شەریف هەژاریی: ئه‌زانن به‌شێك له هێزه كورداییهكانی خۆرهه‌لات، ئیراده‌یان خه‌سێنراوه.
ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی قۆناغی چه‌كداری له خۆرهه‌لاتی كوردستان، ده‌ستپێكی قۆناغێكی گورزاوی و تۆفانییه بۆ ڕاماڵینی داگیركه‌رانی فارسیستی شیعهسهپێن.
ئه‌م قۆناغه چه‌كدارییه، شه‌ره‌ف و شكۆ به‌خشینه‌وه‌یه نه‌ك هه‌ر بۆ نه‌ته‌وه‌په‌روه‌رانی كورد به‌گشتی له هه‌رچوار پارچه‌كه‌دا، به‌ڵكوو بۆ هه‌موو ئه‌و تاكه خۆرههلاتیانهی كوردستان كه له باشوری كوردستان به‌ده‌ست حیزبه كوردییه‌كانی دارده‌ستی فارسی داگیركه‌ره‌وه سووكایه‌تیان پێ ده‌كرا و تیرۆر ده‌كران و به‌شێكیشیان ته‌سلیمی ڕژێمی په‌تی سێداره ده‌كرانه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌ش، تۆفانی شه‌ڕی چه‌كداری كهف و كوڵی ئه‌و كهشوفشهی داگیركه‌ری فارس ده‌تاسێنێت كه زۆر حیزبی كوردی پارچه‌كانی تر له‌و داگیركه‌ره ده‌جاله تۆقیوون!!
ئه‌م قۆناغه نوێیه‌ی خه‌باتی چه‌كداری، هه‌ر هێزه عهوامیلهكانی سه‌ر به داگیركه‌ری ئێران دژبه‌ری نه‌بوون، بگره ئه‌و هێزه خۆرههلاتییانهی كه ناڕاسته‌وخۆ سات و سه‌ودایان له‌گه‌ڵ هێزه عهوامیلهكانی سه‌ر به داگیركه‌ری فارسیستی شیعهسهپێن دا هه‌یه، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ دژایه‌تییان كردووه، بۆ نموونه:
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له لایه‌ن كاسبكار (خالیدی عه‌زیزی) و، پژاك – په‌كه‌كه‌ی ئه‌هلی سینه‌زه‌نی حوسه‌ین و، كۆمه‌ڵه‌كانی گووندی زڕگوێزهڵهوه دژایه‌تیان بۆ ده‌ربڕدراوه.
كاسبكاری سیاسیی ( خالید عه‌زیزی) كه ده‌یووت: به هه‌موو هێزه كوردییه‌كانی خۆرهه‌ڵات گووندێكیشمان پێ به‌ڕێوه‌نابرێت، ئه‌م وته‌یه‌ی ڕاسته‌وخۆ چووه خزمه‌تی سات و سه‌ودای له‌گه‌ڵ عهوامیلانی سه‌ر به داگیركه‌رانی فارسیستی شیعهسهپێن و، ده‌یویست به هه‌ڵپه‌ی جه‌نگاوه‌رانه‌ی خۆیه‌وه له هه‌ست و ئیراده‌ی شۆڕشگێریی ئه‌و خه‌باتكارانه بدات، كه خوێنییان بۆ تینوێتیی ڕزگاری كوردستان ده‌به‌خشن.
له لایه‌كی دیكه‌ش، زۆر نووسه‌ری پژاك – په‌كه‌كه و ته‌نانه‌ت به ڤیدۆش خودی موراد قه‌ره‌یلان، دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌م قۆناغه نوێیه چه‌كدارییه و زیندووكردنه‌وه‌ی گیانی شۆڕشگێڕی بۆ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ربڕی. قسه‌كانی موراد قه‌ره‌یلان له تێگه‌یشتن و مانایه‌كی سیاسیی زۆر ساده‌دا، هه‌مان قسه‌كانی پێشووتری فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران بوو، له دژی ئه‌م جوولانه‌وه چه‌كدارییه داگیركه‌ر ڕاماڵێنهرهدا.
سه‌یر ئه‌وه‌یه، موراد قه‌ره‌یلان خه‌ڵكی كوردستان به ناهوشیار و نه‌فام ده‌زانێ و وا هه‌ست ئه‌كات خه‌لك له ده‌ربرینه‌كانی ناگات!؟ بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌یاننامه‌كانی پژاك – په‌كه‌كه‌ی له یادچووه كه سالانه به ئه‌مری ئێران، حسه‌ینی كوڕی عه‌لی به یه‌كه‌م شۆڕشگێڕی سه‌ر زه‌وی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن!؟ له كاتیكا زۆر ئاشكرایه كه حسه‌ینی كوڕی عه‌لی و یه‌زیدی كوڕی معاوییه له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی پۆستی خه‌لافه‌ت له ململانێدا بوون و فه‌قه‌ت!
بۆ خه‌ڵكی كوردستان هینده ناهوشیاره نا‌بینیت كه په‌یه‌ده – په‌كه‌كه، په‌رتووكه‌كانی قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندنی خۆراوای كوردستانیان به وێنه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ڕازاندووه‌ته‌وه و مه‌نهه‌جی فه‌رمی هه‌ر عه‌ره‌بییه و بیریی كوردی به بیریی فاشیستی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن!؟
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، كۆمه‌ڵه‌كانی گوندی زڕگویزهڵه، كه تا دوێنێ عه‌وامیلی سه‌ر به مه‌نسور حیكمه‌تی فارسیست-ماركسیست بوون و، ئیستاش مفته‌خۆری هێزه‌كانی باشورن، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ئه‌ڵێن: كاتی خه‌باتی چه‌كداری نییه !! دیاره ئه‌مانه له هه‌لپه‌ی جه‌نگاوه‌ری خۆیان ناكه‌ون و ئۆپۆرتۆنیستانه بۆ كه‌شێكی ده‌رفه‌ت قۆستنه‌وه خۆیان مات داوه، نه‌وه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی شۆڕشگیرانه قوربانی بده‌ن.
لیره‌دا پێویسته چه‌مكه‌كانی ( شۆڕشگیر و جه‌نگاوه‌ر) شی بكه‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرێك له رووناكبیرانی كوردی خۆرهه‌ڵات كه به ( هه‌ڵه) به‌كاری دینن، زانستیانه له‌و چه‌مكانه بگه‌ن و، له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه حیزبه‌كانی خۆرهه‌لاتی پێ ته‌ته‌ڵه بكه‌ن.
شی كردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكانه له كتێبی (شه‌ریف هه‌ژاری : ڕامانێك له تراژیدیای براكان، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی 2010، لاپه‌ڕه 11) دایه.
شۆڕشگێر كێ یه : شۆڕشگێڕ كه‌سێكه كه هه‌ڵگری مه‌عریفه و عیرفانه، شۆرشگێر هه‌ڵگری ڕق و كین و ئامانجی تاكه‌كه‌سی و، وه‌ده‌ست هێنانی مه‌رامی تایبه‌ت به خۆی نییه. شۆڕشگێر هه‌روه‌ك چۆن خه‌می خۆی ده‌خوا، ئاوهاش خه‌می ئه‌وانی تر ده‌خوا كه به‌رامبه‌ری وه‌ستاوه و داوای ماف ده‌كه‌ن.
شۆڕشگێر مرۆڤدۆسته و جیهانبینییه‌كی فراوانی هه‌یه و، ئامانجه‌كانی ته‌نیا له خودی خۆیدا كۆنابنه‌وه. شۆڕشگێڕ كه‌سێكه كه باكگراوندێكی مۆراڵی هه‌بێت و به‌كرداریش جێ به جێی بكات، به‌و مانایه‌ی هه‌میشه له‌گه‌ڵ ناڵه و حه‌سره‌ت و گریان و پێكه‌نینی گه‌له‌كه‌ی دا بێت. شۆڕشگێڕ بوون وهلانهری هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه مادی و خودی و ناوچه‌یی و بنه‌ماله‌یی و دهسهلاتخوازییهكانه.
بنه‌ماكانی شۆرشگێربوون: به‌نده به هه‌ست و شعوركردن به سته‌م لێكراوان و زهجردیتوانی كۆمه‌ڵگا و تێكۆشانی به‌رده‌وام له‌پێناو نه‌هێڵانی سته‌م.
شؤرشگێڕبوون: زیاتر بنه‌ماكانی خۆبه‌خشانه و خزمهتكارانهیه و تێكۆشانی به‌رده‌وامی خۆنه‌ویستانه و ماندوونه‌ناسانه‌یه. (1)
جه‌نگاوه‌ری بوون: جه‌نگانه له پێناو ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تایبه‌ت. جه‌نگانه له پێناو پله‌وپایه و ده‌ستكه‌وت و سه‌رمایه و، به‌رژه‌وه‌ندییه خودی و عه‌شیره‌یی و ناوچه‌ییه‌كان. ته‌نها ئامانج له ڕۆحییه‌تی جه‌نگاوه‌ری دا، به‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌لات و مانه‌وه له حوكمڕانیی دا و، هه‌ڵلووشینی ماف و هه‌قی تاكه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا و وڵاته.
جه‌نگاوه‌ر: مرۆڤێكی خودبینه و، ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تایبه‌ت ده‌جه‌نگێت، بنه‌ماكانی جه‌نگاوه‌ریی، زیاتر بنه‌ماگه‌لێكی ئۆپۆرتۆنیستانه و بهرژهوهندیخوازانهن. (2)
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی خوێنه‌ر ڕابمێنێت: گه‌لۆ باڵی كاسبكار (خالید عه‌زیزی) و پژاك و كۆمهڵهییهكان، شۆڕشگێڕن و له‌م ته‌واو سه‌ختییه‌ی خه‌باتی چه‌كداری ئێستادا ئاماده‌ن خۆیان بكه‌نه قوربانی!؟ یان نه‌خێر وه‌ك جه‌نگاوه‌ر ئۆپۆرتۆنیستن و له هه‌ڵپه‌ی ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تیدا بسه‌پێنن!؟
سه‌یر ئه‌وه‌یه، نووسه‌ره بیر- جه‌نگاوه‌ره‌كانیان، هه‌م له (ڕۆژهه‌ڵات تایمز و هه‌م له زاگرۆس پۆست و … هتد) باس له‌وه ده‌كه‌ن كه فڵان سكرتێر به‌رپرسیاره له خوێنی ئه‌م شه‌هیدانه و بۆچی خوێنی ئه‌م لاوانه به‌فیڕۆ بچێت و، ده‌یان ئایدیای سه‌رشۆڕانه‌ی ئۆپۆرتۆنیستانه‌ی دیكه ده‌هێننه‌وه بۆ دژایه‌تی كردنی ئه‌م جوولانه‌وه‌ی چه‌كدارییه شهرهفپارێزه.
له‌كاتێكا به‌م بابه‌تانه‌یان دا ساغ ئه‌بێته‌وه كه ئه‌م جه‌نگاوه‌ره ئۆپۆرتۆنیستانه به بیری قوربانیدان له پێناو ڕزگاری دا گۆش نه‌كراوون. به‌ڵكوو وا ئه‌زانن ده‌بێت پاڵی لێ بده‌نه‌وه و هه‌موو سوكایه‌تییه‌كی هێزه‌كانی باشوری كوردستان قبوول بكه‌ن تا كه‌سێك ئێرانیان بۆ ئه‌ڕوخێنێت، یاخود: ده‌بێت له ئێستادا هه‌موو دڕنده‌یی و سوكایه‌تییه‌كی داگیركه‌ری ئێران قبوول بكرێت و سه‌ری بۆ شۆڕكرێت چونكه ڕژێمی ئێران له قۆناغی به‌هێزی سوپایی دایه!!
مرۆڤی شۆڕشگێڕ هه‌رگیز سه‌رشۆڕی و سوكایه‌تی قبووڵ ناكا و گیانی خۆی له پێناو شه‌ره‌فمه‌ندیدا ده‌به‌خشێت.
ئاخۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی و چه‌سپاندنی ڕێزگرتن له بنه‌ماكانی كه‌رامه‌تی مرۆڤ له كوێی مێژووی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك دا هه‌بووه كه خوێن نه‌دا و به‌ده‌ستی بێنێت!؟ ڕه‌نگه بۆ كۆمهڵهییهكان و پژاكهكان و باڵی خالید عه‌زیزی ئاسان بێت قبووڵ كردنی سووكایه‌تی هێزه‌كانی باشور، به‌ڵام ئاخۆ شۆڕشگیڕێكی وه‌ك (شۆڕش مینبه‌ری و … هتد) چۆن سوكایه‌تیی و زه‌لیلی و سه‌رشۆڕی قبوول ئه‌كات!؟
چۆن قبووڵی ئه‌كات رۆژانه ده‌یان لاو ببرێنه به‌ر په‌تی سێداره و ئه‌میش له ( كۆیه، زڕگویزهڵه، یان ئه‌وروپا ) پاڵی لێ بداته‌وه تا هێزێك ئێران ئهڕوخینێت و دواتر بچێته‌وه سه‌ر سفره‌ی حازر و زه‌وی دابه‌ش بكات!؟
ئه‌م خه‌باته نوێیه چه‌كدارییه‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، هێنده‌ی فارسیستی داگیركه‌ری حه‌په‌ساندووه، ئه‌وا ده هێنده هێزه جه‌نگاوه‌ره ئیراده خه‌سیووه خۆرهه‌ڵاتییه‌كانی عه‌وامیلی هێزه كوردییه‌كانی باشوری ده‌م هه‌راش كردووه. چونكه ئه‌وان له ئیراده‌ی شۆڕشگێڕی چوونه‌ته‌وه و، ئێستاش ته‌نانه‌ت دڵیان برایی نادات ناوی شه‌هیدانی ئه‌م شۆڕشه نوێیه چه‌كدارییه ببیستن. بۆیه، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، له ویبسایته شوێنكه‌وته‌كانی وه‌ك (ڕۆژهه‌ڵات تایمز و زاگرۆس پۆست و … هتد) ده‌یان بابه‌تی بێ-سه‌روبه‌ره‌ی خزمه‌تكار به فارسیستی داگیركه‌ر دژ به‌م جووڵانه‌وه چه‌كدارییه ده‌نووسن و هه‌ڵ ده‌به‌ستن.
ئه‌م جووڵانه‌وه چه‌كدارییه كه ناونراوه (ڕاسان)، گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وه‌یه كه تائێستا یه‌كه‌م جووڵانه‌وه‌ی كورده كه پشتی به هاوكاری هیچ ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ر نه‌به‌ستبێت و پشت جه‌بهه‌ی به هیچ ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ری كوردستانه‌وه قایم نه‌كردبێت.
ئه‌مه له ناوهڕۆك دا، جه‌وهه‌ری شۆرشگێڕیی و ئیراده‌ی خۆكردنه قوربانی هه‌موو ئه‌و شۆڕشگێڕانه ئه‌سه‌لمێنێت، كه خۆنه‌ویستانه به ڕه‌هێڵه‌ی تۆفانی تفه‌نگه ساده‌كانیان دهجالییهتی داگیركه‌ری فارسیستی شیعهسهپێن ڕاده‌ماڵن.
نه‌بوونی داوده‌رمانی پزیشكی و شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه برینداره‌كانیان، خۆ ته‌سلیم نه‌كردنه‌وه‌یان و ته‌قاندنه‌وه‌ی نارنجۆك به خۆیان دا و، چه‌ندان شه‌و و ڕۆژ شه‌ڕ كردن به‌بێ پشتیوانی پشت جه‌بهه و له‌گه‌ڵ دڕنده‌ترین داگیركه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد دا، ده‌رخه‌ری مه‌زنێتیی تایبه‌تمه‌ندی بیریی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌م خه‌باتكارانه‌یه، كه سه‌رشۆڕیی و كه‌مپنشینی و گوێ له‌مستی قبووڵ ناكه‌ن، نایانه‌وێت ببینن سه‌رشۆڕی دۆست و دوژمن بن. شۆڕشگیڕ هه‌رگیز سه‌رشۆڕی قبووڵ ناكات، به‌ڵام جه‌نگاوه‌ر هه‌موو سه‌رشۆڕییه‌ك قبووڵ ده‌كات له پێناو ده‌رفه‌تی ئۆپۆرتۆنیستانه و به‌رژه‌وه‌ندی گرووپه‌كه‌ی و خۆیدا.
ئه‌م ڕاسانهی خۆرهه‌ڵات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیمكانی ڕاگه‌یاندن، وه‌كوو ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆی نییه، ئه‌وا باری دارایشیان لاوازه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش وردبوونه‌وه له‌وه‌ی كه گورزه‌كانیان له كوێ ده‌وه‌شێنن، گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی شۆڕشگێڕی تۆفانییه كه باهۆزیان به‌ر شوێنگه‌یه‌كی جوگرافی بكه‌وێت، كه بۆ دوژمن ده‌بێت كاریگه‌ر بێ و خاڵی ستراتیژیه‌تی ئابوری و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی داگیركه‌ر بێت.
دیاره ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه‌ی خۆرهه‌ڵات بێ كه‌موكورتی دیكه‌ش نییه، ته‌نها له ناوچه‌ی موكریان دا زیاتر خۆی مه‌لاس داوه، له شوێنگه‌كانی دیكه‌ی وه‌كوو (ئیلام، كرماشان، سه‌لاسی باوه‌جانی و، قه‌سری شیرین-دالاهۆ)، تائێستا جووڵه‌یه‌كی كاریگه‌ریان به‌رچاو نییه، ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش بۆ دابه‌شبوونی زۆنه‌كانی باشوری كوردستان بگه‌ڕێته‌وه!! به‌ڵام هه‌ر پێویسته هه‌رچۆنیان كردووه جووڵه‌ی كاریگه‌رییان له سه‌رتاسه‌ری خۆرهه‌ڵاتی كوردستان دا بوونیه‌تی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها ناتوانرێت بوترێت ئه‌م ڕاسانهوهیه گرێدانی خه‌باتی شاخ و خه‌باتی شاره، چونكه هه‌رچه‌نده خه‌بات له شاخ هه‌یه و ڕاسته، به‌ڵام له ڕووی زانستییه‌وه خه‌باتی شار واته بوونیه‌تی جووڵانه‌وه‌ی مه‌ده‌نی سه‌رشه‌قامی له ناو شاره‌كاندا.
له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، جووڵانه‌وه‌ی مه‌ده‌نی سه‌رشه‌قامی ڕێی پێ نادرێ و كردنه‌وه‌ی هه‌موو پارتێكی كوردی داخوازیكاری مافی نه‌ته‌وه‌یی، یاساغه.
بۆیه وا زانستیتره كه بووترێت، ڕاسان: یه‌كانگیركردنی خه‌باتگێڕانی شاخ و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه بۆ شۆڕشی سه‌رتاسه‌ری. یاخود ڕاسان: به جه‌ماوه‌ری كردنی شۆڕشی خۆرهه‌ڵاته. یان ڕاسان: گرێدانی خه‌باتی شاخه به جه‌ماوری كوردستان.
له كۆتاییدا، به پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی كه گیانی شۆڕشگێری بوون له بابه‌ته‌كانیان دا نییه، ئه‌وا ده‌ڵێم: شۆڕشگێر دۆخی مه‌یو ئهشڵهقێنێت و خولقێنه‌ری ئیراده‌یه.
ڕاسته ئیمكاناتی ئێستای ئه‌و شۆڕشگێرانه كه‌مه، به‌ڵام مێژووی بزووتنه‌وه شۆڕشگێرییه‌كان ئه‌یسه‌لمێنێت كه ئیراده‌ی شۆڕشگێری زه‌مینه‌ی وا ده‌خولقێنێت كه زۆرجار پێشبیینیه سیاسییه‌كانیش په‌یان پێ نه‌بردووه.
گرنگی ئه‌م ڕاسانهوهیهش له به‌رده‌وام بوون و كۆڵنه‌دان و چۆنیه‌تی گورزدان له شوێنگه ستراتیژییه ئابوری و خاڵه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی داگیركه‌ر دایه.
په‌راوێزه‌كان:
(1)شه‌ریف هه‌ژاری: ڕامانێك له تراژیدیای براكان، به‌رگی یه‌كه‌م، 2010، ل 11.
(2)شه‌ریف هه‌ژاری: ڕامانێك له تراژیدیای براكان، به‌رگی یه‌كه‌م، 2010، ل 11.
ئه‌زانن به‌شێك له هێزه كورداییهكانی خۆرهه‌لات، ئیراده‌یان خه‌سێنراوه .
ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی قۆناغی چه‌كداری له خۆرهه‌لاتی كوردستان، ده‌ستپێكی قۆناغێكی گورزاوی و تۆفانییه بۆ ڕاماڵینی داگیركه‌رانی فارسیستی شیعهسهپێن.
ئه‌م قۆناغه چه‌كدارییه، شه‌ره‌ف و شكۆ به‌خشینه‌وه‌یه نه‌ك هه‌ر بۆ نه‌ته‌وه‌په‌روه‌رانی كورد به‌گشتی له هه‌رچوار پارچه‌كه‌دا، به‌ڵكوو بۆ هه‌موو ئه‌و تاكه خۆرههلاتیانهی كوردستان كه له باشوری كوردستان به‌ده‌ست حیزبه كوردییه‌كانی دارده‌ستی فارسی داگیركه‌ره‌وه سووكایه‌تیان پێ ده‌كرا و تیرۆر ده‌كران و به‌شێكیشیان ته‌سلیمی ڕژێمی په‌تی سێداره ده‌كرانه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌ش، تۆفانی شه‌ڕی چه‌كداری كهف و كوڵی ئه‌و كهشوفشهی داگیركه‌ری فارس ده‌تاسێنێت كه زۆر حیزبی كوردی پارچه‌كانی تر له‌و داگیركه‌ره ده‌جاله تۆقیوون!!
ئه‌م قۆناغه نوێیه‌ی خه‌باتی چه‌كداری، هه‌ر هێزه عهوامیلهكانی سه‌ر به داگیركه‌ری ئێران دژبه‌ری نه‌بوون، بگره ئه‌و هێزه خۆرههلاتییانهی كه ناڕاسته‌وخۆ سات و سه‌ودایان له‌گه‌ڵ هێزه عهوامیلهكانی سه‌ر به داگیركه‌ری فارسیستی شیعهسهپێن دا هه‌یه، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ دژایه‌تییان كردووه، بۆ نموونه:
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له لایه‌ن كاسبكار (خالیدی عه‌زیزی) و، پژاك-په‌كه‌كه‌ی ئه‌هلی سینه‌زه‌نی حوسه‌ین و، كۆمه‌ڵه‌كانی گووندی زڕگوێزهڵهوه دژایه‌تیان بۆ ده‌ربڕدراوه.
كاسبكاری سیاسیی (خالید عه‌زیزی) كه ده‌یووت: به هه‌موو هێزه كوردییه‌كانی خۆرهه‌ڵات گووندێكیشمان پێ به‌ڕێوه‌نابرێت، ئه‌م وته‌یه‌ی ڕاسته‌وخۆ چووه خزمه‌تی سات و سه‌ودای له‌گه‌ڵ عهوامیلانی سه‌ر به داگیركه‌رانی فارسیستی شیعهسهپێن و، ده‌یویست به هه‌ڵپه‌ی جه‌نگاوه‌رانه‌ی خۆیه‌وه له هه‌ست و ئیراده‌ی شۆڕشگێریی ئه‌و خه‌باتكارانه بدات، كه خوێنییان بۆ تینوێتیی ڕزگاری كوردستان ده‌به‌خشن.
له لایه‌كی دیكه‌ش، زۆر نووسه‌ری پژاك-په‌كه‌كه و ته‌نانه‌ت به ڤیدۆش خودی موراد قه‌ره‌یلان، دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌م قۆناغه نوێیه چه‌كدارییه و زیندووكردنه‌وه‌ی گیانی شۆڕشگێڕی بۆ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ربڕی. قسه‌كانی موراد قه‌ره‌یلان له تێگه‌یشتن و مانایه‌كی سیاسیی زۆر ساده‌دا، هه‌مان قسه‌كانی پێشووتری فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران بوو، له دژی ئه‌م جوولانه‌وه چه‌كدارییه داگیركه‌ر ڕاماڵێنهرهدا.
سه‌یر ئه‌وه‌یه، موراد قه‌ره‌یلان خه‌ڵكی كوردستان به ناهوشیار و نه‌فام ده‌زانێ و وا هه‌ست ئه‌كات خه‌لك له ده‌ربرینه‌كانی ناگات!؟ بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌یاننامه‌كانی پژاك-په‌كه‌كه‌ی له یادچووه كه سالانه به ئه‌مری ئێران، حسه‌ینی كوڕی عه‌لی به یه‌كه‌م شۆڕشگێڕی سه‌ر زه‌وی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن!؟ له كاتیكا زۆر ئاشكرایه كه حسه‌ینی كوڕی عه‌لی و یه‌زیدی كوڕی معاوییه له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی پۆستی خه‌لافه‌ت له ململانێدا بوون و فه‌قه‌ت!
بۆ خه‌ڵكی كوردستان هینده ناهوشیاره نا‌بینیت كه په‌یه‌ده-په‌كه‌كه، په‌رتووكه‌كانی قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندنی خۆراوای كوردستانیان به وێنه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ڕازاندووه‌ته‌وه و مه‌نهه‌جی فه‌رمی هه‌ر عه‌ره‌بییه و بیریی كوردی به بیریی فاشیستی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن!؟
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، كۆمه‌ڵه‌كانی گوندی زڕگویزهڵه، كه تا دوێنێ عه‌وامیلی سه‌ر به مه‌نسور حیكمه‌تی فارسیست-ماركسیست بوون و، ئیستاش مفته‌خۆری هێزه‌كانی باشورن، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ئه‌ڵێن: كاتی خه‌باتی چه‌كداری نییه!! دیاره ئه‌مانه له هه‌لپه‌ی جه‌نگاوه‌ری خۆیان ناكه‌ون و ئۆپۆرتۆنیستانه بۆ كه‌شێكی ده‌رفه‌ت قۆستنه‌وه خۆیان مات داوه، نه‌وه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی شۆڕشگیرانه قوربانی بده‌ن.
لیره‌دا پێویسته چه‌مكه‌كانی (شۆڕشگیر و جه‌نگاوه‌ر) شی بكه‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرێك له رووناكبیرانی كوردی خۆرهه‌ڵات كه به (هه‌ڵه) به‌كاری دینن، زانستیانه له‌و چه‌مكانه بگه‌ن و، له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه حیزبه‌كانی خۆرهه‌لاتی پێ ته‌ته‌ڵه بكه‌ن.
شی كردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكانه له كتێبی (شه‌ریف هه‌ژاری: ڕامانێك له تراژیدیای براكان، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی 2010، لاپه‌ڕه 11) دایه.
شۆڕشگێر كێ یه: شۆڕشگێڕ كه‌سێكه كه هه‌ڵگری مه‌عریفه و عیرفانه، شۆرشگێر هه‌ڵگری ڕق و كین و ئامانجی تاكه‌كه‌سی و، وه‌ده‌ست هێنانی مه‌رامی تایبه‌ت به خۆی نییه. شۆڕشگێر هه‌روه‌ك چۆن خه‌می خۆی ده‌خوا، ئاوهاش خه‌می ئه‌وانی تر ده‌خوا كه به‌رامبه‌ری وه‌ستاوه و داوای ماف ده‌كه‌ن.
شۆڕشگێر مرۆڤدۆسته و جیهانبینییه‌كی فراوانی هه‌یه و، ئامانجه‌كانی ته‌نیا له خودی خۆیدا كۆنابنه‌وه. شۆڕشگێڕ كه‌سێكه كه باكگراوندێكی مۆراڵی هه‌بێت و به‌كرداریش جێ به جێی بكات، به‌و مانایه‌ی هه‌میشه له‌گه‌ڵ ناڵه و حه‌سره‌ت و گریان و پێكه‌نینی گه‌له‌كه‌ی دا بێت. شۆڕشگێڕ بوون وهلانهری هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه مادی و خودی و ناوچه‌یی و بنه‌ماله‌یی و دهسهلاتخوازییهكانه.
بنه‌ماكانی شۆرشگێربوون: به‌نده به هه‌ست و شعوركردن به سته‌م لێكراوان و زهجردیتوانی كۆمه‌ڵگا و تێكۆشانی به‌رده‌وام له‌پێناو نه‌هێڵانی سته‌م.
شؤرشگێڕبوون: زیاتر بنه‌ماكانی خۆبه‌خشانه و خزمهتكارانهیه و تێكۆشانی به‌رده‌وامی خۆنه‌ویستانه و ماندوونه‌ناسانه‌یه. (1)
جه‌نگاوه‌ری بوون: جه‌نگانه له پێناو ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تایبه‌ت. جه‌نگانه له پێناو پله‌وپایه و ده‌ستكه‌وت و سه‌رمایه و، به‌رژه‌وه‌ندییه خودی و عه‌شیره‌یی و ناوچه‌ییه‌كان.
ته‌نها ئامانج له ڕۆحییه‌تی جه‌نگاوه‌ری دا، به‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌لات و مانه‌وه له حوكمڕانیی دا و، هه‌ڵلووشینی ماف و هه‌قی تاكه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا و وڵاته.
جه‌نگاوه‌ر: مرۆڤێكی خودبینه و، ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تایبه‌ت ده‌جه‌نگێت، بنه‌ماكانی جه‌نگاوه‌ریی، زیاتر بنه‌ماگه‌لێكی ئۆپۆرتۆنیستانه و بهرژهوهندیخوازانهن. (2)
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی خوێنه‌ر ڕابمێنێت: گه‌لۆ باڵی كاسبكار (خالید عه‌زیزی) و پژاك و كۆمهڵهییهكان، شۆڕشگێڕن و له‌م ته‌واو سه‌ختییه‌ی خه‌باتی چه‌كداری ئێستادا ئاماده‌ن خۆیان بكه‌نه قوربانی!؟ یان نه‌خێر وه‌ك جه‌نگاوه‌ر ئۆپۆرتۆنیستن و له هه‌ڵپه‌ی ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تیدا بسه‌پێنن!؟
سه‌یر ئه‌وه‌یه، نووسه‌ره بیر-جه‌نگاوه‌ره‌كانیان، هه‌م له (ڕۆژهه‌ڵات تایمز و هه‌م له زاگرۆس پۆست و هتد) باس له‌وه ده‌كه‌ن كه فڵان سكرتێر به‌رپرسیاره له خوێنی ئه‌م شه‌هیدانه و بۆچی خوێنی ئه‌م لاوانه به‌فیڕۆ بچێت و، ده‌یان ئایدیای سه‌رشۆڕانه‌ی ئۆپۆرتۆنیستانه‌ی دیكه ده‌هێننه‌وه بۆ دژایه‌تی كردنی ئه‌م جوولانه‌وه‌ی چه‌كدارییه شهرهفپارێزه.
له‌كاتێكا به‌م بابه‌تانه‌یان دا ساغ ئه‌بێته‌وه كه ئه‌م جه‌نگاوه‌ره ئۆپۆرتۆنیستانه به بیری قوربانیدان له پێناو ڕزگاری دا گۆش نه‌كراوون. به‌ڵكوو وا ئه‌زانن ده‌بێت پاڵی لێ بده‌نه‌وه و هه‌موو سوكایه‌تییه‌كی هێزه‌كانی باشوری كوردستان قبوول بكه‌ن تا كه‌سێك ئێرانیان بۆ ئه‌ڕوخێنێت، یاخود: ده‌بێت له ئێستادا هه‌موو دڕنده‌یی و سوكایه‌تییه‌كی داگیركه‌ری ئێران قبوول بكرێت و سه‌ری بۆ شۆڕكرێت چونكه ڕژێمی ئێران له قۆناغی به‌هێزی سوپایی دایه!!
مرۆڤی شۆڕشگێڕ هه‌رگیز سه‌رشۆڕی و سوكایه‌تی قبووڵ ناكا و گیانی خۆی له پێناو شه‌ره‌فمه‌ندیدا ده‌به‌خشێت.
ئاخۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی و چه‌سپاندنی ڕێزگرتن له بنه‌ماكانی كه‌رامه‌تی مرۆڤ له كوێی مێژووی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك دا هه‌بووه كه خوێن نه‌دا و به‌ده‌ستی بێنێت!؟ ڕه‌نگه بۆ كۆمهڵهییهكان و پژاكهكان و باڵی خالید عه‌زیزی ئاسان بێت قبووڵ كردنی سووكایه‌تی هێزه‌كانی باشور، به‌ڵام ئاخۆ شۆڕشگیڕێكی وه‌ك (شۆڕش مینبه‌ری و هتد) چۆن سوكایه‌تیی و زه‌لیلی و سه‌رشۆڕی قبوول ئه‌كات!؟
چۆن قبووڵی ئه‌كات رۆژانه ده‌یان لاو ببرێنه به‌ر په‌تی سێداره و ئه‌میش له (كۆیه، زڕگویزهڵه، یان ئه‌وروپا) پاڵی لێ بداته‌وه تا هێزێك ئێران ئهڕوخینێت و دواتر بچێته‌وه سه‌ر سفره‌ی حازر و زه‌وی دابه‌ش بكات!؟
ئه‌م خه‌باته نوێیه چه‌كدارییه‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، هێنده‌ی فارسیستی داگیركه‌ری حه‌په‌ساندووه، ئه‌وا ده هێنده هێزه جه‌نگاوه‌ره ئیراده خه‌سیووه خۆرهه‌ڵاتییه‌كانی عه‌وامیلی هێزه كوردییه‌كانی باشوری ده‌م هه‌راش كردووه. چونكه ئه‌وان له ئیراده‌ی شۆڕشگێڕی چوونه‌ته‌وه و، ئێستاش ته‌نانه‌ت دڵیان برایی نادات ناوی شه‌هیدانی ئه‌م شۆڕشه نوێیه چه‌كدارییه ببیستن. بۆیه، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، له ویبسایته شوێنكه‌وته‌كانی وه‌ك (ڕۆژهه‌ڵات تایمز و زاگرۆس پۆست و هتد) ده‌یان بابه‌تی بێ-سه‌روبه‌ره‌ی خزمه‌تكار به فارسیستی داگیركه‌ر دژ به‌م جووڵانه‌وه چه‌كدارییه ده‌نووسن و هه‌ڵ ده‌به‌ستن.
ئه‌م جووڵانه‌وه چه‌كدارییه كه ناونراوه (ڕاسان)، گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وه‌یه كه تائێستا یه‌كه‌م جووڵانه‌وه‌ی كورده كه پشتی به هاوكاری هیچ ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ر نه‌به‌ستبێت و پشت جه‌بهه‌ی به هیچ ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ری كوردستانه‌وه قایم نه‌كردبێت.
ئه‌مه له ناوهڕۆك دا، جه‌وهه‌ری شۆرشگێڕیی و ئیراده‌ی خۆكردنه قوربانی هه‌موو ئه‌و شۆڕشگێڕانه ئه‌سه‌لمێنێت، كه خۆنه‌ویستانه به ڕه‌هێڵه‌ی تۆفانی تفه‌نگه ساده‌كانیان دهجالییهتی داگیركه‌ری فارسیستی شیعهسهپێن ڕاده‌ماڵن.
نه‌بوونی داوده‌رمانی پزیشكی و شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه برینداره‌كانیان، خۆ ته‌سلیم نه‌كردنه‌وه‌یان و ته‌قاندنه‌وه‌ی نارنجۆك به خۆیان دا و، چه‌ندان شه‌و و ڕۆژ شه‌ڕ كردن به‌بێ پشتیوانی پشت جه‌بهه و له‌گه‌ڵ دڕنده‌ترین داگیركه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد دا، ده‌رخه‌ری مه‌زنێتیی تایبه‌تمه‌ندی بیریی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌م خه‌باتكارانه‌یه، كه سه‌رشۆڕیی و كه‌مپنشینی و گوێ له‌مستی قبووڵ ناكه‌ن، نایانه‌وێت ببینن سه‌رشۆڕی دۆست و دوژمن بن. شۆڕشگیڕ هه‌رگیز سه‌رشۆڕی قبووڵ ناكات، به‌ڵام جه‌نگاوه‌ر هه‌موو سه‌رشۆڕییه‌ك قبووڵ ده‌كات له پێناو ده‌رفه‌تی ئۆپۆرتۆنیستانه و به‌رژه‌وه‌ندی گرووپه‌كه‌ی و خۆیدا.
ئه‌م ڕاسانهی خۆرهه‌ڵات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیمكانی ڕاگه‌یاندن، وه‌كوو ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆی نییه، ئه‌وا باری دارایشیان لاوازه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش وردبوونه‌وه له‌وه‌ی كه گورزه‌كانیان له كوێ ده‌وه‌شێنن، گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی شۆڕشگێڕی تۆفانییه كه باهۆزیان به‌ر شوێنگه‌یه‌كی جوگرافی بكه‌وێت، كه بۆ دوژمن ده‌بێت كاریگه‌ر بێ و خاڵی ستراتیژیه‌تی ئابوری و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی داگیركه‌ر بێت.
دیاره ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه‌ی خۆرهه‌ڵات بێ كه‌موكورتی دیكه‌ش نییه، ته‌نها له ناوچه‌ی موكریان دا زیاتر خۆی مه‌لاس داوه، له شوێنگه‌كانی دیكه‌ی وه‌كوو (ئیلام، كرماشان، سه‌لاسی باوه‌جانی و، قه‌سری شیرین-دالاهۆ)، تائێستا جووڵه‌یه‌كی كاریگه‌ریان به‌رچاو نییه، ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش بۆ دابه‌شبوونی زۆنه‌كانی باشوری كوردستان بگه‌ڕێته‌وه!! به‌ڵام هه‌ر پێویسته هه‌رچۆنیان كردووه جووڵه‌ی كاریگه‌رییان له سه‌رتاسه‌ری خۆرهه‌ڵاتی كوردستان دا بوونیه‌تی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها ناتوانرێت بوترێت ئه‌م ڕاسانهوهیه گرێدانی خه‌باتی شاخ و خه‌باتی شاره، چونكه هه‌رچه‌نده خه‌بات له شاخ هه‌یه و ڕاسته، به‌ڵام له ڕووی زانستییه‌وه خه‌باتی شار واته بوونیه‌تی جووڵانه‌وه‌ی مه‌ده‌نی سه‌رشه‌قامی له ناو شاره‌كاندا.
له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، جووڵانه‌وه‌ی مه‌ده‌نی سه‌رشه‌قامی ڕێی پێ نادرێ و كردنه‌وه‌ی هه‌موو پارتێكی كوردی داخوازیكاری مافی نه‌ته‌وه‌یی، یاساغه.
بۆیه وا زانستیتره كه بووترێت، ڕاسان: یه‌كانگیركردنی خه‌باتگێڕانی شاخ و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه بۆ شۆڕشی سه‌رتاسه‌ری. یاخود ڕاسان: به جه‌ماوه‌ری كردنی شۆڕشی خۆرهه‌ڵاته. یان ڕاسان: گرێدانی خه‌باتی شاخه به جه‌ماوری كوردستان.
له كۆتاییدا، به پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی كه گیانی شۆڕشگێری بوون له بابه‌ته‌كانیان دا نییه، ئه‌وا ده‌ڵێم: شۆڕشگێر دۆخی مه‌یو ئهشڵهقێنێت و خولقێنه‌ری ئیراده‌یه.
ڕاسته ئیمكاناتی ئێستای ئه‌و شۆڕشگێرانه كه‌مه، به‌ڵام مێژووی بزووتنه‌وه شۆڕشگێرییه‌كان ئه‌یسه‌لمێنێت كه ئیراده‌ی شۆڕشگێری زه‌مینه‌ی وا ده‌خولقێنێت كه زۆرجار پێشبیینیه سیاسییه‌كانیش په‌یان پێ نه‌بردووه.
گرنگی ئه‌م ڕاسانهوهیهش له به‌رده‌وام بوون و كۆڵنه‌دان و چۆنیه‌تی گورزدان له شوێنگه ستراتیژییه ئابوری و خاڵه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی داگیركه‌ر دایه.
شه‌ریف هه‌ژاری: ماسته‌ر له سیاسه‌ت و ستراتیژی به‌ریتانیا له خاكی ئه‌مریكا له زانكۆی له‌نده‌ن.
په‌راوێزه‌كان:
(1) شه‌ریف هه‌ژاری: ڕامانێك له تراژیدیای براكان، به‌رگی یه‌كه‌م، 2010، ل 11.
(2) شه‌ریف هه‌ژاری: ڕامانێك له تراژیدیای براكان، به‌رگی یه‌كه‌م، 2010، ل 11.