ئامانجیان ئه‌وه‌بووه كه سه‌رمایه‌داران و ده‌سه‌ڵاتخوازان خه‌ڵكی هه‌ژار و چه‌وساوه نه‌چه‌وسێننه‌وه. بۆیه ناكرێ خه‌بات بۆ یه‌كسانیی نێوان مرۆڤه‌كان و نێوان چینه‌كان ببه‌ستینه‌وه به سه‌رده‌می بزووتنه‌وه كوموونیستیی و سۆسیالیستییه‌كان یانخود بۆ سه‌رده‌می مودێڕنێته و لیبرالیزم.
به‌ڵام دۆخی ناله‌باری ژیان و گووزه‌رانی كرێكارانی كارگه‌كانی ئه‌ورووپا له‌سه‌رده‌می هه‌ردوو شۆڕشی پیشه‌سازیی یه‌كه‌م و دووه‌مدا هۆكاری هاتنه‌كایه‌ی ماركسیسم بوو، به‌ڵام پاشئهوهكه لیبرالیسم و كرانه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی ئازادیی ئابووریی له‌سه‌ر پێناسه‌ی بۆچوونه‌كانی ئاده‌م سمیت هاته‌كایه‌وه و په‌ره‌ی سه‌ند، ئیتر دۆخ و ژیانی كرێكارانیش باشتر بوو، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كیی شكستی ماركسیسم له ئه‌ورووپا بوو، هه‌روه‌ها كاتێ كه ژیانی كرێكاران ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هات و باشتر بوو ئیتر كۆمه‌ڵ پێویستی به بزووتنه‌وه‌ی كۆموونیستییهكان نه‌ما، به‌تاییبه‌ت كاتێ كه ده‌ركه‌وت ماركسیسم ده‌یهه‌وێ له ڕێگای شۆڕشی كوومیستییهوه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرێ و دیكتاتۆریی پۆرۆتالیا دامه‌زرێنێت، كووده‌تای كوومونیستهكان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا به پشتیوانیی سۆڤیه‌ت ئاماژه‌یه‌كی ڕوون بۆ ئه‌و هه‌وڵ و ئامانجه‌ی كوموونیسته‌كان بوو.
هاوكات له‌و وڵاتانه‌ش كه كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بوونی نییه و له هندێك دۆخی تاییبه‌تدا كه خودی ده‌سه‌ڵات كرانه‌وه‌ی سیاسیی و كولتووریی كورتخایه‌ن ده‌خاته‌ڕوو، دواتر نافه‌رمانی مه‌ده‌نی دێته گۆڕێ، به‌ڵام له پاش تێپه‌ڕبوونی ئه‌و قۆناغه‌ش سیاسه‌تی گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌ودوا دێته‌وه ئاراوه و دۆخه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌مان دۆخی جارانی. له‌م چه‌شنه كۆمه‌ڵگانه‌ی كه ئاماژه‌م پێدا هه‌موو پرس و بابه‌تێك، هه‌موو كۆندوبهندێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی به سیاسیی پێناسه ده‌كرێت و به‌شێكی زۆر له خه‌ڵك خۆیان له ورووژاندنی ئه‌و پرسانه به‌دوور ده‌گرن، ئه‌وه‌ش له پێناو ئه‌وه‌دایه كه خه‌ڵك ترسی له ده‌سه‌ڵات هه‌یه و ئه‌گه‌ر تووشی كێشه بێت ئه‌وا بنه‌ماڵه‌كه‌ی تووشی قه‌یران ده‌بن و دابینكردنی بژێویی له‌و دۆخه‌دا گه‌لێك دژوار و ئه‌سته‌م ده‌بێ، چونكه حوكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات نان وه‌ك كارتی گوشار له دژی كۆمه‌ڵگا به‌كار ده‌هێنێن.
بۆیه ئه‌وانه‌ی كه له دژی حوكوومه‌ت ده‌وه‌ستنه‌وه، پتر ده‌بنه قوربانی و ده‌بێ خۆیان بۆ دۆخی دژوار و نه‌خوازراو ئاماده كردبێت. له‌ئه‌گه‌ری له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ئه‌و دۆخه‌دا له‌گه‌ڵ كێشه و به‌ربه‌ستی ڕۆخێنه‌ر به‌ره‌وڕوو ده‌بن. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه له‌و ڕۆژه‌دا ده‌بنه قوربانی و وه‌ك پری په‌ڕینه‌وه و گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ له قۆناغێك بۆ قۆناغێكی دیكه هه‌ژمار ده‌كرێن، هه‌مان پاڵه‌وانه‌كانی داهاتوون كه له‌نێو كتێبه‌كاندا پزماری خه‌بات و به‌رخۆدان به مێژوودا ده‌كوتن و بۆ هه‌میشه له‌نێو دڵی كۆمه‌ڵگه‌دا به نه‌مریی ده‌مێننه‌وه.
مرۆڤ كێشه‌كانی ناخی و ویست و ئامانجه‌كانی پێكه‌وه گرێ ده‌دات و ده‌یبه‌ستێته‌وه به‌و ئاسته‌ی ده‌سه‌ڵات كه هه‌یه‌تی، بۆیه مرۆڤ داییم له‌نێو بیروهۆشی خۆیدا نوقمی كێشه بووه و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات كه خۆی بسه‌پێنێته سه‌ر كۆمه‌ڵ و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیانی كه‌سانی دیكه دابنێت. كاتێكیش كه ڕكابه‌ری بۆ درووست ده‌بێ، یانخود كه‌سانێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه ڕێ له په‌ره‌سه‌ندنی زێدهخوازییهكانی بگرن، به‌ره‌وڕوویان ده‌وه‌ستێته‌وه و هێرشیان ده‌كاته‌سه‌ر و به گێره‌شێوه‌ن نێویان ده‌بات. له ڕه‌وڕه‌وه‌ی ڕه‌وتی ڕووداوه‌كانی مێژوو تاكوو ده‌گاته ئه‌مڕۆ و ئه‌م سه‌رده‌مه، مرۆڤه‌كان هه‌موو ڕێگه‌یه‌كیان بۆ به ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات تاقی كردووه‌ته‌وه و هه‌موو ههوڵدانهكهشیان له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمه‌ڵگه لێك داوه‌ته‌وه. واتا خۆیان به خه‌مخۆری كۆمه‌ڵ پێناسه كردووه، به‌ڵام كاتێ كه كۆمه‌ڵ دانی پێدا نه‌ناون، ئه‌وه دژایه‌تیی كۆمه‌ڵگایان كردووه و هه‌زاران تاكی كۆمه‌ڵگه‌یان له‌نێو خوێندا خه‌ڵتاندووه.
به‌ڵێ ئه‌و دیموكراسییه‌ی كه ئه‌مڕۆ له ڕۆژئاوا به‌دی هاتووه، به‌خوێنی گه‌لانی هه‌ژاری ئه‌فریقا و به سامانی سرووشتیی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، ئه‌فریقا، هیند و گه‌لانی دیكه به‌دی هاتووه. ئه‌و گه‌شه ئابووریی و پێشكهوتانهی ڕۆژئاوا به‌رهه‌می ئه‌و شه‌ڕ و ئاژاوانه‌یه كه له وڵاتانی دیكه‌ی جیهان له گۆڕێ دایه و قازانجه‌كه‌ی ده‌چێته باخه‌ڵی وڵاتانیی دیموكراسییخوازی پێشكهوتووخوازهوه. ئه‌مه چه‌مكی دیموكراسییه، ئه‌مه‌یه لیبرالیسم كه ناوچه‌یه‌ك وێران ده‌كات به نرخی پێشخستنی ناوچه‌یه‌كی دیكه، تاكوو شه‌ڕ له وڵاتانی دیكه له گۆڕێ‌دا بێ، وڵاتانی لیبرالیستیی پتر قازانج ده‌كه‌ن و چه‌كه‌كانیان به ئاسانیی ده‌فرۆشرێن، ئیتر چۆن هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه ئارامیی باڵ به‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا بكێشێ، ئه‌مڕۆ شه‌ڕی جیهان له‌سه‌ر سه‌ره‌ت و سامان و ده‌سه‌ڵاته.
درێژه‌ی هه‌یه…